من كه ئاگاداری دۆخت نه‌بم، نه‌زانم چی ده‌كه‌ی و چۆنی، ئیدی دونیا لێم ده‌بێته دۆزه‌خێكی بێ كۆتایی، ئه‌تۆ ئه‌مه له هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانی.
هه‌موو كات بێ هیچ چاوه‌روانیه‌ك تۆم خۆش ویستوه، گشت وه‌رزه‌كانی ساڵ به یادی تۆ‌و ئه‌و یادوه‌ریانه‌ی له‌گه‌ڵ تۆ هه‌م بوه كه مانا‌و بۆنهكی جیام پێده‌به‌خشن، تێده‌په‌رێ.
تاكوو ئه‌م چركه‌ساته كه‌سم نه‌دیوه وه‌كوو تۆ بێ، كه‌س له چاوی من دا له تۆ نه‌چوه، ره‌نگه به ده‌م خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دێرانهوهو به سرته به خۆت بێژی كه ژیان كچ و ژنی جوانتر‌و گونجاوتری له خۆت تێدایە، ره‌نگه ئه‌مه راست بێ، لێ هه‌تاكوو ئه‌م چركه‌ساته هه‌ر تۆ، له هه‌ناوم دا باشترین و گونجاوترین ژنی ئه‌م گۆی زه‌ویه‌ی. ئه‌مه باوه‌رێكی قوڵ و نه‌گۆره وه‌كوو باوه‌ری ئیماندارێك به ده‌قێكی ئاسمانی!.
بێ ئه‌وه‌ی بخوازم كه نیگه‌رانت بكه‌م، ده‌مهه‌ێ بێژم كه نەبوونی تۆ، له هه‌موو ده‌ردو ئازارێك به‌ژانتره...
ئێستا وه‌كوو سه‌ربازێكی بریندار وام كه له شه‌رێكی دژوار‌دا نه‌جاتی بوه، كه‌چی كه له مهتهرێزهكهی دا به هۆش خۆی دێته‌وه، گەلە گورگێكی برسی ده‌وریان داوه. ئه‌وه‌ی هێز به‌و سه‌ربازه ده‌به‌خشێ و وزه‌ی هه‌نگاونان ده‌خاته نێو ده‌ماره‌كانی، ئه‌و نامه‌یه كه له سووچێكی گریفانه تۆزاوی و خوێناویه‌كه‌ی دا، به‌ر له ده‌سپێكی شه‌ره دژوارهكه بۆ ئازیزێكی نووسیوه‌و كۆڵێك ئاوات و هیوای تێیدا به‌یان كردوه.
كه‌سم، ته‌نیا، بێ كه‌س و ماندووم، به‌ڵام هه‌رده‌م هیوای ئه‌وه‌م له ناخدایه كه رۆژێك ده‌گه‌مه‌وه ئاستانه‌ی دیدارت و پێكه‌وه یادوهریهكی كۆن و دوور دهگێرینهوهو ره‌نگه به بێ هیچ پلان و به‌رنامه‌یه‌ك وه‌رزێكی نوێ له ئهوڤینداری ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه. ته‌نانه‌ت گه‌رمایی په‌نجه‌كانت له چاكوچۆنیهكی سه‌رپێی دا، ده‌توانێ گشت سه‌هۆڵبه‌ندانی هه‌ناوم بتوێنێته‌وه. قه‌ت دوو دڵ نیم له‌وه‌ی بۆ گه‌یشتن به تۆ، هه‌موو سنووره‌كان تێپه‌ڕ بكه‌م، به ئاوی ده‌ریاو ئاسمانه‌وه دووره‌كان دا گوزه‌ر بكه‌م. دوو دڵ نیم چاوم له‌سه‌ر هه‌رچی یاسا‌و رێسای ژیانه دابخه‌م بۆ گه‌شتن به تۆ...
No comments:
Post a Comment