رێکه‌وتی 5ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1387، به‌رانبه‌ر به 23ی فیوریه‌ی 2009، پتر له 200 که‌س له خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی تاران به هاوکاری خوێندکارانی به‌لوچ، بو رێز گرتن له روژی زمانی زگماکی واته 21 ی فیوریه کاتژمێری 13:00 له به‌ر زانکۆی ئه‌ده‌بیاتی تاران کۆبوونه‌وه.
سه‌ره‌تا یه‌کێک له خوێندکاران وتارێکی پێشکه‌ش کرد، ئه‌و ئاماژه‌ی به هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه کانی ئێران کرد که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ و ئه‌م سیاسه‌ته‌ی گه‌ڕاندوه بۆ سه‌رده‌می ره‌زا شای په‌هله‌وی که تا ئیستاش به‌رده‌وامه، خوێندکاره‌که ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به سیاسه‌تی توانده‌وه به شێوازی ناسیۆنالیستی فه‌رانسه‌وی زانی و ئاماژه‌ی به‌وه کرد تا کاتێک کێشه‌ی زمانی زگماکی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به شێوازیی دمۆکراتیک چاره‌سه‌ر نه‌کرێ پرۆژه‌ی دێموکراسی خوازی له ئێران ناته‌واوه.
دواتر یه‌کێکی تر له خویندکاران وتاری به دوو زمانی ئینگلیسی و کوردی پێسکه‌ش کرد.
ئه‌و خوێندکاره ئاماژه‌ی به‌وه کرد زمان ته‌نیا دیارده‌یه‌کی کولتووری نیه، به‌ڵکوو زمان به‌شێکه له هێزو ده‌سه‌ڵات، کێشه‌ی زمان ئه‌بێ به هۆی چه‌وسانده‌وه‌ی سیاسیی، کولتووری، ئابووری هه‌روه‌ها باسێکی زانستی له سه‌ر زمان‌و زمان‌ناسی کرد.
ئینجا یه‌کێک له خوێندکارانی به‌لوچ وتارێکی پێشکه‌ش کرد، ئاماژه‌ی به چه‌وسانده‌وه‌ی کولتووری له بهلوچهستان کرد، خوازیاری نووسین‌و خوێندن به زمانی به‌لوچی له ئێران‌دا بو.
ئه‌وجار خوێندکارێک به نوێنه‌رایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی دێموکراسی خوازانی زانکۆی تاران‌و پزشکی ئێران به‌یانیه‌یه‌کی خوێنده‌وه، له‌ودا رێزی له زمانی زگماکی نه‌ته‌وه بن ده‌سته‌کانی ئێرانی نابوو، خوێندن به زمانی زگماکی به مافی ئه‌و نه‌ته‌وانه زانی.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به گوشاروو خه‌سارێک کرد که له کورد دراو ه، بۆ گه‌یشتن به دیمۆکڕاسی له ئێران‌دا ئه‌ویش له پێناو پاراستنی مافی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران.
پاشان یه‌کێک له خوێندکارانی کوردی کرماشانی وتارێکی زانستی پێشکه‌ش کرد، ئاماژه‌ی به سیاسه‌تی تواندنه‌وه له کرماشان‌و کرد‌و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به توندی مه‌حکوم کرد، وتی ئه‌بێ داگیرکه‌ران له کرماشان بچنه ده‌روو حکومه‌تی به‌وه تاوانبار کرد که له کرماشان له سیاسه‌تی کورد دژ به کورد که‌ڵک وه‌رده‌گیرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه بیانیه‌ی رێکخراوی مافی مروڤی کوردستان له لایه‌ن یه‌کێک له خوێندکاران خوێندرایه‌وه.
یه‌کێکی تر له‌خوێندکارانی ئازادیخواز به نوێنه‌رایه‌تی له جه‌واد عه‌لیزاده چالاکی به‌ندکراو له گرتووخانه‌ی شاری سنه وتارێکی پێشکه‌ش کرد.
له پاڵ ئه‌مه‌دا خوێندکارێکی تورک زمان له قسه‌کانیدا ئه‌و روژه‌ی به‌رز نرخاند‌و دروشمی بژی کوردستان‌و بژی ئازه‌ربایجانی سه‌ردا.
له کۆتاییدا به‌یاننامه‌ی به‌رێوبه‌رانی رێوڕه‌سمه‌که خوێندرایه‌وه.
خاڵی سه‌رنج راکێشی ئه‌م مه‌ڕاسمه ئه‌وه بوو که خوێندکارانی کورد له هه‌وڵێکی بێ وێنه‌دا توانیان ئه‌نجومه‌نی دیموکراسی خوازی زانکۆی تاران، هه‌ر وه‌ها خوێندکارانی به‌لووچ له‌گه‌ڵ خۆیان هاوده‌نگ بکه‌ن.
له‌سه‌ر به‌شێک له پلاکارده‌کان نووسرابو:
ده‌بێ گیراوی سیاسیی ئازاد بکرێت.
خوێندن به زمانی زگماکی مافێکی ڕه‌وایه.
وه‌دیهاتنی مافی نه‌ته‌وه‌یی کورد له چوارچێوه‌ی دێموکڕاسی‌و جارنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤدا ئه‌گه‌ر که‌رکووک دڵی کوردستانه، ئه‌وا کرماشان ده‌روازه‌که‌یه‌تی
Language is the realm of existence
Language not only is speaking but also it is doing
No comments:
Post a Comment