Saturday, March 18, 2006
پاییزێکی سه‌یره ئه‌ڵێیت هه‌موی ده‌ڕژێته ڕۆحی منه‌وه. ژیان پاییزیو خه‌ونه‌کان پاییزیو زۆر جاریش نیگاکان پاییزیتر ده‌بنه‌وه.ده‌ستی خۆمم گرتوه‌و ئارام ئارام به کۆلانه تاریک‌و تنووکهکانی بیره‌وه‌ریمدا ده‌خولێمه‌وه به‌ڵکو شتێکم به‌ر ده‌ست که‌وێت که بڕێک دلمی پێخۆش که‌مو نه‌ختالێک له خۆم دوور که‌ومه‌وه. له ناکاو تۆ به کراسه قۆل کورته شینهکهتهوه له به‌رده‌ما قیتو قنج ڕاده‌وه‌ستیت و نیگات له نیگام ههڵدهپێکیتو مێهره‌بانتر له جاران به ژیان دل خۆشم ده‌که‌ییت.پێکه‌وه له به‌رده‌می هه‌یوانه‌که‌دا ههڵدهتروشکێین و منیش چاێکت بۆ دێنم‌و هێدی هێدی دێم‌و له به‌رده‌متا چوارمیلکه ده‌ده‌مه‌وه.قسه‌کانت شه‌پۆلێکی بێ ئه‌مانن که هه‌موو جه‌سته‌م سارێژ ده‌که‌ن له حه‌زه سه‌رکه‌شه کان‌و نه‌ک به‌ر هه‌یوانه‌که‌ی خۆمان به‌ڵکو شاریش جێگه‌ی ئه‌م خه‌ونانه‌ی تێدا نابێته‌وه. دیسان من‌و تۆ‌و داستانی نیگاکانه، ئه‌و نیگایانه‌ی که هه‌زاران حه‌زو خه‌ونیان له ناخی خۆیاندا حه‌شار داوه.ئه‌و نیگاییانهی وا مه‌کۆی قسه نه‌کراو نهبیستراوهکانه.هه‌میشه ئه‌توت جاری واییه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی وا ئینسان حه‌ز ده‌کات بیان ڵێتو بۆی ناوترێت به نیگا ده‌یان ڵێت.نیگاکانی تۆ هه‌میشه هه‌زاران مانای جوان له به‌ر چاوه‌کانما ئاوێزان ئه‌که‌ن.من سارێژم له توانه‌وه له‌ئاوێته بوون تۆش ئه‌بێت بڕۆیته‌وه وه‌کوو هه‌میشه قۆل ههلمالیتو سه‌ماوه‌ره‌که‌ی بۆ ههڵکهییتو که‌وچکێک شێوی بخیته به‌رده‌م.تاکو نانه‌که‌ی بخوات‌و گوێ له هه‌واڵه‌کان بگرێت‌و دواییه‌ش بهتوڕییهوه بڵێت،کراسهکهمت ئوتو کردوه...بۆم باس ده‌که‌ی نیگاکان لای ئه‌و ده‌مێکه سهربڕاوهنو حه‌یاو حیسمهتی درۆزنانه جێگه‌یان گرتوونه‌وه.نیگاکانت لای من به ئه‌مانه‌ت داناوه‌و ئه‌بێت بگه‌ڕێته‌وه...به‌لام هاورێم بۆ هه‌تاوت له گه‌ل خۆت برد؟ من سهرمامهو پاییز له بهردههمی په‌نجه‌ره‌ی ژوره‌که‌مدا هه‌ڵتروشکاوه.
No comments:
Post a Comment