له کاتێکدا که شه‌پۆلی خۆنیشاندان و ڕاپه‌رین ژماره‌یه‌ک وڵاتانی عه‌ره‌بی گرتۆته‌وه، زۆرێک له شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان که ئۆپۆزسیۆنی ئێران نه‌یتوانیوه به هه‌مان گوڕ و تینه‌وه بێته سه‌ر شه‌قامه‌کانی ئێران.
له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، رۆژنامه‌وان ره‌حیمی ره‌شیدی له ویلاته‌تی ڤێرجینیا باس له هۆکاره‌کانی دووباره‌نه‌بوونی ڕاپه‌رینه‌کانی تونس و میسر له ئێران‌دا ده‌کات.
به‌ڕێز ره‌شیدی ده‌ڵێت، چین و توێژی جۆراوجۆر به بۆچوونی جیاواز له بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزی ئۆپۆزسیۆن به‌شدارن، که به‌شێکیان خوازیاری ڕوخاندنی کۆماری ئیسلامی ئێرانن و به‌شێکی تریان ده‌خوازن چاکسازی له رژێمدا بکه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی هێزه به‌رهه‌ڵستکاره کوردیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڕێز ره‌شیدی ده‌ڵێت، له دوای خولی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی له ئێران‌دا هێزه کوردیه‌کان " توشی شهقبونێک هاتن" و به‌شێک له ئۆپۆسزیۆنی کوردی "چوونه به‌ره‌یه‌که‌وه که به قازانجی ماف و ئازادیه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان نیـیه."
بۆ بیستنی ده‌قی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رێز ره‌شیدی ئه‌ندامی فدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ رۆژنامه‌وانان، فایلی ده‌نگی ژێره‌وه وه‌یا لای چه‌پی سه‌ره‌وه کلیک بکه...
No comments:
Post a Comment