ئه‌مڕۆ، دۆستێکی به‌رێز ئاگاداری کردم، بانگه‌وازێک له ژێر ناوی "لە ٢٨ی گەلاوێژدا دوو دەقیقە بە بێدەنگی رابوەستنو دوو دەقیقەش چرای ماڵەکانتان بکوژێننەوە" بڵاوکراوه‌ته‌وه، که کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک ئه‌و بانگه‌وازه‌یان واژۆ کردوه؛ دا‌واشیان کردوه بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌که‌یان سه‌ر بگرێ، خه‌ڵکی دیکه‌ش ئیمزای بکه‌ن.
ناوی من، له‌و بانگه‌وازه‌دا هاتوه، به بێ ئه‌وه‌ی ئاگام له بابه‌تێکی وه‌ها بێت، یان که‌سێک له‌و باره‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردبێتم. بۆیه به پێویستم زانی که له رێگای ئه‌م ڕوونکردنه‌وه هه‌موو لایه‌ک له‌وه ئاگادار بکه‌مه‌وه که ئه‌و بانگه‌وازه‌م واژۆ نه‌کردوه.
هیوام وایه، ئه‌مه ته‌نیا هاوناوی له‌گه‌ڵ که‌سێکی دیکه بێ، نه‌ک پتر...
له‌گه‌ڵ رێزدا
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی
پاریس
08 08 2010