Archive

Friday, March 29, 2013

پرسیارەکانی رەحیم رەشیدی لە سەرۆک مەسعود بارزانی

کە لە تۆ دەنووسم

رەحیم رەشیدی

کە بۆ تۆ دەنووسم، دونیای زەینم ئاڵوگۆرێکی مەزنی تێدا چێ دەبێ. دەستم بەر هەرچی بکەوێ نەرمایی و تینی لێدەبارێ. چوار دەوورم دەبێتە گوڵ و بۆنی عەتری یادەکانت سەرتاپای وجوودم دادەگرێت. چوار سووچی ماڵەکەم دەبێتە چوار وەرزی ساڵ... کە لە تۆ دەنووسم، درگای وەرزێکی نوێ بۆ خوێندنەوەی دونیا دەکەوێتە سەر پشت.
کەسم، تۆ دەسپێکی هەموو جیاوازییەکانی دونیایت، ماسی سووری زەینم هەر دەم لە نێو دەریای دەستەکانت دا دێت و دەچێت، هەتاوی هەموو سپێدەیەکیت کە رووناکایی بە سەر هەموو مەڵبەندێک دا دەبەخشییەوە.نووسین، خوێندنەوەی پەیڤەکانت، ئەو مۆسیقایەی کە رژاندووتە هەناومەوە، بێ پسانەوە یادی تۆ لە هەموو وەرزاکان گرێ دەدات. کەسم تۆ باڵوێزی ئاشتی جیهانی، بۆ تێپەڕ بوون لە سنوورەکان پێویستیت بە هیچ ناسنامەیەک نیە.تۆ کۆتایی هەموو شەرو خوێن رێژییەکانی دونیایت، لەگەڵ سەربازو چەکدارەکانی مەیدانی شەڕ دەگەڕێیتەوە، لە رێگادا دەستەکانت هەنار دەگرێ بۆ ئەوەی بیدەیتە سەربازەکان تاکوو لەگەڵ کەس و کاریان بەشی بکەن و بەڵکوو تێپەڕ بوونی زەمان لە بیر بکەن...



کە لە تۆ دەنووسم، بیر لە دەستە نەرم و نیگا ئارامەکانت دەکەمەوە، خەیاڵی ترازاندنی دوگمەی کراسەکەم بە پەنچە شووشەیەکانت دەمخاتەوە جووڵەو تەکانی بێ کۆتایی، بە چەشنێک وەکوو دەریا هەر شەپۆلان دەدەم. هەر ئێستا کە لە تۆ دەنووسم، دەستێکم دەریایەو ئەوی تریان هەتاوی لێدەبارێ!، دونیا سارێژە لە شادمانی...لە هەر وەرزێکی ساڵ دا، لێو بە بزە یان چاو بە گریان بیت، ئەوە لە ئیمپراتوری ئەوینی من دا تۆ تەنیا شا ژنی و کەس بۆی نیە پاڵ بە تەختی شایەتیتەوە بدات.
کە لە تۆ دەنووسم، هەموو تابلۆکانی دونیا، سەرجەم ناوونیشانەکان بێ مانا دەبن، لەبەر ئەوەی دونیای ئەوینی من هیج سنوورێک ناناسێ و ڕوو لە هەر کوێیەک دەکەم تۆ لەوێی...بە ئاواتی دیداری سەر لە نوێی چاوەکانت.


Sunday, March 24, 2013

بەرێوە چوونی جێژنی بەشکۆی نەورۆز لە ئامریکا



رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٣ی مارسی ٢٠١٣ی زایینی، ڕەوەندی کوردی لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئامریکا بە بۆنەی نەورۆز و نوێبوونەوەی سروشت و بەهار جێژنێکی بەشکۆی بە بەشداری پتر لە ٦٠٠ کەس لە دەڤەری واشینگتۆن بەرێوە برد.
سەرەتای ئەو رێورەسمە کاتژمێر ٦ی سەر لە ئێوارێ بە خوێندنەوەی سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پێکرد، پاشان خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردو کوردستان ڕاگەیەندرا.


 ئینجا رۆژنامەوان فاتیمە سیندی و مەحبوبە حوسێنی ئەندامی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئامریکا، ریزبەزی بەڕێوەچوونی رێورەسمەکەیان خوێندەوە.
دواتر، رەحیم رەشیدی بە نوێنەرایەتی ڕەوەندی کوردی لە ئامریکا قسەوباسێکی سەبارەت بە نەورۆز وەکوو جێژنێکی نەتەوەیی و هەروەها بارودۆخی کورد لە رۆژهەڵاتی نێوەراست و ئەرکی کوردەکان لە دەرەوەی وڵات سەبارەت بە درێژەی خەبات لە پێناوی ئازادی بۆ کوردستان پێشکەش کرد و هیوای چاکبوونەوەی بۆ بەرێز مام جەلال خواست. 

ئەوجار حەمە عەلی سۆفیزادەو جەعفەر فەقێ نەبی بە خوێندنەوەی شێعرو وتنی سرودێک بەشداری بەرنامەکە بوون و دواتر خەلیل شێروانی و شاڵاو هۆنراوەیان پێشکەش کرد.
دواتر بەشداران لە نێو ئاوازو هۆنراوەی کوردی دا تاکوو درەنگانی شەو شایی و رەشبەڵەکیان گێڕا.

Tuesday, March 19, 2013

بەشداری چالاکانەی کوردەکان لە فێستیڤاڵێکی نەورۆزی دا لە واشینگتۆن‎



رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٧ی مارسی ٢٠١٣ی زایینی، لە دەڤەری واشینگتۆن فێستیڤالێکی مەزن بە بۆنەی نەورۆزەوە بەرێوە چوو کە بە هەزاران کەس لە خەڵکی سەر بە نەتەوە جیاجیاکانی دونیا بە گشتیی و ئێرانییەکان بە تایبەتی تێیدا بەشدار بوون.


ئەو ڤێستیڤالە، کاتژمێر ٨ی سەر لە بەیانی دەستی پێکرد کە هەر نەتەوەیەک بە ڕازاندنەوەی خێوەتی خۆی کە بریتی بوو لە پیشاندانی کولتوورو کەلەپووری ئەو نەتەوەیە، دەستی پێکرد

پاشان ریزبەندی بەرنامەکان لە کاتژمێر ١٠ دا لە لایەن شۆهرە عاسمی بەرێوەبەری ئەو ڤێستیڤاڵە خوێندرایەوە، هەروەها هەر نەتەوەیەک، بە نیشاندانی هەڵپەرکێ، سەماو وتنی گۆرانی و سەرگەرمی، بەش یان چەند بەش لە کولتووری خۆیان نیشان دا


 شیاوی گوتننە، کوردەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان، بە شێوەیەکی چالاکانەو یەکگرتوانە و بە هاوکاری و پشتیوانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری ئەو بۆنەیە بوون و سەرجەم رێکخراوە سیاسیی، کولتووری و کۆمەڵایەتییەکانی کورد لە دەڤەری واشینگتۆن بە دەیان شتی کولتووری و کەلەپووری کوردەواریان نیشانداو لەسەر خێوەتی کوردستان بە بەرچاوی هەزاران کەس لە بەشدارانی ئەو بۆنەیەوە ئاڵای کوردستان دەشەکایەوەو بە سەدان کەس لە نەتەوە جۆربەجۆرەکانی دونیا سەردانی خێوەتی کوردەکانیان دەکردو لەگەڵ ناسنامەو تایبەتمەندییەکانی کوردو کوردستان ئاشنا دەبوون
دەکرێ بگوترێ کە شوێنی کوردەکان قەرەباڵغترین شوێنی ئەو فێستیڤاڵە بوو کە بەرێوەبەرانی ئەو چالاکییە لەگەڵ چەند راگەیاندنی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی سەبارەت بە کوردو کوردستان وتووێژو دیدارو چاوپێکەوتنیان پێکهێناو وڵامی پرسیارەکانیان دانەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەدا، گروپی هەڵپەرکێی لاوانی کورد، بە نیشاندانی چەند جۆر شایی و رەشبەڵەکی سەرنجراکێش، سەرنجی زۆربەی هەرە زۆری بەشدارانی ئەو فێستێڤاڵەیان بۆ لای خۆیان ڕاکێشاو لەگەڵ پێشوازی و چەپڵەرێزانی گەرمی بەشداران دا رووبەروو بوونەوە.
ڤێستیڤاڵە لە نێو شادی و خۆشی بەشداران دا کاتژمێر ٦ی سەر لە ئیوارێ کۆتایی هات.
راپۆرت: رەحیم رەشیدی

Saturday, March 16, 2013

Halabja you are never forgotten


Dear respected Kurdish community


As you all know we are getting close to Newroz. There is going to be an event on March 17 at Reston Town Center from 10am to 4pm to celebrate Newroz organized by Iranian community. We would like to participate as Kurds by having our Exhibition.  We have a team of young Kurdish dancer along other activities.  

I cordially invite all of you to participate on this day and share our culture with other nations. According to the  participance from last year, there would be about 15k to 20k visitors therefore it is a good Opportunity for all of us to stay together as one nation and Introduce the best of our culture , dancing , dress , and more with others. Please go ahead and share this email with others.  We need to be there as the Washington metro area Kurdish community.  Also they are open for any ideas or suggestions that to making their performance better.

Hope to see you all there and please contact the following persons for any questions, suggestions and ideas.  


The Festival is held at Reston Town Center. Street parking is available. The address is:

11900 Market St
Reston, VA 20190

نەورۆز

سڵاو
هاوڕێی بەرێز 
هاتنی ساڵی نوێ و نەورۆزی کوردەواری پیرۆز بێ. بۆ بەرنامەی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٧ مارچ، پێویستە ئاگادار بن کە بەرنامەکە لە کاتژمێر ١٠ی سەر لە بەیانی  بۆ ٥ ئێوارەیەو هیوادارین کە هەموو لایەک بە جل و بەرگی کوردییەوە لە لای خێوەتی کوردستان ئامادە بن و هەر کەس هەرچییەکی کوردی یان تایبەت بە کوردەواری هەیە لەگەڵ خۆی بیهێنێ. هەروەها هاتن بۆ هەموو لایەک بە خۆڕاییەو ئەو ڤێستیڤاڵە بێ بەرانبەرە.
سوپاس و رێز

 ئەوەش ناونیشانی شوێنەکەیە:
The Festival is held at Reston Town Center. Street parking is available. The address is:

11900 Market St
Reston, VA 2019

Friday, March 15, 2013

مصاحبە بهرام مشیری با رحیم رشیدی در مورد کردستان و کرد


پارس تی وی - برنامە سرزمین جاوید: مصاحبە استاد بهرام مشیری با رحیم رشیدی در مورد کرد و کردستان


Sunday, March 10, 2013

رۆژی جیهانی ژنان لە دەڤەری واشینگتۆن پیرۆز کرا

رۆژی جیهانی ژنان لە دەڤەری واشینگتۆن پیرۆز کرا


رۆژی شەممە رێکەوتی ٩ی مارسی ٢٠١٣، بەرانبەر بە ١٨ی رەشەممەی ١٣٩١ی هەتاوی، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان، لە لە دەڤەری واشینگتۆن بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە، رێورەسمێکی بەشکۆی بە بەشداری حیزب و رێکخراوە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان کە لەو دەڤەرە چالاکن بەرێوە برد.




سەرەتای ئەو رێورەسمە بە خوێندنەوەی سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدان رێگای رزگاری کوردو کوردستان دەستی پێکرد.




ئەوجار مێدیا سەلیمی وێرای بەخێرهاتن کردنی ئامادەبووان، ریزبەندی بەرێوەچوونی رێورەسمەکەی خوێندەوە.

دواتر رۆژنامەوان رەحیم رەشیدی لە وتەیەکدا باسی لە مێژووی هەشتی مارس و دەورو رۆڵی ژنانی کورد لە خەباتی نەتەوایەتی و یەکسانی خوازیدا کرد.
ئەوجار پەیامی ئەو رێکخراوو لایەنانە پێشکەش کران:
پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە لایەن هێژا مەحبوبە حوسێنی ئەندامی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتەوە لە ئامریکاخوێندرایەوە
ئەوجار کاک نائیب مەشایەخی پەپامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە ئامریکا پێشکەش کرد. دواتر بەرێز سەلام کوردی وتاری رێکخرای ١١ی ئەیلوولی پارتی دێموکراتی کوردستانی لە ئامریکا خوێندەوە.




ئینجا دوکتۆر پەری قەرەداخی بەرپرسی رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد لە ئامریکا سەبارەت بە رۆژی جیهانی ژنان قسەی کردو دواتر بەرێز سەیران شەرەفی بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە ئامریکا ژیاننامەی مینا خانم قازی یەکەمین بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی خوێندەوە.

شایانی باسە کە بروسکەی پیرۆزبایی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان و کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەم بۆنەوە بە بەرێوەبەرانی رێورەسمەکە گەیشتبوون.
هەروەها کاک موحەممەد داستان کادری دێرینی حدکا بە بۆنەی هەشتی مارسەوە شێعرێکی خوێندەوەو هەروەها دادە شلێر نوری بە نوێنەرایەتی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان گوڵی بەسەر ژنانی ئامادەبووی ئەو رێورەسمەدا پێشکەش کرد.
بڕگەی کۆتایی رێورەسمەکە شایی رەشبەڵەکی بەشداران بوو کە بە هاوکاری و ماندوو بوونی کاک بەختیار پاڵانی تاکوو درەنگانی شەو درێژەی کێشا.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ئامریکا