هه‌میشه چاوه‌رێت ده‌كه‌م!
هه‌میشه چاوه‌رێت ده‌كه‌م!
زۆر جاران بیر ده‌كه‌مه‌وه، كه هاتوویت و من قسه‌ت بۆ ده‌كه‌م. باسی ئه‌م هه‌موو ساڵه‌ی ته‌نهایی خۆمت بۆ ده‌گێڕمه‌وه. سه‌ره‌تا كه دێیته ژوورێ چاوت لێده‌كه‌م، خێرا قوڵپه‌ی گریان ده‌مگرێت. خۆم پێڕاناگیرێت، تۆش وه‌كوو هه‌میشه لێم تووڕه ده‌بیت و، ده‌بێژیت كه:" پیاوو گریانیان نه‌وتووه...ده‌فه‌رموویت كه" شانازیت پێوه ده‌كه‌م كوڕم ، ره‌بی شیری مه‌مكه‌كانم حه‌ڵاڵت بێت..."
ئه‌زانیت كه تۆ دوێنێ هاتبوویت و من خێرا پێڵاوه‌كانتم جووت كرد و بۆ دیووی نیشتمانم بردیت و له ته‌نیشتت دانیشتنم و پێكه‌وه بانگمان هه‌ڵدا. خۆ فریا نه‌كه‌وتم پیالهێك چایت بۆ بێنم و نه‌ختالێك میوه بشۆمه‌وه‌و له به‌رده‌متا داینێم. نازانم تۆ چۆن هاتیت و چۆن چوویت. تۆ زوو زوو سه‌ردانم دهكهییت به‌لام قه‌ت نازانم چۆن دێیت و چۆن ده‌چیت؟!
من ته‌نانه‌ت هێنده‌ت بیر ده‌كه‌م كه به‌م سه‌فه‌ره بێڕۆحانهش دڵم خۆشه. من هه‌میشه چاوه‌ڕوانتم تاكوو له ئامێزت بگرم و سه‌ر بكه‌مه سه‌ر شانتوو تێر كوڵی دڵم هه‌لڕێژم. من ئێستا كه‌لاوو ده‌كه‌م له ته‌نهایی و دووریت، وه‌ڕزم له‌م دابڕان و دووریه. باوه‌ڕ بكه زۆرتر له هه‌موو كاتێك ماندووم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته مێهرهبانهكانت بێنیت به سه‌ر سه‌رمدا....
به‌ڵام گیانه من هه‌میشه چاوه‌ڕوانت ده‌مێنمه‌وه، هه‌میشه!
No comments:
Post a Comment