Sunday, August 30, 2020
Friday, August 28, 2020
Thursday, August 27, 2020
وتاره‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه به نائاسایی لێكده‌درێته‌وه
ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
له دووهه‌مین رۆژی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كۆمارییه‌كان دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا له شاری ئورشه‌لیم، پایتەختی وڵاتی ئیسرائیل، وتارێكی له رێگای ڤیدیۆ پێشكه‌ش كرد، كه پێشتر تۆمار كرابوو.
رۆژی یه‌كشه‌ممه، مایک پۆ‌مپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا لە سەردانەکەی بۆ وڵاتانی ئیسرائیل، بەحرەین، ئیمارات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هه‌روه‌ها سوودان لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەفریقا، دەستپێكرد. وه‌زیری ده‌ره‌وه له قسه‌كانی دا بۆ كۆنگره‌ی كۆمارییه‌كان، په‌رژایه سه‌ر گرینگ‌ترین ده‌سكه‌وته‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تره‌مپ له رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و له‌م باره‌وه وتی: "كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، هاتنه‌ده‌ر له رێكه‌وتنی ناوەكی له‌گه‌ڵ ئێران، گرتنه‌به‌ری زۆرترین گوشار دژ به تاران، وای كرد حیزبوڵای لوبنان و حه‌ماس له فه‌له‌ستین وه‌كوو دوو رێكخراوی تیرۆریستی لاواز ببن. گواستنه‌وه‌ی پایتەختی ئیسرائیل بۆ شاری ئورشه‌لیم، رێکكه‌وتنی سه‌ده و ئاشتی نێوان ئیسرائیل و ئه‌مارات، سه‌ركه‌وتنی مه‌زن و مێژووین".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمه خه‌لافه‌تی داعشمان تێك‌شكاند و ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیمان كوشت و ئه‌وه‌تا سه‌ربازه‌كانمان خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه.
پاش وتاره‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه، دیموكراته‌كان رایانگه‌یاند، به گوێره‌ی نه‌ریتێكی جێكهوتوو له سیاسه‌تی ئه‌مەریكادا، وه‌زیری ده‌ره‌وه، نوێنه‌رایه‌تی گشت ئه‌مەریكا روو به جیهانی ده‌ره‌وه ده‌كات، نه‌كو ته‌نیا حزبێكی سیاسیی.
له‌م باره‌وه كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له دیموكراته‌كان ره‌خنه‌یان له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان گرت كه ده‌با وه‌كو پێشوو خۆی تێكه‌ڵ به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی نه‌كردایه. له‌م باره‌وه واکین کاسترۆ ئەندامی کۆنگرێس و سەرۆکی کۆمیتەی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ چاوه‌دێری کاروبارهكانی دەرەوە، ئاشكرای كرد كه "لێکۆڵینەوەیەکی تێروته‌سه‌ل" ده‌رباره‌ی بەشداری کردنی وه‌زیری ده‌ره‌وه له كۆنگره‌ی كۆمارییه‌كان دا ده‌كه‌ن.
كۆنگره‌ی كۆمارییه‌كان شه‌وی دووشه‌ممه (24-8-2020)، له ناوه‌ندی شاری شا‌رلۆت، له ویلایەتی نۆرس کارۆلاینا به فه‌رمی ده‌ستیپێكرد و ماوه‌ی چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت. له ده‌ستپێكی كاری كۆنگره‌كه‌دا، کۆمارییەکان به‌فه‌رمی سەرۆک تره‌مپ و مایک پێنسی جێگریان بۆ هەڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی 2020ـی ئەمەریکا پاڵاوت.
رێكه‌وتی 17-8-2020 كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراته‌كان بە ئۆنڵاین دەستیپێکرد و بۆ ماوه‌ی 4 رۆژ به‌رده‌وام بوو، تێیدا به فه‌رمی جۆو بایدن بووە کاندیدی حیزبی دیموكرات و کامێلا هاریس بۆ جێگری بایدن هه‌ڵبژێردرا. بڕیاره رۆژی 3ـی 11ـی 2020، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مەریكا به‌ڕێوه‌بچێت.
#مسته‌ر_كورد