Thursday, July 30, 2020
تره‌مپ داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند مانگه كێبه‌ڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، ده‌ستی پێكردوه كه بڕیاره له 3ی مانگی 11ی ئه‌مساڵ به‌رێوه‌بچێ، به‌ڵام به هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مریكا خولقاندویه‌تی، تره‌مپ له رێگای تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه بۆ یەکەمین جار ئاماژەی بە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کردوه.
تره‌مپ ده‌رباره‌ی ده‌نگدان له رێگای پۆست و ئۆنڵاینه‌وه، به‌م جۆره روانگه‌ی خۆی له تویته‌كه‌یدا به‌یان كردوه: " ئه‌گه‌ر دەنگدان لە ڕێگای سیسته‌می پۆستەوە بێ، ئەوا هەڵبژاردنی ساڵی 2020 دەبێتە ئەو هەڵبژاردنەی چاودێری نەکرێت و زۆرترین فێڵی تیادا بکرێت لە دیرۆكی هەڵبژاردنی ئەمریکادا. ئەمەش بۆ ئه‌مریكا زۆر قورسە.
هەڵبژاردن دوا بخەین تا خەڵک بتوانن بە شێوەیەکی دروست و پارێزراو دەنگی خۆیان بدەن؟"
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تاكوو ئێستا هیچ بەڵگەیەک له‌به‌رده‌ست نیه كه پێشتر به هۆی ده‌نگدان له رێگای پۆستەوە، فێڵ كرابێ، به‌ڵام تره‌مپ ئه‌م داخوازییه‌ی هێناوه‌ته‌وه گۆڕێ، پێشتر دێموكراته‌كان چه‌ند جارێك ئه‌وه‌یان باس كردبوو كه تره‌مپ نیازی وایه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی دوابخات، به‌ڵام هه‌موو جارێك تره‌مپ به‌رپه‌رچی ئه‌و قسانه‌ی دێموكراته‌كانی داوه‌ته‌وه‌و كه هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا
به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
#مسته‌ر_كورد
ئهمریكاو ئورووپا داوای ئازادكردنی خێرخوازێك له توركیا ده‌كه‌ن
ره‌حیم ره‌شیدی\ واشگنتن
كیل براوان وتەبێژی وەزارەتی نێوخۆی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، له رێگای به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه راگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی خوازیاره‌و داوا ده‌كات توركیا عوسمان کاڤالا ئازاد بكات، چوونكه تاكوو ئێستا هیچ تاوانێكی به‌سه‌ردا ساخ نه‌بۆته‌وه‌و دادگا بریاری له‌سه‌ر گیران یان خۆ تاونبار كردنی نه‌داوه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نێوخۆی ئه‌مریكادا هاتوه: "داواكارین تورکیا پابەندی دادپەروەری و سەروەری یاسا بێت و عوسمان کاڤالا ئازاد بکات، به‌خێرایی ڕه‌چاوی بەرنامەیەکی ڕوون و دادپەروەرانە بێ بۆ چارەسەرکردنی كه‌یسه‌كه‌ی كاڤالا."
هه‌ر له‌م باره‌وه، ناچۆ سانچێز ئامور بەرپرسی بڕیاردەری تایبەتی پەرلەمانی یه‌كیه‌تیی ئەورووپا بۆ کاروباری تورکیا رایگه‌یاند: "گیرانی ئه‌و بازرگانه ناره‌وایه، سه‌رله‌نوێ داوای دادپەروەری ڕاستەقینە لە تورکیا ده‌كه‌ین. ئێستا پرسی کاڤالا، سه‌باره‌ت به راستگۆیی توركیا ده‌رباره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، وەکوو تاقیکردنەوەیەک وایە."
مانگی 11ی ساڵی 2017، سه‌ره‌تا عوسمان کاڤالا، كه بازرگانێكی خێرخوازه، توانبار كرا به‌وه‌ی پشتیوانی له خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2013ی تورکیا كردوه.
بەڵام دواتر لە مانگی 2ی ساڵی 2018دا، كاڤلا له دادگای توركیادا هیچ تاوانێكی به‌سه‌ردا ساخ نهبویهوهو بڕیاردرا ئازاد بکرێت. لێ چەند کاتژمێر پاش بڕیاره‌كه‌ی دادگا له هه‌مبه ئازادکرنی ئه‌و بازرگانه، کاربەدەستانی تورکیا سه‌ر له نوێ بڕیاری ده‌سبه‌سه‌ر كردنیان دایه‌وه، ئه‌وجار تاوانی ئه‌وه‌یان وه‌پاڵ دا كه كاڤلا پێوه‌ندی به كوده‌تاكه‌ی ساڵی 2016ی توركیاوه هه‌یه، به‌ڵام مانگی 3ی هه‌مان ساڵ، تاوانه‌كه‌ی گۆڕدرا به‌وه‌ی كه سیخوری كردوه.
عوسمان کاڤالا هەموو ئەو تۆمەتانەی وه‌پاڵی دراوه به ناراست ده‌زانێ و پێی وایه بڕیاری گیرانه‌كه‌ی له لایه‌ن توركیاوه ناداپهروهرانهیه. هاوكات رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ به‌رده‌وام داوای ئازاد كردنی ئه‌و بازرگانه‌یان كردوه‌و به پێداگریه‌وه ده‌ڵێن پێویسته كاربه‌ده‌ستانی توركیا له هه‌مبه‌ر كاڤلا و گیراوه‌كانی دیكه‌س ڕه‌چاوی دادپه‌روه‌ری بكات.
#مسته‌ر_كورد
Tuesday, July 28, 2020
هه‌نگاوێكی به‌نرخی دیكه بۆ خزمه‌تی زمانی كوردی له ئه‌مریكا
ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
زانكۆی میزووری لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، خولێكی زمانی كوردی له رێگای ئۆنڵاین ده‌كاته‌وه. ئەو کۆرسە هه‌موو تاکێکی بیانی و كورد لە سەرانسەری جیهانەوە دەتوانن بەشداری تێدا بکه‌ن، بڕیاره خوله‌كه له رێكه‌وتی 17ی مانگی 8دا، بۆ ماوه‌ی 15 حه‌توو درێژه‌ی هه‌بێ.
لە هەر حەفتەدا 3 کاتژمێر وانە دەگوترێتەوە، تێچووی هەمووی کۆرسەکەش 900 دۆلارە، ئەوەش بە قسه‌ی بەرپرسانی زانکۆکە نرخێکی باش و دەرفەتێکی گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی بیانهەوێت فێری زمانی کوردی ببن، هه‌ڵبه‌ت فێرخوازانی زمانی كوردی له‌و خوله‌دا، پله‌و و كرێدیتیان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێ.
د. ده‌یڤد رۆمانۆ مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان و شاره‌زای پرسی كورد، كه بۆخۆی یه‌كێك لە رێکخەرانی کۆرسەكهیه بە بایەخەوە باس لەم هەنگاوەی زانكۆی میزووری دەكات و دەڵێ ئامانجیان ئەوەیە خەڵک لە ئاستی گشتی و بوارە جیاجیاکاندا فێری زمانی کوردی ببن.
د. رۆمانۆ ده‌رباره‌ی گرینگی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی زانكۆی میزووری بۆ فێركردنی زمانی كوردی ده‌ڵێ: "كرانه‌وه‌ی خولی زمانی كوردی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كورد نین، هه‌نگاوێكی پڕ بایه‌خ و گرینگه. پێشتر هاوڕێ كورده‌كانمان گله‌یی و گازه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد بۆچی له پاڵ زمانه‌كانی دیكه‌دا، زمانی كوردی نیه؟. گله‌یان ده‌كرد ئێره ته‌نیا وڵاته‌كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، له كوردی تێناگه‌ن و ئێوه پسپۆرێكی تایبه‌تی زمانی كوردیتان نیه، به‌ڵام ئی توركی و فارسی و عه‌ره‌بیتان هه‌یه، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌كی دورودرێژ بوو كه هه‌نگاو بۆ ئه‌وه بنڕێ له ئاستی گشتیی و بواره جیاجیاكاندا خه‌ڵك فێری كوردی بن. "
له لایه‌كی دیكه‌وه، د. جه‌عفه‌ر شێخوائیسلامی زمان‌ناس و مامۆستای زانكۆ ی كارڵتۆن له ئوتاوای پێته‌ختی كه‌نه‌دا، كرانه‌وه‌ی خولی فێركردنی زمانی كوردی له زانكۆی میزووری به هێمای گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی پرسی كورد لێكده‌داته‌وه، ناوبراو پێی وایه ئه‌و هه‌نگاوه ئاماژه‌یه كه دۆزی كورد بۆ ڕۆژئاواییه‌كان گرینگه. د. جه‌عفه‌ر له‌م باره‌وه ده‌ڵێ: "ئەو جۆرە کۆرسانە لە زانکۆکانی جیهان، نیشان دەدا بابەتی کوردی گرنگ بووەو دەبێت سەرنجی زیاتری بخرێتە سەر. هه‌روه‌ها ئەو کۆرسانە بۆ ئەو بیانیانه‌ی لێکۆڵینەوەو کار لەسەر دۆزی کورد دەکەن، دەتوانێت کەڵکی زۆری هەبێت."
له مانگی 3ی ساڵی 2019دا، ئەنجوومەنی قوتابخانەکانی حکوومەتی لە شاری ناشڤیل، لە ویلایەتی تێنسی، کە زۆرترین رێژەی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکا لەوێ نێشتەجێن و بە کوردستانی بچووکی ئه‌مریكا ناسراوه، بڕیاریدا له چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی شاری ناشڤیل پایته‌ختی ولایه‌تی تێنێسی، زمانی كوردی هاوشێوه‌ی زمانه‌كانی ئیسپانی، فه‌ره‌نسی و چه‌ند زمانێكی تری بیانی، ببێته وانه‌یه‌كی فه‌رمیی و بخوێندرێ، هه‌روه‌ها له‌م پرۆسه‌دا پله‌و و كرێدیت بۆ قوتابیه‌كان له‌به‌رچاو ده‌گیردرێ.
#مسته‌ر_كورد