ره‌حیم ره‌شیدی
تاڵۆكه: ماڵئاوا دایه گیان
هاونیشتمانانی به‌رێز!
هاوڕێ و دۆستانی هێژا!
دوای ئەوەی ڕێكەوتی 19ی خەزەڵوەری 2720، به‌رانبه‌ر9ی نۆڤه‌مبه‌ری 2020، دایكم خاتوو "حه‌لیمه فه‌تاحی"، له ئاوایی مه‌رخوز، سه‌ر به شاری سه‌قز كۆچی دوایی كرد، ئێوه‌ی به‌رێز له دوور‌و نزیکه‌وه، هاوده‌ردی‌و هاوغهمیتان له‌گه‌ڵ ده‌ربڕین، به‌م چه‌شنه غه‌می له ده‌ستدانی دایكی شههێدێكی رێگای ئازادی كوردستانتان له‌گه‌ڵ به‌ش كردین. سه‌دان كه‌س له كوردستانیانی به‌رێز سه‌ره‌ڕای مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كوشه‌نده‌ی كۆرۆنا به شێوه‌ی خۆڕسك له كاتی به‌خاكسپاردنی دایكه حه‌لیمه‌دا به‌شداریان كرد كه ئه‌و هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه هیچ كات له زه‌ین و یادوه‌ری ئێمه‌دا ناسڕدرێته‌وه‌و بۆ هه‌تا هه‌تایه شانازی پێوه ده‌كه‌ین.
شه‌پۆلی ده‌ربڕینی هاوده‌ردی ئێوه كوردستانیانی هێژا، ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، رێبه‌ری حیزبه‌كان، كه‌سایه‌تی سهربهخۆو نوێنه‌رایه‌تی حیزبه سیاسییه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، بۆ ئێمه شیاوی شانازی و ستایشهو هه‌رگیز له یادوه‌ری ئێمه‌دا كاڵنابێته‌وه...
هاوخه‌می به‌رین و قوڵی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دێموکڕات، ماندوو بوونی دۆست‌و هه‌ڤاڵان به پێوه‌ندییه به‌رده‌وامه‌كانیان له سه‌رتاسه‌ری دونیاوه جێگای سه‌ربه‌رزییه‌و وه‌کوو هه‌میشه ئه‌رکدارمان ده‌کاته‌وه به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆمان ده‌لوێ له خزمه‌ت كردنی دۆزی ڕه‌وای کوردستان به‌رده‌وام بین.
هاونیشتمانیانی خۆشه‌ویست!
جارێكی دیكه‌ش له‌م رووداوه تاڵه‌دا، هاوپشتی و خۆ به خاون پرسهزانینی ئێوه، ئێمه‌ی له‌وه دڵنیا كرده‌وه رێز‌و خۆشه‌ویستی ئێوه بۆ ئێمه، له‌به‌ر خه‌بات و دڵسۆزی بۆ كوردستانه، ئێمه‌ش به دڵه‌وه به‌ڵێنتان ده‌ده‌ینێ تاكوو ماوین له‌سه‌ر ئه‌م رێچكه‌و رێبازه به‌رده‌وام ده‌بین و دڵنیاشین پێكه‌وه سه‌رده‌كه‌وین!.
سپاسی شه‌پۆلی هاوخه‌می تاك به تاكی ئێوه كوردستانیانی به‌رێز له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها په‌یام و بروسكه‌ی سه‌رجه‌م حیزب و رێكخراوه كوردستانییه‌كان به گشتیی و پێوه‌ندی و هاوخه‌می باره‌گای بارزانی به تایبه‌تی به‌رز دهنرخێنیین.
جارێكی دیكه‌ش، له کانگای دڵه‌وه سوپاسی یه‌که به یه‌که‌تان ده‌که‌ین، ئاواته خوازین که ئێوه‌و ئازیزانتان سهرساخو سڵاومت بن، به هیوای ئه‌وه‌ی ئێمه له شادی‌و خۆشی ئێوه‌دا به‌شدار بین.
جارێکی دیکه سوپاس بۆ هه‌موو زه‌حمه‌ته‌کانتان، كوردستان ئاوه‌دان و پێشمه‌رگه سه‌رفیراز.
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی
به نوێنه‌رایه‌تی بنه‌ماڵه
#مستەر_کورد
No comments:
Post a Comment