Archive
-
▼
2014
(335)
-
▼
April
(30)
- زۆرتر کوردەکان لە مافی دەنگدان بێبەش دەکران
- Turkey prevents Ismail Beşikçi from visiting US
- لە دالاس کۆبوونەوەیەک لە بارەی هەڵبژاردنی پاڕڵمانی...
- ره‌وه‌ندى كوردی له ویلایه‌تى تێكساس سەبارەت بە هە...
- به‌رپرسانی فرۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئەتاتورک لە...
- لە نەشڤیل کۆبوونەوەیەک لە بارەی هەڵبژاردنی پاڕڵمان...
- کۆبوونەوەی ڕەوەندی کوردی لە نەشڤیل بۆ هەڵبژاردنی پ...
- لە واشنتن کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پ...
- له بیره‌وه‌ری ساڵڕۆژی رۆژنامه نووسی کوردی‌دا، سڵ...
- لە واشنگتن کۆبوونەوەیەک لە بارەی هەڵبژاردنی پاڕڵما...
- رەوەندی عێراقی لە ئەمریکا ساڵوەگەری روخانی رژیمی ب...
- یادى ١١ ساڵه‌ى رووخانی رژێمی به‌عسی عێراق کرایەوە
- کار دەکرێ بۆ ئەوەی مەکسیک جینۆسایدی کورد بە فەرمیی...
- رەنگە وڵاتی مەکسیک جنوسایدی کورد بە فەرمیی بناسێ
- یادی قوربانیانی ئەنفال بەرێز بێ
- کێبەڕکێی هەڵبژاردنی شاجوانی رۆژهەڵاتی نێوەراست کور...
- شاجوانی رۆژهەڵاتی نێوەراست کوردستانی کردە وڵاتێکی ...
- ڕوانگەی ئەمریکاییەکان لە بارەی کێشەکانی بەغدا و هە...
- لە کۆنگرێسی ئەمریکا کۆرێک لە بارەی ئەنفال و هەڵەبج...
- باسێک لەسەر جنۆسایدی کورد لە کۆنگرێسی ئەمریکا
- زانکۆکانی ئەمریکا خوێندکاری کورد وەردەگرن
- لە زانکۆی ماریودی ئەمریکا کۆرێک سەبارەت بە کورد بە...
- لە پاڕلمانی مەکسیک یادی نەورۆز کرایەوە
- له زانكۆى ماریودی ئەمریکا کۆرێک سه‌باره‌ت به کور...
- Newrouz party held by the Iraqi Embassy in Washington
- باڵوێزخانەی عێراق یادی نەورۆزی کردەوە
- بە بەشداری کورد لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان چێژن...
- ئەو ساڵ بۆ یەکەمین جار کوردستان وێرای ١٢ وڵاتی دیک...
- یادی هەشتی مارس لە واشنگتن کرایەوە
- رەحیم رەشیدی:
-
▼
April
(30)
Tuesday, April 29, 2014
Thursday, April 24, 2014
Turkey prevents Ismail Beşikçi from visiting US
Rasheed Rahimi
BasNews, Turkey
Security officials in Istanbul Ataturk Airport have prevented the Turkish scholar and writer, Ismail Beşikçi, from flying to the United States.
Beşikçi, known for his pro-Kurdish sympathies, was invited to participate in two seminars on the Kurdish issue, managed by the Kurdish Society Organization in the US, but his travel was blocked by security officials in Ataturk Airport.
Airport security has not published any statement about their cancellation of Beşikçi’s trip.
In 2014, officials in Toronto Airport did not allow Khayro Abbas, a well-known Kurdish singer, to fly to the United States to perform in a ceremony held in commemoration of the anniversary of the establishment of the Kurdistan Republic in Mahabad.
Many Kurdish activists in North and West Kurdistan, like Shivan Perwer who has attended ceremonies organized by the PKK, are not allowed to visit the US, but this is the first time a scholar like Beşikçi has been banned.
BasNews, Turkey
Security officials in Istanbul Ataturk Airport have prevented the Turkish scholar and writer, Ismail Beşikçi, from flying to the United States.
Beşikçi, known for his pro-Kurdish sympathies, was invited to participate in two seminars on the Kurdish issue, managed by the Kurdish Society Organization in the US, but his travel was blocked by security officials in Ataturk Airport.
Airport security has not published any statement about their cancellation of Beşikçi’s trip.
In 2014, officials in Toronto Airport did not allow Khayro Abbas, a well-known Kurdish singer, to fly to the United States to perform in a ceremony held in commemoration of the anniversary of the establishment of the Kurdistan Republic in Mahabad.
Many Kurdish activists in North and West Kurdistan, like Shivan Perwer who has attended ceremonies organized by the PKK, are not allowed to visit the US, but this is the first time a scholar like Beşikçi has been banned.
لە دالاس کۆبوونەوەیەک لە بارەی هەڵبژاردنی پاڕڵمانی عێراق ساز کرا
رەحیم رەشیدی/ تەکساس
لە شاری دالاس لە ولایەتی تەکساس کۆبوونەوەیک سەبارەت بە هەڵبژاردنی پارڵمانی عێراق بۆ رەوەندی کوردی ساز کرا.
لەو کۆبوونەوەدا حیکمەت بامەڕنی بەرپرسی لقی حەوتی پارتی لە ئەمریکا و کەنەدا، لە بارەی گرینگی ئەو هەڵبژاردنە بۆ باشوری کوردستان قسەی کرد و داوای لە کوردەکان کرد بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری هەڵبژاردنەکە ببن.
هەروەها لە برگەیەکی دیکەدا یاسا‌و رێسای هەڵبژاردنەکە شی کرایەوە و وڵامی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە. بڕیارە لە کۆتایی مانگی چواردا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ لە عێراق و دەرەوە بەرێوە بچێ.
لە ولایەتی تەکساس پتر لە ٤ هەزار کورد دەژین کە زۆربەیانکوردەکانی باشوری کوردستانن.
Wednesday, April 23, 2014
به‌رپرسانی فرۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ، رێگه‌یان به ئیسماعیل بێشکچی نەدا بچێته ئه‌مه‌ریكا.
وێنە: سمایل بێشکچی
رەحیم رەشیدی/ واشنتن
بڕیار بوو لەسەر دەعوەتی کۆمەڵگای کوردەکانی ئەمریکا، چالاکوان و نووسەری تورک ئیسماعیل بێشکچی کە نێشتەجێی تورکیایە، بۆ بەشداری لە دوو سمیناردا لە واشینگتۆن و نیویۆرک، سەبارە بە پرسی کورد لە چەند کۆڕ و سیمیناردا بەشداری بکات، بەڵام لە لایەن بەرپرسانی ئاسایشی فرۆکەخانەی ئیستانبوڵ پێی ڕاگەیەندرا کە ناتوانێ سەفەری ئەمریکا بکات.
ئەمە لە کاتێک دایە کە بەرپرسانی فرۆکەخانەکە هیج چەشنە روونکردنەوەیەکیان بۆ بەرگرتن بە سەفەری بێشکچی و هاوڕێکانی بۆ دەرەوەی وڵات نەداوە.
شیاوی بە بیرهێنانەوەیە کە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤، بەرپرسانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ترۆنتۆ لە کەنەدا، رێگەیان لە هونەرمنەدی رۆژئاوای کوردستان خەیرۆ عەباس گرت کە بڕیار بوو لە رێورەسمەکەکانی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان دا بەشدار بکات. ئەوەش بوترێ کە بەشێکی زۆر لە چالاکڤانانی باکورو رۆژئاوای کوردستان کە پێشتر لە کۆڕ‌و بۆنه‌كانی PKK بەشداریان کردووە تا ئێستا ناتوانن سەفەری ئامریکا بکەن کە دیارترینیان شڤان پەروەرە کە چەند ساڵ لەمەبەر بۆ بەشداری لە رێورەسمی دووی رێبەندان دا بە هەمان شێوە رێگری لێ‌کرا. بەڵام ئەوە یەکەمین جارە کە کەسایەتیەکی وەکوو بێشکچی رێگری لێدەکرێ بۆ ئەوەی سەفەری ئەمریکا بکات.
لە نەشڤیل کۆبوونەوەیەک لە بارەی هەڵبژاردنی پاڕڵمانی عێراق ساز کرا
رەحیم رەشیدی/ نەشڤیل
سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدرال کۆبوونەوەیەک بۆ رەوەندی کوردی سازکرا
لەو کۆبوونەوەدا یاسا‌و رێسای هەڵبژاردنەکە بۆ ئامادەبووان شی کرایەوە لە بارەی گرینگی ئەو هەڵبژاردنە بۆ باشوری کوردستان قسەی کرا و داوای لە کوردەکان کرا کە بە شێوەیەکی چالاک لەو هەڵبژاردنەدا بەشداری بکەن.
لە بڕگەیەکی دیکەدا، وڵامی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە.
پێویستە بگوترێ کە شانەو رێکخستنەکانی حیزب و رێکخراوە عێرقییەکان بە گشتیی و کوردەکانی باشوری کوردستان بە تایبەتی لە ئەمریکا، بە شێوەیەکی چالاک و بەرنامە بۆ دارێژراو خۆیان بۆ دەنگدان ئامادە دەکەن کە بڕیارە لە کۆتایی مانگی چواردا بەرێوە بچێ.
شیاوی ئاماژە بۆ کردنە کە پتر لە دە هەزار کورد لە ولایەتی تێنێسی و لە شاری نەشڤیل دەژین ئەمەش وای کردوە کە کوردەکان شێلگیرانە گرینگی بەو دەڤەرە بدەن.
له بیره‌وه‌ری ساڵڕۆژی رۆژنامه نووسی کوردی‌دا، سڵاو له نووسه‌رانی ده‌روه‌ست!
رەحیم رەشیدی
ئاشکرایه له رێکه‌وتی ٢ی بانه‌مه‌ڕ، به‌رانبه‌ر به ٢٢ی ئاوریلی ساڵی ١٨٩٨ی زایینی به‌ملاوه، پاش ئه‌وه‌ی تێکۆشه‌رو سوار چاکی مه‌یدانی ڕۆژنامه نووسی کورد، مێقداد مه‌دحه‌د به‌درخان، به‌ردی بناخه‌ی یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی کوردی له شاری قاهیره، له وڵاتی میسر دامه‌زراند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به ره‌نج‌و کوێره‌وه‌ری‌و ماندوو بوونێکی زۆر، له‌و په‌ڕی ده‌ستنه‌ڕۆیشتوویی‌ماڵی‌و که‌م که‌ره‌سته‌یدا، کارێکی ئاوا مه‌زنی ده‌ست دایه‌و به بڵاوکردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی "کوردستان"، وه‌کوو یه‌که‌مین ڕۆژنامه‌ی بڵاوکراوه‌ی کوردی، مۆمێکی پر تیرێژی بۆ خه‌باتگێرانی بواری قه‌ڵه‌م‌و نووسین داگیرساند، به چه‌شنێک له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان‌دا، ڕووناکبیرانی به‌په‌رۆش بۆ ئه‌ده‌ب، په‌یڤ‌و وێژه‌ی کوردی، ده‌توانن بۆ بڕینی رێگا تاریک‌و تنووکه‌کان، که‌ڵکی شایان‌و شیاوی لێوه‌رگرن.
به ئاوڕدانه‌وه له‌و راستییه، ده‌ستپێک‌و سه‌رهه‌ڵدانی وه‌شان‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ڵین ڕۆژنامه‌ی کورد به زمانی کوردی، نه‌ک له‌سه‌ر ئاخی کوردستان، به‌ڵکوو له تاراوگه‌و به دوور له نیشتمانی کورد واته کوردستان هاته ئاراوه، ئه‌م دیارده له هه‌ناوی خۆی‌دا ده‌رخه‌رو ده‌ربڕی ئه‌و ڕاستییه حاشا هه‌ڵنه‌گره‌یه، بارودۆخی ژیان‌و گوزه‌رانی کورده‌کان به هۆی سیاسه‌تی سه‌رکوت‌و داپڵۆسینی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له لایه‌ن داگیرکه‌رانی کورد‌و کوردستانه‌وه مه‌وداو ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ڕچه‌شکێنێکی وه‌کوو مێقداد به‌درخان نه‌هێشتۆته‌وه تاکوو بکارێ له‌سه‌ر خاکی باو‌و بایرانی خۆی، به هێزو وزه‌یه‌کی پترو به به‌رچاوڕوونیه‌کی زۆرتره‌وه، شه‌تڵی یه‌که‌مین رۆژنامه نووسی کوردی بنێت.
به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه تاقه‌ت پڕوکێن‌و ئه‌سته‌مه‌یه، له حه‌وڵ‌و تێکۆشانی مێقداد به‌ردخان بۆ چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی "کوردستان"، تێده‌گه‌ین‌و باشتر نرخی هه‌نگاوه مه‌زنه‌که‌یمان بۆ ئاشکرا ده‌بێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه، ده‌ستدانه کارێکی ئاوا، ده‌ربڕی ئه‌و راستیه‌شه، ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی چه‌وسانه‌وه‌و توونا کردن‌دا، چۆکیان دانه‌داوه، به‌ڵکوو به ڕوکردنه کاری فه‌رهه‌نگی حه‌ولیان داوه سیاسه‌تی سڕینه‌وه‌ی کورد له لایه‌ن دوژمنانه‌وه، بکه‌نه بڵقی سه‌رئاو.
هه‌ر بۆیه، حه‌وله‌کانی خه‌باتگێڕانی به‌درخان له‌م بواره‌دا، هیج که‌متر له تێکۆشانی ئه‌و رۆڵه خه‌باتگێرانه نه‌بووه که له چیا‌و دۆڵه‌کانی کوردستان‌دا، به پشت به‌ستن به خه‌ڵک‌و یارمه‌تی وه‌رگرتن له‌وان، مان‌و مه‌وجودیه‌تی کوردیان به فیدا کردنی ژیان‌و گوزه‌رانی خۆیان پاراستوه‌و دیپارێزن.
ئه‌م هه‌ستی ده‌روه‌ستی‌و به‌رپرسیه بوو، ساڵانێک پاش حه‌وله به‌پێزه‌کانی به‌درخان، ڕۆڵه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، وێرای دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له ساڵی ١٣٢٤ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به ١٩٤٦ی زایینی، وێرای ده‌ستبه‌رکردنی سه‌روه‌ری سیاسیی، به هه‌موو توانایانه‌وه بۆ په‌ره پێدان به زانست‌و پێشکه‌وتنی فره لایه‌نه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان، به ئامانجی چاندنی تۆوی هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی‌و چاوکراوه‌یی خه‌ڵک، په‌ره‌یان به بواری ڕۆشنبیری به گشتیی‌و ڕۆژنامه نووسی به تایبه‌تی دا. بڵاوکرانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو گۆڤار‌و نامیلکه له ماوه‌یه‌کی کورتی ده‌سه‌ڵاتی کۆمار‌دا که که‌متر له ١٢ مانگ ته‌مه‌نی هه‌بوو، ئاوێنه‌ی باڵانوێنی ئه‌و راستییه.
گومانی تێدا نیه، ئه‌زموون‌و خزمه‌ته به‌رچاوه‌کانی کۆماری کوردستان، که شانازی دامه‌زراندن‌و پێکهێنانی وه‌کوو ڕووداوێکی مه‌زنی نه‌ته‌وه‌یی کورد، بۆ هه‌موو نیشتمان په‌روه‌رانی کورد ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌م به‌ستێنه‌دا حیزبی دێموکرات وه‌کوو دامه‌زرێنه‌ری سه‌ره‌کی کۆمار، دوو جار شانازی پێده‌بڕێ.
باندۆری لاینه جۆربه‌جۆره‌کانی کۆمار، له ڕاپه‌رین‌و ڕابوونه‌کانی پاش کۆمار‌دا، که ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد لێره‌وه له‌وێ، پێکیان هێناوه‌و ده‌یهێنن، به باشی دیار‌و به‌رچاون.
په‌ره‌سه‌ندنی بواری رۆژنامه نووسی کوردی، پاش شۆڕشی ئه‌یلوول‌و ده‌سکه‌وته‌کانی کورد له‌و قۆناغه‌دا له باشوری کوردستان، به باشی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌ن.
حاشا له‌وه ناکرێ، تاکوو ڕاپه‌رینی گه‌لانی ئێران، دواتر راپه‌رینی مه‌زنی به‌هاری ١٩٩١ی زایینی، له باشوری کوردستان، ئه‌وه خه‌باتگێڕانی کورد‌و پێشمه‌رگه ڕۆژنامه نووسه‌کان بوون، به هه‌موو شێوه‌یه‌کی گونجاو له تاراوگه، له چیا‌و دۆڵ‌و له دڵی ئه‌شکه‌وته‌کان‌دا؛ هه‌وڵی پاراستنی زمان‌و په‌یڤی کوردیان داوه‌و مێژووی ڕۆژنامه نووسی کورد، سه‌ره‌ڕای هه‌موو که‌م‌و کوڕیه‌کان له‌م پێوه‌ندیه‌دا، ئه‌م حه‌وله شوێندانه‌رانه هه‌رگیز له‌بیر ناباته‌وه‌و به چاوی رێزه‌وه سه‌یری ده‌کات.
هه‌رچه‌ند به‌شێکی به‌رچاو له خه‌ڵکی کوردستان خوێنده‌وار نه‌بوون، به‌ڵام نووسین‌و نووسراوه‌ی جۆراوجۆری رێکخراوه شۆرشگێڕو ئازادی خوازه‌کانی کورد، ته‌نانه‌ت له ژێر سێبه‌ری سیاسه‌تی ترس‌و تۆقاندنی رژیمه سه‌ره‌رۆکان‌دا، ئه‌م ده‌ست‌و ئه‌و ده‌ستی کردووه‌و ده‌یکات.
له خۆڕا نیه تاکوو ئێستاش گیرانی نووسراوه‌یه‌کی رێکخراوه دێموکرات‌و شۆڕشگێره‌کان به ده‌ست خه‌ڵکه‌وه، له‌و وڵاتانه‌ی رووی ئازادی به‌خۆوه نه‌دیوه، باسی سه‌ره.
ئێستا له هه‌لومه‌رجێک‌دا باسی ساڵرۆژی ڕۆژنامه نووسی کورد ده‌که‌ین، به خۆشیه‌وه له باشوری کوردستان، به هۆی بوونی ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی، یاسایی‌و خه‌ڵکی حکومه‌تی هه‌رێمی کورستان، که ده‌ستکه‌وتی خه‌باتی پڕ له قوربانیدانی کورده‌کانه، رۆژنامه نووسی کوردی هه‌نگاوی به‌رچاوی ناوه‌و پێشکه‌وتنی دیاری به‌خۆوه بینیوه، به‌ڕاده‌یه‌ک ده‌کرێ جێگای هیوا پێبه‌ستن بێ.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ش، نابێ ئه‌و راستیه له‌به‌ر چاو نه‌گرین، به هۆی نه‌بوونی کیانی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی، تاکوو ئێستا بواری له‌بار بۆ پێکهاتنی رۆژنامه نووسی سه‌ربه‌خۆ‌و ئاکادمیک وه‌کوو ئه‌وه‌ی له وڵاتانی دێموکرات‌داو پێشکه‌وتوودا باوه‌و رۆژنامه به ده‌سه‌ڵاتی چوارم ده‌ژمێردرێت، به‌رچاو ناکه‌وێت‌و تاکوو گه‌یشتن به‌و قۆناغه، رۆژنامه نووسانی کورد، ڕیگایه‌کی دوور‌و ئاسته‌میان له پێشه.
له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، به هۆی تۆڕی جیهانی ئینترنێت‌و په‌ره گرتنی هه‌رچی زۆرتری ڕایه‌ڵه‌کانی پێوه‌ندی‌و سازبوونی ئامێره پێشکه‌وتوه‌کانی چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه، به هاتنه ئارای ئه‌و هه‌موو ماڵپه‌ڕو وێبلاگ‌و بڵاڤۆکه جۆربه‌جۆرانه، ده‌بێ دڵخۆش بین به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته دژبه‌ره‌کانی ئازادی به‌یان، به به‌ره‌ێوه بردنی سیاسه‌تی تیرۆر، گیران، بێ سه‌روشوێن کردنی ڕۆژنامه نووسانی ده‌روه‌ست‌و به‌رپرس، به فیلتێر کردنی وێبلاگه‌کان‌و مالپه‌ڕه‌کانی ئینترنێت، حه‌ولی ئه‌وه ده‌ده‌ن خه‌ڵک ده‌ستیان به زانیاری پێویست ڕانه‌گات، که‌چی په‌ره سه‌ندنی رۆژبه‌رۆژی ئه‌م بوارانه‌و حه‌وله‌کانی خه‌ڵک بۆ تێگه‌یشتنی دوروست له کێشه‌کان، ده‌توانێ دوژمنان‌و دژبه‌رانی ئازادی‌و دێموکراسی له گه‌یشتن به‌م ئاواته‌یان‌دا، ڕه‌نچ به‌خه‌سار بکات.
ئه‌گه‌ر"جۆهان کالۆس" له شاری ستارسبۆرگ، له‌سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌دا، نزیک به ٣٠٠ ساڵ پێش مێقداد مه‌دحه‌د به‌درخان، به‌ردی بناغه‌ی رۆژنامه نووسی جیهانی دامه‌زراند، ده‌بینین کورده‌کان سه‌ره‌رای نه‌بوونی ده‌سه‌لاتی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی‌و که‌ره‌سته‌و ده‌رفه‌تی پێوسیت له‌م بواره‌دا، هه‌نگاوی باشیان هاویشتوه‌و ده‌هاوێژن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شانازی ده‌که‌ن به‌وه‌ی هه‌یانه، به‌ڵام رازی نیین‌و بۆ پێشکه‌وتن‌و ستاندارد کردنی رۆژنامه نووسی کوردی، وه‌کوو ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م له کۆمه‌ڵگدا، به‌رپرسانه‌و له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی‌دا، به له قاودانی پرۆژه ده‌سته‌مۆ‌و سڕبووه‌کانی نه‌یارانی کورد له‌م به‌ستێنه‌دا، به ئاشکرا کردنی قه‌ڵه‌مه چاوچنۆکه‌کانی عه‌وداڵی پوڵ‌و پاره، به شێنه‌یی، به‌ڵام به‌رچاو ڕوونانه‌و شایی به‌خۆ، بۆ پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌هاوێژن.
له بیره‌وه‌ری سالڕۆژی رۆژنامه نووسی کوردی‌دا، وێرای به‌رز نرخاندنی هه‌موو ئه‌و تێکۆشانانه‌ی له‌م بواره‌دا کاریان کردوه‌و قه‌ڵه‌مه‌که‌یان‌و ماندوو بوونیان له خزمه‌تی په‌ره پێدانی ڕاستی‌و ئازادی به‌یان‌دا بووه، بۆ پێشکه‌وتن‌و تێگه‌یشنی خه‌ڵک له راستیه‌کان هه‌نگاویان ناوه‌و ده‌ینێن، پیرۆزبایان پێده‌ڵێن‌و له‌و رێگا پیرۆزه‌دا، هاورێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆمان له ته‌نیشت ئه‌وان‌دا ده‌بینینه‌وه؛ له کانگای دڵمانه‌وه هیوای سه‌رکه‌وتن‌و پێشکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین.
به‌رزو به‌رێز بێ یادو بیره‌وه‌ری ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ڕۆژنامه نووسی کورد.
سڵاو له گیانی مێقداد مه‌دحه‌د به‌درخان، بناغه‌دانه‌ری ڕۆژنامه نووسی کورد.
سڵاو له قه‌ڵه‌مه ده‌روه‌ست، ئازا‌و بوێره‌کان.
سڵاو له هه‌موو ئه‌و گیانانه‌ی له پێناوی ئازادی‌دا، سه‌ربه‌رزانه سه‌ریان دانا.
Sunday, April 20, 2014
لە واشنگتن کۆبوونەوەیەک لە بارەی هەڵبژاردنی پاڕڵمانی عێراق ساز کرا
رەحیم رەشیدی/ واشنگتن
سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدرال کۆبوونەوەیەک بۆ نوێنەری حیزب و رێکخراوە سیاسییەکان، لە واشینگتۆن بەرێوەچوو کە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە وەرێخەرانی بوو.
لەو کۆبوونەوەدا زێبار سەعید، بەرپرسی نووسینگەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدڕاڵ لە ئەمریکا، یاسا‌و رێسای هەڵبژاردنەکەی بۆ نوێنەری حیزب و قەوارە سیاسییەکان شی کردەوە و ڕایگەیاند کە هەموو حیزبەکان دەتوانن لە شوێنەکانی دەنگدان دا نوێنەر و چاوەدێری خۆیان هەبێ و بەم جۆرە هەموو لایەک یارمەتیدەر و پشتیوانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و کراوە بکەن.
لە ئەمریکا نۆ وێستگەی دەنگدان دەکرێنەوە و دەنگەدەرانیش پێویستە کە چەند بەڵگەنامەیەکیان هەبێ تاکوو بیسەلمێنن ک هاوڵاتی عێراقین و لە هەمان کات دا نیشتەجێی ئەمریکان.
پێویستە ئەوەش بوترێ کە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە واشنگتن، ئاسانکاری بۆ بەشداری کوردەکان لەو هەڵبژاردنەدا کردوە تاکوو کوردستانیان بتوانن نوێنەرایەتتییەکی بەهێز و کارا بۆ ئەندامەتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دا هەڵبژێرن و لەو رێگاوە داکۆکی لە دۆزی رەوای کوردستان بکەن.
بابەتێک کە جێگای لێوردبوونەوەیە، ئەوەیە کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، دەسەڵاتدارانی حکومەتی ناوەندی، نەیانتوانیوە بە کردەوە جێبەجێی بکەن، پرسی ئاسایش و سەقامگیری لەو وڵاتەیە.
بابەتێک کە جێگای لێوردبوونەوەیە، ئەوەیە کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، دەسەڵاتدارانی حکومەتی ناوەندی، نەیانتوانیوە بە کردەوە جێبەجێی بکەن، پرسی ئاسایش و سەقامگیری لەو وڵاتەیە.
شیاوی ئاماژە بۆ کردنە، کوردستانیان و ڕەوەندی عێراقی لە ئەمریکا بەو هیوایە بەشداری لە هەڵبژاردنی پاڕڵمانی عێراق دا دەکەن، کە سیاسەتەکانی حکومەتی ناوەندی، لە خزمەتی دابین کردنی ئاسایش و خۆشگوزرانی و پێشکەوتن بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق بێ.
Friday, April 18, 2014
رەوەندی عێراقی لە ئەمریکا ساڵوەگەری روخانی رژیمی بەعسی کردەوە
رەحیم رەشیدی/ واشنگتن
لە بیرەوەری یازدەهەمین ساڵوەگەری رووخانی حکوومەتی بەعس دا، ناوەندی ئەلهادی کە سەر بە شێعەکانی عێراقی دەڤەری واشینگتۆنە، رێورەسمێکی بەرێوەبرد.
لەو رێورەسمەدا، حاجی قریس ئەلسەمەری، کەسایەتی شێعەی عێراق، بەخێرهاتنی ئامادەبووانی بە گشتی و کوردەکانی بە تایبەتی کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە کورد بەشداری ئەو رێورەسمەی کردوە.
حیکمەت بامەڕنی، بەرپرسی لقی حەوتی پارتی لە ئەمریکا و کەنەدا یەکەمین وتاربێژی ئەو رێورەسمە بوو. بامەڕنی لە وتارەکەی دا تاوانەکانی رژیمی بەعسی دژ بە کورد بە بیرهێنایەوەو هاوکات لەسەر عێراقێکی دێموکراتی فیدراڵی پێداگری کردەوە و رایگەیاند کە ئەوان وەکوو پارتی دێموکراتی کوردستان بە هیچ جۆرێک ئامادە نین لە عێراقێک دا بمێنەوە کە کورد پەراوێز بخات و حیساب بۆ کوردستان نەکات...
پاشان سەید حامید، سەرۆکی ناوەندی ئەلهادی لە واشینگتۆن قسەی کرد و لە قسەکانی دا پەرژایە سەر کردەوەکانی حکومەتی بەعس و ڕایگەیاند کە نابێ عێراقی نوێ وەکوو ڕابردوو ستەم و نابەرانبەری تێدا بێ.
هەرچەندە رەوەندی عێراقی بە خۆشحاڵییەوە ساڵیادی رووخانی حکومەتی بەعس چێژن دەگرێ، لە هەمان کاتدا نیگەرانە کە ئایندەی وڵاتەکە بەرەو کوێ دەچی لە سایەی دەسەڵاتدارانی حکوومەتی ناوەندی دا، کە نەیانتوانیوە بەڵێنەکانی خۆیان، لە هەمبەر دابین کردنی ئاسایش و خۆشگوزەرانی و هێنانە ئارای پێشکەوتن بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق مسۆگەر بکەن.
پێویستە بگوترێ کە جەماوەرێکی کەم ئامادەی ئەو رێورەسمە بوون، چاودێرێک ئەوەی بۆ ململانێ و کێشمەکێشە نێوخۆییەکانی عێراق گەڕاندە.
Wednesday, April 16, 2014
Tuesday, April 15, 2014
کار دەکرێ بۆ ئەوەی مەکسیک جینۆسایدی کورد بە فەرمیی بناسێ
رەحیم رەشیدی (باس‌نیوز) مەکسیک
بۆ یه‌كه‌مین جار له وڵاتی مه‌كسیك سیمینارێك له باره‌ی شاڵاوی جینۆسایدی ئه‌نفال ده‌كرێت.
لە کۆڕەکەدا كه لە مۆزەخانەی بیرەوەری و ددانبەخۆداگرتنی مەکسیکۆ سیتی پێته‌ختی مه‌كسیك به‌ڕێوه‌چوو كه تایبەتە بە پاراستنی ئاسەوارەکانی جنۆساید کە لە دونیا رووی داوه، پتر لە ١٠٠ کەس لە مامۆستا، قوتابی و لێکۆڵەری ئەمریکای لاتین بەشدار بوون و ئامادەبووان پێیان وابوو کە ئەمە هەنگاوێکی باشەو درگایەکی نوێیە لە وڵاتی مەکسیکدا بە رووی کوردا کراوەتەوە.
لەو سیمینارەدا مامۆستای زانستگا و کوردناسی ئەمریکایی مایکەڵ گانتێر لەگەڵ دوکتۆر پەری قەرەداخی سەرۆکی رێکخکراوی مافی مرۆڤی کورد لە ئەمریکا، وتاریان سەبارەت بە پرۆسەی ئەنفال و جنۆساید کردنی نەتەوەی کورد پێشکەش کرد و وڵامی پرسیاری ئامادەبووانیان دایەوە.
لە کۆڕەکەدا كه پتر لە ١٠٠ کەس لە مامۆستا، قوتابی و لێکۆڵەری ئەمریکای لاتین بەشدار بوون و ئامادەبووان پێیان وابوو کە ئەمە هەنگاوێکی باشەو درگایەکی نوێیە لە وڵاتی مەکسیک دا بە رووی کورددا کراوەتەوە.
کاڕۆل پورنهۆبێر رۆژنامەوان و نووسەی کتێبی "مەرگی قاسملووی کورد"، کە ئامادەی سیمینارەکە بوو وتی: "مەکسیک وڵاتێکی گەورەی و کاریگەری ئەمریکای لاتینە و ئەمە دەرفەتێکی زێڕینە لە بەردەم کورددا کە مێژووی خەبات و خواستەکانی خۆی و ئەو کارەساتانەی بەسەری هێنراوە بە ئەمریکای لاتین بناسێنێت".
هاوکات وەرێخەری سیمینارەکە، مامۆستای زانکۆ مانوئەل فەرەز، کە پەڕتووکێکی بە زمانی ئیسپانیایی لەسەر کورد ئامادە کردوە، ئاشکرای کرد کە هەوڵ دەدرێ لەو موزەخانە نێونەتەوەییەدا، ئاسەوارەکانی جنۆساید و پرۆسەی قرکردنی بە کۆمەڵی کوردیش پتر بە دونیا بناسێندرێت و هاوکات کار دەکرێ بۆ ئەوەی کە وڵاتی مەکسیک جنۆسایدی کورد بە فەرمیی بناسێت. پێویستە بگوتری کە، بۆ یەکەمین جارە لە وڵاتی مەکسیک کۆڕێک لەسەر ئەنفال و هەڵەبجە بەرێوە دەچێت کە کۆمەڵێک مامۆستا و قوتابی لێکۆڵەری ئەمریکای لاتین تێیدا بەشدارن. ئێستا ئیدی کوردەکانیش چاوەڕوانی ئەوەن بە هەوڵ و تەقەلای دۆستەکانیان، مەکسێک وەکوو بەشێک لە وڵاتانی ئورووپایی، جنۆسایدی کوردەکان بە فەرمیی بانسێت بۆ ئەوەی لە موزەخانەیەکی گرینگی ئەوتۆدا، شوێنێک بۆ جنوسایدو ئەو کارەساتانەی بەسەر نەتەوەی کوردستان دا هاتوە تەرخان بکرێت.
Monday, April 14, 2014
یادی قوربانیانی ئەنفال بەرێز بێ
رحیم رەشیدی
ئەمرۆ ٢٦ ساڵ بەسەر پرۆسەی ئەنفال دا تێپەڕ دەبێ، کە لەودا هەوڵی پاکتاوکردنی نەتەوەی کورد لە باشوری کوردستان، لە لایەن رژیمی بەعسی رووخاوەوە درا. لەم یادە تاڵەدا سلاو بۆ شەهیدانی ئەنفال دەنێرم، هیوای سێبووری بۆ کەسوکاریان بە ئاوات دەخوازم.
بێ گومان تەنیا بە یەکیەتیی و هاوپشتی نەتەوەیی ئامانجەکانی کورد مسۆگەر دەبێ، لە هەمان حاڵ‌دا خوێنی قوربانیانی رێگای ئازادی و سەربەستی کورد و کوردستان بە فیرۆ ناچێ...
سەربەرزی بۆ شەهیدان
Saturday, April 12, 2014
کێبەڕکێی هەڵبژاردنی شاجوانی رۆژهەڵاتی نێوەراست کوردستانی کرد بە وڵاتێکی سەربەخۆ
رەحیم رەشیدی/ کالیفۆرنیا
ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریکی- کەلدانی له شاری ساندیاگۆ لە وڵایەتی کالیفۆرنیا، بە ئامانجی هەڵبژاردنی شاجوانی رۆژهەڵاتی نێوەراست لە ئەمریکا، بەرنامەیەکی کولتووری و هونەری پێکهێنا.
له‌و رێورەسمەدا، سێ کچی کورد بە ناوەکانی سۆزان، دالیا و هێلێن بە نوێنەرایەتی کوردستان بەشداری ئەو رێورەسمە بوون. بەرنامەکە لە بنەڕەت دا، بۆ یارمه‌تی کردن به ژنان و کچان پێکهاتوو تاکوو پتر باوه‌ڕ به‌خۆ بوون، شێلگیر بوون له سه‌ر کار‌و تێکۆشان و تێپەڕ کردنی لەمپەرەکانی ژیان و لە ئاکام دا یارمەتی دانی گەشەو پێشکەوتنی پتری کولتووری ئاشتی و پێکەوە ژیانی رۆژهەڵاتی نێوەراست بوو.
یەکەمین جارە لە ئەمریکا، شاجوانی رۆژهەڵاتی ناڤین هەڵدەبژێردێ کە لەودا کچانی کوردیش لەو کێبەڕکێ دا وەکوو نوێنەری نەتەوەیەکی سەربەخۆ بەشداری دەکەن.
چالاکانی کورد پێیان وایە کە بەشداری کوردەکان لەم جۆرە چالاکیانەدا گرینگ و شوێنەدانەرە بە تایبەتی کە وەرێکخەرانی بەرنامەکە شانازی بە کوردەوە دەکەن و ئامادەبوون کوردستان لەو بەرنامەدا وەکوو وڵاتێکی سەربەخۆ جێبکەنەوە.
بەن کەڵاشەو سەرۆکی بەرنامەی هەڵبژاردنی شاجوانی رۆژهەڵاتی ناڤین باسی لەوە کرد کە ئەوان هەوڵی لێکنزیکردنەوەی نەتەوەکان دەدەن و شانازی بە کۆمەڵگای کوردی لە کالیفۆرنیا دەکەن و بە فەخرەوە پێشوازی لە سەربەخۆ بوونی کوردستان دەکەن.
پێویستە بگوترێ کە ژنە چالاکی کورد سورەیا فەلاح یەکێک لە وەرێکخەرانی بەرنامەکەو تەنیا کوردی ئەندامی تیمی دادوەرەکانی ئەو بەرنامەیە بوو. ناوبراو باسی لەوە کرد کە هەرێمی کوردستان پشتیوانی لەو بەرنامەیە کردوەو بڕی ١٠٠٠ دۆلار یارمەتی پێشکەش بەو کەسە کردوە کە وەکوو شاجوان هەڵدەبژێردرێ.
شیاوی باسە لە کۆی حەڤدە بەشداربووی کێبەڕکێی هەڵبژاردنی شاجوانی رۆژهەلاتی نێوەرست دا، کە نوێنەرایەتی نۆ وڵاتیان دەکرد، شاجوان لە وڵاتی لوبنان هەڵبژێردرا. بەڵام ئەوەی سەرنجڕاکێش بوو ئەوە بوو کە کوردستان وەکوو وڵاتێکی سەربەخۆ بە بەردەوامی و لە بڕگە جیاجیاکانی ئەو کێبەڕکێ دا ناوی دەهات.
Friday, April 11, 2014
Thursday, April 10, 2014
لە کۆنگرێسی ئەمریکا کۆرێک لە بارەی ئەنفال و هەڵەبجە بەرێوە چوو کە تێیدا داوا کرا ئەو کارەستانە بە جنۆساید بناسرێت
وێنە: کۆنگرێسی ئەمریکا
رەحیم رەشیدی/ واشنگتن
سەرەتا کاروان زێباری ئەندامی شاندی نوێنەراتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ل واشینگتن باسی لە گرینگی ئەم کۆبوونەوەیە کرد. ئینجا کریستوفەر ڤان کە پشتیوانی سەرەکی خوێندنەوەی یەکەمی بڕگەی 422 ی نێو کۆنگرێسی ئەمریکایە لە هەمبەر بە جینوسای ناساندنی ئەنفال و هەلەبجە، وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا باسی لە پێویستی بەردەوامبوون و مانەوەی دۆستایەتی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کرد. ناوبراو وتی پێویستە رێز لە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان بگردرێت.
دواتر مارشال بلاکبوون وتەیەکی سەبارت بە ناساندنی تاوانی هەلەبچە و ئەنفال لەلاین کونگرێسی ئەمریکا پێشکەش کرد. ئەو رایگەیاند کە دۆستایەتیمان لەگەڵ کوردستان دەپارێزین و بەردەوامیش کار پێشخستنی پەیوەندی نێوانمان دەکەین. پاشان لوقمان فەیلی باڵیوزی عێراق لە ئەمریکا ئیدانەی ئەو کارەی رژێمی بەعسی کرد کە هەوڵی پاکتاوی رەگەزی نەتەوەی کوردی داوە. باڵیوزی عێراق ئامادەی خۆی و باڵیوزخانەی بۆ جینوساید ناساندنی هەڵەبجەو ئەنفال دەربڕی.
ۆ روخانی رژێم و كارێكی ناڕەوایە بەم شێوەیە پاداشتیان بدەینەوە.
دواتر فەلاح مستەفا گووتی وەك حكومەتی هەرێم خۆشحاڵین بە بوونی ئەو پەیوەندیە و تیشكی خستە سەر بایەخی ئەو پەیوەندیانە كە دەبێتە فاكتەرێك بۆ زیاتر سەقامگیری و بەرەو پێشبردنی ناوچەكە لە هەموو روویەكەوە. بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت جەختیكردەوە كە پێشوازی لە هەموو جۆرە هاوكاریەك دەكەن كە لە لایەن كۆنگرێسی ئەمەریكا و ئیدارەی ئەمەریكا پێشكەش بە هەرێمی كوردستان دەكرێت. دووپاتیشی كردەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆی بە د
جەنەڕاڵ جەمیس جۆنس راوێژكاری پێشوی ئاسایشی نەتەوەی ئەمەریكا باسی لە دۆستایەتی و پەیوەندی ئەمەریكا و گەلی كورد كرد كە تا رادەیەكی بەرچاو پێشكەوتنی بە خۆیەوە بینیوەو پێویستە بە بەردەوامیش ئەو پەیوەندیانە پتەوتر بكرێت و بپارێزرێت. ئەو بە توندی رەخنەی لە ئیدارە و بەرپرسانی ئەمەریكای گرت لەسەر دانانی دوو حزبی كوردستانی لە لیستی تیرۆری ژومارە سێ دا. وتیشی پێشمەرگە و گەلی كورد تەنها هاوكار و هاوبیرمان بوون لە ریزەكانی پێشەوە
بۆستێكی راستەقینەی وویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەزانێت. فەلاح مستەفا داوای لە كۆنگرێسی ئەمەریكا كرد كە بە گرنگیەكی زۆرەوە كار لە سەر بە جینۆساید" ناساندنی هەلەبجەو ئەنفال بكات.
Wednesday, April 9, 2014
Tuesday, April 8, 2014
Monday, April 7, 2014
لە زانکۆی ماریودی ئەمریکا کۆرێک سەبارەت بە کورد بەرێوەچوو
بە دەستپێشخەری یانەی قوتابیانی کورد لە زانکۆی ماریوودی ئەمریکا کۆڕێک سەبارەت بە کورد بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە بە دەسپێشخەری یانەی قوتابیانی کورد لە زانکۆی ماریوود ئەنجامدرا، سەرۆکی زانکۆ و کۆمەڵێک کەسایەتی سیاسیی و زانستی ئەمریکی و قوتابییانی چەندین وڵات و نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە واشنگتن بەشدار بوون، تیایدا چەندین وتار سەبارەت بە کورد و کوردستان پێشکەش کرا.
کۆڕەکە بۆ خستنەڕووی داخوازییەکانی کورد بە نەتەوەکانی دیکە و ناساندنی کورد و کوردستان بە گشت جیهان رێکخرابوو.
شیاوی باسە، 15 قوتابی پرۆژەی تواناسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زانکۆی ماریودی شاری سکارتۆنی پەنسەلڤینیا دەخوێنن، ئەمەش زۆرترین رێژەیە کە لەم زانکۆیەدا وەرگیراون.
رۆڵ و کاریگەری ئەو قوتابییانە بۆ رێکخستنی کۆڕەکە کە لەپێناو ناساندنی کو‌لتوور و کەلەپووری کوردستانە بەرچاوتر لە زانکۆکانی دیکەی ئەمریکایە.
وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان وتارێکی سەبارەت بە پرسی نەتەوایەتی و گرنگی پێدانی هەرێمی کوردستان بە پرۆسەی خوێندن پێشکەش کرد.
بڕیارە لە رۆژانی 11-13ی نیسانی 2014، زانکۆی ماریود کە یەکێکە لەو 23 زانکۆیەی ئەمریکا بەشداری لە پرۆژی تواناسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات کە لەو رێگەیەوە قوتابیان وەردەگیرێن و رەوانەی دەروەوی وڵات دەکرێن.
پشبینیش دەکرێ زانکۆی ماریود زۆرترین رێژەی قوتابیان بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا وەربگرێت.
لە پاڕلمانی مەکسیک یادی نەورۆز کرایەوە
رەحیم رەشیدی/ واشنگتن
پاڕلمانی مەکسیک بە ئامانجی رێزگرتن لە بەهارو نوێ بوونەوەی ساڵ، رێورەسمێکی بۆ چەند ولاتێک پێکهێنابوو کە یادی نەورۆز دەکەنەوە. لەم رێورەسمەدا کوردەکانیش بەشدار بوون و بە نیشاندانی ویدئۆیەک سەبارەت بە چۆنیەتی بەرێوە چوونی نەورۆز لە کوردستان بە گشتیی و لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی، سەرەنجی ئامادەبووانیان بۆ لای خۆیان ڕاکێشا.
دواتر عەلی حەسەن موحەممەد سکرتێری یەکەمی باڵوێزخانەی عێراقی فیدراڵ لە مەکسیک، وتارێکی پێشکەش کرد. ناوبراو لە وتارەکی دا وتی: “...پیرۆبایی لە نەتەوەی کورد‌و سەرجەم ئەو نەتەوانە دەکەم کە ئەم یادە بە لایانەوە پیرۆز و شکۆمەنەدەو هەر لەو کاتەدا سوپاسی بێ پایان بۆ کۆمەڵی یادەکان و ئایینی ددان بەخۆداگرتن دەکەم کە رێورەسمی ئەمرۆی بۆ یادی نەورۆز پێکهێناوە. ئاشکرایە کە لە نێوچەی رۆژهەڵاتی نێوەراست تاکوو ناوەندی ئاسیا کۆمەڵیک خەڵک و نەتەوە بە گشتیی و نەتەوەی کورد بە تایبەتی لە یادی نەورۆزدا ئاهەنگی شادی و خۆشی دەگێڕن. نەورۆز بۆ کورد مانای سەرهەڵدان و وەستان لە بەرانبەر دیکتاتۆری و داپۆلۆسینە. نەورۆز بۆ ئێمە کە لە ٢١ی مارس دا یادی دەکەینەوە ئاماژەیەکە بۆ سەرکەوتنی رووناکی بەسەر تاریکی دا‌و خولقانی هیوای نوێ لە رۆژی نوێدایە.
بەرێزان لە کوردستان سەرجەم شار‌و شارۆچکەو گوندەکان رێورەسمی شادی بەرێوە دەبەن و لەسەر لوتکەی چیاکان ئاگری نەورۆز دەکەینەوەو ئەم یادە وەکوو بۆنەیەکی نەتەوەیی بە گرینگ و پڕ بایەخ وەردەگرین و ژن و پیاو لاو‌و پیر بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان شادی دەگێرین...”.
Sunday, April 6, 2014
باڵوێزخانەی عێراق یادی نەورۆزی کردەوە
وێنە زۆرتر لێرەیە
رەحیم رەشیدی/ واشنگتن
باڵوێزخانەی عێراقی فیدراڵ لە واشنگتن، بە ئامانجی پیرۆز کردنی چێژنی نەتەوەیی نەورۆز، کۆبوونەوەیەکی بەرێنی بە بەشداری رەوەندی عێراقی و کوردی و کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسیی و دیپلۆماتی ئەمریکایی پێکهێنا.
لەو رێورەسمەدا لوقمان فەیلی کە بۆ خۆی کوردە، وتارێکی سەبارەت بە نەورۆز و گریگنی ئەو یادە بۆ کورد پێشکەش کرد. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێ لە عێراقی نوێ دا هەمووان مافەکانمان پارێزراو بێ و هەروها سەرجەم پێکهاتەکان بەیەکەوە کار بکەن.
پێویستە بگوترێ کە، بۆ یەکەمین جار باڵوێزخانەی عێراق لە واشینگتۆن، بە بەشداری جەماوەرێکی بەرچاوی بیانی و کورد، بە رۆحێکی کوردەوارییەوە نەورۆز پیرۆز دەکات. لە جیژنەکەدا جیا لە نیشاندانی دیمەنگەلی نەورۆزی لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی چێژنی نەورۆز لە کوردستان، بە بەردەوامی گۆرانی و ئاهەنگی کوردی سەبارەت بەم بۆنەیە دەبیسرا. هەروەها هونەرمەند جانی دیلان چەند گۆرانی و هۆنراوەی کوردی پێشکەش کرد.
شیاوی ئاماژە بۆ کردنە کە بەشدارابووان لە پێکهێنانی کۆبوونەوەیەکی ئەوتۆ خۆشحاڵ بوون، بە تایبەتی کوردەکان ئەوەیان نەشاردەوە کە باشترە پارەو پوڵی حکومەتی ناوەندی عێراق، لە کۆڕ‌و کۆبوونەوەی ئەوتۆدا سەرف بکرێت، تاکوو ئەوەی کۆ بکرێتەوەو بکرێتە چەک و چۆڵ و وەکوو زەحت و گوشار و هەڕەشە، لە دژی خەڵکی کوردستان بەکار بهێنرێت.
Saturday, April 5, 2014
Thursday, April 3, 2014
ئەو ساڵ بۆ یەکەمین جار کوردستان وێرای ١٢ وڵاتی دیکە لە نەتەوە یەکگرتوەکان یادی نەورۆزی کردەوە
وێنەی زۆرتر لێرەیە
رەحیم رەشیدی/ واشنگتن
بۆ جاری یەکەمە کە هەرێمی کوردستان، لە نێو باڵەخانەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بە فەرمیی بەشداری بەرێوەچوونی چێژنی نەورۆز دەکات کە ئەمسال ئەو چێژنە بە بەشداری ١٣ وڵات پیرۆز کرا. سەرەتا هەر ولاتیک بە نیشاندانی کورتە فیلمێک، هەوڵی ناساندنی کو‌لتوور و چۆنیەتی بەرێوەچوونی چێژنی نەورۆز بە ئامادەبووان نیشان دەدا و دواتر نوێنەری وڵاتانی بەشدار وتاری خۆیان دەخوێندەوە. فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە، یەکێک لە وتاربێژانی ئەو کۆبوونەیەوە بوو. ناوبراو لە وتەیەک دا باسی لە گرینگی چێژنی نەورۆز بۆ کوردەکان کرد و رایگەیاند کە ئەو یادە بۆ کوردەکان ئاماژەیەکی گەورەیە بۆ خەبات لە پێناو ژیانێکی باشتر و رووبەڕوو بوونەوەی دیکتاتۆری و سەرەرۆیی. ئەو لە درێژەدا پەرژایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق بە گشتیی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی و لەسەر ئاشتی و ئازادی بۆ کوردستان پێداگری کردەوە. پێویست بە وەبیر هێنانەوەیە کە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتەکان لە ساڵی ٢٠١٠ بەم لاوە، نەورۆزی وەکوو بۆنەیەکی نێونەتەوەیی بە فەرمیی ناسی و لەو کاتەوە بەشیکی زۆر لەو وڵاتانەی کە ئەم یادە بە بۆنەو چێژنی خۆیان دەزانن بەشداری رێورەسمی یادی نەورۆز لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان دەبن و هەوڵ دەدەن کە خۆیان بە میراتگر و خاوەنی ئەم دیرۆکە لە مێژینەیەی مرۆفایەتیی بناسێنن. بۆ یەکەمین جارە کە لێپرسراوانی کوردستان و رەوەندی کوردی بە فەرمیی بەشداری ئەو یادە دەکەن و لەسەر ئەوە پێداری دەکەنەوە کە نەرۆز بۆ کوردەکان بۆنەیەکی نەتەوەیی و مێژوویەیە.
Tuesday, April 1, 2014
رەحیم رەشیدی:
لە روانگەی منەوە دەکرێ یەکێک لە خراپترین شتەکان ئەوە بێ کە بایەخ بەو کەسانە بدەیت کە شایانی ئەو بایەخ پێدانە نەبن.
Subscribe to:
Posts (Atom)