له ریزی پێشه‌وه‌ی کاروانی رێگای هه‌تاوی، به‌م لێڕه‌واره چڕانه‌دا گوزه‌ر ده‌که‌ین، ده‌سته‌کانی تۆ پڕ له هێزن، ئه‌ونده که من به متمانه‌وه پێم له شوێنی پێکانت داده‌نێم. چه‌نده وره‌م پێده‌به‌خشی که له تاریکایدا چه‌ند هه‌نگاو له بهرمهوهی. هه‌زاران جار ژین‌و ژیان، بوژانه‌وه‌و ئاوه‌دانی له چاوه‌کانی تۆدا ده‌بینم، لێگه‌ڕێ با نزیکتر ببمه‌وه، ئاوا بۆنی خاوی پرچه‌کانت ده‌ره‌تانێکه بۆ ئه‌وه‌ی به دواتا بێم تاکوو کۆتایی دونیا. به بێ ئه‌وه‌ی ترسی هه‌ڵبڕان له ناخمدا ڕه‌گ داکوتێ، به‌دواتا دێم، ئه‌زانم که ته‌نیا تۆ رێگای نیشتمانی به‌خته‌وه‌ری ده‌زانی. هه‌ناسه‌که‌م، له نێو ڕه‌شه‌باو کرێوه‌دا، له تۆف‌و گه‌رده‌لوولدا؛ کلوو کلوو له کۆشتدا کۆ ده‌بمه‌وه...
No comments:
Post a Comment