چوار شه‌ممه رێكه‌وتی 23/10/2019 به‌رێز ره‌حیم ره‌شیدی رۆژنامه‌نووسی كورد كه له‌وڵاتی ئه‌مریكا ده‌ژیت سه‌ردانی بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی”بان” كرد و بگه‌رمی له‌لایه‌ن دكتۆر مو‌سا كه‌ڤاڵ سه‌رۆكی بان پێشوازیكرا. له‌دیدارێكدا حاجی حاجی برایم ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بان و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان ئاماده‌بوو باس له دواپێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گتشی و رۆژئاوایی كوردستان كرا. هه‌روه‌ها په‌یام و خه‌بات وبه‌رنامه‌ی بان وه‌كو بزاڤێكی هزری فه‌لسه‌فی سه‌ربه‌خۆ كه كارده‌كات بۆ بیناتنان وبهڵاوكردنهوهی هزری ئاشتی ناوخۆیی له‌نێو ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ته‌وه‌رێكی تری ئه‌م دیداره بوو.
No comments:
Post a Comment