...بێ گومان وڵامی ئه‌م پرسیاره ناییه، که‌واته مێژوو بێ ڕاوه‌ستان ڕه‌وتی به‌ره‌وپێش چوونی خۆی ده‌پێوێ، که‌وایه هه‌مووان ده‌توانیین به درێژه دان به خه‌باتی دێموکراتیک، به پشت به‌ستن به هێزو توانای بێ بڕانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر، به به‌ره‌وژور چوونی ئاستی ماف خوازی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی، به چڕ بوونه‌وه‌ی خه‌باتی لاوان‌و ژنان له پێناوی دێموکراسیداو بۆ جێگیر کردنی ده‌سه‌ڵاتێکی لائیکو فیدڕاڵ‌و فره‌یی له ئێرانی داهاتوودا، سه‌رو دڵخۆش به ئاسۆی ڕووناکی سبه‌ی، هیواداربیین.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌کگرتوویی، یهکدهنگیو هاوهه‌نگاوی ده‌توانێ یارمه‌تی ده‌رێکی شوێن دانه‌ر بێ، یه‌کگرتن نه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی که چ مان ناوێ، به‌ڵکوو بۆ ئه‌وش که چ مان دهوێو سیمای ئێڕانی داهاتوو چۆن ده‌ست نیشان ده‌که‌ین....
سلاو کاکه. ده‌سخوش. کورت و پرواتا.
ReplyDeleteدیسان بژیت بو کاره جوانه‌کانت که به‌رده‌وام له خه‌باتی و ماندوو نه‌ناسی.
بابه‌ت و کاره‌کانت زوو زوو چاو لیده‌که‌م. ماندوو نه‌بی
MK