Archive

Wednesday, April 17, 2013

بەشداری چالاکانەی گروپی هەڵپەرکێی کوردستان لە فێستیواڵی بەهاری نیویورک دا


لە فێستیڤاڵی شاری نیویورۆک دا، ئەمساڵیش هەزاران کەس لە خەڵکی ئامریکایی و سەر بە نەتەوە جیاجیاکانی دونیا بە گشتیی و ئێرانییەکان بە تایبەتی تێیدا بەشدار بوون.ئەو ڤێستیڤالە، کاتژمێر ١٠ی سەر لە بەیانی دەستی پێکرد کە هەر نەتەوەیەک بە پیشاندانی کولتوورو کەلەپووری خۆی تێدەکۆشا کە سەرنجی بەشداران بۆ لای خۆی راکێشێ.گروپی هەڵپەرکێی لاوانی کوردستان، پاش سەرکەوتنی بەرچاویان لە فێستیواڵی دەڤەری واشینگتۆن دا، بە فەرمیی بۆ بەشداری لە فێستیڤاڵی نیویورک بانگهێشت کرابوون. ئەو گروپە کە زۆربەیان لە ئەندامانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستان پێکهاتوون، بە نیشاندانی چەند جۆر شایی و رەشبەڵەکی جوان و ڕازوە، سەرنجی زۆربەی هەرە زۆری بەشدارانی ئەو فێستێڤاڵەیان بۆ لای خۆیان ڕاکێشاو لەگەڵ پێشوازی و چەپڵەرێزانی گەرمی بەشداران دا رووبەروو بوونەوە.پێویستە بگوترێ کە فێستیڤاڵی نیویورک، ماوەی ١٠ ساڵە بە هاوکاری و پشتیوانی شارەداری شاری نیویورک بۆ پێشوازی لە بەهارو نوێ بوونەوەی ساڵ بەرێوە دەچێت و لە لایەن مێدیای ئامریکاشەوە گرینی تایبەتی پێدەدرێت و ساڵ لەگەڵ سالیش پێشکەوتن و گەشەی بەرچاوتر بە خۆوە دەگرێ. ئەوە یەکم جارە کە کوردەکان بەو چەشنە بەشداری لەو ڤێستیڤاڵەدا دەکەن.ڤێستیڤاڵە لە نێو شادی و خۆشی بەشداران دا کاتژمێر ٣ی پاشنیوەرۆ کۆتایی هات.ڕاپۆرت: رەحیم رەشیدی






















Sunday, April 14, 2013

حیزبی دێموکراتە ئیدی!



رەحیم رەشیدی

حیزبی دێموکراتی کوردستان گەورەیە، مەزنە، خاوەن ڕابردوویەکی پڕشنگدارو سەدان سەروەری مێژووییە، خەڵک خۆشی دەوێ، هیواو ئۆمێدی بە میلیۆنان مرۆڤی هەژارو چەوساوەیە، خولیاو ئەوینی بە سەدان هەزار مرۆڤی سەوداسەری ئازادییە.
حیزبی دێموکرات هیچ کاتێک کارو خەباتی خۆی بە چاوی خەڵکی دیکەدا نەداوەتەوە. حیزبی دێموکڕات زۆر کەسی فێری ژیانی شەرافەتمەندانەو راوەستان لە بەرانبەر دژوارییەکان دا کردوە. لەسەریەک زانستگایەکی بەرینە کە هەر کەس حەزی لێبێ دەتوانێ لێی فێر بێت.
حیزبی دێموکڕات کاتی خۆی چاو ساخی هەموو حیزب و رێکخراوە کوردییەکان بوو بۆ ناسین و بەشداری کردن لە کۆڕو کۆبوونەوەی ئەنتەرناسیۆناڵی سۆسیالیست و زۆر ناوەندی دیکەی جیهانی دا...
ماوەیەکی زۆر بوو کە حیزبی دێموکڕات بە بەرنامەو بە گوێرەی سیاسەتێکی دیاری کراو زۆر گرینگی بە "ئەنتەر ناسیۆناڵی سۆسیالیست" نەدەداو لەو کارەش ئامانجی تایبەتی خۆی هەبو. سیاسەتی حەکیمانەی بەرێز هیجری و تیمەکەی لە رێبەرایەتی دا، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا وێرای هیدایەت کردنی سەربەرزانی حیزب بۆ پێشەوە، چەند دەسکەوتی گەورەی سیاسییان لە ئاستی نێوخۆیی، نێوچەیی و نێونەتەوەیی دا دەستەبەر کردوە.
لە دواین کۆبوونەوەی ئەو رێکخراوەدا لە شاری سلێمانی، لەگەڵ ئەوەی کە سکرتێری حیزب کاک موستەفا هیجری ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوو، بەو حاڵەش لەسەر پێداگری و داوای ئەنتەرناسیۆناڵ سۆسیالیست و پاش راوێژی لایەنەکان هەوڵی زۆر حیزب و لایەن بۆ پەراوێز خستنی دێموکرات، ئەوجار حیزبی دێموکڕات ئامادە بوو کە پۆستی جێگری کۆمیتەی کوردان لەو رێکخراوەدا قبووڵ بکات...
ئەمەش نیشانەی گەورەیی، ڕابردووی درەوشاوەو جێگەو پێگەی حیزبی دێموکرات لە کۆڕو کۆمەڵی نێونەتەوەیی دایە. هەر وەکوو حیزبی دێموکڕات لە نێو دڵی بە میلیۆنان مرۆڤی کورد دایە!
پۆستێکی وەها، لەگەڵ ئەوەی بۆ حیزبی دێموکڕات و لە چاو ڕابردوو، چالاکی و هەڵسورانی بەرینی ئەو حیزبە زۆر کەمە، بەڵام بۆ جارێکی دیکە ئەو راستییەی سەلماندەوە کە حیزبی دێموکڕات هەر ناو نیەو نێوەرۆکیشەو مێژووی تەژی لە سەروەری ئەم حیزبە هیچ کەس و تاقمێک ناتوانێ بە ئاسانی پاوان و هەرزان فرۆشی بکات...
حیزبی دێموکراتە ئیدی، زەم کردن و هەوڵدان بۆ خەنجەر وەشاندن لە پەیکەری بە سام و هەیبەتی ئاکامەکی هەر بە پێچەوانەیە.
حیزبی دێموکڕاتەو نەتەوەی کورد خۆشی دەوێ، دەیپارێزێ و بۆ ئازادی و پاراستی ئەو ئازادییە لە سبەی دا، پێویستیەتی.
ئێستاش بە هەموو پێوانەیەک، بە گوێرەی هەموو عەقڵ و لۆژیکێک، حیزبی دێموکرات مەزنترین و چالاکترین حیزبی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانە. حیزبی دێموکڕات هەتاوێکەو تیشک نەدانی لە پشت هەورەکانەوە کاتییە، با نەیارانی ئەو حیزبە کە هەر دەم هەوڵی ئەوە دەدەن پشتی لە عەرز بدەن، لەوە تێبگەن کە پشت لە عەرزدانی حیزبی دێموکرات ئیدی بۆتە نامومکین.
تکایە بە جێگای دژایەتی لەگەڵ حیزبی دێموکرات، ئەگەر دەتانهەوێت گەورە بنوێنن، لە تەنیشتی راوەستان بۆ ئەوەی دیار بن و ببیندرێن، ئاوا بەژن و باڵاشتان جوانترە...

سڵاو لە حیزبی دێموکڕات.

Thursday, April 11, 2013

مرکز رسانەهای خارجی

 با کمال خوشحالی اعلام می دارم کە بە تیم روزنامەنگاران وزارت خارجە آمریکا پیوستم و اکنون بە عنوان عضو "مرکز رسانەهای خارجی" پذیرفتە شدەام.

ناوەندی ڕاگەیەنەرەکانی دەرەوە

بە خۆشییەوە بە تیمی رۆژنامەوانانی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئامریکا پەیوەست بووم و لە بەشی "ناوەندی ڕاگەیەنەرەکانی دەرەوە" وەکوو ئەندام وەرگیرام.