Saturday, November 30, 2019
Thursday, November 28, 2019
Wednesday, November 27, 2019
Monday, November 25, 2019
تاكوو ئێستا، سێ كه‌س له‌و پێنج سهناتۆرم دیتوون كه له كۆشكی سپی، له كۆبوونه‌وه‌ی ١٣ی نوڤه‌مبه‌ردا، ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ی نێوان تره‌مپ و ئه‌ردۆغان بوون. پاش دیداره‌كه راسته‌وخۆ قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوون، ئه‌وان ده‌ست خۆشی و پێزانینیان بۆ پرسیاره‌كانم هه‌بوو له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه پرسارهكان باش و له قازانجی دۆزی ره‌وای كوردستان بوون، شتی سه‌یر له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه باس ده‌كه‌ن...
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی متمانه‌م لاواز بوه، لێ هیوایه‌ك هه‌یه كه رۆژئاڤا ناكه‌وێ، له پرسی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریادا، ئه‌مریكا هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌دات كه مافی كورده‌كان له یاسای بنه‌ره‌تی ئه‌و وڵاته‌دا جێگیر بكرێ، هه‌روه‌ها توركیاش كۆی ئه‌و شتانه‌ی به دواوه‌یه‌تی بۆی مسۆگه‌ر ناكرێ له سوریا؛ كۆسپی سه‌ره‌كیش له‌به‌رده‌م جێبه‌جێ بوونی مرامهكانی ئانكارادا، واشنگتن ده‌بێ.
بزانیین دۆخه‌كه به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات و پرسی كرینی ئێس ٤٠٠ی رووسی، له لایه‌ن توركیاوه، ئێمه به‌ره‌و كوێ پاڵ پێوه‌ده‌نێ؟!.
#مسته‌ر_كورد
برای به‌رێزو خۆشه‌ویست جه‌نابی كاك هۆمه‌ر شێخمووس
پاش سڵاو‌و
به‌داخێكی گرانه‌وه، ئاگادارم بووم خاتوو ئاگنێتا هاورێ و هاوژینی تێكۆشهرتان كۆچی دوایی كردوه.
به‌م بۆنه تاڵه‌وه له ناخی دڵه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیتان لێده‌كه‌م، خۆم به به‌شداری ئه‌م خه‌مه قورسه‌تان ده‌زانم.
دۆستی قه‌درگران، جیا له دۆستان و كه‌سانی نزیكتان، ئه‌وانه‌ی په‌رتووكی "پشكۆیه‌ك له خۆلهمێشدا"، خوێندبێته‌وه باش له‌و راستییه تێده‌گه‌ن كه ئاگنێتا بۆ ئازادی كورد‌و كوردستان شانبه‌شانی ئێوه چ مرۆڤێكی ئازا، له‌خۆبردوو، جهسوورو پشوو درێژ بوه.
گومانم نیه كه به‌سه‌رهاتی ژیانی سهربهرزانهتان هه‌موو كات له مێژووی خه‌باتی كوردهواری دا به دره‌وشاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌م خه‌مه به بیرمان دێنێته‌وه كه كوردێك و سوێدیهك، جیا له ئەڤینداری مرۆڤ ته‌وه‌رانه، خۆشه‌ویستی خۆیان كردۆته تێشووی خه‌بات بۆ ئازادی، له رۆژگاره تاڵ و تفته‌كان دا، ستوكهۆلم به‌ره‌و چیاكانی كوردستان به‌جێ دهێڵن، بۆ ئه‌وه‌ی له پێناوی رزگاری كوردستان دا تێبكۆشن، له‌م رێگادا چه‌رمه‌سه‌ری، ژان و ده‌رد هه‌نگاویان پێ شل ناكات.
چیرۆکی ئەڤینی ھۆمەری کورد‌و ئاگنێتای سوێدی، بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو دەبێتە سه‌رچاوه‌ی ده‌روه‌ست بوونی مرۆڤ له پێناوی ئازادی دا.
به باشی له‌وه تێده‌گه‌م له ده‌ستدانی هاوژینێكی وه‌فادار و هاوبیر كه نیو سه‌ده پێكه‌وه شۆره‌سواری رێگای دادپه‌روه‌ری، سه‌ربه‌ستی و شكۆمه‌ندی مرۆڤی كورد بوون، زۆر قورس و گرانه، لێ دڵنیام سەرەڕای قورسی و تاقەت‌پرووکێنی ئه‌م كۆسته مه‌زنه، جه‌نابتان توانای بەرەنگاریی ئەم غه‌مه قورس و بهژانهتان لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ. ئه‌م كۆسته ئی هه‌موومانه!.
یادی ئاگنێتای خۆشه‌ویست به‌رزو به‌رێز بێ و ئێوه‌ش هه‌موو كات ساخ و سڵامه‌ت بن.
براو دۆستی هه‌میشه‌یتان
ره‌حیم ره‌شیدی (مسته‌ر كورد)
واشنگتن
٢٥ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٩
Saturday, November 23, 2019
Thursday, November 21, 2019
Tuesday, November 19, 2019
پرسی خۆنیشاندانه‌كان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه:
پرسی خۆنیشاندانه‌كان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه:
له دیدار له‌گه‌ڵ به‌رێز بالوێز بریان هووك نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێڕان و راوێژكاری پله‌به‌رزی وه‌زیری ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها هێژا مورگان ئۆرتاگۆس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، دواین ره‌وه‌شی خۆنیشاندانه‌كانی ئێران و كوردستان‌م باس كرد‌و به پشت به‌ستن به داتاكانی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو باسم له كۆی شه‌هیده‌كانی رۆژهه‌ڵات و راده‌ی به‌ربڵاوی سه‌ركوتی هێزه‌كانی رێژیم له كورستان كرد.
هه‌روه‌ها داوام لێ‌كردن كه كار بكه‌ن بۆ داخستنی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌رپرسانی ئێران به گشتیی، عه‌لی خامنه‌یی به تایبه‌تی.
پاشان ئه‌و باسه‌شم هێنایه گۆرێ كه دابین كردنی ئه‌نترنێت بۆ خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتوو ده‌توانێ هه‌نگاوێكی كرده‌یی ئه‌مریكا بێ بۆ پشتیوانی له خۆنیشاندانی رهواو ماف ویستانه‌ی خه‌ڵك و پووچڵكردنهوهی پیلانی سپای پاسداران بۆ پچراندنی پێوه‌ندی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك...