په‌یامی حیزبی سۆسیالیستی فه‌رانسه به بۆنه‌ی پازده‌هه‌مین ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتۆر شه‌ڕه‌فکه‌ندی‌و هاورێیانی.
هاورێیانیو دۆستانی هیژا له حدکا.
بانگهێشت کردنی ئێوه‌مان بۆ به‌شداری له رێوره‌سمی رێکه‌وتی 16ی سپتامبر 2007، به بۆنه‌ی 15هه‌مین ساڵڕۆژی تیرۆری شه‌هید شه‌ره‌فکه‌ندی، سکرتێری گشتیی حیزبی ئێوه که له گۆرستانی پێرلاشێز به‌رێوه‌ده‌چێت، پێگه‌یشت. ئه‌م جنایه‌ته له 17ی سپتامبری ساڵی 1992ی زایینی‌دا له برڵین خولقا.
ئه‌مه له حالێک دابوو ئه‌و هاورێیانه هاتبوونه برلین تا له کۆنگره‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنال سۆسیالیست‌دا به‌شداری بکه‌ن.
ئێمه به گشتیی‌و هاورێ که‌ریم پاکزاد به تایبه‌تی به داخین که به هۆی کاری له‌وه‌پێش دیاری کراو، ناتوایین له‌و رێوره‌سمه‌دا به‌شدار بین.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له حیزبی سۆسیالیستی فه‌رانسه‌دا، دوکتۆر سه‌عید هاوخه‌باتی دوکتۆر قاسملوویان ده‌ناسی، هه‌موو کات ئه‌ویان وه‌کوو رێبه‌رێکی سیاسیی مه‌زن به تایبه‌تمه‌ندی به‌رچاو، یه‌کێک له خه‌باتگێرانی رێگای وه‌دی هاتنی دێموکراسی‌و مافی دادپه‌روه‌رانه‌و ڕه‌وای کورده‌کان له ئێران‌دا ده‌زانی.
هاورێیانی به‌رێز!
15ساڵ له تیرۆری دوکتۆر سهعیدو هاورێیانی تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام خه‌باتی ئه‌وان له ئێران که بۆ مافی مرۆڤ‌و ئازادی شارۆمه‌ندان بوو، رۆژانه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامییه‌وه پێشێل دهکرێتو ئێستا ئه‌م پێشێلکاریانه رۆژانه دووپات ده‌کرێنه‌وه.
حیزبی سۆسیالیستی فه‌رانسه وێرای به‌رزنرخاندنی ئه‌م رێوڕه‌سمه، جارێکی دیکه‌ش له‌سه‌ر هاوپێوه‌ندی‌و پشتیوانی خۆی له حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران‌و ته‌واوی هێزه پێشکه‌وتنخوازه‌کانی ئێرانی که بۆ ده‌سته‌به‌ر بوونی ئاشتی، دێموکراسی‌و پێشکه‌وتن له ئێڕان‌دا خه‌بات ده‌که‌ن، پێداگری ده‌کات.
هاورێ له‌گه‌ڵ رێز‌و سڵاوی به‌تینی سۆسیالیسته‌کانی فه‌ڕانسه.
موریس برود
سه‌رۆکی ده‌فته‌ری پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان حیزبی سۆسیالیستی فه‌ڕانسه
پاریس
14 09 2007
No comments:
Post a Comment