له‌م رۆژانه‌دا ماڵپه‌ری "بۆ رۆژهه‌ڵات" له بابه‌تێکدا که سه‌رچاوه‌که‌ی نه‌ناسراوه، دوو هه‌واڵی سه‌رتاپا ناڕاستی له باره‌ی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه بڵاو کردۆته‌وه.
به پێویستمان زانی له رێگای ئه‌م نووسراوه‌وه هه‌موو لایه‌ک ئاگادار بکه‌ینه‌وه که :
1. ئه‌ندامه‌تی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له یه‌کیه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی لاوانی سۆسیالیست ڕانه‌گیراوه. وه‌ڤدی ئێمه له کۆبوونه‌وه‌ی "کۆنسیه‌ی جیهانی" رێکخراوی ناوبراو که له نێوان کۆنگره‌کاندا بۆ رێکخراوه‌کانی ئه‌ندام پێکدێت‌و ئه‌رکی په‌سه‌ندکردنی بڕیارنامه‌و به‌رنامه‌ی کاری ئه‌و ڕێکخراوه‌یه، له رێکه‌وتی 2،3ی فێبروه‌ری 2007 له شاری کۆرکی ولاتی ئیرله‌ند به فه‌رمیی به‌شداری کرد‌و له کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کانی داهاتووشدا به‌شداری ده‌کات.
2. رێکخراوه‌که‌مان وه‌کوو پێشوو له لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی ده‌وڵه‌تی سوئێده‌وه به فه‌رمیی ده‌ناسرێ‌و یارمه‌تی ده‌کرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌م یارمه‌تی کردنه پاش جودابوونه‌وه‌ی ئه‌و تاقمه، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی ناکوردپه‌روه‌رانه‌یان بۆ چه‌واشه‌کاری لای به‌رپرسانی وڵاتی سوئێد به مه‌به‌ستی فه‌رمیه‌ت‌دان به خۆیان، به خۆشییه‌وه وه‌کوو پێشوو هاوکاریو یارمه‌تی کراوین‌و ده‌کرێین، چوونکا هه‌موو تێکۆشانی ئێمه له چوارچێوه‌ی نوڕم‌و پێوانه دێموکراتیکه‌کانی وڵاتی سوئێد‌دا بووه‌و ده‌بێ.
ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تیی گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی ولات
به‌رپرسی گشتیی
ره‌حیم ره‌شیدی
05 07 2007
No comments:
Post a Comment