ده‌زانیین هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامییه‌وه نه‌ته‌وه‌ی ماف زه‌وتکراوی کورد که‌وتۆته به‌ر شالاوی سه‌رکوتی کوێرکوێرانه‌و کاربه‌ده‌ستان به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی شه‌لم کوێرم نابوێرم، هه‌وڵیان داوه خواست‌و ئیدئولۆژی تایبه‌تی خۆیان به‌سه‌ر گه‌لانی بێ به‌ش له ئازدی ئێران‌دا به گشتیی‌و گه‌لی کورد به تایبه‌تی بسه‌پێنن.
ئه‌م سیاسه‌ته هاوته‌مه‌نه له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی، له درێژه‌ی سیاسه‌تی سهرکوتو سوکایه‌تی کردن به نه‌ته‌وه‌ی کورد، کاربه‌ده‌ستان که‌وتوونه‌ته ئازاروو ئه‌زیه‌تی په‌یره‌وانی کوردپه‌روه‌ری ئایینی یارسان‌و به کرده‌وه سووکایه‌تیان پێده‌که‌ن.
ئاشکرایه له چه‌ند رۆژی رابردوودا په‌یره‌وانی ئایینی یارسان له لایه‌ن کاربه‌دستانی کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی کرماشان که‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشو په‌لامارو ئازاروو ئه‌زیه‌ت ده‌درێن.
کاربه‌ده‌ستانی رێژیم وه‌کوو عاده‌تیانه به بێ هۆی یاسایی، له ماوه‌ی ڕابردودا چه‌ند که‌س له یارسانییهکانیان گرت‌و پاشان سمێڵیان تاشین، ئه‌وه له حالێکدایه نه‌ریتی سمێڵ هێشتنه‌وه لای یارسانییه‌کان دیارده‌یه‌کی پیرۆزه‌و ئه‌م هه‌نگاوه به مه‌به‌ستی تێکشکاندنی که‌سایه‌تی یارسانی‌یه‌کان‌و به گالته گرتنی باوه‌ڕه‌کانیان به‌رێوه‌چووه.
پاش ئه‌م حه‌ره‌که‌ته‌ی کارگێرانی رێژیم، پتر له 5 هه‌زار که‌س له په‌یره‌وانی ئایینی یارسان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر به تاشینی سمێڵی 15 كه‌س له لایه‌نگرانی ئه‌م ئایینه له‌لایه‌ن هێزه ئینتیزامییهكانی رێژیمه‌وه، له به‌رانبه‌ر ئوستانداریی كرماشان‌دا كۆبوونه‌وه. ناڕازییه‌كان خوازیاری ناساندن‌و سزادانی بڕیارده‌ران‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و كرده‌وه سووكایه‌تی‌هێنه‌ره بوون. به‌ڵام تاکوو هه‌نووکه بێ وڵام ماونه‌ته‌وه.
ئاشکارایه یارسانییه‌کان به هۆی ئه‌وه‌ی که ئایینی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌و ساڵانێکه مل بۆ ئیدئولۆژی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمان ره‌وا ناده‌ن، ئاشکاراتر ده‌که‌ونه به‌ر ستهمو سیاسه‌تی جیاوازی دانان‌و هه‌ڵاواردن به‌پانه‌وه له دژیان به‌رێوه ده‌چێت.
که‌واته به باشی ئه‌و راستییه ده‌رده‌که‌وێت، سیاسه‌تی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ کورده‌کانی په‌یره‌وی ئائینی یارسان مێژوویه‌که‌ی به قه‌د تۆماری ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامییه.
No comments:
Post a Comment