دوێ شه‌و له قولایی ته‌نهایی خۆم دا ته‌له‌فونم بۆ کرد. ده‌وروو به‌رم قه‌ره بالغ بوو، دۆستان سه‌رقالی گاڵته و گه‌پ و، خوارن و، خواردنه‌وه بوون.
من وه‌کوو هه‌میشه کۆتری بیره‌کانم بۆ لای وی له شه‌قه‌ی باڵیان دا. زۆرم حه‌ول دا به خۆ خه‌ریک کردن به شته‌کانی ده‌وروو به‌رمه‌وه و، به گوێ دانه ده‌نگه دڵرفێنه‌که‌ی " عه‌لی ئه‌سغه‌ر کوردستانی" کۆتری خه‌یال له کۆری گه‌رمی هاورێیاندا بێڵمه‌وه و، له گه‌ل وان خۆم خه‌ریکی خواردن و ، خواردنه‌وه بکه‌م و، لێوێک ته‌ر که‌م و، خه‌مێک به با ده‌م.
له وانه‌یه شێتیه‌تی بێت، له وانه‌یه‌ی ناوی بنرێت بێ ئه‌زمونی له ژیان دا . ناوی هه‌ڕچی بێت و هه‌ڕچی بنرێت، هه‌ر خۆشتم گه‌ره‌که.
ئاخر هاورێم، ئه‌م دڵه بێ قه‌راره‌ی من ته‌نها به وشه‌کانی تۆ سوکنایی دێت و ئارام ده‌گرێت، نازانی هه‌زاران وشه‌ی باس نه‌کراوم کۆ کردبوه‌وه تاکوو ته‌نها بۆ تۆیان باس که‌م.
نازانی که ناچاریت خۆت وه‌کوو که‌سێکی دیکه و منیش وه‌کوو بێگانه بناسێنیت و له سه‌ره خۆ بڵیت: " ببوره به هه‌ڵه گرتوتانه...". من له‌م ئازاره تێده‌گه‌م و، تاکوو سپێده هه‌ر خۆم ده‌خۆمه‌وه، پیش ده‌به‌مه‌وه و ئێژم خۆ ده‌کرا ئاواش نه‌با...
نازانم چی ده‌بێت، به‌لام ده‌زانم که ئاره‌زوی ئه‌و ئه‌وه له دڵما نامرێت که رۆژێک دابێت و من چاو ببڕمه چاوه‌کانت و ئارام بڵێم که بۆ هه‌میشه خۆشتم ئه‌وێت.
من بیرت ئه‌که‌م. ئێستا ته‌نها خه‌یاڵ به‌ره‌و لای تۆم دێنی...
No comments:
Post a Comment