- له رێکه‌وتی 24ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1378ی هه‌تاوی به‌م لاوه، ڕۆڵه ئازادیخواز‌و نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانی وڵات به گشتیی، تێکۆشه‌رانی نه‌سره‌وتووی دێموکڕات به تایبه‌تی، یادی سوارچاکێکی تاسه‌ر وه‌فادار به رێبازی خه‌باتی سه‌ربه‌رزانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌رێزه‌وه ده‌که‌نه‌وه.
كاك سه‌ید سه‌لام عه‌زیزی خه‌باتگێڕی رێگای کوردایه‌تی، ساڵی 1325ی هه‌تاوی، له گوندی عه‌زیزکه‌ند سه‌ر به شاری بۆکان له دایك بو. ناوبراو خوێندنی ئایینی تا قۆناغی دیپلۆم له شاره‌کانی بۆکان‌و مه‌هاباد درێژه‌دا.
پاشان ساڵی 1350ی هه‌تاوی، به‌شداری له كۆنكووری سه‌رانسه‌ری زانستگاکانی وڵات‌دا ده‌کات‌و له به‌شی یاسادا وه‌رده‌گیرێت.
کاک سه‌لام له ڕه‌وتی خوێندن‌دا له به‌شی یاسای زانستگای تاران لیسانسی وه‌رگرتوه، ئه‌وجار خوێندنی به‌سه‌رکه‌وتوویی ته‌واو کردوه، ئینجا له پله‌ی قازی‌دا له دادگای شاره‌کانی ورمێ‌و بۆكان ده‌ست به کار بوه، دڵسۆزی، غه‌مخۆری‌و دادپه‌روه‌ری، راستی وێژی، داوێن پاکی،خاکی‌و خه‌ڵکی بوون، له کاره‌که‌ی‌دا وا ده‌کات که وه‌کوو قازیه‌کی جێ متمانه‌ی خه‌ڵک بناسرێت‌و رۆژ به ڕۆژ ڕاده‌ی خۆشه‌ویستی‌و نفوزی له ده‌ڤه‌ره‌که‌دا به‌ره‌وژوور هه‌ڵکشێت‌و په‌ره بگرێت.
ناوبراو له‌و سه‌رده‌مه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پله‌و پایه‌یه‌کی دیار‌و به‌رچاوی کۆمه‌لایه‌تی هه‌یه، به‌ڵام هیچ کات له ئێش‌و ئازاری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک دانابڕێ، هه‌ر ئه‌م تێکه‌ڵی‌و هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌رییه وا ده‌کات که کاک سه‌لامی هێژا پاش تێکپێچانه‌وه‌ی تۆماری ته‌مه‌نی رێژیمی پاشایه‌تی‌و هاتنه سه‌ركاری ده‌سه‌ڵاتی دۆزه‌خ ئاسای كۆماری ئیسلامی، که به چاوی خۆی دیتبووی زێد‌و خه‌ڵکه‌ی واته كوردستان‌و كورد كه‌وتونه به‌ر په‌لاماری به‌ربڵاوی رێژیمی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو که له راستی‌دا به پێچه‌وانه‌ی خواست‌و ویستی خه‌ڵک عه‌مامه جێگای تاجی گرتۆته‌وه، ئازایانه وازی له هه‌موو پله‌و پایه‌یه‌کی ئیداری‌و حکومه‌تی هێناو بۆ داکۆکی کردن له ویست‌و داوا ڕه‌واکانی کۆمه‌ڵانی به‌رینی خه‌ڵکی کوردستان، ریزه‌کانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی بۆ تێکۆشان‌و کوردایه‌تی هه‌ڵبژارد.
شه‌هید سه‌ید سه‌لام عه‌زیزی که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌موو زانست‌و تێگه‌یشتن‌و شاره‌زایی خۆی له خزمه‌ت حیزب‌و جوڵانه‌وه‌دا دانا، ئازایانه‌و ئاشکرا ڕا‌و بۆچوون‌و روانگه‌كانی خۆی ده‌رده‌بڕٍی، ڕه‌خنه‌ی ده‌گرت‌و باوه‌ری به ڕه‌خنه له خۆگرتن‌و ره‌خنه لێگرتن هه‌بو. به‌ڵام هیچکات له به‌رێوه‌بردنی خێرا‌و رێک‌وپێکی کاره‌کانی حیزبی غافڵ نه‌ده‌بو. واته شێلگربوونی کاک سه‌لام له ده‌ربرینی ڕاشکاوانه‌ی ڕوانگه‌کانی‌و ڕه‌خنه گرتنی، بۆ باشتر به‌رێوه‌چوونی کاره‌کان‌و په‌ره‌دان به تێکۆشانی دلسۆزانه بو.
شاره‌زایی‌و دڵسۆزی له کار‌و کرده‌وه‌دا وای کرد که شه‌هید سه‌لام عه‌زیزی سه‌ره‌تای تێکۆشانی خۆی به ئه‌ندامه‌تی له کۆمیته شارستانی بۆکان‌و هه‌روه‌ها هه‌یئه‌تی ئیجرایی كۆمیته شارستان‌دا ده‌ست پێ بکات.
باوه‌ڕمه‌ندی، شێلگیری، مودیریه‌ت، گرینگیدان‌و ڕه‌چاو کردنی نه‌زم‌و دیسیپلنی ریکخراوه‌یی، پێداگری له سه‌ر پاراستنی ئوسوول‌و پرنسیپه دیمۆکراتیکه‌کانی حیزبی، وای کرد که ناوبراو له كۆنگری حه‌وته‌وه،تاکوو کۆنگره‌ی 11، به ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزب هه‌ڵبژێردرێ.
پاشان له ساڵی 68ی هه‌تاوی، تاکوو ئه‌و کاته‌ی چاوه‌کانی بۆ هه‌میشه لێکنا، به ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی هه‌ڵده‌بژێردراو له كۆمیسیونه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسیی ـ نیزامی، ماڵی، هه‌روه‌ها به‌رپرسایه‌تی نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموکرات له به‌غدای که‌وته سه‌رشان‌و له سه‌رجه‌م ئه‌و کار‌و ئه‌رکانه‌دا، به‌بڕشت‌و سه‌رکه‌وتوو بو.
به داخێکی گه‌وره‌و گرانه‌وه، کاک سه‌لامی خۆش قسه‌و ده‌م به بزه، کاک سه‌لامی دڵسۆز‌و ماندوویی نه‌ناس، رێکه‌وتی 24ی پووشپه‌ڕی سالی 78ی هه‌تاوی، به هۆی نه‌خۆشیه‌کی کوت‌وپڕ، له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی شاری به‌غدا، ماڵئاوایی یه‌كجاریی له نیشتمان‌و خه‌ڵكی كوردستان‌و هاوسه‌نگه‌رانی كرد‌و چووه ریزی كاروانی هه‌رگیز نه‌مران‌و شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه‌و درێژه‌دان به رێگا پڕ له شانازیه‌که‌ی به هاوسه‌نگه‌رانی له حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئه‌سپارد.
بێ گومان نیشتمانپه‌روه‌رانی وڵاته‌که‌مان هیچکات ڕه‌نج‌و ماندووبوونی خه‌باتگێرانی وه‌کوو کاک سه‌لام‌و کاک سه‌لامه‌کان له بیر ناکه‌ن، وێرای ئه‌وه‌ی ژیان‌و به‌سه‌رهاتی تژی له سه‌ربه‌رزیان ده‌که‌نه تێشووی رێگای خه‌باتی ماف ویستانه‌ی دابین بوونی ئازادی‌و دێموکراسی، ناو‌و یادیان به‌رزو به‌رێز ڕاده‌گرن‌و به تێکۆشانی به‌رده‌وام‌و دڵسۆزی له کار‌و خه‌بات‌دا بۆ به‌هێز کردنی حیزبه‌که‌یان تێده‌کۆشن‌و جێگای به‌تاڵی وان پڕ ده‌که‌نه‌وه.
ناو‌و یادی کاک سه‌ید سه‌لام عه‌زیزی به‌رزو به‌رێز بێت.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی كوردستان ـ ژماره 537
Thursday, July 22, 2010
ژیانێک تژی له سه‌ربه‌رزی!
Sunday, July 18, 2010
Saturday, July 3, 2010
Subscribe to:
Posts (Atom)