Archive

Sunday, June 24, 2018

ھەموو ڕێگاکان دەچنەوە بانە!


وێنه‌: مسته‌فا هیجری، ره‌حیم ره‌شیدی و و ئاره‌ش ساڵح.    .     



سەفەرەکەی سەرۆکایەتی حیزبەکانی ڕۆژھەڵات بۆ واشنگتن کۆماری ئـیسلامی و دەست و پێوەندەکانی تووشی ھیستریا کردوە. 
سەرکەوتن ھەر بۆ پێشمەرگەو کوردستانە. چاوەڕوان بن کە چەواشەکاران و دەھۆڵ کوتانی درۆ 
بە درۆ دەخرێنەوە...
رەحیم رەشیدی

Relationship between #Kurdistan_Israel_USA

Tuesday, June 19, 2018


کوردستان میدیا: لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی ئامریکا، سێمینارێکی تەشکیلاتیی بۆ بەشێک لە ئەندامانی 
حیزبی دێموکرات بەڕێوە برد.


ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی جۆزەردان، مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە درێژەی گەشتە سیاسیی و دیپلۆماسییەکەیدا بۆ ئامریکا، لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی حیزب لە دەڤەری واشنتگۆن کۆ بووەوە.
سەرەتای ئەو سێمینارە بە ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان بەگشتی و شەهیدانی ڕاسان بەتایبەتی دەستی پێ کرد. پاشان "ڕەحیم ڕەشیدی" وێڕای بەخێرهاتنکردنی لێپرسراوی حیزب، ئامانجی ئەو کۆبوونەوەی بۆ ئامادەبووان ڕوون کردەوە. دواتر "عوسمان پاڵانی" لەسەر کار و چالاکیی کۆمیتەی حیزب لە ئامریکا قسەی کرد و ئەوجار لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات، لەسەر داوای بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات وتارەکەی دەست پێ کرد. 
مستەفا هیجری پرسە سیاسی، ئابووری و سەربازییەکانی کوردستان، ئێران و ناوچەکەی خستە بەرباس و لەم پێوەندییەدا، سیاسەت و ڕوانگە و هەڵوێستەکانی حیزبی بە وردی بۆ ئامادەبووانی ئەو کۆبوونەوە تەشکیلاتییە شی کردەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەی وتاری سیاسیی لێپرسراوی گشتیی حیزبدا باس لە سیستەمی نوێی حیزب و ئەو ئاڵوگۆڕانە کرا، کە پاش کۆنگرەی ١٦ی حیزب هاتوونەتە ئاراوە و لەم بارەوە لێپرسراوی گشتیی حیزب بە وردی پێویستیی ئەو ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکارییانەی بۆ ئەندامانی حیزب شی کردەوە و ئەوەی خستەڕوو، کە پێویستە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر بنەمای سیاسەتی نوێی حیزبی دێموکرات بێتەوە ڕۆژەڤی سیاسەت و بڕیار لە ناوچەکەدا و لەم پێوەندییەشدا حەسێبی بۆ بکرێ. مستەفا هیجری داوای لە ئەندامانی حیزب کرد، کە لە جاران پتر بۆ بەرەوپێشبردنی کار و تێکۆشانی حیزبی، دڵسۆزانە ئەرک وەربگرن.
لە بەشی کۆتاییی ئەو سێمینارەدا لێپرسراوی گشتیی حیزب وڵامی سەرجەم تێبینی و پرسیاری ئامادە بووانی دایەوە.
شیاوی وەبیرهێنانەوەیە کە لێپرسراوی گشتیی حیزب لە ڕێکەوتی ٢٠ی جۆزەردانی ئەمساڵەوە بە سەردانێکی فەرمی لە ئامریکایە و لەو چوارچێوەشدا وێڕای دیداری لەگەڵ کاربەدەستانی ئامریکایی لە چەند بنکە و بونیادی واشنگتۆن سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وتاری پێشکەش کردووە، ئەم چالاکی و جموجووڵە سیاسیی دیپلۆماسییانەی لێپرسراوی گشتیی حیزب تاکوو چەند ڕۆژی داهاتووش درێژەیان دەبێت.

U.S. Congress strongly against Iran

واشنگتن: دیداری مسته‌فا هیجری له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی حیزب

پێوه‌ندی نێوان هه‌ولێرو واشنتن له‌ دیدی ئه‌ندامانی كۆنگرێس