ماچێک وه‌ک ره‌نگی به‌فر
زه‌وی کراسی سپی له به‌ر کردبوو.دار و به‌رد سپی بوون و زستان درگای پێگرتبووین و له به‌ر لووتی په‌نجه‌ره‌کانمان هه‌ڵتروشکا بوو. ئێمه بۆ دیتنی یه‌کتر ئارام و قه‌رارمان نه‌بوو،هه‌موو وه‌خت و نا وه‌ختێک چاوه‌ڕوانی ئه‌و ساته‌مان ده‌کرد که یه‌کتر ئه‌بینین و بۆن به یه‌کتره‌وه ده‌که‌ین.ئه‌م ساتانه جوانترین ساته‌کانی ته‌نهایی ئینسانن.چونکا حه‌زه‌کان دوورن له‌و حاله‌ته درۆزنانه‌ی که جاری واییه ئینسانه‌کان بۆ ماچێک راستییه‌کانی بۆ سه‌ر ده‌بڕن.یه‌کمان بینی نیگاکانمان لێک گرێ دا و په‌نجه‌کانمان لێک هه‌ڵپێکان و به ئارامی ماچمان به لێوه‌کانی یه‌کتره‌وه گرێ دا.ته‌نیا چرکه چرکی به‌فره‌که‌ی ژێر پێمان به بیری دێناینهوه که زستان وه‌رزێکی سه‌غله‌ت و تووشه ده‌نا ئێمه ئه‌وه‌ی هه‌ستمان پێنه ده‌کرد سه‌رما و ئه‌و کزه با بوو که ده‌خزایه ناو وجوود مانه‌وه.له گه‌ل هه‌ر ماچێک دا حه‌زه سه‌ر کهشکهکان کهلاویان ده‌کرد و به به‌ر چاوی مه‌وه بێ شه‌رمانه به سه‌ر جه‌سته‌ماندا ده‌خزانه ناو هه‌ناوی به‌فره سپییه‌که‌ی ژێر پێمان.ئێستا هه‌ردووکمان چاوه‌ڕوانی دیداری دووهه‌م ده‌که‌یین و ده‌زانین زستان ساردتر و مه‌ودای ژوانمان درێژتر بۆته‌وه،بۆییه هه‌ر دووکمان وا هه‌ست ئه‌که‌یین دیداری دووهه‌م له‌وانه‌یه له ته‌نیشت گۆرڕستانێک ساز بده‌یین تاکوو ئه‌و جار وه‌ک مردوه‌کان ڕاکشێین و به‌ده‌م ماچه‌وه نوقمی ته‌ڕ بوون بین و ئاوه‌دانی ماچه‌کانی ئێمه ماناێکی دیکه به بێ ده‌نگی گۆڕستان ببه‌خشێت.
No comments:
Post a Comment