به‌یانی ده‌چم بۆ شایی ره‌حیم ره‌شیدی _ سوئێد
هه‌ورێکی چڵکن و مۆن به‌ری ئاسمانی گرتبوو.هه‌وای سارد و سڕی زستان وه‌کوو ده‌رزی له له‌شی ئینسان ڕۆ ده‌چوو.چراکانی شار له ژێر سێبه‌ری شه‌و دا وه‌نه‌وزیان ده‌دا.هه‌موو شتێک بۆنی بێ ده‌نگی لێده‌هات.چرکه‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی مێشێک میوانیان نه‌بێت، به که‌یفی خۆیان تێده په‌ڕیین.هه‌ڵسا؛چوو په‌یکێکی ده‌ست داییه و لێوه‌کانی ته‌ڕ کرد و ئارام که‌وته دوان.له مێژ بوو له ده‌رفه‌تێک ده‌گه‌ڕا تاکوو ئه‌وه‌ی له ناخی دا حه‌شاری داوه هه‌ڵی ڕێژێت و خۆی هێور کاته‌وه. ویستی ملوانه‌که‌ی حه‌زه‌کانی خۆی بکاته ملی و بۆ هه‌میشه میوانی ڕۆحک سوکی به‌رده‌م نیگاکانی بێت.بڕیاری دابوو ئیتر دیواری ترس و شه‌رم بروخێنێت و هه‌موو راستییه‌کان بدرکێنیت.ده‌یویست باسی ئه‌و رۆژانه‌ی بۆ بکات که بیری لێکردۆته‌وه و چۆن له گه‌ل یادوه‌رییه‌کانی ژیاوه.جاری وابوو له کاتی خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانێک دا،له سه‌مای گهلاێک دا،له ژێر نمه نمه‌ی باران دا په‌یدای ده‌بوو. زۆر که‌ڕه‌تان له ناو پاسێک دا ده‌هات و له ته‌نیشتی داده‌نیشت و سه‌ری ده‌کرده سه‌ر سینگی و پێکه‌وه بۆ دووری دوور ده‌یان ڕوانی.ئه‌یویست باسی بۆ بکات که چڵۆن زۆر شه‌وگاری به یادی ئه‌وه‌وه شه‌ق کردوه و تا به‌ره به‌یان و مه‌لا بانگان ڕۆحی خۆی تێکلاوی نه‌رمی په‌نجه‌کانی کردوه و بێ ترس به رووت و قوتی هاتۆته به‌ر ده‌می و تێر بۆنی گوڵی مه‌مکه‌کانی کردوه و په‌نجه‌ی له پرچه خاوه‌کانی ژه‌نیوه. که چی ئه و له پڕ هه‌ڵسا و فووی له مۆمه که کرد و له به‌ر هیوانه که خۆی کێشاوه و وتی:" به‌یانی ده‌چم بۆ شایی با له وێ خه‌ونم لێ نه‌كه‌وێت".
ئه‌میش به ده‌م ناشتنی خه‌ونه‌کانییه‌وه بیری له شایی به‌یانی ده‌کرده‌وه و ئارام په‌نجه‌ره‌کانی به رووی زستان دا داخست.
No comments:
Post a Comment