جاری واییه له ناخی هاوارێكی پڕ ئازاردا ده‌توێیته‌وه‌و كه‌س پێتنازانێت. له شهقامهكانو كۆڵانان، له رێگای دوكان و قوتابخانه‌كان، له نێو جه‌رگه‌ی بازار‌و، له رێگای چوون بۆ كار یان گه‌رانه‌وه بۆ ماڵ، خزم‌و ناسیاو، هاورێو دۆستت توش دێن‌و له حاڵ‌و وه‌زعت ده‌پرسن. تۆش ئارام به‌ڵام قوڵ، له ئازاره‌كانت ئه‌دوێیت. باس له‌و تهنگوچهڵهمانه ئه‌كه‌یت كه به‌رۆكیان گرتوویتو ئازارت ئه‌ده‌ن. مخابن سه‌ختترو به‌ژانتر له ئازاره‌كان ئه‌وه‌ییه كه مرۆڤه‌كان، ههڤالانو هاورێو ناسیاوان خزم‌و ده‌روجیرانان ساده‌وساكار ده‌بێژن : " خه‌فه‌تی پێناوێت كار نییه خودا خاسی نه‌كات..."
وا دیاره یان هه‌ڤالان ناخوازن دارێك له‌بان به‌ردێك بۆ مه دانێن، یان كات ده‌كوژن‌و قه‌ت تێمان ناگه‌ن، یان خۆ به‌دوای دوو قسه‌دا ده‌گه‌رێن تاكوو بیكه‌نه چوار‌و مه‌جلیسی خۆیانی پێبڕازێنهوهو سه‌رگه‌رم بن.
یان ئه‌وه‌تا خودا خاسی ناكات‌و هه‌ر وه‌كوو خۆیه‌تی. مرۆڤ ئه‌بێت به‌ر له هه‌ر كه‌س پشت به خۆی ببه‌ستێت. ته‌نهایه‌كانی خۆی خۆشبوێت. پێم وایه به‌م جۆره فێر ده‌بێت كه خودا خاسی ناكات. خاس كردن هه‌نگاونانی ده‌وێت...
No comments:
Post a Comment