Archive

Tuesday, July 28, 2015

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بۆ شەری تورکیاو پێکاکا: بێ گومان ئاشتی لە شەڕ باشترە

وێنە: جۆن کێربی و رەحیم رەشیدی

رەحیم رەشیدی: دوێنێ سەرۆک بارزانی رایگەیاندوە سێ ساڵ ئاشتی باشترە لە کاتژمێرێک شەر، هەوڵی ناوبراو ئەوەیە تورکیاو پێکاکا بۆ دانوستاندن بگەرێنەوە. وەکوو دەزانیین ئەمریکا پێشتر پشتیوانی ڕەوتی ئاشتی لە تورکیا کردوە، ئایا ئێوە پشتیوانی لە بەردەوامی ئاشتی دەکەن، یان لەم شەڕەدا یارمەتی تورکیا دەدەن؟.
جۆن کێربی: مەبەستت کێیە، ئێمە یارمەتی کێ دەدەین، یارمەتی تورکیا؟:
رەحیم رەشیدی: تورکیا، بەڵێ، پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا. 

جۆن کێربی: بەراستی، ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە ئاشتی لە توندوتیژی باشترە، ئەمن هیچم نیە کە لەگەڵ ئێوە هاوبەشی بکەم سەبارەت بە یارمەتیدانمان بۆ رەوتی ئاشتی لە تورکیا؛ لەگەڵ رێزمدا. بێ گومان ئێمەش گەرەکمانە کە سەرگرتنی ئاشتی ببینین. هەروها سەبارەت بە یارمەتیدانمان بە تورکیا بۆ گورز وەشاندن لە پێکاکا، سەر لە نوێ دەیڵێمەوە کە ئەوە لە رێگای بۆردمانی هێزی ئاسمانی تورکیاوە بەرێوە دەچێت. بۆردومانەکانیش بۆ تۆڵە ئەستاندنەوەی ئەو پەلامارانەیە کە دژی تورکیا کراوە.

My question to Spokesman John Kirby about Turkey & PKK issue