زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا، كه له كۆی ٥٠ ولایه‌تی ئه‌مریكا، نوێنه‌رانی ٤١ ولایه‌ت له خۆ ده‌گرێ، بۆ یه‌كه‌مین جار به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك داكۆكی و پشتیوانی له ئێرانێكی دێموكرات، ئازاد‌و كۆماری ده‌كه‌ن كه له لایه‌ن خه‌ڵكی ئێرانه‌وه بونیاد بنرێ. ئه‌م پشتیوانی و نه‌خشه رێگایه بۆ گۆرانی رێژیم له ئێران ئه‌ندامانی هه‌ر دوو حیزب له خۆ ده‌گرێ.
هاوكات پتر له ٢٢٠ ئه‌ندامی كۆنگرێس، تیرۆریزمی كۆماری ئیسلامی له دژی هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی تاران به تایبه‌تی تیرۆره‌كانی ده‌ره‌وه مه‌حكووم ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها پێداگری ده‌كه‌نه‌وه كه نابێ ئێران چه‌كی ناوكی هه‌بێ...
بڕیاره ئه‌مرۆ كاتژمێر ١ی پاشنیوه‌رۆ به كاتی واشنگتن كۆنفرانسێك لەم بارەوە به‌ڕێوه بچێ
No comments:
Post a Comment