په‌یامی هاوبه‌شی دوکتۆر فلورانس وبر، دوکتۆر فردریک تیسۆ له به‌رپرسانی پێشووی رێکخراوی یارمه‌تییه ده‌رمانییه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی.
به بۆنه‌ی پازده‌هه‌مین ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندی‌و هاورێیانی.
دۆستانی هێژای حدکا.
15ساڵ له تیرۆری "کاک سه‌عید"و هاورێیانی له شاری برلین تێده‌په‌ڕی. به‌ڵام تێپه‌ربوونی کات ناتوانێ ئه‌و دۆستایه‌تییه که له نێوان ئێمه‌و دوکتۆر سه‌عیددا هه‌بوو له نێو به‌رێ. دوکتۆر سه‌عید به‌ته‌واوی به‌سه‌ر زمانی فهرانسهویدا زاڵ بوو، هه‌موو کات به ڕوو خۆشی‌و بزه تایبه‌تییه‌که‌یه‌وه له تیمه پزیشکییه‌کانی سه‌ر به رێکخراوی یارمه‌تییه ده‌رمانییه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی، پێشوازی‌و میوانداری ده‌کرد.
دوکتۆر سه‌عید که بۆ پێکهاتنی ئێرانێکی دێموکراتیک‌و کوردستانێکی خودموختار تێده‌کۆشا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی ژیانی دژوار‌و ناخۆشی قبووڵ کردبوو، به‌ڵام هه‌میشه رووخۆش‌و مێهره‌بان بوو.
دوکتۆر سه‌عید که‌سایه‌تێکی بیرمه‌ندو به‌ڕه‌وشت بوو که ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی ئه‌ویان کردبووه که‌سایه‌تێکی تاقانه.
یادو بیره‌وه‌ری ئه‌و قه‌ت له بیر ناچێته‌وه. له به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ی که گیانی خۆیان له رێگای وه‌دیهاتنی ماف‌و ئازادی کورده‌کاندا به‌خت کرد، سه‌ری رێز دادهنهوێنیینو له بیره‌وه‌ری 15هه‌مین ساڵرۆژی شه‌هید بوونیاندا، به‌دڵێکی سارێژ له ده‌ردو ژان، خۆمان له ته‌نیشت ئێوه دهبینیینو له پهژارهتاندا به‌شدارین.
دوکتۆر شه‌ره‌فکه‌ندی، ئێمه هیچ کاتێک تۆ له بیر ناکه‌ین.
دوکتۆر فلورانس وبر، سه‌رۆکی پێشووی رێکخراوی یارمه‌تییه ده‌رمانییه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی.
دوکتۆر فردریک تیسۆ، له به‌رپرسانی پێشووی رێکخراوی یارمه‌تییه ده‌رمانییه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی.
پاریس
14 09 2007
No comments:
Post a Comment