لادان
له كونجی دڵمدا
جێگام بۆ راخستوی
هه‌موو شه‌وێك
له ئاوێنه‌ی خه‌یاڵمدا
میوانی رۆح سوكی منی
رۆژانه سێبه‌رێكی گرێدراوی
له باڵای خه‌مه‌كانم ده‌ئاڵێی
من نیشتمانی داگیر كراوی تۆم
وه‌ره با له به‌ر سه‌مای به‌فره‌كاندا
خه‌می غه‌ریبی لادهیین
با مه‌كانێك بۆئاوه‌دانی وه‌دۆزین
سه‌رما سهڕبڕیینو
بوژانه‌وه‌ی به‌هار بكه‌ینه میوانی شار
توڕه‌ییه‌كان بده ده‌م كزبای ئێوارێ
كه هاتم به‌نازه‌وه پێبكه‌نه
با له چركه ساتی له دایك بونتا
شه‌قه‌ی ماچه‌كانی مه
بێده‌نگی شار بتارێنێ
با هه‌ناسه‌كانی لێك ئالانمان
خه‌مه‌كانی روخساری ته‌نهایمان بشواته‌وه
ئاهه‌نگی په‌نجه‌كانی من و،
گومبه‌زی مه‌مكه‌كانی تۆ
درگای ژوره داخراوه‌كان ده‌خه‌نه سه‌ر پشت
چه‌ن ئاوه‌دانن ئه‌و شه‌وانه‌ی
به گوناهباری ده‌گه‌نه به‌رده‌م سپێده
كه شۆر بومه‌وه به سه‌ر باڵاتا
رۆژێكی گوناهبار ته‌سلیمی شه‌وێكی ئاوه‌دان ده‌كه‌یین
با ئیماندارانی شار نیگایان
له گه‌ل سهرماكاندا كۆچ بكات
No comments:
Post a Comment