سڵاو‌و رێز!
به بۆنه‌ی یادی چواره‌مین ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زراندن‌و به‌رێوه‌بردنی ماڵپه‌ڕی "کڵاورۆژنه" پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمتان ئاڕاسته ده‌که‌م.
ئاواته خوازم، ئێوه سڵامه‌ت‌و" كڵاوورۆژنه"ش وه‌کوو درگایه‌کی کراوه بۆ خزمه‌تی زمان، رۆشبیری، گه‌شه‌پێدانی ئازادی بیروڕای کورد، وه‌کوو هه‌میشه کراوه‌و چالاک بێت.
له‌گه‌ل جوانترین ئاواته‌کانم بۆ ئێوه
ره‌حیم ره‌شیدی
پاریس
15 01 2007
www.klawrojna.com
Monday, January 15, 2007
Friday, January 12, 2007
موحه‌ممه‌د داینی
ئه‌ندامی په‌ڕلمانی عێراق له سه‌ر لیستی سونه:
ناوبراو فه‌یله‌قی سه‌ربازی "مه‌که" له باشوری عێراق به‌وه تاوانبار کرد که ئاڵۆزی بۆ وڵاتی عێراق دروست ده‌کات.
ئه‌م قسانه‌ی موحه‌ممه‌د داینی رۆژی دووشه‌مه رێکه‌وتی 08 01 2007 له رۆژنامه‌ی "ئه‌لوه‌تن"ی سعودی بڵاوکراوه‌ته‌وه.
له درێژه‌ی ئه‌و دیداره‌دا موحه‌ممه‌د داینی ده‌ڵێت: " ئه‌و هێزه که له 8هه‌زار سه‌رباز پێک هاتووه، سه‌ربازگه‌یه‌کیان له شاری سه‌ماوه له باشوری عێراق له "سه‌حرای نه‌خیب" له نزیک سنووری سعودیه بۆ ساز کراوه.
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێت: " ده‌زگا سیخوری‌یه‌کانی ئێران، به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاوو ده‌ستیان به‌سه‌ر دام‌و ده‌زگا گرینگه‌کانی عێراق‌دا ، بۆ وێنه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی به‌رگری، گواستنه‌وه، نه‌وت‌و ته‌ندروستی گرتووه.
ئه‌و په‌رلمانتاره عێراقی‌یه له درێژه‌دا ده‌ڵێت: " داگیر کردنی عێراق له لایه‌ن ئێرانی‌یه‌کانه‌وه، زۆر له داگیر کاری ئه‌مریکایه‌کان مه‌رترسی‌دارتره، چوونکا ئێران گه‌ره‌کیه‌تی له رێگای خه‌لیجه‌وه ، ئیمپراتوریه‌تی فارس دامه‌زرێنێت.
هه‌روه‌ها ناوبراو ئێرانی به‌وه‌ش تاوانبار کرد ده‌ستی به‌سه‌ر کێڵگه نه‌وتی‌یه‌کانی "مه‌جنون"دا گرتووه که یه‌کێک له گه‌وره‌ترین چاڵاوه نه‌وتی‌یه‌کانی عێراقه.

Friday, January 5, 2007
دیارت نیه ئازیز
که به دیار تۆوه داده‌نیشم، که چاو له چاوه ڕه‌شه‌کانت هه‌ڵده‌پێکم، به خۆم نیه ده‌رۆم، به‌ره‌و زه‌ریای بێ پایانی خه‌یال.
زۆر جاران زیز ئه‌بیت‌و به‌قه‌ڵسی لێم ده‌پرسی، ماوم؟ من بیر له نیگاکانی تۆ ئه‌که‌مه‌وه، بیر له سوبه‌ینه‌یه‌کی پڕ له مێهره‌بانی‌و ئاسووده‌یی، که‌واته ماوم، ماوم بۆ تۆ، به‌ڵام تۆش بێ‌ئاگا له خه‌یاڵی من...
بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه ده‌سته بچووکه‌کانت، به‌ڵام گه‌رم‌و گوڕ، له نێو ده‌سته ته‌زیوه‌کانم‌دا بشارمه‌وه‌و سه‌رمه‌ست‌و پڕ له هیوا شان به شانی یه‌کتر بۆ پێشه‌وه بۆ مه‌کانێکی سارێژ له بێ ده‌نگی هه‌نگاو هه‌لگرین. چی ئه‌بێت ده‌نگی ماچی ئێمه بێده‌نگی مه‌کانێک بشکێنێت؟ چی ئه‌بێت که من له ئامێزت گرم‌و ئێمه گه‌رمی گه‌رم بین، هێنده گه‌رم که بتوێینه‌وه...
ته‌نها ئه‌ونده ده‌زانم، تۆ هه‌موو رۆژێک چاو له ڕووپه‌ڕی کتێبه‌کانت ده‌خشێنیت، په‌نجه شووشه‌یکانت له لێوارو سینگی تێنوس‌و په‌رتووکه‌کانت ده‌خزێنیت، هه‌موو هه‌وڵت، هه‌موو خه‌ون‌و خه‌مت ئه‌وه‌یه که له تاقیکاریه‌کانت ده‌رچیت.
له شارێکی قه‌ره‌بالغ، چاوه‌کانت وێلن، وێڵی دۆزینه‌وه‌ی ونبوویه‌ک. ونبوویه‌ک که له میژه خه‌ونه په‌مه‌یکانی له ئێواره‌یه‌کی سووتاودا له ژیر دیواره روخاوه‌کان‌دا لێ به‌جی ماوه.
نازانم، که چۆن ئه‌رۆیت بۆ زانستگا، به کام شه‌مه‌نده‌فه‌ر، به‌کام ئوتوبوس، یان ره‌نگه به پیاسه کردن، به گوێ دانه جریوه جریوی بالنده‌کان‌و گوێ هه‌ڵخستن بۆ ده‌نگی ڕوباره‌کان، یان خۆ تێرامان‌و گوێ دانه ناله‌ی ئه‌وانه‌ی که شه‌وی ڕابردوو درۆزنانه ماچیان لێدزراوه، به‌ره‌و زانستگا هه‌نگاو ده‌نێیت؟
نازانم به کام فرۆکه بۆ شاره‌که‌ی خۆتان ده‌گه‌ریته‌وه؟
باوه‌ر بکه نازانم، ده‌نا دونیایه‌ک گولی سوورم بۆ ده‌ناردیت، گولی سوور
ئه‌گه‌ر خه‌یاڵ نه‌بێت، چی ئه‌توانێ ئه‌م مه‌ودایانه کورت کاته‌وه؟
ئازیزم، دیارت نیه‌و من له هه‌میشه ته‌نیاترم...

Monday, January 1, 2007
عێراق‌و ناوچه‌که پاش سه‌دام
رۆژی شه‌ممه، رێکه‌وتی 30 12 2006ی زایینی، هه‌واڵی له داردانی سه‌دام حوسێن، سه‌رۆکۆماری پێشووی وڵاتی عێراق، بڵاوو کرایه‌وه. دیکتاتۆرێک که ماوه‌ی نزیک به چوار ده‌ییه ده‌سه‌ڵاتێکی ترسناکی له کۆمه‌ڵگای عیراق‌دا به‌رێوه برد.
بۆ تێگه‌یشتن له بنه‌ماکانی ده‌سه‌ڵاتی رژێمی عێراق، پێویسته ئاورێک له چۆنیه‌تی ژیان‌و گوزه‌رانی که‌سایه‌تی یه‌که‌می ئه‌م سیسته‌مه بده‌نیه‌وه، تاکوو باشتر له چۆنیه‌تی پێک هاتنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تێبگه‌ین.
سه‌دام، ساڵی 1937 له گوندی "عوجه" سه‌ر به شاری تکریت له باشوری رۆژئاوای عێراق له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژارو ده‌ست کورت‌دا، به‌ر له‌وه‌ی چاو به دونیا هه‌لێنێت باوکی ده‌مرێت. دایکی سه‌دام شوو ده‌کاته‌وه، سه‌دام تاکوو ته‌مه‌نی 10 ساڵی، به سه‌ختی‌و دژواری ژیان‌و گوزه‌ران له‌گه‌ڵ باوه پیاره تێپه‌ڕ ده‌کات. ناوبراو سه‌رقالی شوانی، میوه فرۆشی...هتد، ده‌بێت.
سه‌دام له وه‌ها کۆمه‌لگه‌و خیزانێک‌دا چاو به دونیا هه‌ڵدینێت‌و نه‌شوونما ده‌کات، که پێکهاته سه‌ره‌کیه‌کانی له‌سه‌ر هه‌ستی تۆڵه کردنه‌وه، ده‌مارگرژی‌و دواکه‌وتوویی دامه‌زراوه. پێکهاته‌یه‌ک که به‌رده‌وام بێ ره‌حمی، تاوان‌و توندوتیژی به جۆرێک له ئازایه‌تی‌و ته‌نانه‌ت قاره‌مانه‌تی پێناسه ده‌کات.
سه‌دام له ته‌مه‌نی 10 ساڵی‌دا ده‌چێته شاری به‌غداد؛ ناوبراو له‌وه شاره له لای خاڵۆی که ئه‌فسه‌رێکی ده‌رکراوی ئه‌وکاتی سپای ئێراق بووه، ده‌گیرسێته‌وه. "خیره‌وڵا تلفاح" بیری ناسیونالیستی توندره‌وانه‌ی هه‌بووه، به‌رده‌دام ده‌رسی خوشکه‌زاکه‌ی داده‌دات که نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب باشترین‌و پیرۆزترین نه‌ته‌وه‌ی دونیایه.
له راستی‌دا خاڵۆی سه‌دام که کاتی خۆی به هۆی ره‌فتاری شه‌ڕانگێزانه‌و بیر‌و بۆچوونی توند ئاژۆیانه‌ی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی له سوپا دور خراوه‌ته‌وه، ناوبراو به‌وجۆره په‌روه‌رده ده‌کات که بۆ خۆی که‌یفی لێیه‌تی، هاوکات سه‌دام وه‌به‌ر خوێندن ده‌نرێت. به‌ڵام باس له‌وه ده‌کرێت سه‌دام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی هۆش‌و زه‌ینێکی باش بووه، ئۆگریه‌کی ئه‌وتۆی به خوێندن‌و فێر بوون له خۆ نیشان نه‌داوه.
له قوتابخانه زۆرتر وه‌کوو که‌سێکی شه‌ڕڵاتان‌و زۆربێژ ده‌رکه‌وتووه. له ته‌مه‌نی نزیک 20 سالی‌دا مافی ئه‌ندامه‌تی له له‌قی عێراقی، حیزبی ناسیونالیستی عه‌ره‌ب، وه‌رده‌گرێت. ئاشکرایه که سه‌دام، به‌م که‌سایه‌تی، تێڕوانین‌و جیهان بینیه‌وه ده‌بێته ئه‌ندامی حیزبێک که بنه‌ماکانی له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی ئه‌وانی دیکه بونیاد نراووه. که‌سایه‌تێک که خوازیاره ڕۆلی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبی له مێژووی عه‌ره‌ب‌دا بله‌یزێت. سه‌لاحه‌دین که له سالی 1138 قودسی له چه‌نگی خاچ په‌ره‌سته‌کان رزگار کرد.
هه‌لبه‌ته ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له بیر بێت له نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م‌دا، خه‌باتی دژی داگیرکاری سه‌رتاپای عێراقی داگرتبوو. ئه‌م، خه‌باته له باکوره‌وه له لایه‌ن شێعه‌کانه‌وه به پشتیوانی‌و رێنوێنی ئه‌وکاتی ئێران، له به‌غداد، لێبڕال، دێموکرات‌و کۆمونیسته‌کان بۆ پێشه‌وه‌یان ده‌برد؛ له باشوری رۆژئاواشه‌وه که سنوووری سوریه‌ی ده‌گرته‌وه، ناسیونالیسته توند ئاژۆکان‌و پان عه‌ره‌بیسمه‌کان خه‌باته‌که‌یان به‌رێوه ده‌برد که تکریت ناوه‌نده‌که‌ی بوو.
ئاشکرایه که شۆرشی دژی پاشایه‌تی له ساڵی 1958دا، به رێبه‌رایه‌تی عه‌بدوکه‌ریم قاسم، تاکوو ڕاده‌یه‌ک ده‌روازه‌کانی وڵاتی عێراقی به‌ره‌وو کراوه‌یی برد. له وه‌ها هه‌ڵومه‌رجێكدا سه‌دام له‌گه‌ل تاقمێکی توندوتیژخوازی عێراقی به دژی حکومه‌تی قاسم چالاکی ده‌کات. به‌ڵام ئه‌م تاقمه سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌و تۆ به‌ده‌ست ناهێنن‌و له ئاکام‌دا سه‌دام له رێگای سوریه‌وه به‌ره‌و میسر ولاتی عێراق له ساڵی 1959دا به‌جێدێڵێت.
ساڵی 1963 له بارودۆخێکی ئاڵۆزوو خوێناوی‌دا ده‌سه‌ڵاتی عه‌بدولکه‌ریم قاسم کۆتایی پێ ده‌هێنرێت. له‌م سه‌روبه‌نده‌دا سه‌دام حوسێن کونترۆڵی کاروباری ده‌زگای ئاسایشی به‌عس به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت. له هه‌مان ساڵدا، حیزبی به‌عس به هۆی کرداری شه‌رانگێزانه‌و توندوتیژی له ڕاده‌به‌ده‌ر، له ده‌سه‌ڵات دوور ده‌خه‌رێته‌وه. به‌ڵام حیزبی به‌عس بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات له تێکۆشان به‌رده‌وام ده‌بێت، تاکوو ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن بکر، هاورێ‌و خزمی نزیکی سه‌دام، له سالی 1968دا له رێگای کودتاوه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به‌ده‌سته‌وه گرت. ئیدی سه‌دام له رێگای توندوتیژی بێ وێنه‌وه ، تا راده‌یه‌ک عێراق که به وڵاتی کودتا ده‌ناسرا، ئارام کرده‌وه.
سه‌دام ساڵی 1979 له رێگای کودتاوه، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن بکری خزم‌و هاورێی نزیکی وه‌لا نا، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی کاروباری عێراقی به‌ده‌سته‌وه گرت. ناوبراو وه‌کوو که‌سایه‌تێکی به‌رزه فڕو خۆبه‌زل زان خۆی به رێبه‌ری "ئۆمه‌تی عه‌ره‌ب" ده‌دایه قه‌ڵه‌م‌و باجی له ولاتانی عه‌ره‌بی ده‌ویست.
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا، به هۆی زێده خوازی سه‌دام، هه‌روه‌ها هه‌ستی شه‌رانگێزانه‌ی ئاخونده‌کانی ئێران بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی شۆرشی ئیسلامی...هتد، شه‌رێکی مالوێرانکه‌رو کۆنه‌په‌ره‌ستانه بۆ ماوه‌ی 8 سال له نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌د اله ئارادا بوو، که ئاکامه‌که‌ی پتر له یه‌ک میلیۆن کوشته، نوقستان‌و به سه‌دان میلیۆن دۆلار زیانی ماڵی بۆ خه‌ڵکی هه‌ژارو بێ ده‌ره‌تانی هه‌ر دوو وڵات به دواوه بوو.
شه‌ڕێک که کۆتایی پێهاتنی بۆ ئێران، وه‌کوو خواردنه‌وه‌ی جامی ژه‌هر بۆ خومه‌ینی بوو.
پاشان ڕژیمی به‌عس بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی زیانه‌کانی شه‌ڕی 8ساڵه له گه‌ل ئێران، ساڵی 1990ی زایینی، په‌ڵاماری وڵاتی کویه‌تی عه‌ره‌ب نشینی دراوسێی دا، په‌ڵامارێک که سه‌راتاکانی کۆتایی پێهاتنی ده‌سه‌ڵاتی رژیمی به‌عس له عیراق بوو. چوونکا رۆژئاوا ئیزنی نه‌ده‌دا سه‌دام کۆنترۆلی ناوچه‌یه‌کی نه‌وت خێزی وه‌کوو کویه‌ت بخاته ژێر رکێفی خۆیه‌وه، چوونکا دوایه عه‌ره‌بستانی سعودیش ده‌گیرا، به‌م جۆره به‌شێکی گرینگ له خه‌ونه‌کانی سه‌دام وه‌دی ده‌هات، چاره‌نووسی ئیسرائیلیش له‌م به‌ستێنه‌دا زۆر گرینگ ده‌هاته به‌ر لێکدانه‌وه‌و، پاراستنی وه‌زعیه‌تی ده‌وڵه‌تی جوله‌که حه‌یاتی بوو...
گومانی تێدا نیه که ڕووخانی خێراتری رژیمی به‌عس په‌یوه‌ندی به کرده‌وه‌ی 11ی سپتامبری 2001ی زایینی هه‌بوو که له لایه‌ن گروپی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده‌وه کرایه سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
پاش ئه‌م هێرشانه ئه‌مریکا ترسی زۆری له‌وه هه‌بوو که ڕژیمی عێراق چه‌ک‌وچۆڵی ئه‌تۆمی‌و کوشتاری به‌کۆمه‌ڵ له ئیختیار گروپی ئه‌لقاعیده بنێت.
هه‌ر بۆیه ئه‌مریکا به پێی ناسینێک که له سه‌دام‌و سیسته‌می به‌عس هه‌یبوو، زۆری هه‌وڵدا که سه‌دام له ده‌سه‌ڵات دوور خاته‌وه، یان به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان له‌گه‌ڵی رێک بکه‌وێت.
به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه سه‌ری نه‌گرت، چوونکا سه‌دام خوازیاری قاره‌مانه‌تی هه‌رچی پتر له دونیای عه‌ره‌ب‌دا بوو، ته‌نانه‌ت ده‌یویست جێگای رێبه‌رانی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب، بۆ وێنه جه‌ماڵ عه‌بدولناسر بگرێته‌وه که ساڵی 1952 وێرای کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی کۆلۆنالیزمی بریتانیا له میسر، کاناڵی سوئێزی نه‌ته‌وه‌یی کرد.
سه‌دام داهاتی گشتیی وڵاتی به قورگی "فیدائیان سه‌دام"و "گاردی سه‌رۆککۆماری"و گروپه‌کانی دیکه‌ی گرێ‌دراو به خۆی ده‌کرد، پێی وابوو که پاش هێرشه‌کانی 2003ی زایینی، سوپاسی ئه‌مریکا‌و هاوپه‌یمانه‌کانیان تێک ده‌شکێنێت‌و له ئاکام‌دا ئه‌و ڕۆله‌ی که پێویسته له دونیایی عه‌ره‌ب‌دا، دژ به ئیسرائیل ده‌یگێریت.
به باوه‌ڕی من ئه‌گه‌ر وڵاتانی قازانج خوازی وه‌کوو فرانسه، ئالمان‌و..هتد، سه‌دامیان له روونه‌دانی شه‌ڕ دلنیا ده‌کرده‌وه، ئه‌وا ڕاوێژکاران‌و هاوڕێیانی سه‌دامیش هه‌رچی پتر ئه‌م سه‌رۆکه لووت به‌رزه‌یان چه‌واشه ده‌کرد‌و مزگێنی ئه‌ویان ده‌دایه که له‌گه‌ل روودانی شه‌ڕ به میلیۆنان لاوی عه‌ره‌ب دینه سه‌ر شه‌قامه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و له ئاکام‌دا شه‌ڕی کوفر‌و ئیسلام ساز ده‌بێت...
سه‌دام که بیری عه‌ره‌ب خوازی خۆی له دامه‌زرێنه‌رانی به‌عس واته، میشل ئه‌فله‌ق، سه‌لاح بیتار وه‌رگرتبوو، سه‌رمه‌ست‌و له خۆبایی ئاماده‌ی بردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ره بوو. به‌لام هیچیان ده‌ست نه‌که‌وت.
سه‌دام پاش شه‌ڕی 2003 تاکوو 15ی دسامبری ئه‌و ساڵه وون بوو، گوایه رێبه‌رایه‌تی شۆرشی به‌رگری عیڕاق ده‌کرد!
دادگایی کردنی سه‌دام‌و به‌شێک له سه‌رانی دیکه‌ی به‌عس له 19ی ئوکتوبری سالی 2005ی زایینی، که ماوه‌ی نزیک به یه‌ک ساڵی خایاند، پاشان به هۆی تاوانی "دجێل" که له 60کیلۆمیتری شاری به‌غداد هه‌ڵکه‌وتووه ، سه‌دام له ساڵی 1982دا نزیک به 150 که‌سی له قه‌ڵاچو کردن‌و به ده‌یان که‌سی له بێسه‌روشوێن کردن، به ئێعدام مه‌حکوم کرا.
ڕوون‌و ئاشکرایه، له دارا دانی سه‌دام، ئه‌ویش له رۆژی جێژنی قوربان‌دا که جێژنێکی گه‌وره‌و پیرۆزه بۆ موسولمانان، هاوکات به تاوانی کوشتاری خه‌ڵکی شێعه نشینی "دجێل" ،مانای تایبه‌تی هه‌یه.
چوونکا له ژێر رێبه‌ری‌و فه‌رمانی سه‌دام‌دا، به ده‌یان تاوان‌و کوشتاری زۆر گه‌وره‌تر له تاوانی "دجێل" به‌رێوه چووه. ئه‌نفاڵی 182هه‌زار کورد‌و شیمیایی باران کردنی هه‌ڵبجه‌و وێران کردنی پتر له 4000 هه‌زار گوندی کوردستان نموونه‌ی به‌رچاوی ئه‌م پاکتاوکردن‌و قڕ کردنانه‌ن که به پێی بڕیارنامه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانیش به تاوانی گه‌وره‌و پاکتاوکردنی ره‌گه‌زی دێنه ئه‌ژمار.
وا بیر ده‌که‌مه‌وه که له دار دانی سه‌دام وه‌کوو نوێنه‌ری ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب په‌یامه‌کی گرینگی له پشته‌وه‌یه. ئه‌م په‌یامه سه‌رکه‌وتنی هژمونی ئه‌مریکا له پرۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راستی گه‌وره دایه.
ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا به له دار دانی سه‌دام ئه‌و کولتووره کۆتایی دێت که رژیمی به‌عس له ماوه‌ی پتر له 3 ده‌ییه ده‌سه‌ڵاتداری‌یه‌تی خۆی‌دا، له هه‌موو تان‌و پۆیه‌کانی کۆمه‌ڵگای عیراق‌دا کردویه‌تیه نه‌ریت‌و به قایمیی جێگیری کردووه؟!
سه‌دام له‌و جێگا که له دایک بوو، هه‌ر له‌و جیگا نێژرا، به‌لام جارێ به‌شێک له شه‌رانگێزی‌و توندووتیژی وی که به‌رهه‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام‌و سه‌دامیه‌کانه، له پانتایی عێراق‌دا حزوری هه‌یه.
ئێعدامی سه‌دام له‌و باره‌شه‌وه جێگای سه‌ره‌نجه که بزوتنه‌وه شۆرشگێر‌و دێمۆکراته‌کان پتر چاویان له ده‌ستی یارمه‌تی هێزی ده‌ره‌کی ده‌بێت، یا خۆ ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی هه‌ست‌و وه‌زه‌ی گۆرانی پتر به‌ره‌وه دێموکراسی‌و کۆمه‌ڵگه‌ی کراوه له عێراق‌و ناوچه‌که‌دا؟
وڵامی ئه‌م پرسیاره پتر په‌یوه‌ندی به ڕووداوه‌کانی دوارۆژه‌وه هه‌یه...

Subscribe to:
Posts (Atom)