[به‌شی شه‌شه‌م]
ئێستا كه بڕیاری بوون به سكرتێر له دوو كۆنگره‌ی به‌دوایی یه‌كدا له حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران‌دا به كردوه هاتۆته گۆرێ و كاری پێده‌كرێت، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی چ ئاكامگهلێك بین تاكو دوادهرئهنجام وه‌رگرین و ئه‌م خاڵه دیمۆكراتیكه به‌هێزه‌ی پێره‌وی نێوخۆی حیزب بچه‌سپێنین و بیكه‌ینه پرنسیپێكی نه‌گۆڕ و له داهاتووشدا كاری پێ بكه‌ین و وه‌كو شانازییه‌كی گه‌وره بۆ حیزب و خه‌باته ڕه‌واكه‌ی له مێژووی تێكۆشانیدا به خه‌تی زێڕین تۆماری بكه‌ین؟
ئه‌م بابه‌ته ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره و پڕبایه‌خی خه‌باتی دیمۆكراتیكی نێو ڕیزهكای حیزبه و نیشانه‌ی باوه‌ڕبوونی به كردوهی حیزبه به دیمۆكراسی و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه. ئه‌مه‌ش خۆی باشترین نیشانه و پێوانه‌ی دیمۆكرات بوونی حیزبه و سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه كه حیزبی دێمۆكرات بێ دیمۆكراسی به كرده‌وه و پێوانه دیمۆكراتیكه‌كان، مانا نادات.
له ڕاستیدا ڕێزدار مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده وه‌كو كه‌سایه‌تی یه‌كه‌می ئه‌و كاتی حیزب كه له هه‌ڕه‌تی ده‌سه‌ڵاتدا بوو، به هێنانی ئه‌م چه‌مكه دیمۆكراتیكه و پێداگری بۆ چه‌سپاندنی له به‌رنامه‌ی حیزب‌دا، به كرده‌وه هه‌نگاوێكی گرینگی بۆ هه‌رچی پتر دیمۆكراتیزه‌كردنی پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ناو ڕێبه‌رایه‌تی حیزب‌دا هاویشت.
هه‌رچه‌ند ڕێزدار مامۆستا هه‌ر ئه‌و كات و له ساڵۆنی كۆنگره‌ی 11ی حیزب‌دا له جێژنی كۆتایی كۆنگره‌دا، پاش هه‌ڵبژێرانه‌وه‌ی به سكرتێر، له یه‌كه‌مین پلۆنۆمی كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی 11، به دوای ئاگاداركردنی به‌شدارانی كۆنگره له بوون به سكرتێری مامۆستا، له لایه‌ن هاوڕیێ هێژا كاك موسته‌فا هیجری له سالۆنی كۆنگره فه‌رمووی: "...هه‌رچه‌نده بهرپرسایهتییهكهتان به كۆڵ مندا دایه‌وه، به‌ڵام به دڵنیایییه‌وه هه‌ر له‌م كۆنگره‌دا چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش هه‌بوون كه بتوانن ئه‌و ئه‌ركه به ئه‌ستۆوه بگرن... .(1)"
ئه‌مه خۆیی له خۆییدا نیشانه‌ی ئه‌وه بوو كه ناوبراو زۆر باش له توانا و پێكهاته‌ی حیزبه‌كه‌ی تێده‌گات و باش ده‌زانێت كه فه‌ردپه‌رستی له حیزب‌دا جێگایی نییه و بۆ درێژه‌دان به گیانی دیمۆكراسیانه نیاز به گه‌شه‌پێدانی دیمۆكراسی و سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵات، پێویستێكی حه‌یاتییه.
هه‌ڵبه‌ت هه‌مووان بۆ ئاشنابوون له‌گه‌ڵ دیمۆكراسی و زۆر چه‌مك و بابه‌تی هزری و سیاسی و ده‌یان ڕه‌هه‌ندی فكری و ئه‌ندیشه‌ی قوتابخانه جۆراوجۆره‌كان، قه‌رزاری مامۆستای هه‌میشه زیندوومان، ڕێبه‌ر و هزرڤانی سه‌ربه‌ده‌ره‌وه و خاوه‌ن نفووزمان دوكتۆر قاسملووی نه‌مرین. ساڵه‌كانی 1980 - 1979ی زایینی كاتێك دوكتۆری مه‌زن له میتینگی مێژوویی شاری مهاباددا بۆ جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێری ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌په‌یڤێت، خه‌ڵكی ئاماده‌بوو دروشمی بژی قاسملوو ده‌ڵێنه‌وه. جێگای سه‌رنجه كه دوكتۆر قاسملوو بۆخۆیی داوا له جه‌ماوه‌ره‌كه ده‌كات و ده‌فه‌رمووێت :"...بژی قاسملوو شوعاری ئێمه نییه، فه‌ردپه‌ره‌ستی له‌ناو حیزبی ئێمه‌دا جێگایی نییه، فه‌ردپه‌رستی به زه‌ره‌رمانه، دروشمی ئێمه بژی دیمۆكراته... .(2)"
به سه‌رنجدان به كه‌شوهه‌وای ئه‌و كات و خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له هه‌موو بوارگه‌لی كه‌لتوری، ڕامیاری، كۆمه‌لایه‌تی، ئابووری، ئایینی و هتد، به له‌به‌رچاوگرتنی ڕاده‌ی نه‌خوێنده‌واری خه‌ڵك و له ئارادا نه‌بوونی ئه‌زمونی هیچ چه‌شنه پرسێكی دیمۆكراتیك و دیمۆكراسییانه و زاڵ نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ری و نه‌بوونی چاپه‌مه‌نی ئازاد و شوێندانه‌ر له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه، له خواره‌وه‌بوونی ئاستی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك و هه‌بوونی سیسته‌می خێڵه‌كی و زۆر بابه‌تی دیكه‌ی له‌م چه‌شنه، بواری به دیكتاتۆربوونی كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن نفووز و به ئێعتبار و خۆشه‌ویستی وه‌كو كاك دوكتۆریان ده‌ره‌خساند ئه‌گه‌ر بێت‌و دوكتۆری زانا و ژیر تاكو سه‌ر ئێسقان دیمۆكرات نه‌بایه. دوكتۆر قاسملوو له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ دیمۆكراسی و دیكتاتۆریدا ده‌فه‌رمووێت: "...ئێمه خراپترین دیمۆكراسیمان له باشترین دیكتاتۆری پێ باشتره... .(3)"
مرۆڤ ئه‌و مافه به خۆیی ده‌دات كه بێژێ گه‌شه‌دان به پرۆسه دیمۆكراتیكه‌كان و سنوورداركردن و بهرپرستركردنی هه‌رچی پتری سیسته‌می ده‌سه‌ڵات له‌ناو ڕیزه‌كانی حیزب‌دا، باشترین ئه‌مه‌گناسییه بۆ گیانی پاكی دوكتۆر قاسملووی زانا و ده‌گمه‌ن، و ده‌بێت ئێمه به كرده‌وه ئه‌م پڕۆسه گه‌شه پێبده‌ین و به‌ره‌وپێشی به‌رین.
دوكتۆر سه‌عیدی پێگه‌یشتوو و تێگهیشتتوو، یاری هه‌میشه وه‌فاداری دوكتۆر قاسملوو كه له باری سیاسییه‌وه درێژه‌ده‌ری به‌كرده‌وه‌ی ڕێگا و ڕێبازه پیرۆزه‌كه‌ی قاسملوو بوو، به‌ڕوونی له‌ژێر شوێنه‌واری وانه و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی كاك دوكتۆر دایه و له وتاردانیدا به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی ئه‌و جوامێره، به ده‌ستی دیپلۆمات تیرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له ساڵی 1989 له‌سه‌ر مێزی دیالۆگ، له ڤییه‌ن، پێته‌ختی وڵاتی ئوتریش، ده‌فه‌رمووێت: "...من ئیجازه‌م وه‌رگرتووه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حیزب، ئه‌و مهئموریهتهم پێدراوه، ئیجازه له ئێوه‌ش ده‌خوازم تێكڕا له‌و فورسه‌ته تاریخییه و مێژوویه‌دا، په‌یمان بده‌ین كه یان سه‌رده‌كه‌وین یان ئێمه‌ش ئه‌و شانازیه‌مان به نسیب ده‌بێت و دێینه لای ئێوه... .(4)"
وتار و لێدوانی دوكتۆر شهرهرهفكهندی له كاتێكدایه كه به كردوه كه‌سایه‌تی یه‌كه‌می حیزبه. ناوبراو به زمانێك ده‌دوێت كه پڕه له ڕێز و حورمهتدانان. ئه‌مه نیشانه‌ی باوه‌ڕی قووڵی ناوبراوه به دیمۆكراسی. پرس و ڕاگۆڕینه و زمانی ئارام و تهوازعی قووڵ له كاتی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیدا نیشانه‌ی لێهاتوویی و كارامهیییه و له هه‌مان حاڵ‌دا باوه‌ڕهێنانه به وزه و توانای جه‌ماوه‌ر له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه.
ئه‌م دیاردانه نیشانده‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن كه میكانیزمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی له حیزبی ئێمه‌دا هه‌رده‌م دیمۆكراتیك بووه. به‌ڵام هێنانی ئه‌م چه‌مكه نوێیه بێگومان دیمۆكراتیكتری ده‌كات و په‌ره به دیالۆگ و شه‌فافیه‌ت ده‌دات، ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك ڕێز بۆ ده‌نگی ئه‌ندامانی حیزب دانێین و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن قه‌بووڵ بكه‌ین. با له بیرمان نه‌چێت كه میكانیزمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حیزب و ئۆرگانه جۆربه‌جۆره‌كانی، دیمۆكراتیكن و سه‌رهه‌ڵدانی هێندێك كه‌موكووڕی - ئه‌گه‌ر بێته پێش - له قۆناخی جیاجیادا به هیچ جۆر ئه‌م ئه‌سڵه دیمۆكراتیكانه ناباته ژێر پرسیار.
سه‌رچاوه‌كان:
1. ساڵۆنی كۆنگره‌ی 11ی حیزب، پاییزی 1998 كوردستان.
2. وتاری به‌ناوبانگی د. قاسملوو، له مه‌هاباد
3. كورته باس، شیكرنه‌وه‌ی ئامانجی دواڕۆژی حیزب. نووسینی د. قاسملوو
4. وتاری مێژوویی د. سه‌عید به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی د. قاسملوو، له بناری قه‌ندیل ـ هاوینی1989
درێژه‌ی هه‌یه...
No comments:
Post a Comment