هه‌موو رۆژێ چه‌ندین جار ئه‌چێته به‌ر ئاوێنه‌ی هاڵهكهیان و خۆی جوان ده‌كات. كه میوانیان ده‌چێت له ژورێكی دیكه ده‌ستێك به سه‌ر و چاو و پرچه‌كانی دا دێنێت و ده‌م به پێكه‌نین به‌ر و پیلی میوان گه‌ل دێت و ئێژێت : " خۆش هاتن بان چاو...".
ئه‌م خاتوونه هێنده جوانه كه‌س نازانێت كه من چه‌نده‌ی بیر لێ ده‌كه‌مه‌وه. له و كاته‌وه كه بینیومه هه‌میشه له ناو هۆش و خه‌یالم دا دێت و ده‌چێت. جاری وایه به جل و به‌رگی كوردی ئاڵا‌و وا ڵاوه دێت و ئه‌چێت و نه‌رم نه‌رم پێده‌كه‌نێت و زه‌رده خهنهێكی ئارام به‌خش له سه‌ر لێوه ره‌نگینه‌كانی نه‌قش ئه‌به‌ستێت.
جاری وایه من له بێ ده‌نگی و بێ كه‌سی ژوره‌كه‌م دا بیر له جوانی و ئارامی و گه‌وره‌یی ئه‌م ژنه ئه‌كه‌مه‌وه، زۆر جاران ده‌ستی ده‌گرم و پێكه‌وه له باخێكی پر له گه‌لا دا پیاسه ده‌كه‌ین و گۆرانی بۆ یه‌ك ده‌چرین و به وشه‌ی ئاشقانه دلی ماندووی یه‌كتر ئاو پڕژێن ده‌كه‌ین و به دوای یه‌ك دا راده‌كه‌ین.
له پڕ ده‌نگی ته‌له‌فونه‌كه‌م ئه‌م به‌هه‌شته‌م لێ ده‌ستێنێت و تێده‌گه‌م كه ئه‌و ئافره‌ته‌ی دڵی منی بۆ خۆی بردوه ئاگای له جیهانی من نیه و ناشخوازێت كه من ده‌ستی بگرم و له به‌رده‌م ئێواره‌ێكی ئه‌م پایزه دا هه‌رچی هه‌یه له دڵی بێ ئۆقره‌م دا پێی بڵێم.
ئه‌م ژنه رۆح سوكه كه وه‌كوو په‌پوله وایه، لای من ره‌نگی گێلاس ئه‌دات و من تامم نه‌كردوه. به‌لام گێلاسم له به‌ر ره‌نگی لێوه‌كانی ئه‌و پێخۆشه و ئه‌و ئه‌مه نازانێت.
No comments:
Post a Comment