کاتێ ئه‌سپی ته‌مه‌ن به‌زینکراوی چوارناڵ‌و بێ ڕاوه‌ستان به‌ره‌و پێش ده‌ڕوات، به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی تۆ چیت‌و چت ده‌وێ، له‌کوێ ڕاوه‌ستاویت‌و ده‌بێ که‌نگێ‌و چۆن پشوو بده‌یت، به‌ره‌و پێش ده‌چێت‌و ناسره‌وێ.
که‌وایه، ئه‌بێ شاد‌و سه‌وز، زیندوو هیوادار بژین‌و زۆر کۆڵ به‌م دونیاوه هه‌ڵنه‌گرین که ته‌نانه‌ت ناتوانین یه‌ک چرکه سات ئه‌سپی ته‌مه‌ن له‌غاو بکه‌ین، ئه‌گه‌ر شانسی گه‌یشتن به‌و قوناغه هه‌بێ، ته‌مه‌ن ده‌ڕوات‌و ده‌سته‌کان ڕۆژیک ده‌له‌رزن، ئه‌بێ ئه‌ونده بیره‌وه‌ری له جانتای ئه‌م سه‌فه‌ره‌دا بمێنێته‌وه که له‌به‌رده‌م ئاوینه‌دا بزه بڕژێنێته روخسارمانه‌وه.
پێم ده‌ڵێن، یه‌که‌مین حه‌وتووی مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی 57ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 78ی زایینی، چاوم به ژیان هه‌ڵیناوه.ئه‌مڕۆ، سێی پووشپه‌ڕ، به‌رانبه‌ر به 24ی ژوئه‌ن، کاتێ له نێو پتر له 5 میلیارد مرۆڤی گۆی زه‌ویدا، ته‌نیا که‌سێک، گرینگ نیه، دوور یان نزیک، به‌بیرت دێنێته‌وه 30 ساڵ به‌ر له‌ئێستا تۆ له گوندێکی وڵاتیکی دوور، چاوت به‌ژیان هه‌ڵێناوه، له‌وێ ئاشنا به ده‌نگی ڕووبار‌و بۆنی به‌هار بوویت، ره‌نگی سروشت‌و باغه جۆراوجۆره‌کانی بۆ هه‌میشه له نیگاتدا قه‌تیس ماوه‌ته‌وه، شادی هه‌موو گیانت داده‌گرێت‌و سه‌رتاپای رۆژه‌که‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س له هاوکاره‌کانت بزانن بۆ ئاوا شادیت‌و بسکه‌ی سمێڵت دێت، تێپه‌ڕ ده‌بێ.ده‌وروبه‌رت له‌گه‌ڵ هه‌موو نزیکیان، لێت دوورن، وه‌کوو زۆربه‌ی کاته‌کان...
لێره، له شاری پاریس، هه‌تاوی به‌تین‌وتاوی ئه‌م سه‌ره‌تای وه‌رزی هاوینه، باڵای به‌سه‌ر شان‌و پیلی شاردا شۆڕکردۆته‌وه، شاریش وه‌کوو پرچی خاوێن‌و ئاڵتونی کچانی به‌عیشوه‌وو ناز، وێرای کوڕانی کراوه‌و ئه‌وینداری ژیان، به‌له‌شی ڕووت‌و نیوه پۆشته‌وه، جه‌سته‌ی ناسکیان داوه‌ته ده‌م هه‌تاوی چۆمی "سێن"، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌رم نه‌رم بیگه‌زێ، من له‌گه‌ڵ "عه‌زیز"، به‌سواری "ماتۆر"، به‌شێکی زۆر له که‌لێن‌و قوژبنه‌کانی شار ده‌پشکنین‌و بزه له کۆڵان‌و شه‌قامه‌کان‌و رووخساری ئه‌م شاره‌دا به‌جێدێڵین.
له چێشتخانه‌یه‌کی شه‌قامی به‌ناوبانگی شانزالیزه (Champs-Elysées)، ده‌فره‌کانمان سارێژ ده‌که‌ین له "شامپاین"، پاشان به شه‌رابی سوور لێوه‌کانمان ده‌خوسێنین.چ شه‌وێکی ئه‌فسووناوییه، من‌و هاوڕێکه‌م، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌یه‌کی فه‌رانسه‌وی کۆنه ئاشنای، شه‌وێک به‌سه‌رخۆشی‌و به‌خۆشی تێپه‌ڕ ده‌که‌ین، نهۆمی سه‌روو ماڵی ئه‌و خاتوونه‌ی هاورێی هاورێکه‌م، کۆمه‌ڵێک گه‌نجی لێکۆبۆته‌وه‌و هه‌موویان پێکه‌وه سه‌مایانه‌و ده‌نۆشن.
ساڵرۆژی له دایک بوونی کوردێک، ئه‌بێته هۆکارێ چه‌پڵه لێدانی ئه‌وان له نهۆمی بان ئێمه‌وه، ئه‌مه‌ش دڵی خانه خوێ نه‌رم ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی قاپێک "ڤودکا"یان به رووخۆشییه‌وه پێببه‌خشی‌و هه‌مووان پێکه‌وه بڵین:" happy birth day ".
هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه، منیان به‌خۆیان‌و شاری پاریسه‌وه، گرێنه‌داوه‌ته‌وه، کڵافه‌ی ئاڵۆزی بیره‌کانم له شوێنێکی دیکه‌یه، له دووری دووره.
ئێستا بیر ده‌که‌مه‌وه، رۆژی 22ی مانگی بانه‌مه‌ڕی ساڵی 1375، به‌رانبه‌ر به 96، بۆ یه‌که‌مین جار گه‌یشتمه بنکه‌کانی پێشمه‌رگه، 4ی مانگی 8ی 2000، له پیره "هه‌ولێر"ه‌وه به‌ره‌و شاری "وان" له تورکیه به‌رێکه‌وتین‌و 14ی مانگی 6ی ساڵی 2002، له سوئێد گیرساینه‌وه.
سه‌ره‌تاکانی ساڵی 2006، له پاریس بارگه‌و بنه‌م خست، ئێستا بیر له ژیان له‌وپه‌ڕی دونیا ده‌که‌مه‌وه، به‌وردی‌و له‌سه‌ره‌خۆ، گرێچنی ژیان له‌وێ بۆخۆم ساکارو ساده ده‌که‌مه‌وه. ئیدی ئێره جێگای من نیه، له‌مێژه ئه‌مه ده‌زانم، به‌ڵام فێڵ له خۆم ده‌که‌م، هیج باش نابێ، ئاو ناچێته‌وه ئاوه‌ڕۆ!
مۆمه داگیرساوه‌کان، گوڵێکی سوور، قاپێک "شامپاین"، چه‌ند جۆر له‌و خواردنه‌وانه‌ی سه‌رت گه‌رم دا‌دێنن، له‌گه‌ڵ هه‌موو مێهره‌بانی‌یه‌کانی خزم‌و باوکی هاورێی هاورێکه‌م، ناتوانن دڵم لێره بحه‌وێنه‌وه.
به‌ڵام به خۆم ئێژم، پیرۆزه، درگای 30 ساڵی ته‌مه‌ن به ئارامی‌و ڕووخۆشی بکه‌ره‌وه، بیری سه‌فه‌ری رێگا دووره‌کان له وجو‌ددا مه‌کوژه.
له‌م رێگا دوور‌و درێژانه‌دا، ئه‌گه‌ینه یه‌ک‌و شه‌راب ده‌نۆشین، که‌سه‌که‌م وه‌کوو هه‌میشه چاوه‌رێت ده‌که‌م!
Tuesday, June 24, 2008
Monday, June 16, 2008
به یادی ئه‌و کچه‌ی فێری فرێنی کردم!
سه‌لام "سه‌ڵته‌نه" گیان!
هه‌ستێکی سه‌یر داگیری کردووم، لێت ناشارمه‌وه ئه‌م هه‌موو ساڵه به ڕاده‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه بیرم نه‌کردوویت، ئه‌م هه‌موو ساڵه ئاوا وه‌کوو ئێستا که ئه‌م دێڕانه ده‌نووسمه‌وه، بۆ بیستنی ده‌نگت تامه‌زرۆ نه‌بووم.
قه‌ڵافه‌تی شوێندانه‌رت، بریسکه‌ی چاوه‌کانت، پێڵاوه "که‌تانی‌و ئادیداسه‌کان"، ئه‌و پێڵاوانه‌ی به‌شێکی زۆر له خه‌ڵکی لای خۆمان تاکوو ئێستاش به هه‌ڵه به "ئاریداس"، ناوی دێنن، تۆ به‌رده‌وام ئه‌و جۆره که‌وشانه‌ت له پێده‌کرد.
بیر له‌و جه‌مه‌دانییه ده‌که‌مه‌وه، زۆربه‌ی کاته‌کان پرچه قه‌ترانیه‌کانت له ژێریدا ده‌شارده‌وه، به‌ڵام نه‌ختاڵێک له قژت هه‌میشه به‌ده‌ره‌وه بوو، ئه‌و پانتۆڵه خاکی ڕه‌نگییه‌ی له‌پێت ده‌کردو گورجوگۆڵ‌و خێرا‌و به‌بڕشت، بێ پسانه‌وه له هاتووچۆ کردن‌و بیر کردنه‌وه‌دا بوویت. به‌رده‌وام ده‌م به‌بزه‌و شاد‌و قسه خۆش بووی.
ئازیزم!
قه‌ت بیرم نه‌ده‌کرده‌وه، ڕۆژیک له ڕۆژان، ئه‌و کردارانه‌ت ببێته هه‌وێنی نووسین، من به‌شێک له برینی دووری خۆمی پێسارێژ که‌مه‌وه. به ئه‌مگدارییه‌وه له‌و هه‌موو شوێندانانه‌ت ده‌ڕوانم که له‌سه‌ر من هه‌تبوه.
بیر له زۆر شت ده‌که‌مه‌وه، له‌و هه‌موو وره، هێزو ماندوویی نه‌ناسییه‌ی له وجوودات دابوو.سپاس، کردارت وای کرد، تانه‌و ته‌شه‌رو لاتاوی ئه‌م‌و ئه‌و، که که‌میش نه‌بوون، شوێنی نه‌رێنی له مه‌دا به‌رانبه‌ر به ژن دانه‌نا، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه، له‌سه‌ر باوه‌ڕمه‌ندی ئێمه به ژن‌و تواناکانی مێینه، له ناخماندا بۆ هه‌میشه ریشه‌ی داکوتا، لانی که‌م من بۆ هه‌میشه باوه‌ڕم به توانا‌و بیر‌و هێزی ژنان هێناوه، سپاس بۆ هه‌میشه‌ی ده‌سته به‌هێزه‌کانت، ئه‌مه وای وه‌کوو مرۆڤ بیر بکه‌مه‌وه، مرۆڤ به کردار‌و ڕوانگه‌و باوه‌ڕی به‌رانبه‌رانه‌وه زۆرتر چێژ له ژیان وه‌رده‌گرێ.
سوپاس بۆ ئه‌م باندۆره مرۆڤانیه له‌سه‌ر هزر، رۆح‌و بیرکردنه‌وه‌م...
.
ئێستا باڵای بیر کردنه‌وه‌م نه‌ختاڵێک هه‌ڵکشاوه، کاتێک به ڕووداوه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌کانی ڕابردوودا ده‌چمه‌وه، بیریان لێده‌که‌مه‌وه، یادی ئه‌و هه‌موو ئازایه‌تی‌و وره به‌رزیانه‌ت، وره‌م وه‌به‌ر ده‌نێت، له‌م دووری دووره‌وه، به‌رێزه‌وه له به‌رانبه‌ر گڵکۆ هه‌میشه پیرۆزه‌که‌ت‌دا سه‌ری رێز داده‌نه‌وێنم، بڕیار نوێ ده‌که‌مه‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو که‌م‌و کورتیه‌کان، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنه‌و گازاندانه‌ی هه‌مه، ئه‌بێ ئه‌م رێگا هه‌تڵه نه‌که‌م، ئه‌م هه‌سته زۆرتر ده‌روازه‌کانی یادی تۆ له‌سه‌ر من ئاوه‌ڵا ده‌کات، ئارامی‌و هێمنایه‌تیه‌کی بێ سنوورم پێده‌به‌خشێ.
ئێمه منداڵ بووین، ئه‌ونده که نه‌مانده‌توانی له نهێنی گیران‌و ده‌سبه‌سه‌ر کردنی باوک‌و براکانمان تێبگه‌ین، ته‌نیا ئه‌ونده‌م به‌بیر دێته‌وه کاتێک گڕومان ده‌گرت بۆ شتێک، یان دایکمان زۆر ماندوو وه‌ڕز ده‌کرد، ئه‌و له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یگووت: "ده بێده‌نگ بن، تاعوونتان تێکه‌وێت، چی هاری کردوون، باوکتان ئه‌وه‌تا له کوونه ڕه‌شا، به‌چی پێده‌که‌نن، بۆ دانامرکێن، هاکا ته‌رمه‌که‌ی "حاجی مارف"، هاته‌وه به‌ر درگا".
ڕاستی نه‌مانده‌زانی "حه‌لیم" باسی چی ده‌کات، به‌ڵام له‌بیرمه ئێمه هه‌موو بێده‌نگ ده‌بووین، به‌ڵام تۆ بێده‌نگ نه‌ده‌بوویت، هه‌میشه تۆ له‌م ساتانه‌دا وه‌ده‌نگ ده‌هاتیت، چه‌ند له‌سه‌ره‌خۆ به "حه‌لیم"ت ده‌گووت: "ئه‌رێ نه‌بڕایه‌وه ئه‌م سینگ کووتان‌و ناشوکری کردنه‌ی تۆ، خۆ له‌سه‌ر دزی نه‌گیراون، ناخۆشی له خه‌ڵکی ئازا ده‌قه‌ومێ، واز له‌و منداڵانه بێنێه...".
ئه‌زانی، دایکم نه‌ختالێک لێت ورد ده‌بوه‌وه، ده‌یگووت: "نۆره‌ی تۆمه، جا بۆ تۆش ناچیت بۆ لایان، نا، نا فه‌رموو بده‌ره شاخ، چه‌تیوه بێده‌نگ نه‌بیت قژ به‌سه‌رته‌وه ناهێڵم، زۆری لێبڕێسیت ئه‌نێرم به شوێن "مامتا"، بێت بیرازت کات، داکه‌وه...".
دایکم، گوێی ده‌دایه ڕادیۆکه، ئه‌و ڕادیۆ که کابرا ده‌نگ خۆشه‌که به دلێری‌و گۆڕه گۆڕ قسه‌ی تێدا ده‌کرد، ده‌با ئێمه هه‌موومان بێده‌نگ باین، دایکم ده‌یان جار به‌قوربانی ده‌بوو، له‌به‌ر خۆیه‌وه ئه‌یووت: "ئاخ کوێرایم دایه‌ت، پیر بووم ده‌نا تفه‌نگم له شان ده‌کرد، ده‌ک سه‌به‌بکارتان زوخاو هه‌ڵینێت، ده‌ک ره‌بی ته‌عالا خوا ژێره‌و ژووری کات، کاک ئه‌حمه‌دی شێخ ده‌ست به عومرتانه‌وه بگرێ".
دوایه زانیم، ئه‌و کابرا ده‌نگ دلێره، ناوی "ئه‌حمه‌د شێربه‌گی"ه. یه‌که‌م جار له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه ده‌نگ نه‌رم‌و نیانه‌که‌ی تۆ زۆرت خۆش ده‌ویست، که ناوی "ته‌ها عه‌تیقی" بوو، له رێکه‌وتی 20ی ئاوریلی ساڵی 2004ی زایینی، له به‌رده‌م رێستورانی میکۆنووس، له بێڕلینی ئاڵمان دیتمن که بۆ یادی "لوحه‌ی بیره‌وه‌ری شه‌هیدانی میکۆنووس" چووبووین."خه‌جم" هاوینی 97 دیت، بوومه هاوکاری، ئه‌و کات له شاری "که‌رکووک" بووین، تۆ هه‌میشه کاتێ شتێک شاد یان ئالۆز ده‌بوو، له‌به‌ر خۆته‌وه ده‌ت وت: "که‌رکووکه".
هه‌میشه جیاواز بوویت، له هه‌ڵسووکه‌وتدا، له گوێدانه موسیقا، جلوبه‌رگ له‌به‌ر کردن، جارێک نه‌مدیت خۆت جوان بکه‌ی، نه‌چوونت بۆ شایی، هه‌ڵنه‌په‌ڕین، به‌رده‌وام گوێدانه ڕادیۆ "توشیبا"، چووکه‌که‌ت، ئه‌وه‌ی جاره‌که له "ته‌ورێز" زانیم هه‌میشه له نێو جانتاکه‌ت دایه، ئه‌و ده‌مانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری"شێرپه‌نجه‌ی خوێن"، ده‌چووین بۆ ئه‌وێ، نه‌خۆشیه‌ک که ئازارێکی بێ‌کۆتایی ڕژاندبوه جه‌سته‌ته‌وه.
رادیۆکه، پاییزی ساڵێکی دوور، کاتێک ئاهه‌نگێکی غه‌مگینی لێدا، تۆ ڕه‌نگت گۆڕا، ڕادیۆکه‌ت ده‌ست دایه‌و له‌به‌ر خۆته‌وه وتت: "قوڕ به‌سه‌ر‌م، هاوار، ماڵی وێرانم، ده‌ستی شکاوم، کاک "موسته‌فا" شه‌هید بووه".
ئه‌و کات نه‌مده‌زانی کاک "موسته‌فا" کێییه، به‌ڵام تۆم قه‌ت ئاوا ڕه‌نگ بزرکاوو ده‌سته‌وه‌ستان نه‌دیتبوو، پاش که‌مێک له پڕ بوژایته‌وه‌و له‌به‌ر خۆته‌وه وتت: "ڕۆڵه‌کانی مه‌هاباد جێگات پڕ ده‌که‌نه‌وه، ڕۆحت شاد بێت".دوایه له‌گه‌ڵ تۆ گویم له رادیۆکه گرت، "رزگار‌و پرشنگ" باسی شه‌هید بوونی بابیان ده‌کرد له "کاوڵان‌و کورانی مه‌هاباد"، من بۆ هه‌میشه ناوی ئه‌وانم له‌به‌ر کرد، دوایه به ته‌له‌فوون له‌گه‌ڵ ئه‌وان له وڵاتی سوئیس قسه‌م کرد، تاکوو ئێستا ئه‌مه‌م بۆ نه‌گێڕاونه‌ته‌وه.پاییزی ئه‌و ساڵه،کاک "عه‌بدوڵا"، له بۆسه‌ی دوژمن‌دا به گولله‌ی کۆنه‌په‌ره‌ستی چووبوه کاروانی نه‌مرانی دیموکڕاته‌وه.
پاش ساڵانێکی زۆر، من له‌م شتانه تێگه‌یشتم. جارێکیان مام "ره‌حمان ئاخکه‌ندی"، له‌و دیوه‌وه شریتێکی بۆ هێنابوویت، به‌رده‌وام ده‌ت وت: " لێگه‌رێن با سه‌لاح داوده، بیڵێت".من گۆرانی "ئه‌و ڕۆژه‌ی ئازادییه به‌هارم لێشادیه"، زۆر پێ خۆش بوو، له‌به‌رم کردبوو به‌رده‌وام ده‌موته‌وه.
ئێستا، بیر له‌و ساتانه ده‌که‌مه‌وه، ئه‌و ده‌مانه‌ی به قه‌ولی دایکم، باوک‌و براکانم له "کوونه ڕه‌ش" دابوون، من له نووسراوه‌کانم‌دا به گرتووخانه، یان به‌ندیخانه ناوی لێده‌به‌م، ئه‌و ساڵه، تۆ چه‌ند شێرانه ده‌ستت دایه ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کان، چه‌ند به‌تواناوه نه‌تهێشت به‌رو بوومی ئه‌و ساڵه‌ی "به‌رده ڕه‌شه‌و کانی به‌راز"، به‌فیڕۆ بچێت، وه‌کوو خۆت ده‌ت وت: " نابێ بێڵین تانه‌ی نه‌یارانمان بێته‌وه سه‌ر، نابێ بێ پیاویمان پێوه دیار بێ".
باوکم‌و کاکم‌و ئه‌وان، کاتێ هاتنه‌وه، باوکم چه‌ند به‌حه‌زه‌وه له باوشی گرتی‌و وتی: "هه‌ر حه‌وت کوڕه‌که‌م به‌قوربانت بێت، ئۆخه‌ی که وه‌جاخ کوێر نیم".
تۆ به حزووری گه‌رم‌و گوڕی خۆت، زۆر کێشه‌و هه‌ڵات ده‌بڕانده‌وه، وه‌کوو کورد ده‌ڵێ: "ئاوت ده‌کرد به‌سه‌ر ئاگردا"، ئه‌و کێشانه‌ی مه‌لاو ردێن چه‌رمووی ئاوایی، له چاره‌سه‌ریان ده‌سته‌وه‌ستان بوون، تۆ به‌رچاو ڕوونانه رێگا چاره‌ی شایان‌و شیاوت بۆ ده‌دیتنه‌وه.
ئه‌و ده‌مانه‌ی پیاوه ره‌زاگرانه ڕدێن درێژه‌کان، به جلوبه‌رگی خاکی‌و ماشێنه ڕه‌نگ بۆره‌کانه‌وه هاتن‌و تۆیان برد، باوکم که خۆمان هه‌میشه به "کاکه" ناومان دێنا، "کاکه"، تاکوو هاتنه‌وه‌ی تۆ که نازانم چه‌ند ڕۆژ، حه‌وتوو، مانگ‌و ساڵ بوو، له حه‌وشه‌که داده‌نیشت، له بن دار چناره به‌رزه‌که‌ی کاتی خۆی چه‌قاندبووت، له‌به‌رده‌م باغچه‌ی گوڵتۆپ‌و گوڵه‌باخه‌کانی ته‌نیشت بیره‌که، داده‌نیشت‌و وڵامی پرسیاری که‌سمانی نه‌ده‌دایه‌وه. تووڕه‌ش نه‌ده‌بوو، "حه‌لیم" ئه‌و کاتانه هه‌ر بۆڵه‌ی بوو، ده‌هات‌و ده‌چوو، سه‌ری قابله‌مه برنجه‌که‌ی لاده‌به‌رد، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ ده‌می کێشاوه، سه‌ماوه‌ره‌که وه گیزه گیز ده‌که‌وت‌و ئه‌و به‌که‌سمانی نه‌ده‌وت‌و خۆی کزی ده‌کرد، له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یوت: "ئه‌م ئاوه خۆت ڕژاندوته، له قه‌دیم‌و ئه‌یامه‌وه وتویانه، گه‌وره ئاو ده‌رێژێ، بچووک پای تێده‌نێ، خوایه ئه‌وانه‌ی بوونه سه‌به‌بی کچه‌که‌م خێر‌و خۆشی له خۆیان نه‌بینن، ماڵیان ئاگری تێبه‌ربێ، کڵوکۆیان دامرێ، جه‌رگیان بسووتێ".
ئه‌زانم، تۆ ساڵی 1347ی هه‌تاوی چاوه‌کانت به دونیا هه‌ڵێناوه، ڕۆژی 27ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1374 هه‌تاوی، راست له‌م رۆژه‌دا وا تۆ چاوه‌کانت بۆ هه‌میشه له‌سه‌ر یه‌ک دانا، "ده‌نگی کوردستان" دامه‌زاوه، ئه‌و ڕادیۆ که داخرانه‌که‌ی جار‌ی دوایی زۆر تووڕه‌ی کردبوویت...
که‌سه‌که‌م، لاوانی نیشتمانپه‌روه‌ری وڵات، له "که‌لی قه‌بران" ئه‌و شوێنه‌ی ته‌رمه پیرۆزه‌که‌تی تێدا شاردراوه‌ته‌وه له ئاوایی "مه‌رخوز"، له "کانی که‌ڵانته‌ر، چۆمی قه‌مته‌رێ، له به‌ری بفره چاڵ، چیای وه‌نه‌وشه‌و کێوی ئاڵمه‌ڵو"، بۆ "به‌ری قه‌بران" ده‌ڕوانن‌و ئه‌ڵێن:
"یادت به‌خێر، رێگات پڕ رێبوار، به خاتر جه‌می بنوو، شێره کچ رێگات به‌رناده‌ین".
منیش ساڵانێکه، له‌به‌ر خۆمه‌وه ئه‌م شێعره ده‌ڵێمه‌وه:
"شه‌هید نه‌مره وه‌کوو شاخ،
وه‌کوو به‌فر، وه‌کوو دره‌خت، وه‌کوو به‌هارو گوڵه‌باخ
شه‌هید ئاوه، تینوێتیی زه‌وی ده‌شکێنێ
په‌نجه‌و ده‌سته، ئازاری خاک راده‌ژێنێ
سۆمای چاوه، کام دواڕۆژ دووره ده‌یبینێ.
شه‌هید باڵای به‌قه‌د باڵای کوردستانه
دڵی ئازادی‌و،
به‌یداخی لووتکه‌ی هه‌ڵوێستی ئینسانه".
شێرکۆ بێکه‌س.

Wednesday, June 11, 2008
گوێ بگره
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی ده‌ڵێت: ئێستا وڵاتانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ئێران كۆكن.
ڕۆژنامه‌وانی كوردی بنكه له پاریس ڕه‌حیمی ڕه‌شیدی له وتووێـژێـكدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت وڵاتانی به‌هێزی ئه‌وروپا ئێسـتا كۆكن له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ زیادكردنی فشـاریان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران به مه‌به‌سـتی ڕاگرتنی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.

Wednesday, June 4, 2008
گوش کنید
گفت و گو در مورد مسائل کردستان، با بخش فارسی تلویزیون امریکا.
Subscribe to:
Posts (Atom)