له‌گه‌ڵ هاتنی هه‌موو به‌هارێك، له‌گه‌ڵ سه‌رده‌رهێنانی هه‌ر گوڵێك له دڵی خاكی نیشتمان دا، له‌گه‌ڵ به‌روبوومی هه‌ر خه‌رمانێك، له‌گه‌ڵ خه‌زانی هه‌ر لێرهواڕێك، له‌گه‌ڵ دیمه‌نی كول كول به‌فردا، له‌گه‌ڵ هه‌ر دڵۆپه بارانێك كه له ئاسمانه‌وه ده‌تكێته سه‌ر شان و پیلی شاخه‌كان و هاوڕێ له‌گه‌ڵ ده‌نگی رووبار‌و تاڤگه‌كان ئێوه له یادوه‌ری ئێمه‌دا زیندوو ده‌بنه‌وه.
مادام وڵات دڵسۆزی وه‌كوو ئێوه‌ی لێنهبڕێ، با هه‌نووكه‌ش له ژێر نیرو چه‌كمه‌ی داگیركه‌ردا بێ، لێ ده‌بێ هه‌ر ئازاد‌و سه‌ربه‌ست ببێ.
ئه‌و رۆژه دێت كیژو كوڕی كوردهواری له دڵی سروشتی ڕازاوه‌دا سه‌رچۆپی سه‌ركه‌وتن بكێشن و له‌گه‌ڵ هه‌ڵمژینی هه‌وای بێگه‌ری ئازادی درودێك بۆ گیانی پاكتان بنێرن و سرودی هه‌رمان و نه‌به‌ردی بڵێنه‌وه...
No comments:
Post a Comment