Sunday, March 19, 2006
ڕوونکردنه‌وه
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی 2005.12.08
ڕێکه‌وتی 27ی نوامبری 2005ی زایینی که‌سێک به ناوی هیوا گوڵ محه‌مه‌دی له ماڵپه‌ری دیمانه‌دا وتارێکی له‌ژێر ناوی "ئه‌وانه‌ی حیزبی دێموکرات ده‌به‌نه ژێر پرسیار" کۆمه‌ڵه بوختانێکی سه‌رتاپا ناڕاستی بڵاوکردۆته‌وه. یه‌کێک له بوختانه‌کان ئه‌وه‌یه که گۆیا له کاتی شه‌هیدکرانی دوکتور قاسملوو، ڕێبه‌ری به‌مشوور و ده‌گه‌مه‌نی کورددا، من شیرینم بڵاوکردۆته‌وه. بۆ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ک من ئه‌وکات ته‌مه‌نم ته‌نها 10 ساڵ بووه و هه‌میشه‌ش تاکو ڕاده‌ی په‌رستن و بگره پتریش، دوکتۆری زانام خۆشویستووه و خۆشمده‌وێت...
به باوه‌ڕی من ماڵپه‌ری دیمانه ده‌بێت له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ت و نووسراوانه که به هه‌ر بیانوێک هه‌وڵی تیرۆرکردنی که‌سایه‌تی مرۆڤه‌کان ده‌دات، خۆ ببوێرێت و به‌م کاره ڕێز له قه‌ڵه‌م و ڕاستی بگرێت!
نووسراوه‌که هیچ چه‌شنه پێوانه‌یه‌کی زانستی و دیموکراتیکی تێدا نییه و به‌لای منه‌وه ئه‌وه‌ناشێت که کاتی خۆمی له‌سه‌ر دانێم و خۆی پێوه ماندوکه‌م و وڵامی بده‌مه‌وه. دیاره پێشتر نووسراوه‌ی ئه‌م کابرا له‌لایه‌ن حیزبه سیاسییه‌کان و کومیته چالاکه‌کانی بواری مافی مرۆڤ... هتد، به‌درۆخراوه‌ته‌وه. له‌م باره‌وه ده‌توانم ئاماژه به نووسراوه‌ی سکرتاریای کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ڕێکه‌وتی 1384.8.5ی هه‌تاویدا، هه‌روه‌ها نوسراوه‌ی کۆمیته‌ی په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ڕێکه‌وتی 2005.03.13دا بکه‌م.
به سوپاسه‌وه
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی
سوید - 2005.12.08
--------------------------------------------------------------------------------
له دیمانه‌وه:
1. ئه‌و نووسراوه‌ی كاک ڕه‌حیم ڕه‌شیدی ئاماژه‌ی پێده‌كات، به‌هۆی له‌به‌رچاونه‌گرتنی مه‌رجی دانانی بابه‌ت له دیمانه‌دا له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌كه‌یه‌وه، له دیمانه‌دا لابردراوه و نووسه‌ره‌كه‌یشی لێ ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
2. له دیمانه‌دا بابه‌ت و نووسراوه‌یه‌ك بڵاوناكرێته‌وه كه كه‌سایه‌تیی تاكه‌كه‌سیی كه‌سێك بێنێته ژێر پرسیار. ڕه‌خنه‌ی كاک هیوا گوڵ محه‌مه‌دی له کاک ڕه‌حیم ڕه‌شیدی، ڕه‌خنه له كرده‌وه‌یه‌كی سیاسیی كه‌سێكه كه به‌رپرسایه‌تی ڕێكخراوێكی سیاسی له‌سه‌رشانه و به فه‌رمی له‌نێو كۆمه‌ڵدا خه‌ریكی چالاكیی سیاسییه.
3. له‌سه‌ر ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه هیچ بۆچوونێك دانانێین.
No comments:
Post a Comment