ره‌حیم ره‌شیدی
شوێنه‌وارناسان سه‌ریان له مێژووی کوردستان سووڕماوه!!ئه‌و شوێنه 500 مایل دورتر له بازاڕه قه‌ره‌بالغه‌کانی ئیستانبوله‌وه هه‌ڵکه‌وتووه.ئیشانورفا له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ترکیایه. ساڵی 1994 له "گۆبگلی ته‌په"، شوانێک سه‌رنجی سووچی به‌ردێکی دا که سه‌ری له خۆڵ وه‌ده‌رنابوو.... شوانه‌که ده‌ستی کرد به دانه‌وه. به‌رێکه‌وت گه‌یشته دیوارێکی 90 فووتی که لێواره‌کانی رێک تاشرابوون. ناوه‌ڕاستی دیواره‌که په‌یکه‌ری تاشراوی ئاژه‌ڵێکی پێوه‌بوو.له تاقیکارییه‌کی وردتردا ئه‌وه روون بۆوه که دیوار و په‌یکه‌ره‌کان له لایه‌ن په‌یکه‌رتاشێکی لێزانه‌وه ساز کراون که ئامرازی پێشکه‌وتووی هه‌بووه.کاتێ ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه به زاناکان گه‌یشت راستییه‌ک دهرکهوتشوانه کورده‌که شتێکی دۆزییه‌وه که ره‌نگه سه‌رسوڕهێنه‌رترین دۆزینه‌وه‌ی مێژوویی له چاخه مۆدێرنه‌کاندا بێ.له شوێنیک که به "گۆبگلی ته‌په" ناسراوه..گروپی شوێنه‌وارناسان ئاڵمانی بۆ ماوه‌ی 13 ساڵ به وردی چوونه نێو گۆڕاییهکه هه‌تا ئهوجییهی که توانییان له سه‌رده‌می ئه‌و شوێنه‌یان کۆڵییه‌وه.ئه‌وان له ماوه‌ی 13 ساڵدا ته‌نیا توانییان 5% له‌و شارستانییه‌ته مه‌زنه هه‌ڵبده‌نه‌وه.ئه‌وان ده‌یانزانیی که چ شتێک له ژێر عه‌رزی دایه؟بازنه به‌ردینه‌کان یه‌ک له دوای یه‌ک، بازنه‌ی به‌ردینی ته‌واو، له‌نێو بازنه‌کاندا کۆڵه‌که‌ی به‌ردینی تاشراوی زۆر گه‌وره هه‌بوون.هه‌ر کۆڵه‌که‌یه‌ک 19 فوت به‌رزه و 15 تۆن کێشی هه‌یه،ئه‌نجامی تاقیکارییه‌کان ئه‌م گریمانه‌یه‌یان ده‌رخست که "گۆبگلی ته‌په" 12000 ساڵی ته‌مه‌ن هه‌یه.نزیکه‌ی 7000 ساڵ له میزۆپۆتامیا کۆنتره که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به بێشکه‌ی شارستانیه‌تی مرۆڤ له‌قه‌ڵم ده‌درا.ئێمه هیچ شوێنێکی پێشکه‌وتووتری دیکه‌مان له چاو ئه‌وێ نێیه.له‌به‌ر ئه‌مه ئێستاکه ته‌مه‌نی مرۆڤ دوو به‌رامبه‌ر بووه.ئه‌وێ ئه‌مێستاکه شوێنێکی مه‌زنی بێوێنه‌یه و بازنه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری تێدایه که ته‌نیا بۆ ئه‌وه له‌وێ راوه‌ستاوه هه‌تا ئێمه نهێنییه‌کانی بدۆزینه‌وه. له‌ئێمه ده‌پرسێ که بچین و بیدۆزینه‌وه که ئه‌م شوێنه‌وارانه چین؟ ورده‌کارییه‌کانیان؟ ئێمه نازانین که کێ ئه‌وانه‌ی ساز کردووه! ئه‌وان ته‌نیا له تاریکاییدا هاتوونه‌ته ده‌رێ. ئێمه له‌باره‌یانه‌وه هیچ نازانین!چوونه‌ته ناو مێژوویه‌ک که پێشتر به ته‌واویی پێگه‌یشتبوو. به بۆچوونی من ئه‌وه به‌شێکی فه‌رامۆشکراوه له مێژووی مرۆڤایه‌تی.ئایا دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی "گۆبگلی ته‌په" ده‌توانێ له بنه‌ڕه‌ته‌وه تێگه‌یشتنی ئێمه له مێژووی مرۆڤایه‌تی بگۆڕێت؟ره‌نگه هۆیه‌ک بێ بیسه‌لمێنێ که مرۆڤ خشتێکی له هه‌قیقه‌ته‌کان له‌م شارستانیه‌تییه کهونارایهدا ون کردبێ.زۆر حیکایه‌ت و چیرۆک هه‌ن که پێشتر شارستانیه‌تیه‌ت هه‌بووه و به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر ئاڵۆزه و به‌قا به کۆنبوونه‌که‌ی ناکرێ.من پێموایه که ئێمه له‌باره‌ی دنیاوه زانیاری و تێگه‌یشتنی که‌ممان هه‌یه، له رابوردوودا شتی زۆر ئاڵۆزتر و سه‌رسوڕهێنه‌رتر هه‌بوون که له سه‌رده‌مه زۆر کۆنه‌کاندا روویان داوه. به کۆکردنه‌وه‌ی لایه‌نه جۆراوجۆره‌کان ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێ که "گۆبگلی ته‌په" ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 12000 ساڵ له‌وه‌پێش، ئه‌وه‌ش 7000 ساڵ پێشتر له کۆڵه‌که به‌ردینه‌کان و سێ کوچکه مه‌زنه‌کانه و له راستیدا به پێی نه‌ریتی مه‌سیحی چوار ساڵ به‌ر له زایین ساز کراون و ئه‌مه‌ش له راستیدا 8000 ساڵ پاش دامه‌زرانی "گۆبگلی ته‌په"یه.به‌م پێیه لێره‌دا سه‌رزاره‌کییانه شتێکی دژ و ناته‌با سه‌باره‌ت به تێگه‌یشتنی ئاسایی له گه‌شه‌ی شارستانیه‌تی مرۆڤی هه‌یه.به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر پاش 13 ساڵ هه‌ڵکه‌ندن و پشکنین، شوێنه‌وارناسان درێژه به پشکنینی خۆیان ده‌ده‌ن.ئه‌وان نه‌یانتوانیوه ئامرازێکی به‌ردتاشین یان که‌ره‌سته‌یه‌کی کشتوکاڵ بدۆزنه‌وه. چۆن ده‌توانی به‌ردی تاشراو و نه‌خشێندراوی ته‌واو رێک و پێک ساز بکه‌ی که 19 فوت به‌رزه و 11000 تا 12000 ساڵ ته‌مه‌نیان هه‌یه، به‌ڵام هیچ که‌ره‌سته‌یه‌کت نه‌بێ؟!رازی سه‌رهه‌لدانی "گۆبگلی ته‌په" پێکهاتووه له به‌ردی که‌ونارای هه‌ڵکۆڵراوی زۆر گه‌وره که له‌سه‌ری وێنه‌ی بونهوهرانێکی وه‌کو مشکه کێوی و قورینگیان تاشیوه. ئێمه بوونه‌وه‌رگه‌لێکی زۆر و ئاژه‌ڵی جۆراوجۆرمان دۆزیوه‌ته‌وه، باڵنده، حه‌شه‌ره و ته‌نانه‌ت مرۆڤ و کۆیه‌کی ئاوا سه‌یریان خوڵقاندووه هه‌روه‌ها ئه‌و گا کێوییه که شوێنه‌وارناسان له بن خۆڵیان ده‌رهێناوه و ئێستا ئه‌وه‌ی ئه‌وان به ئێمه‌ی ده‌ڵێن ئه‌م گریمانه‌یه ده‌خاته مێشکی منه‌وه که ئه‌وان ته‌نانه‌ت سه‌رده‌می نوحیش نیشان ده‌ده‌ن.نزیکه‌ی 350 مایل له ئاراراته‌وه دووره که زۆربه‌ی زاناکانی کتێبی پیرۆز پێیان وایه که شوێنی له‌نگه‌رگرتنی که‌شتی نوح بووه. ئاژه‌ڵه تاشراوه‌کانی "گۆبگلی ته‌په" ئه‌م بۆچوونه دێنێ که ئاژه‌ڵه‌کان جۆراوجۆر بوون، به‌ڵام له راستیدا که سه‌رنج بده‌ین ئاماژه به لافاوێکی گه‌وره ده‌کا که له ئهنجیلیشدا باسی لێوه‌کراوه.شوێنه‌وارناسان به‌و راستییه ده‌زانن که زیاتر له 2000 حه‌کایه‌ت سه‌باره‌ت به لافاوه گه‌وره‌که هه‌یه که شارستانیه‌تی سه‌ره‌تای له‌ناوبرد. به‌شێک له لێکۆڵه‌ره‌وان پێیانوایه که رووداوه‌کانی نوح و چیرۆکی هاوشێوه‌ی ئه‌و وته‌یه ده‌ڵێن نوح له شوێنه‌واره‌کانی "گۆبگلی ته‌په"دا تۆمارکراوه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه راست بێ، روون ده‌بێته‌وه که کاتی لافاوه گه‌وره‌که ده‌گه‌رێته‌وه بۆ کۆتاییه‌کانی چاخی سه‌هۆڵین که چاخی پیرۆز زۆر نزیکتره. نیشانه‌گه‌لێک له‌به‌ر ده‌ست هه‌ن که ئه‌وێ ره‌نگه به خۆڵی رۆس (Clay) وێران بووبێ و کۆتایی پێهاتبێ. زۆر شت روویداوه، کۆڕه‌و زۆر، ئه‌گه‌ری هه‌یه بورکانه‌کان ته‌قیبێتنه‌وه، لمی زۆری به‌جووڵه و خێرا هاتبێت، گۆڕانکاریی زۆر خێرا و بێوێنه روویانداوه، به‌ڵام پرسیارێکی زۆر قورس هه‌روا بێ وه‌ڵامه، کێ "گۆبگلی ته‌په"ی ساز کردووه؟ بۆ چ مه‌به‌ستێک و چۆن شوێنه‌وارێکی ئاوای خوڵقاندووه؟ وا له هه‌لومه‌رجێکی ده‌گمه‌ندا زیاتر له 10000 ساڵه که ماوه‌ته‌وه؟ ئێمه سه‌باره‌ت به "گۆبگلی ته‌په" ئه‌وه‌مان زانی که ئه‌و ناوچه‌یه به وردبینییه‌وه به خراوه‌ته بن عه‌رزی. ئیدی "گۆبگلی ته‌په" له‌وێ نه‌ما و خه‌ڵکی کۆچیان کرد، به‌ڵام له‌وه ده‌چێ که به‌جێی ئه‌وه‌ی خاپووری بکه‌ن، ئه‌وێیان ناشت هه‌تا له ئاشتیدا بمێنێته‌وه. به‌ڵام بۆچی خه‌ڵکی ئه‌وێ شوێنه مێژووییه‌که‌ی خۆیان خسته ژێر 20 فوت خۆڵه‌وه؟ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که "گۆبگلی ته‌په" به‌ئانقه‌ست ناشترابێ هه‌تا له چنگی هێرشکاران بیپارێزن؟ یان له‌به‌ر ئه‌وه ناشتوویانه هه‌تا وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه بۆ ئه‌و کاته‌ی که ده‌گه‌ڕێنه‌وه؟
No comments:
Post a Comment