نم، نم باران ده‌چۆرێته خوار، من‌و خۆم له به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌ی ژوورێکی ته‌نیادا له شارێک که جووتێ چاوی ئاشنای له‌خۆدا شاردۆته‌وه، له لهنجهولارهکانی رێژنه‌ی باران ده‌ڕوانین.
بۆنی گڵ، خشه خشی ئه‌و گه‌ڵایانه‌ی به نابه‌دڵی بارگه‌و بنه‌ی سه‌فه‌رێکی نادیار تێکه‌وه ده‌پێچن، هه‌ست پێده‌کرێت، سه‌فه‌ر بۆ لای ته‌نیایی، سه‌فه‌ر بۆ شارێکی دوور، سه‌فه‌ر بۆ وڵاتێکی دوور، سه‌فه‌ر بۆ لای یار.
چ وه‌رزێکی پڕ ئازاره، ژیان، ئاهه‌نگی خه‌م لێده‌دات، نیگاکان ته‌می گومانیان لێنیشتووه، رۆحه‌کان نامۆ به‌یه‌کتر، دڵه‌کان خانه‌ی گومان‌و دڵ پیسی، ترپه‌کان، ترپه‌ی ترس‌و بێ هیوایی، ترپه‌ی داهاتنی تاریکی، ترپه‌ی ئێواره‌یه‌کی پڕ له درۆ، پڕ له دووری، پڕ له گومان، پڕ له دڵته‌نگی.
ئه‌مرؤ، ده‌با من لات بام، تۆ لێره‌بایت، ئێمه پێکه‌وه سه‌مامان کردبا، گۆرانیمان چڕیبا، حه‌سره‌تی باوشی تۆ، خه‌می ماچ، تاسه‌ی دووریت، دڵته‌نگی ئامێز‌و پیرۆزبایی‌و پێکه‌نین منیان له نێو بازنه‌یه‌کی داخراودا هێشتۆته‌وه.
ده‌زانم، تۆش ده‌زانیت، ژیان له‌زه‌ریای خه‌یاڵه‌کانی ئێمه‌دا ون بووه، ئێمه‌ش ون بووین، ونی گه‌یشتن به یه‌ک، ونی خۆ شاردنه‌وه له نیگا ترسناکه‌کان، ونی ئه‌م حه‌یاو نه‌جابه‌ته.!
عه‌زیزی، عه‌زیزم، هه‌رچه‌نده تۆم نه‌دیت، بۆنم پێوه نه‌کردیت، تاسه‌م لێت نه‌شکا، پێکه‌وه به ئێواره‌یه‌کی ئه‌م شاره‌دا گوزه‌رمان نه‌کردو سه‌رمه‌ستانه، ماچمان له لێوه‌کانی یه‌کتر گرێ نه‌دا، به‌ڵام هه‌میشه له‌گه‌ڵما بوویت له هه‌موو سات‌و کاتێکدا، له هه‌موو کهلێنو که‌له‌به‌رێکدا
.
ئێستا، جانتای سه‌فه‌رم تێکه‌وه پێچاوه، به نابه‌دڵی ماڵئاوایی ده‌که‌م، پڕ حه‌سره‌ت ئاوڕ له پاش خۆم ده‌ده‌مه‌وه، نه تاسه‌م شکاوه، نه گوێم پڕ بووه له ئاهه‌نگی ده‌نگت.
نه دیتووتم، نه دیتوومی، به‌ڵام حه‌زی ماچ، حه‌زی دیتنت، حه‌زی داهێنانی پرچه‌کانت، حه‌زی چاو لێداگرتنت، حه‌زی خۆش‌ویستنت گهرمو گوڕ‌و پڕ که‌فوکوڵه، وه‌کوو شه‌پۆل بۆ زه‌ریا، وه‌کوو تیشک بۆ خۆر، وه‌کوو سه‌وزایی بۆ به‌هار
...
ئاگات له خۆت بێت، بۆ من، بۆ خۆت، بۆ پیاسه‌ی ئێواره‌یه‌کی پڕ له ماچ
Friday, November 17, 2006
Wednesday, November 8, 2006
سه‌مای تاریکی
ئێو ارهیه بۆنی تاریکی ده‌گاته به‌ر لوتم. سه‌رما به هه‌موو هێزی خۆیه‌وه به‌ردرگای پێگرتووین‌و وه‌کوو ئه‌وه‌ی قه‌رزی کۆنی لامان بێت ده‌ست له یه‌خه‌مان به‌رنادات.
دڵم به هیچ خۆش نابێت، هه‌واڵه‌كان بۆنی دابڕانیان لێدێت، بۆنی دوورکه‌وتنه‌وه‌و مه‌رگی له‌سه‌ره‌خۆ...
له کاتێکدا خۆم گرمۆڵه ده‌که‌م، ده‌سته‌کانم له‌به‌ر چۆکم هه‌ڵده‌پێکم، موبایله‌که‌م نوزه‌ی لێدێت، ناچارم ده‌ستی بدهمێو وڵام بده‌مه‌وه.
ره‌حیم،
چۆنیت، خاسیت؟
سوپاس باشم، خۆتان چۆنن؟
بببوره ئێوه؟
....
ده‌مێکه ته‌له‌فوونت بۆ ده‌که‌م، به‌لام هه‌ر وڵام ناده‌یته‌وه‌و سه‌رت قاڵه. ئه‌و هه‌مووه له‌گه‌ل کێدا ده‌په‌یڤیت؟،
راسته!
له‌گه‌ل چه‌ند دۆست‌و هاورێدا قسه‌م ده‌کرد، به‌راستی هه‌واڵه‌کانی ئه‌م رۆژانه هیچ دڵم خۆش ناکه‌ن، له‌جاران پتر هه‌ست به ته‌نهایی ده‌که‌م...
له‌پڕ جلوبه‌رگه‌کانم له‌به‌ر ده‌که‌م، له مال ده‌رده‌که‌وم، به نێو تاریکی‌و گڤه گڤی سه‌رماو سۆڵدا بێ ئاوڕدانه‌وه‌و دواکه‌وتن تێپه‌ر ده‌بم.
هه‌ست به دڵه ڕاوکه‌و نیگه‌رانیه‌کی زۆر ده‌که‌م، دهیبینمو نوقمی ئاوه‌دانی ده‌بم، هه‌زاران وشه‌ی نه‌وتراو که له ناخی خۆمدا هه‌ڵمگرتوون، به‌یان ناکرێن.
پاش چه‌ند چرکه دیسان ماندوو، ته‌نیا ده‌مێنمه‌وه. نیگای وه‌کوو تابلۆیه‌کی پاییزی، وه‌کوو ره‌نگی گێلاس خزاوه‌ته چاوه‌کانمه‌وه، په‌نجه‌کانم بۆنی پرچه‌کانی هه‌لگرتووه...
به هیوای ئێواره‌یه‌کی دیکه‌و وتنی هه‌موو وشه نه‌وتراوه‌کان، نوقمی بیرکردنه‌وه ده‌بم...