بەداخێکی زۆرەوە، ئەمڕۆ رێکەوتی ١٤ی ئاگوستی ٢٠١٦، ئاگادار بووم تیمێکی کوردستان تی ڤی، له كاتی رووماڵكردنی پێشڕهوی هێزهكانی پێشمهرگهی کوردستان، دژی تاریک پەرەستانی داعش، له بهرهكانی شەڕ له نێوچەی "خازر"؛ شههیدو بریندار بوون.مخابن، لەم ڕووداوە دڵتەزێنەدا، وێنەگر کاک "مستەفا سەعید" شەهید، هەروەها بێژەرو هەواڵنێر رێزدار "ھێمن نانەکەلی" بریندار بوە.بە بۆنەی ئەم رووداوە تاڵەوە، هاوخەمی قوڵی خۆم پێشکەش بە بەرێز کاک "کاروان ئاکرەیی" بەرپرسی گشتیی و سەرجەم کارمەندە دڵسۆزەکانی کوردستان تی ڤی، دەکەم. هاوکات پرسەو سەرەخۆشی لە کەس و کاری شەهید "مستەفا" دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی هەرچی زووتر بۆ کاک "هێمن نانەکەلی"، بە ئاوات دەخوازم.
نەمری بۆ شەهیدانسەربەرزی و سەرکەوتنی پتر بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستانبەردەوامی و پێشکەوتن بۆ کوردستان تی ڤی
رەحیم رەشیدیواشنگتن
No comments:
Post a Comment