ساڵی 2007ی زایینی، دوایین ساته‌کانی ته‌مه‌نی خۆی تێپه‌ڕ ده‌کات. ساڵێک به هه‌موو خۆشی‌و ناخۆشییه‌کانییه‌وه بارگه‌وبنه‌ی پێچاوه‌ته‌وه، به هه‌موو تاڵی‌و سوێرییهکانییهوه، به شیرینی‌و خۆشییه‌کانییه‌وه ده‌ڕوات تاکوو ببێته به‌شێک له مێژوو. بۆ هێندێک دووپات بوونه‌وه، بۆ برێک سهرکهوتنو له بۆ هێندێکان تێکشکان‌و ناکامی. هه‌ر چۆنێک بێت، هه‌رچی بووبێ ساڵی 2007 کۆتایی دێ‌و ئیدی ناچاریین له بن نامه‌و نووسراوه‌کان بنووسرێ رێکه‌وت / / 2008.
بۆ ئه‌ز، شوێنه‌واره‌کانی رووداوگه‌لی جۆراوجۆر که له ساڵی 2007دا خزاییه ژیانم، خزاییه ژوره‌که‌م، هاته بیرمهوهو له ڕۆحمدا جێبگرت به‌م زووانه به‌رۆکم به‌رناده‌ن، به‌شێکیان درێژه‌ی ساڵانی پێشوو بوون، به‌شێکیان له‌م ساڵدا خولقان‌و ڕه‌نگه بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌سه‌ر ژیانی من به‌باندۆر بن، لانی که‌م هه‌ر هیچ نه‌بێ، ساتێک ده‌مخه‌نه خه‌یاڵه‌وه، ده‌مێک بزه له لێوه‌کانم گرێ ده‌ده‌ن، تاوێک غه‌مگینی غه‌مگینم ده‌که‌ن وه‌کوو ئێستا که سه‌رقاڵی نووسینی ئه‌م دێرانهمو ئێره ئه‌م ساباته بۆته ژوانگه‌ی خهمو شادییه‌کانم، ساڵانێکه له رێگای په‌یڤه‌کانه‌وه سێبه‌ری بێ ده‌نگی له‌سه‌ر روخساریان لادهدهمو نازانم کێ له کوێوه دهیبێنێو ده‌یخوێنێته‌وه‌و پێی وایه ئه‌م دێرانه که‌مێک له ژیانی ئه‌و ده‌چێ.
به‌ڵام به بێ هیچ پاساوو په‌رژینێک، به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به شه‌رم یان خۆشکانهوه بکه‌م، ئێره به‌شی هه‌ره زۆر‌و راسته‌قینه‌ی ژیانی ره‌حیمه. بێره‌وه زیندووم، ئێره هه‌وارگه‌ی غهمو شادییه‌کانی منه. لێره توڕه‌یی، غه‌مه‌کان، بزه‌و دڵته‌نگیه‌کانم به ئاشکارا وه‌کوو تابلۆ ده‌کێشمه‌وه. بڕیار ده‌ده‌م هه‌روا بمێنمه‌وه. ئاوا زۆرتر خۆمم، به هه‌موو خاڵه به‌هێزو بێ هێزه‌کانی ژیانمه‌وه.
له‌م ساڵدا، وڵاتانی بریتانیا، ئیتالیا، سوئێد، نوروێژ، دانمارک، فینله‌ند، هوله‌ند، سوئیس، ئوتریش، ئاڵمان، یونان، دوبهیو کوردستان چووم؛ بۆ هێندێکیان پتر له جاریک سه‌فه‌رم کردووه، شاد‌و غه‌مگین بووم. به‌ڵام له هه‌موو ئه‌م سه‌فه‌رانه‌دا شانێک نه‌بوو که به خاتر جه‌می پاڵی پێوه‌ده‌م. گه‌وره‌تریین بۆشایی ساڵی 2007، وێرای ئه‌و هه‌موو سه‌فه‌ره ئه‌م که‌لێنه بوو که تاکوو ئێستاش هه‌روا ماوه‌ته‌وه‌و دیار نییه که‌نگێ کۆتایی دێت. ره‌نگه قه‌ت؟
هه‌ر چۆنێک بێ ژیان ئاواش به‌رده‌وامه. با لهیلاێک داوای من بۆ قاوه خواردنه‌وه قبووڵ نه‌کات. ڕه‌نگه نازانێ به شه‌وێک مانه‌وه له‌گه‌ڵم دیرژێنمه ڕۆحمه‌وه، وه‌ها که بۆ هه‌میشه کوێستانێکی گه‌رم بێت.
له 365 ڕۆژی ئه‌و ساڵدا نزیک به 100 فیلمی جۆراوجۆری سیاسیی، مێژووی، کۆمه‌لایه‌تیم دیتوون، زۆربه‌یان کۆمه‌ڵایه‌تی بوون، پتر له 100 پهرتووکو به هه‌زاران وتارم خوێندۆته‌وه. له نێو سه‌فه‌ره‌کاندا ته‌نها دوو سه‌فه‌ر له هه‌موویان کاریگه‌رتر بوون له‌سه‌ر من، له‌م سه‌فه‌رانه‌دا زۆرترین کات خۆم بووم، خۆمی خۆم، شاد‌و زیندوو، سه‌رسه‌وزو هیوادار، له یه‌کێک له‌و سه‌فه‌رانه‌دا که کهویرم ناسی‌و له باوشم گرت، به خۆمم وت: له بیرم بێ رۆژێک مه‌رگ درگام پێده‌گرێ، ئه‌بێ بژیم به‌و جۆره‌ی دڵ ده‌یهه‌وێ، ده‌بێ هه‌وڵ بدهمو هیوابڕاو نه‌بم. نابێ قه‌ت به‌وه‌ی هه‌مه رازی بم. به‌ڵام ناشوکریش نابم. حه‌ول ده‌ده‌م پێشبکه‌وم به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌ماحم هه‌بێ. به‌ڵام نابێ خۆش ویستنی خۆمم له بیر بچێته‌وه.
ساڵی 2008 ده‌ست پێده‌کات، من به دڵنیایه‌وه تاکوو نیوه‌ی ئه‌وه‌ڵی ئه‌مساڵ له پاریس ده‌مێنمه‌وه‌و ئه‌بێ ئه‌م ساڵ هێندێک جیاواز له ساڵانی پێشوو بێ. حه‌تمه‌ن وا ده‌بێ.
له‌م شه‌ش مانگه‌ی ئه‌وه‌ڵی ساڵدا وێرای درێژه‌دان به کاره‌کانم له تیشک تیڤی، ده‌بێ ئه‌ونده فه‌رانسه‌وی فێر بم که بتوانم به‌ڕه‌ی خۆم له ئاو دهربهاوێم. لانی که‌م 70% سه‌فه‌ره‌کانم که‌م ده‌که‌مه‌وه. ئه‌بێ که‌مێکیش ده‌وڵه‌مه‌ند بم.
ساڵی نوێتان خۆش‌و ئاره‌زوه‌کانتان گوڵ بکات، لێره‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئازاریان داوم گه‌ردنیان ئازاد بێ‌و ژیانیان خۆش. به هیوام که‌سم نهرهنجاندبێ، ئه‌گه‌ریش بووبێ ده‌زانم دڵتان گه‌وره‌یه ببورن لێم.
Monday, December 31, 2007
Monday, December 24, 2007
ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک له عه‌زیز وه‌یسی
وێرای سڵاو له هه‌موو هونه‌ر دۆستان
چه‌ند ڕۆژی ڕابردو که‌سێک به ناوی خاتوو "مه‌هاباد قه‌ره‌داغی" له وتارێک دا به توندی هێرشی کردۆته سه‌ر من و گۆیا عه‌زیز وه‌یسی سه‌ره‌تانی گۆرانی کوردیه.
پێش ئه‌و خاتونه که‌سانێک حه‌ولیان داوه که‌سایه‌تی ئه‌م خزمه‌تکاره‌ی خه‌ڵکی کوردستان خه‌وشدار بکه‌ن و زۆر ناتۆره‌ی به دور له ڕاستیان له من ناوه که جێگای داخه.
شێرپه‌نجه‌ی هونه‌ری کوردی ئه‌وانه‌ن که هه‌وڵی فه‌وتانی ده‌ده‌ن، نه‌ک ئه‌وانه‌ی کار بۆ پێشخستنی ده‌که‌ن له هه‌لومه‌رجێکی دژوار دا.
پێم خۆشه له‌م ڕونکردنه‌وه دا به کوردی و به کورتی چه‌ند شت ڕونکه‌مه‌وه.
زۆر پێش داده "مه‌هاباد قه‌ره‌داغی" به‌رێز ره‌حیم ره‌شیدی ڕۆژنامه‌نووسی ناسراوی کوردستانی رۆژهه‌ڵات به شاهیدی چه‌ند هونه‌رمه‌ندی کوردستانی باشور، سه‌باره‌ت به به‌شێک له گۆرانیه‌کانم ڕه‌خنه‌ی لێ گرتوم، منیش به دڵ فراوانیه‌وه وه‌رم گرتوه و به‌ڵێنم داوه له داهاتوو دا ئه‌و که‌م و کوڕیانه چاره‌سه‌ر بکه‌م.
جیاوازی ئه‌و دو هه‌ڵوێسته ئه‌وه‌یه، یه‌که‌میان هه‌وڵی پێشکه‌وتنی هونه‌ری یه‌کسانی خوازانه بوه، به‌ڵام پێم وایه ئه‌وه‌ی ئه‌م خانمه شتێکی وای مه‌به‌ست نیه و زۆرتر هێرشی نا ڕه‌وایه بۆ شکاندنی که‌سایه‌تی من.
به هیچ شێوه‌یه‌ک به چاوی قه‌ڵه‌مه‌که‌ی ئه‌و خانمه له پله‌ی به‌رزی ژن ناڕوانم و ژن له هونه‌ری عه‌زیز وه‌یسی دا به‌رز و به‌رێز و پیرۆزه. که‌مته‌رخه‌می کراوه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی دونیا ئاخر بوون نیه و ده‌کرێ له هه‌وڵه هونه‌ریه‌کانی داهاتو دا قه‌ره‌بوی بکه‌مه‌وه و حه‌تمه‌ن ئه‌و کاره‌ش ده‌کرێ.
ئه‌و خانمه، ده‌بێ باش بزانێ به‌شداری به‌ربڵاوی کوردستانیان له کۆنسێرته‌کانی ئه‌م بچوکه‌ی خۆیان دا له نێو خۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، باشترین به‌ڵگه و وڵامه بۆ ئه‌وه‌ی من هونه‌رمه‌ند بم یان نا، ئه‌وه جه‌ماوه‌رن بڕیار ده‌ده‌ن کێ هونه‌رمه‌نده.

له‌گه‌ڵ رێز و خۆشه‌ویستم بۆ هه‌مو خه‌ڵکی کوردستان
عه‌زیز وه‌یسی
خه‌ڵکی شاری سه‌لاسی باوه‌جانی و دانیشتوی جوانڕۆ له ناوچه‌ی کرماشان
15 01 2008
بۆ پێوه‌ندی گرتن:
00989189243004

Saturday, December 22, 2007
پێکه‌وه (2)
ئێواره‌یه‌کی دوایین ڕۆژی پایزی ساڵی 86ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 22ی 12ی 2007ی زایینی، ته‌زووی سه‌رمای دوایین ڕۆژه‌کانی وه‌رزی پایز، وه‌کوو زله‌یه‌کی توند که وه روخساری مرۆڤ ده‌که‌وێت، به ئاگام دێنن له حاڵی ڕۆیشتنام.
له رستیدا ئه‌م سه‌رما هۆکاره بۆ ئه‌وه‌ی خێراتر هه‌نگاو بنێم‌و پێپلیکانه پڕ حه‌شیمه‌ته‌کانی میترۆ تێپهرکهم، وڵامی ئه‌و قسانه ناده‌مه‌وه به هه‌ر هۆیه‌ک ڕوویان له منه. جاران ئه‌گه‌ر شانم له شانی که‌سێک که‌وتبا، ئه‌گه‌ر هه‌ستم کردبا که‌سێک به وتنی وشه‌ی"pardon" که به مانی لێبووردنه، وێرای رازی بوون لێم، شاد ده‌بێ، بێ بیر کردنه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستم کردبا خۆمم چووک کردۆته‌وه ده‌رم ده‌بڕی، به‌ڵام ئه‌مرۆ هه‌ست ده‌که‌م ئه‌م شتانه کات به‌فیڕۆدانه، یان هه‌ر پێویست نییه.
دهڕۆمو ئاوڕ له پاش خۆم ناده‌مه‌وه.
له راستیدا ئاگام له هیچ نییه. بی هه‌ست، بێ ئه‌وه‌ی شوێنێکی تایبه‌تیم دیاری کردبێ، بێ ئه‌وه‌ی مهکانو مه‌ڵبه‌ندێکی دیاری کراوم له زینیی ئاڵۆزی خۆمدامدا جێگیر کردبێ، وه‌کوو گه‌ڵای سه‌ر ئاو که نازانێ له کوێدا دهگیرسێتهوهوهو کام قوژبن په‌نای ده‌دات سه‌رگه‌ردانم.
به‌سه‌ر سینگی شه‌قامه ڕووت‌و ته‌زیوه‌کانی شاری پاریس‌دا تێپه‌ڕ ده‌بم. ڕووتیو ره‌جالی درخته سه‌ر سه‌وزوو پڕ گیانه‌کانی دوێنی، ئه‌مڕۆ ڕووت ههڵگهراونو زۆر ماته‌مبار ده‌نوێنن، خێرا تێپه‌ر بوونی مرۆڤه‌کان، سیسس بوونی گوڵه ڕه‌نگاو ره‌نگه‌کان، به هیچ جۆرێک ره‌حیم له بازنه‌ی بیر کردنه‌وه‌دا قه‌تیس ناهێڵنه‌وه.
به خێرایی تێپه‌ڕ ده‌بم. کاتژمێر 14:30ی دوانیوه‌ڕۆ، وه‌کوو زۆر که‌ڕه‌تان خۆم له به‌رده‌م ساڵۆنی ژوماره شه‌شه‌می بینای موزه‌ی به‌ناوبانگی "لۆڤێر"دا، ده‌بینمه‌وه. پاش کڕینی بلیتیی چوونه ژووره‌وه، به خێرایی به‌سه‌ر پێپلیکانه‌کاندا سه‌رده‌که‌وم. هه‌ست ده‌که‌م هاتنی ئه‌م جاره‌م بۆ ئێره زۆر جیاواز له جارانی پێشووه، سه‌یری هیچو که‌س ناکه‌م. هیچ نووسراوه‌یه‌ک ناخوێنمه‌وه.
تابلۆ ڕه‌نگاو ڕه‌نگه دهگمهنو مێژوویه‌کان من به سه‌یر کردنی خۆیانه‌وه غافڵ ناکه‌ن. بوونی حه‌شیمه‌تێکی زۆر سه‌رنجم به خۆیانه‌وه گرێ ناده‌ن. چاوه‌کانم له‌سه‌ر هیچ ناگیرسێته‌وه. به بێ دووان، ته‌نها به سه‌ر ڕاوه‌شاندنێک وڵامی "نا" به پرسیاری چه‌ند مرۆڤێ ده‌ده‌مه‌وه.
ئێستا له به‌رده‌م تابڵۆی به‌ناوبانگی"monna lisa"دا خۆم ده‌بینمه‌وه. وه‌کوو هه‌میشه ده‌یان که‌س له سه‌راسه‌ری جیهانه‌وه، ده‌یان ڕه‌نگی جۆراوجۆر، ره‌ش، سپی، زه‌ردو سوور پێسته‌کان وێرای وێنه گرتن‌و فیلم هه‌ڵگرتن به کامێراکانیان، خه‌ریکی باس له ئهوینو عه‌شقی مونالیزان، کوڕێک که له‌و په‌ڕی ئاوه دووره‌کانه‌وه هاتۆته‌وه، کورێک ڕووداوه‌کانی یه‌ک حه‌وتووی سه‌فه‌ر داگیریان کردووه، کورێک که له نامێهرهبانییهکانی ئه‌م دونیا تووڕه‌یه، غه‌مناکی غه‌مناک سه‌ری به هه‌نیسکه‌وه هه‌ڵده‌که‌ندرێ، بۆ مونالیزا، بۆ خۆی، بۆ تۆ، بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌وینی گه‌وره‌ترو قوڵتر له ئه‌وینه‌که‌ی مونالیزاییه، به‌ڵام بێ ده‌نگی بۆ هه‌میشه ئه‌م ئه‌وینه له ژێر سێبه‌ری خۆیدا ڕاده‌گرێ؟.
چاو لێکردنی ئه‌م جاره‌ی تابلۆی مونالیزا بۆم هه‌ژێنه‌ره، هه‌ژێنه‌ر. به چاوه پڕ له فرمێسکه‌کانم له تابڵۆی مونالیزا دهڕوانمو ده‌ڵێم:
" تۆ که ساڵی 1516ی زایینی ئه‌و کاته‌ی له سه‌ده‌ی 15و 16ی زایینی‌دا ژنانی ئه‌شراف برۆیان ده‌تاشی، ئه‌و کاته‌ی "لێئوناردۆ داڤینچی" شێت‌و شیدات بوو، مونالیزا ئه‌و کاته‌ی تۆ ژنی بازرگانێکی به‌ناوبانگ بووی به ناوی " فرانسیسکۆ دێل جیۆ کاندۆ" هه‌موو شتێک هه‌بوو، به‌ڵام عه‌شق نا، نا، نا...
مونالیزا، خۆ ده‌زانی "داڤێنچی" ئاشقت بوو، خۆ ده‌زانی پاش ئه‌و جووت بوون‌و سێکسه شێتانه‌ییه که تۆ‌و "داڤێنچی" هه‌تانبوو، تۆ‌و هاوسه‌ره‌که‌ت ڕۆیشتن، ئه‌وینداره‌که‌ت پاش ئه‌وی بۆ هه‌موو جێگایه‌ک تابڵۆیه‌که‌ی ده‌برد چوار ساڵی خایاند تاکوو ته‌وای کرد، تابڵۆیه‌ک که ئه‌مرۆ به‌ناوبانگ تریین تابلۆی جیهانه‌و هه‌زاران مرۆڤ له سه‌راسه‌ری جیهانه‌وه بۆ پاریس ده‌گوازێته‌وه؟
مونالیزا، "داڤێنچی" ئازا بوو، من ئه‌زانم تۆش ئازا بوویت، ئیزنت دا ئه‌وینداره‌که‌ت تابڵۆییهت لێ بکێشێته‌وه، تابڵۆیه‌ک که ده‌ربڕی ئه‌وینی شێتانه‌ی ئێوه‌یه به یه‌کتر. چیرۆکی عه‌شقی ئێوه ئێستا پردی پێوه‌ندی گه‌لێک مرۆڤی جیهانه.
مونالیزا، پێم بڵێ من چی بڵیم به‌وانه‌ی دیواره پیره‌کان نارووخێنن، تکایه وه‌ره گۆو پێم بڵێ چی بڵێم به‌وانه‌ی ئه‌ویندارن به‌ڵام ناهێڵن تابڵۆی ئه‌وینیان ببێته مه‌نزڵگای داهاتووی هه‌زاران گه‌شتیاری ئه‌م گۆی زه‌وییه...
"ئه‌ڕۆم بۆ سه‌فه‌ر
سه‌فه‌ر بۆ به‌نده‌رێکی ئاوی
مه‌ترسه، نامێنمه‌وه لێره
مه‌ترسه ئارامیت ناشێوێنم
ته‌نها هاتم بڵیم خوا حافیز
دوایی
درگا ئهبهستمو ئه‌ڕۆم".

Thursday, December 20, 2007
پێکه‌وه
سه‌لام، "بارانه‌که‌م" ئێستا له ژووری کاره‌که‌م تهریکو ته‌نیا دانیشتوومو بۆت ئه‌نووسم، زۆر دڵته‌نگم، چوونکا نازانم له کوێیت، خه‌ریکی چیت، چاوه ره‌نگ قاوه‌یه‌کانت به‌ستووه یان بۆ که‌سێک ده‌ڕوانی، بیر له چی ده‌که‌یته‌وه، پێده‌که‌نی یان غه‌مناکی، نازانم کێ ته‌نیایت ده‌شێوێنێت، نازانم ئه‌مشه‌و خۆتی یان خۆت ناچار ده‌که‌یت به پێچه‌وانه‌ی خواسته‌کانی دڵت خۆت نیشان بده‌یت؟
گه‌ردنت ئازاد کچه‌که‌م، هه‌موو کهسو هه‌موو شت، به "رههاکهتهوه" به منی منه‌وه، به‌که به قوربانی ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌مشه‌و باوشت ئهگرێو ڕاتدهمووسێ. ئه‌و پیاوه‌ی ته‌نهاییت قووت دهداتو تۆی له‌به‌ر خۆتی خۆت ده‌وێت، ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌گه‌ر ڕۆژێک هاتوو چاوه‌کانت له‌سه‌ر داخست‌و به هه‌ر هۆیه‌ک درگای دڵت به‌ڕوویدا پێوه‌دا، ناترووخێنێت، ناترووشێنێت، به‌رێزه‌وه به چاوی فرمێسکاوییه‌وه کۆتاییه هه‌ژێنه‌ره‌که تێدهگاو پاش چه‌ند ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له رێگایه‌کدا وون ده‌بێت.
به‌ڵام پیاوی راستهقنیهت، ئه‌وینداری ریئالیستت ئه‌و پیاوه‌یه ئه‌گه‌ر رۆژێک رووت بوونه‌وه‌ی خۆتت، له‌گه‌ڵ پیاوێکی دیکه به چاوی فرمێسکاوییه‌وه بۆ گێڕایه‌وه، به جێگای هار بوون، چاو ده‌رپه‌ڕاندن، هاتوهاوار، نه‌ڕه نه‌ڕ، بۆڕه بۆر، چاو سوور ههڵگهڕاندنو داپڵۆسینت، توند‌و قایم له باوشت ئهگرێو پێت ئه‌ڵێت:
" من ئاشقتم، من دڵت به‌ده‌ست دێنم، من قه‌ڵای دڵت به ئهوینو مێهره‌بانی داگیر ده‌که‌م، من شێت‌و شهیداترت ئه‌بم، من کارێک ده‌که‌م ئیدی ته‌نیاو ته‌نیا بیر له من بکه‌یته‌وه، من زۆرتر کاتت بۆ داده‌نێم، بۆت ئه‌ژیم، بۆت ئه‌مرم، به‌جێشم بێڵی، ئاشقانه له زهمینو زه‌مانت ئه‌ستێنمه‌وه".
به‌ڵێ "نازێ"ی من، دوو دڵ مه‌به، ره‌حیم به‌که به قوربانی وه‌ها پیاوێک، ره‌حیم به خۆیی‌و هه‌موو ههستو نیستییهوه به قوربانی وه‌ها پیاوێک ئه‌بێت، خۆشی ئه‌وێ، رێزی دهگرێو قه‌ت نایشکێنێ، قه‌ت. "رههاکات" بۆ بهختهوهریتو سهربهرزییت، بۆ ئازا بوون‌و سه‌ربه‌خۆ بوونت، دڵی بووه به زریاییهک هیچ کات له شه‌پۆل‌و جم‌و جۆڵ ناکه‌وێت، نه‌که‌ی بترسی، نه‌که‌ی سام بتگرێ، نه‌که‌ی خۆت ته‌سلیمی قه‌زاوقه‌ده‌ر که‌یت.
نازانم بۆ له خۆڕا هه‌ست ده‌که‌م ئێستا دڵت شتێکی ده‌وێ، منی ده‌وێ، به‌ڵام به زۆر خۆت ناچار ده‌که‌یت تاکوو روخسارێکی شادمان له خۆت نیشان بده‌ی، به بێ ئه‌وه‌ی شاد بیت؟
من له‌م دووری دووره‌وه، له شاری "پاریس"وه که مژوو سه‌رما وه‌کوو تاراێکی تار خۆیان به‌سه‌ردا کێشاوه، دڵی بێ ئارام‌و قهرام وه‌کوو کانی بۆت ده‌قوڵێ، حه‌ز ده‌که‌م هه‌نووکه بۆ هه‌ڵدانی چه‌ند په‌یک شه‌راب یان ڤودکا داوه‌تم که‌یت. وه‌کوو "نازێ"، به کراسێکی ره‌نگ سووری ئیتالیاییه‌وه، منیش به پرچێکی درێژ درێژه‌وه له ته‌نیشتت دانیشم‌و خه‌ڵکانێک کامێرای چاوه‌کانیان له‌سه‌ر ئێمه هه‌ڵنه‌گرن، هێندێک حه‌سره‌ت بخۆن، هێندێک دڵیان به‌خۆیان بمێنێت، هێندێک هه‌وڵی داگیر کردنی دڵی من بده‌ن، برێک خۆیان له تۆ ههڵسوونو تۆش قاقا پێبکه‌نیت...
هه‌ست ده‌که‌م په‌نجه‌کانت په‌نجه‌کانی منیان ده‌وێ، نیگات به‌دوای کابراێکی جادوویی بێ ئۆقره‌دا ده‌گه‌ڕێ، پیاوێک که زۆرتر له قاره‌مانی چیرۆک‌و فیلمه‌کان ده‌چێت، من ئه‌زانم ئه‌و پیاوه‌ش عه‌وداڵی تۆیه، خۆیت بۆ ئه‌پارێزێ، بۆت ئازا‌و به‌هێزه، ته‌نها خۆی بۆ تۆ ڕووت ده‌کاته‌وه، ته‌نها بۆ تۆ له‌سه‌ر پشت ڕاده‌کشێت. ئه‌م پیاوه بڕیاری داوه ته‌نها تۆ زامه‌کانی ته‌نهایی سه‌ر جه‌سته‌ی تیمار که‌یت.
بڕۆ، بڕۆ لانی که‌م خۆت له ژوورێکی تاریک‌و ته‌نیادا گرمۆڵه بکه، بیر بکه‌ره‌وه، نوقمی یه‌ک حه‌وتووی ڕابردوو به، پیاوێک خۆی به به‌خته‌وه‌ر ئه‌زانێ که بیر له دیدارت ده‌کاته‌وه؟
یه‌ک حه‌وتوو چ زوو تێپه‌ڕی، ڕاستی ئێمه یه‌کمان دێت، من بۆنم کردیت، ده‌ستم گرتی، به دهورتا گه‌ڕام، شتم بۆ کرێت، تێت ئاڵام، به‌سه‌رتا گریام، چوومه پێسته‌وه، ڕژامه ڕۆحته‌وه، باوه‌ڕ ده‌که‌ی نازانم. تۆ بۆم باس بکه، بۆم بگێڕه‌وه. باشه؟
بۆ ئه‌وه‌ی تۆ بپاڕێزم، بۆ ئه‌وه‌ی تۆم هه‌بێت، وه‌کوو خۆت، له‌به‌ر خۆت‌و هیچی دیکه نا، ئه‌بێ زۆر به‌هێز بم، زۆر سه‌بوور بم. پشوو درێژتر له جاران بم.
ئێستا بیر له تۆ ده‌که‌مه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی هه‌بیت، به بێ ئه‌وه‌ی نزیک یان دوور بیت، به‌ڵام باوه‌ڕ بکه هه‌ر ئێستا دڵم ده‌ڵێت تۆ منت ئه‌بێت، من تۆم ئه‌بێت، من ئه‌گه‌رێم، هه‌وڵده‌ده‌م، وڵاتان ده‌چم، زه‌ریاکان دهپێووم، کهویرهکان تێپه‌ڕ ده‌که‌م، ئه‌ونده که ئیدی بێ تۆ نه‌بم، بێ من نه‌بیت، خۆت به، ئازا‌و به بڕیار به. من بۆت ئه‌ژیم، بۆت ئه‌مرم.
له نێو هه‌زاران ڕه‌نگدا ڕه‌نگی قاوه‌یی چاوه‌کانت قه‌ت لێم وون نابن، قه‌تم له بیر ناچنه‌وه، له هه‌موو سههۆڵبهندانێکدا، گه‌رمایی په‌نجه‌کانت وه‌ئاگام دێنێت، که‌سێک له هه‌موو که‌س، له هوو شت به رۆحم ئاشناترو نزیکتره.
به‌شی یه‌که‌م.

Sunday, December 16, 2007
حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی نرخێک بۆ ئازادی، به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ ریسوایی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی!
جووڵانه‌وه‌ی ماف خوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، له ڕه‌وتی خه‌باتی سه‌ربه‌رزانه‌ی خۆیدا بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئاشتی، ئازادی‌و دێموکراسی، به‌ر له هه‌ر شتێک، پشتی به کار‌و نه‌سره‌وتنی ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ستووه که له هه‌موو دۆخێک‌دا به وره بهرزیو ده‌روه‌ستانه باری قورس‌و گرانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به پشت به‌شتن به ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه به‌ره‌و پێشده‌به‌ن، هیچ تهنگو چه‌ڵه‌مه‌یه‌ک کۆڵ‌یان پێنادات‌و له راسته رێگای خه‌بات بۆ رزگاری گه‌لی کورد، هه‌تڵه‌یان ناکات.
ئاشکرایه، ئه‌و توێژه له رۆڵه‌کانی خه‌ڵکی کورد که بۆ ئازادی‌و رزگاری به پاڵپشتی‌و هاودڵی زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له ریزی بزوتنه‌وه‌ی میللی_دێموکراتیکی خه‌ڵکی کورستان‌دا گیرساونه‌وه‌و به ناوی پێشمه‌رگه ناویان دێته گۆرێ، به ئاوردانه‌وه‌یه‌کی کورت له ژیان‌و بارودۆخی تێکۆشانیان، ئه‌و ئه‌رکه قورس‌و مه‌زنانه که بۆ خزمه‌ت به دۆزی ڕه‌وای گهلهکهیانو پرشکۆتر کردنی هه‌رچی پتری خهباتو کۆڵنه‌دان وه‌ئه‌ستۆی ده‌گرن، فیداکارانه بهڕێوهێ دهبهنو له پێناو سهربهرزیو سه‌رفرازی خه‌ڵکی کورددا شێلگیرانه ڕه‌وتی خه‌بات به‌ره‌و ئاسۆی هیواده‌ری سه‌رکه‌وتن ده‌به‌ن، باشترین‌و فیداکارترین رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کوردن، چوونکا ته‌نیا بیر له سهربهرزیو رزگاری وڵات له ده‌ستی زاڵم‌و داگیرکه‌ر ده‌که‌نه‌وه‌و له‌م پێناوه‌دا ههڵسووڕو کاران، هه‌ر بۆیه هێنده لای خه‌ڵکی نیشتمانپه‌روه‌ری کورد خۆشهویستو جێگای فه‌خرو رێزن.
ئه‌م فه‌خرو رێزه شایانه له لایه‌ن خه‌ڵکی نیشتمان په‌روه‌ری کورده‌وه، وه‌ک دیارده‌یه‌کی مهزنو به‌رینی مه‌عنه‌وی، له به‌رانبه‌ر لهخۆبردووییو گیان فیدایی ئه‌و خه‌باتگێرانه‌دا نیشان ده‌درێ که سه‌رو ماڵ، ژیان‌و گیانان بۆ دابین بوونی ژیانێکی شیاوی مرۆڤی سه‌رده‌م بۆ خه‌ڵکی کورد ته‌رخان کردووه‌و ته‌رخان ده‌که‌ن. ئه‌م توێژه خه‌ڵک ویسته، بێ ماڵ‌و سامان، به‌ڵام خاوه‌نی شانازی‌و حورمه‌تی بێ کۆتایین.
که‌وایه، دوژمنی دڵ پڕ له قین، بۆ به‌چۆکداهێنانی خه‌باتی ڕه‌وای کورد، هه‌میشه سیاسه‌تێکی هه‌ڵه‌و وێرانکاری گرتۆته‌به‌ر، له رێگای به‌کرده‌یی کردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا، زۆر جینایه‌تی خولقاندوونو ده‌خولقێنێ.
دوژمنانی خه‌ڵکی کورد به ئه‌نقه‌ست، به بێ ئاوردانه‌وه له هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵکی کورد که له راستیدا به‌رهه‌می سیاسهتو کرداری ئه‌وانه له حاند خه‌ڵکی کورد، هه‌موو کات حه‌ولیان داوه به پیلانگێری‌و گرتنه‌به‌ری رێگای سه‌رکوت، داپڵۆسین، کوشتار، وێران کردن، سووتاندن، به‌ند کردن‌و ره‌شه کوژی، بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورد به‌چۆکدابێنن. بۆ وه‌دیهێنانی خه‌ونی نزۆکی به‌چۆکداهێنانی خه‌باتی ڕه‌واو ئاشتی خوازانه‌ی کورد، پشت به یاسا‌و رێسا‌و ئاینی خۆسازکهر دهبستنو به ناڕه‌وا ویستوویانه‌و ده‌یان هه‌وێ، ڕه‌وایی به‌م ناڕه‌وایانه ببه‌خشن به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م په‌له‌قاژه‌یان بۆ چووبێته‌سه‌ر هه‌روا لێره‌و له‌وێ درێژه‌ی ده‌ده‌ن.
له ره‌وتی نه‌پساوه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته شه‌ڕانگێزانه‌دا، بۆ ده‌ستبه‌ر کردنی سه‌رنه‌وی کردن به خه‌باتی سه‌ربه‌رزانه‌ی پێشمه‌رگه‌دا بوو که ڕۆژی 16ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 1366ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 7ی دسامبری 1987ی زایینی، پاش دهیانو بگره سه‌دان کرداری قیزه‌ون‌و دژه مرۆیی دژ به خه‌باتگێرانی کورد، تیرۆریسته کاسهلێسو به‌کرێگیراوه‌کانی کۆماری ئیسلامی، پاش چه‌ند حه‌وڵێکی بێ ئاکام که پێشتر له ریگای ناردنی پێڵاو‌و کاتژمێری بۆمب رێژکراو بۆ زه‌بر وه‌شاندن له فه‌رمانده‌ری بهوجو کارامه‌ی کوردستان، ڕۆڵه‌ی ئازا‌و چاونه‌ترسی نیشتمان، پێشمه‌رگه‌ی بهجهرگو دوژمن به‌زێن، هه‌ڵۆی هه‌میشه به‌رزه فڕی دووندنشین، مامۆستای زانا‌و تێگه‌یشتووی پێشمه‌رگه، کاک مه‌لا حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دابوویان، مخابن له پیلانێکی جینایه‌تکارانه‌ی سامناک‌دا، له رێگای چه‌ند خۆفرۆشێکه‌وه به بۆمب رێژکردنی کتێبی "سفید دندان" له نووسینی"جک له‌نده‌ن"، توانیان به به‌شێک له مرامه چهپهڵکانیان بگه‌ن‌و به‌شێک له جه‌سته‌ی پیرۆزی لێ‌بستێنن، به‌ڵام بیری شۆرشگیڕانهو خۆبهدهستهوهنهدهرانهی هه‌رگیزاو هه‌رگیز.
له راستیدا ئه‌گه‌ر هێزی زۆر‌و زه‌وه‌ند، پۆشته‌و پڕ چه‌کی دوژمن، له ده‌یان شه‌ڕی نابه‌رانبه‌ردا که به سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان‌و بزوتنه‌وه پێشڕهوهکهیدا سه‌پاندبوویان، به فرۆکه‌ی بۆمب هاوێژو سهدانو هه‌زاران، به‌سیجی، سپاییو به‌کرێگیراوی دژ به ئازادی‌و مافی نه‌ته‌وه‌یی، نه‌یانتوانی بوو زه‌فه‌ر به ڕه‌مزو قه‌ڵای خۆراگری پێشمه‌رگه، به شێری هه‌میشه له بێشه‌ی نێو لێڕهواڕو دارسانه‌کانی سه‌رده‌شتی سه‌رسه‌وزو دێموکرات په‌روه‌ر، به‌رن، ئه‌وا مخابنو سه‌د داخ، که له رێگای تیرۆره‌وه توانیان جه‌سته‌و قه‌ڵافه‌تی جوامێرانه‌ی کاک حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی زامدارو برین هه‌ڵگر بکهنو به‌م ڕووداوه‌ش ریسوایی هه‌تاهه‌تایی بۆ خولقێنه‌رانی ئه‌م تاوانه، داخ‌و خه‌فه‌تی زۆر‌و گران بۆ هاومهتهرێزهکانیو خه‌ڵکی خۆڕاگری کوردستان بێنه ئاراوه.
به‌شێکی زۆر له‌م خه‌فه‌ت بارییه، له‌و سۆنگه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، ئه‌م کاره حهیاتکێنه له رێگای چه‌ند خۆفرۆشێکی بێ قه‌دروقیمه‌تی کورده‌وه، به فیتی دام‌و ده‌زگای ده‌وڵه‌تی قه‌وما، ئه‌وه له حالێک‌دا بوو، دوژمن له ده‌یان په‌لامارو هێرشی ئاسمانی‌و زه‌مینیدا، له ده‌یان موشه‌ک باران‌و ئاگربارانی بێ بهزهیانهدا، له سه‌دان بۆسه‌و شه‌ڕی قورس‌دا، نه‌یتوانی بوو زه‌فه‌ر به‌م هه‌ڵۆ تیژباڵهی خه‌باتی ڕه‌وای خه‌ڵکی کوردستان بهرێو له غافڵگیر کردنی ده‌سته وه‌ستان بوو.
ئه‌گه‌ر حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی، چۆکی بۆ دوژمنانی ئازادی دادبا، سه‌ری بێستوون ئاسا‌و پڕ له سه‌وداسه‌ری ئازادی خوازی‌و نه‌ته‌وه‌ی ویستی، بۆ داگیرکه‌ری دڵ ره‌ش نه‌وی کردبا، خۆ ساڵه‌کانی ده‌ییه‌ی 70 زایینی، له ئه‌شکه‌نجه‌گاکانی رێژیمی پاشایه‌تیدا چۆکی دادهداو بیری له خه‌بات بۆ ئازادی نه‌ده‌کرده‌وه‌و نرخه‌که‌شی نه‌ده‌دا.
"عه‌بباس مه‌زاهری" له کتێبی " شکوفه‌های پر پر شده انار"دا زۆر به ڕوونی به‌شێک له ئازایهتیو وه‌ره به‌رزی، چۆک دانه‌دانی مامۆستا حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی له گرتووخانه‌کانی رژیمی پاشایه‌تی له شاری "زنجان" باس دهکاتو به پانه‌وه ڕۆڵی پێشه‌نگانه‌و مامۆستایانه‌ی کاک حه‌سه‌ن دێنێته زمان‌و به شانازییه‌وه به پاڵه‌وانێکی ڕۆژه دژواره‌کانی ده‌ناسێنێ‌و رێز له ئازایهتیو زانایی ئه‌م رێبه‌ره‌ی کورد له ئاست دوژمنانی ئازادی‌دا ده‌گرێت.
ئه‌گه‌رچی له ساڵی 1995ی زایینی، به‌رانبه‌ر به 1374ی هه‌تاوی به‌ملاوه، مامۆستا شیوه‌سه‌ڵی به هۆی کاریگه‌ری ئه‌و تیرۆره‌وه، به له ده‌ست دانی بیناییو ده‌سته‌کانی، له‌سه‌ر داخوازی هاورێیانی له حیزبی دێموکراتی کوردستان، به‌نابه‌دڵی له وڵاتی سوئێد گیرساوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ منداڵ‌و هاوسه‌ره به‌رێزو فیداکاره‌که‌ی ژیان تێپه‌ڕ ده‌که‌ن. به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی له نزیکه‌وه مامۆستا ده‌ناسن باش ده‌زانن که ناوبراو سه‌ره‌رای هه‌موو ژان‌و ئێشه‌کانی ڕۆژانه‌ی که به هۆی ئه‌و تیرۆره‌وه خزاوه‌ته جسته‌ی، دایم بیر‌و هۆشی لای پێشمهرگهکانهو به گرینگییه‌وه دهنگو باسی پێوه‌ندیدار به کورد‌و کوردستانه‌وه سه‌رنج دهداتێو دڵه ئۆقره نه‌گرتووه‌که‌ی بۆ رزگاری‌و هه‌ڵمژینی هه‌وای بێ گه‌ردی کۆیستانه‌کانی وڵات، وه‌کوو هه‌میشه به‌خیرایی لێده‌دات، ئه‌و به ڕینوێنی بیر تیژانه هانده‌ری لاوان بۆ خه‌باتی ڕه‌وایه، کاک حه‌سه‌ن ئێشتاش به‌و هیوا هه‌ناسه ده‌دات به‌ڵکوو وه‌کوو جاری جاران خۆی له‌به‌رده‌م کوانووی داپیره‌ی کورددا ببینێته‌وه‌و به بزه پڕ له مێهرهبانییهکانی هیوای سوبهینێیهکی خۆشیان بداتێ‌و ئاره‌قه‌ی سه‌ر ته‌وێڵی ماندووی جووتیار‌و وه‌رزێری کورد لابدات، له لای رهزهوانهکانی سه‌رده‌شتی مه‌لا ئاواره، پشوویه‌ک بدات، ڕیگای ئهمنو ئه‌مان بۆ کاروان چییه ماندووه‌کان ده‌ست نیشان بکات، پاشان بۆ خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ره‌که تاوێک له سیاسه‌ت بدوێت، که‌مێک داستانی نهبهردیو نه‌به‌زی بگێرێته‌وه.
ئاخر، ئه‌م ڕۆڵه چاونه‌ترسه‌ی دێموکرات، به کرداری چاک، به گوفتاری شیرین، به داوێن پاکی‌و له‌فز شیرینی، بۆ هه‌میشه بۆته خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی کوردستان به گشتیی، ناوچه‌ی موکریان به تایبه‌تی. ئه‌و هه‌ڵسووکه‌وته شۆڕشگێرانه‌ی که قاسملووی رێبه‌ر نرخی بۆ دادهناو رێزی لێدهگرتو پاشان دوکتۆر شه‌ره‌فکه‌ندی به هه‌مان ئاقاردا ئه‌سپی ئه‌مه‌گداری له‌م سیمبوله‌ی خه‌باتی ڕه‌وای دێموکرات‌و گه‌لی کورد، تاو ده‌دا.
تاکوو ئاهه‌نگی تافگه‌ی دڵڕفێنی شه‌ڵماش، ئاوپرژێنی دڵی ئه‌ویندارانی جوانی‌و شادی بکات، تاکوو که‌ڵوێ له هاژه هاژو کهوفو کۆڵدا بێ، تاکوو چیای گیاره‌نگ به‌پێوه بێ، گومانی تێدا نییه، حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی به‌ڵگه‌یه‌کی زیندووی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی، شانازی خه‌باتی ڕه‌وای خه‌ڵکی کورد بۆ ئازادی، دێموکراسی‌و ئاشتییه.
هه‌رچه‌نده تاکوو هه‌نووکه له‌م جینایه‌ته هه‌ژێنه‌ره، وه‌کوو پێویست بۆ له قاودانی روخسار‌و ناوه‌رۆکی تیرۆریستانه‌ی رێژیمی ئێران، دژی خه‌ڵکی کوردستان که‌ڵک وه‌رنه‌گیراوه، جێگای خۆیه‌تی، ڕۆژی 16ی سه‌رماوه‌ز وه‌کوو ڕۆژی هه‌موو ئه‌و خه‌باتکارانه دیاری بکرێت که به‌شێک یان چه‌ند به‌ش له جه‌سته‌ی پیرۆزی خۆیان له پێناو ئازادی‌و رزگاری‌و به‌ختیاری خه‌ڵکی کورددا له ده‌ست داوه‌و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه هه‌موو ساڵێک له‌م ڕۆژه‌دا هه‌ر هیچ نه‌بێت به شێوه‌ی سومبولیک رێزیان لێبگیرێت‌و فیداکاری‌و گیانبازیان له‌بیر نه‌کرێت.
سڵاو‌و له یادو ناوی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ئێستاش ناوه‌که‌یان بۆ دوژمن سام خولقێن‌و بۆ نیشتمانپه‌روه‌ران هیوادهرو پشت‌و په‌نایه.

Sunday, December 2, 2007
خۆنیشاندان دژی بریاری ئێعدام.
رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 1ی دسامبری 2007ی زایینی، به‌رانبه‌ر به 10ی سه‌رماوه‌زی 1386ی هه‌تاوی له مه‌یدانی مووزه‌ی مافی مرۆڤ له شاری پاریس پێته‌ختی وڵاتی فه‌رانسه کاتژمێر 2:30ی پاشنیوه‌ڕۆ، به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژی داسه‌پاندنی بڕیاری له سێداره‌دانی رۆژنامه نووس‌و چالاکی مه‌ده‌نی کورد عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور‌و هیوا بوتیمار له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه، 12 رێکخراوی کولتوری، هونهریو دێموکراتیکی کورد پێکهاتبوو له:
1 . كۆمه‌ڵه‌ی كوردانی دانیشتووی فه‌رانسه
2. رێكخستنی رۆژنامه‌وانانی بێ رۆژنامه
3. ناوه‌ندی هه‌بوون
4. سه‌نته‌ری فه‌رهه‌نگی ئه‌حمه‌د كایا
5. بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتیکی یارسان
6. رێكخراوی چوار په‌ڕی زێرِین
7. ناوه‌ندی هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی كورد
8. رێكخراوی هونه‌رمه‌ندانی نیگاركێشی كورد له فه‌رانسه
9. كۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی له كورده‌کانی ئێران
10. كومیته‌ی پشتیوانی له زیندانیانی سیاسیی كورد
11. ناوه‌ندی کوردی فه‌رانسه‌یی بۆ پێوه‌ندی کولتوری
12. ئه‌نستیتۆی کورد له فه‌رانسه، خۆنیشاندانیکی هێمنانه‌یان به‌رێوه‌برد.
شایانی باسه نوێنه‌ری هێندێک له رێکخراوه سیاسیییه‌کانی کورد له سووریه‌و تورکیه‌و هێندێک که‌سایه‌تیی ئێرانی سهربهخۆو چالاکی مافی مرۆڤ به‌شداری ئه‌م خۆنیشاندانه بوون.
بڕیارنامه‌ی ئه‌م خۆنیشاندانه که بڕیاره بۆ رێکخراوه‌کانی داکۆکیکار له مافی مرۆڤ‌و ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات له فه‌رانسه بنێردرێت، له لایه‌ن خاتوو سوهه‌یلا ماملێ خوێندرایه‌وه.