Mr. Kurd
ره‌حیم ره‌شیدی
Tuesday, May 24, 2011
تیشک تیڤی، تیشکی دڕدهری تاریکی!
له رێکه‌وتی 24ی مانگی مای ساڵی 2006ی زایینی، به‌رانبه‌ر به سێی جۆزه‌ردانی 1385 هه‌تاوی به‌ملاوه، کۆمه‌ڵانی مافخوازی خه‌ڵکی کوردستان به گشتیی، خه‌باتگێرانی رێگای ئازادی‌و سه‌ربه‌رزی کوردستان به تایبه‌تی، دامه‌زراندنی دهنگو ڕه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان وه‌کوو رووداوێکی هیوابه‌خش چاو لێ ده‌که‌ن، که تیشکی زێڕینی "تیشک"، له ده‌ڵاقه‌ی خۆشهویستیو راستییه‌وه، بۆ مه‌یدانی ڕاگه‌یاندنی کوردی خوشاوو هه‌رچی هه‌وری مڕۆمۆچی نێوچاوگرژی ڕاستی داپۆش بوو ڕایماڵی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مهودواکان دوور بوون، به‌ڵام دڵه‌کانی به‌یه‌کتر شاد کردوه‌و چاوه‌کان فرمێسکی شادیان تێزا، سه‌وداسه‌رانی ئازادی باوه‌شیان به‌یه‌کدیدا کرد، هێندێک په‌یکه‌کانی شادیان لێکداو لێوه‌کانیان ته‌ڕ کرد، بڕێک ده‌ستی پاڕانه‌وه‌یان به‌ره‌وو خودا ههڵداشتو سوپاسی ئه‌م ده‌سکه‌وته‌یان کرد، کۆمه‌ڵێک هه‌رچی بیره‌وه‌ری ڕۆژانی دژوار‌و پڕ که‌ندوله‌ندی ڕۆژه سه‌خته‌کانی خه‌باتی سه‌ربه‌رزانه بوو وه‌کوو فیلمێکی ئاڵۆز به ڕهۆڵهکانی زه‌ینیاندا تێپه‌ڕی....
No comments:
Post a Comment
‹
›
Home
View web version
No comments:
Post a Comment