رێژیم هه‌وڵی داوه به به‌رگ‌و ڕواڵه‌تی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه، ته‌له‌ویزیۆنی سه‌ر به خۆی دامه‌زرێنێ!
خه‌بات‌و تێكۆشانی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا به دامه‌زراندنی ته‌له‌فزیۆنی جیا جیا پێی نایه قۆناخێكی نوێوه. ته‌له‌فزیۆن وه‌ك دیارده‌یه‌ك خۆی نواند‌و سه‌ركردایه‌تیی زۆربه‌ی حیزبه خاوه‌ن ته‌له‌فزیۆنه‌كان له سه‌ره‌تادا وادیار بوو چاوه‌ڕوانن كه له‌و رێگایه‌وه پێوه‌ندییه‌كی قووڵ له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری خۆیان پێكبێنن‌و ئه‌مه‌ش بۆشایی راوه‌ستاندنی خه‌باتی چه‌كداری پڕ بكاته‌وه، كه‌چی به تێپه‌ڕ بوونی کات نه ته‌نیا چاوه‌ڕوانی ئه‌وان به‌و شێوه نه‌هاته دی، به‌ڵكوو هێندێ له ره‌خنه‌گران پێیان وایه ئه‌و ته‌له‌فزیۆنانه به‌شێك له‌و كه‌موكوڕییانه‌ی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتیان كه تا دوێنێ شاراوه بوون، بۆ خه‌ڵك وه‌دیار خستووه.
"شه‌قام" له‌م پێوه‌ندییه‌دا وتووێژێكی كردووه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ره‌حیم ره‌شیدی، رۆژنامه‌وان‌و ئه‌ندامی فێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژنامه‌وانان‌و خاوه‌نی زیاتر له یه‌ك ده‌یه ئه‌زموونی رۆژنامه‌نووسی‌و كار له راگه‌یه‌نه جیاوازه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و هه‌رێمی كوردستان‌و یه‌كێك له به‌رپرس‌و به‌ڕێوه‌به‌ره دیار‌و سه‌ركه‌وتووه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی "تیشک".
1. له چه‌ند ساڵی رابردوودا، چه‌ندین ته‌له‌فزیۆنی كوردی له فه‌ڕانسه‌و سوئێد ده‌ستیان به وه‌شان كرد كه زۆربه‌یان روو له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاو ده‌بنه‌وه‌و سه‌ر به پارته رۆژهه‌ڵاتییه‌كانن‌و یه‌كێكیشیان كه روو له كوردستانی باكوور‌و سه‌ر به ئه‌نستیتۆی كورد له پاریسه. با له‌و پرسیاره‌وه ده‌ست پێبكه‌ین كه بۆچی زۆبه‌یان له‌م دوو وڵاته‌دا به‌رنامه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه؟
ڕه‌شیدی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رێکی به‌رچاوی کورد له تاراوگه له‌م دوو وڵاته کۆبوونه‌ته‌وه، بنکه‌و ناوه‌ندی تێکۆشانی ئه‌نستیتۆی کورد له فه‌رانسه شاری پاریسه، ئه‌م وڵاته پاش ئاڵمان دووهه‌مین وڵاتی دونیایه که پتر له 300 هه‌زار کوردی کوردستانی تورکیه‌ی له خۆی‌دا کۆ کردۆته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه سوئێد بۆ له ئامێز گرتنی کورده‌کان وڵاتێکی به‌رچاوه، له ڕاستی‌دا نزیک به 100 هه‌زار کورد له سوئێد ده‌ژین که به‌شێکی دیاریان کوردی ئێرانن، هاوکات بواری کاری مێدیاو ژیان له وڵاتێکی وه‌کوو سوئێد ئاسان‌ترو ساکارتر له وڵاتانی دیکه‌ی ئورووپایه.
واته له ڕووی سه‌رمایه‌ی مادی‌و ئینسانییه‌وه، شوێن‌و مه‌کانێکی له‌باره بۆ ئه‌و ته‌له‌ویزیۆنانه، بێ گومان ئه‌گه‌ر تیشک تی‌ڤی ناوه‌ندی تێکۆشانی له سوئید بوایه ده‌کرا به‌رنامه‌کانی له ئێستاش باشتر‌و ده‌وڵه‌مه‌ندتر بێ، هه‌موو کات زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و ته‌له‌ویزیۆنه کاریان کردوه له سوئێده‌وه هاتوونه‌ته فه‌ڕانسه.
لێ نابێ ئه‌وه‌مان له‌به‌ر چاو نه‌بێ، کورده‌کانی ئێران له پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه له ساڵی 1979دا، پێوه‌ندیه‌کی ئۆرگانیکیان له‌گه‌ڵ بنکه‌و بونیاده جۆراوجۆره فه‌رانسه‌ویه‌کان هه‌یه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌مانه، فه‌ڕانسه له ڕووی سیاسیی، ئابووری‌و چه‌کدارییه‌وه وڵاتێکی گرینگ‌و شوێنه‌دانه‌ری دونیایه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه که ده‌ست به کار بوونی ته‌له‌ویزیۆنێک وه‌کوو تیشک به‌و په‌یام‌و ڕه‌ساله‌ته‌وه که هه‌یه‌تی، له وه‌ها وڵاتێک‌دا زۆر زه‌حمه‌ت بوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر درێژه‌ی کاره‌کانی به مه‌رجێک له بازنه‌ی یاسایی‌و مێدیایی خۆی نه‌چێته ده‌رێ، داخستن‌و به‌رگرتن به تێکۆشانی دوو هێنده‌ی کرانه‌وه‌ی دژوارتره...
2. زۆربه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له "تیشك"و "كۆمه‌ڵه"و "ئاسۆسات"و "رۆژهه‌ڵات"، هه‌موویان هه‌ورازونشێویان زۆر پێوه دیاره‌و زۆر جار بینه‌رانیان ئه‌و گله‌ییه دێننه گۆڕێ كه به‌رنامه‌كانیان زیاتر له‌وه‌ی گه‌شه بكا‌و په‌ره‌یان پێبدرێ، داده‌به‌زن‌و بینه‌ر له خۆیان دوور ده‌خه‌نه‌وه؟
ئاست‌و ناوه‌رۆکی به‌رنامه‌کانی ئه‌و ته‌له‌ویزیۆنانه پێکه‌وه جیاوازیان هه‌یه، لایه‌نێکی ئه‌و بابه‌ته پێوه‌ندی به بواری دارایی ته‌له‌ویزیۆنه‌کانه‌وه هه‌یه، به باوه‌ڕی من ئه‌مه له سه‌ر جه‌وهه‌ریتریین لایه‌نی کاری ئه‌و ته‌له‌ویزیۆنانه که بواری به‌رێوه‌بردن‌و مودیریه‌ت له خۆ ده‌گرێ، کاریگه‌ری نه‌رێنی داناوه.
دیارده‌یه‌ک که وێرای نه‌بوونی پرۆژه‌ی درێژ ماوه؛ لێنه‌پرسینه‌وه‌ی له چه‌ندایه‌تی‌و چۆنایه‌تی کاره‌کان خولقاندوه، له پاڵ ئه‌وه‌دا ته‌نیا به‌رده‌وام بوون‌و پڕ کردنه‌وه‌ی کاته‌کان به بێ ڕه‌چاو کردنی چه‌ندایه‌تی‌و چۆنایه‌تی، ده‌کرێ له‌سه‌ر هاتنه ئارای ڕای بینه‌ران له‌م به‌ستێنه‌دا شوێندانه‌ر بێ.
3. به بڕوای به‌ڕێزتان ئه‌م ته‌له‌فزیۆنانه تا چه‌ند توانیویانه سه‌ربه‌خۆیی خۆیان نیشان بده‌ن؟ زۆربه‌یان ئیدیعا ده‌كه‌ن نه‌ته‌وه‌یین‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌متر حیزبی بن، به‌ڵام ده‌بینین ته‌له‌فزیۆنی هیچ حیزبێك باسی شه‌هیده‌كان یان كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كانی حیزبه‌كانی دیكه ناكات؟
نه‌ته‌وه‌یی بوون بریتییه له‌وه‌ی که هه‌ڵگری چ په‌یام‌و به‌رنامه‌یه‌که، ده‌کرێ ته‌له‌ویزیۆنێک سه‌رجه‌م ئه‌و کارانه‌ش بکات که ئێوه وه‌کوو مۆڕکی نه‌ته‌وه‌یی پێناسه‌تان کردوه، به‌ڵام له هه‌مان کات‌دا زیانی له قازانجی پتر بێ، ته‌نانه‌ت دژی خواسته بنه‌ڕه‌تییه‌کانی کوردیش بێ، له لایه‌کی دیکه‌وه تاکوو ئێمه له نێو خه‌ڵکی خۆمان‌دا نه‌بین‌و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی‌و نه‌ته‌وه‌یی نه‌بین، ئه‌م بواره ناره‌خسێت که خاوه‌نی مێدیای سه‌ربه‌خۆ بین، که پتر گرینگی به هه‌موو بیر‌و ڕوانگه‌کان بدات.
ئه‌و حیزبانه هه‌ر هه‌موویان به گه‌وره‌و بچووکه‌وه حیزبی خه‌ڵکی کوردن، هه‌ر که‌س به گوێره‌ی رێباز‌و پێوانه‌ی خۆی، بۆ به‌خته‌وه‌ری نه‌ته‌وه‌ی کورد تێده‌کۆشێ، ئه‌وه خه‌ڵکی کوردن که به پشتیوانی خۆیان له هه‌ر یه‌ک له‌و حیزبانه؛ ڕاده‌ی نفووز‌و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و جه‌ماوه‌ریان دیاری ده‌که‌ن.
4. به بڕوای ئێوه تا چه‌ند ئاستی وشیاری خه‌ڵكیان به نیسبه‌ت مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و داخوازه‌كانی دیكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه به‌رز كردووه‌ته‌وه؟
با له بیرمان نه‌چێ که ته‌له‌ویزیۆنه‌کان ته‌نیا بۆشایی گه‌لێکیان پڕ کردۆته‌وه، ده‌نا ده‌ست به کار بوونیان خۆی له خۆی‌دا به‌رهه‌می خه‌بات‌و وشیاری نه‌ته‌وه‌ییه. له نێوخۆی کوردستانی ئێران به ده‌یان رێکخراوی مه‌ده‌نی، داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، سه‌دان ڕووناکبیر، هونه‌رمه‌ند، شاعیر‌و نووسه‌ری ده‌روه‌ست‌و به‌رپرسیار هه‌یه که ده‌رکه‌وتنیان‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی چالاکی‌و تێکۆشانیان له‌و ته‌له‌ویزیۆنانه‌وه هیواو وزه‌یه‌کی پتری له ده‌ماره‌کانی ڕه‌وتی تێکۆشان له نێوخۆ کردوه.
ئه‌و ته‌له‌ویزیۆنانه هه‌ر کامه‌و له قه‌ده‌ر خۆی، ئێش‌و ئازاره‌کانی خه‌ڵک باس ده‌که‌ن، ئاوێنه‌ی باڵا نوێنی ویسته‌کانی جه‌ماوه‌رن، له شادی‌و شینیان‌دا به‌شدارن، بێ گومان ئه‌مانه‌و زۆر شتی له‌م بابه‌ته، وای کردوه زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ر ئه‌و ته‌له‌ویزیۆنانه به په‌نجه‌ری هیوا به‌خشی خۆیان بزانن‌و له ئاست به‌رده‌وام بوون‌و درێژه‌ی تێکۆشانیان‌دا وێرای ده‌روه‌ست بوون به په‌رۆش بن.
به تایبه‌تی له نه‌بوونی ئازادی ڕاگه‌یاندن‌دا، چه‌واشه‌کاری، سانسۆڕ‌و په‌رده پۆشی به‌رده‌وامی ڕووداوه‌کان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه، یارمه‌تی به‌وه کردوه که ته‌له‌ویزیۆنه‌کانی ده‌ره‌وه متمانه‌ی پتری خه‌ڵک بۆ لای خۆیان ڕابکێشن.
5. هه‌ن كه‌سانێك ده‌ڵێن ئه‌م ته‌له‌فزیۆنانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی سیما بێ تواناكانی نێو حیزبه‌كان به خه‌ڵك بناسرێن‌و خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و متمانه قووڵه‌ی رابردوویان به حیزبه‌كان نه‌مێنێ؟ بۆ نموونه دوكتور سه‌لاح خه‌دیو، دانیشتووی تاران ده‌ڵێ راده‌ی كاتی پشوو له هه‌ر ته‌له‌فزیۆنێكی كوردی تاراوگه ده‌ری ده‌خات كه رێبه‌ران‌و پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و حیزبه ئه‌و رۆژه چه‌نێک خه‌باتیان كردووه‌و چه‌نێك پشوویان داوه؟
ته‌له‌ویزیۆن حیزبی سیاسیی نیه، ده‌کرێ ئامرازێک بێ له ده‌ستی حیزبی سیاسیی‌دا. ئه‌م قسه‌یه زۆر به دروست نازانم که ئه‌و ته‌له‌ویزیۆنانه بوونه‌ته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵک به حیزبه‌کان، یان ده‌کرێ ئه‌مه بۆ هه‌مووان وه‌کوو یه‌ک نه‌بێ، هه‌روه‌ها له‌م باره‌وه چ ڕاپرسی‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئازاد‌و زانستی کراوه؟.
پاشان هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی حیزب، یان حیزبه خاوه‌ن ته‌له‌ویزیۆنه‌کان ده‌یکه‌ن، له‌و ڕاگه‌یاندنانه بڵاو ناکرێته‌وه. ئینجا هه‌ر له‌و حیزبانه‌دا به ده‌یان که‌سی به توانا‌و ژیر‌و لێهاتوو هه‌ن که شایه‌د که‌متر له شاشه‌ی ئه‌و ته‌له‌ویزیۆنانه‌وه ده‌رکه‌ون.
هه‌ڵبه‌ته حاشا له‌وه ناکرێ، ئه‌م بواره پتر بۆ ئه‌و لایه‌نانه بایه‌خی هه‌یه که ته‌له‌ویزیۆنه‌که‌یان درێژی سیاسه‌ت‌و به‌رنامه‌ی ساڵانی ڕابردووی تێکۆشانیانه‌و له هه‌مبه‌ر کێشه‌و ڕووداوه‌کان سیاسه‌تێکی ڕوون‌و به‌رپرسانه‌یان هه‌بوه‌و به که‌وچکه ئاوێک نه‌که‌وتوونه‌ته مه‌له کردن.
له راستی‌دا بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی کورد له ئێران‌دا، ئه‌و قۆناغه‌ی تێپه‌ڕاندوه که به که‌س یان که‌سانێک متمانه‌ی جه‌ماوه له ده‌ست بدات. هه‌روه‌ها خه‌بات کاری رۆژانه نیه‌و پرۆژه‌یه‌کی چڕوپڕو دوور‌و درێژه که پێویستی به کاری هه‌مه لایه‌نه‌و به‌رده‌وام هه‌یه...
6. به بڕوای به‌ڕێزتان ته‌له‌فزیۆنه‌كانی تاراوگه تا چه‌ند سه‌رنجی كۆماری ئیسلامی‌یان راكێشاوه؟ ده‌گوترێ زیاد كردنی به‌رنامه كوردییه‌كان ته‌له‌فزیۆنی "سه‌حه‌ر" له تاران په‌رچه‌كردارێك بووه به‌و ته‌له‌فزیۆنانه؟
هیج گومانی تێدا نیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه کۆماری ئیسلامی له رێگای جۆراوجۆره‌وه هه‌وڵی داوه‌و ده‌یدات که به‌ر به وه‌شانی ئه‌و ته‌له‌ویزیۆنانه بگرێ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی به ته‌واوه‌تی بۆ نه‌کراوه؛ ئه‌وه هه‌وڵی داوه که له رێگای "پارازیت" هاویشتن کۆسپ له‌سه‌ر باندۆڕو کاریگه‌ری ئه‌و ته‌له‌ویزیۆنانه دابنێ، بۆ ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵی خۆی به‌م چه‌شنه بێ کاریگه‌ریان بکات.
له لایه‌کی دیکه‌وه به زیاد کردنی ماوه‌ی به‌رنامه‌ی کوردی‌و پێک‌هێنانی به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر له دام‌و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی خۆی‌دا؛ تێکۆشاوه‌و تێده‌کۆشێ که سه‌رنجی خه‌ڵک بۆ لای ئه‌و ته‌له‌ویزیۆنانه که‌م بکاته‌وه، گومانی تێدا نیه که ریژیم له‌م ڕه‌وته‌دا به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستێ‌و هه‌وڵ ده‌دات له نێو ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌دا که‌سانی به‌ستراوه به خۆی په‌یدا بکات، ته‌نانه‌ت من وا بیر ده‌که‌مه‌وه رێژیم هه‌وڵی داوه به به‌رگ‌و ڕواڵه‌تی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه، ته‌له‌ویزیۆنی سه‌ر به خۆی دامه‌زرێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی کرده‌وه‌یان به قازانجی رژیم بشکێته‌وه، له‌م باره‌وه نموونه‌و ئاکامی کاری ته‌له‌ویزیۆنه تاکه که‌سییه فارسی زمانه‌کانی "لوس ئانجلیس"ی ئامریکا، ڕوو به ئێران، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ڕوون‌و به‌رچاوه...
به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م، کۆماری ئیسلامی له نێو زۆربه‌ی کورده‌کانی ئێران‌دا له‌وه بێزراوتره ئه‌م هه‌وڵانه‌ی به ئاکام بگات؛ به‌ڵکوو له‌م باره‌شه‌وه ره‌نج به خه‌سار ده‌بێت.
7. ئایا ته‌له‌فزیۆنه‌كانی تاراوگه زیاتر هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن یان دژایه‌تی؟ ئایا هێنانی كۆمه‌ڵێك دژایه‌تیی سیاسی نێوان حیزبه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان بۆ سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان زه‌ربه له جه‌سته‌ی ئه‌و حیزبانه نادات؟
ڕه‌شیدی: به خۆشییه‌وه تاکوو ئێستا ئه‌و ته‌له‌ویزیۆنانه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو هاوکاری یه‌کتریان نه‌کردبێ، ئه‌وه دژایه‌تیه‌کی ئه‌وتۆی یه‌کتریشیان نه‌کردوه، ئه‌وه‌ی که باس‌و هێندیک جار کێشه‌ی سیاسیی نێوان رێکخراوه‌کان ناوه‌ڕۆکی به‌رنامه‌کانی ئه‌و ته‌له‌ویزیۆنانه پێک بێنن نه‌ک خراپ نیه به‌ڵکوو زۆریش باشه، بۆ جه‌ماوه‌ر به‌رچاو ڕوونی دروست ده‌کات، به مه‌رجێک که ئه‌وان وه‌کوو ڕاگه‌یاندن ڕه‌ساڵه‌تی سه‌ره‌کی خۆیان ون نه‌که‌ن، به‌ڵام له ڕوانگه‌ی منه‌وه مه‌ترسییه‌که ئه‌وه‌یه، ته‌له‌ویزیۆن له پله‌ی رێکخراوێکی سیاسیی‌دا جێبگرێ‌و به‌رنامه پێشکه‌ش بکات.
8. ده‌كرێ بفه‌رموون ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی بێلایه‌نانه سه‌یری ره‌وتی كاری هه‌ر كام له‌و ته‌له‌فزیۆنانه‌ی تاراوگه بكه‌ن، ده‌توانن قامك له‌سه‌ر كام ته‌له‌فزیۆن وه‌كوو سه‌ركه‌وتووترین دابنێن؟ هۆكاری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌تان چییه؟
ڕه‌شیدی: تا ئه‌م کاته که وڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ده‌مه‌وه، تیشک تی‌ڤی سه‌رکه‌وتووترین ته‌له‌ویزیۆن ڕوو به کوردستانی ئێرانه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی به‌رنامه‌کانی، قورسایی‌و پرستیژی، ڕه‌چاو کردنی کولتوور‌و داب‌و نه‌ریتی کورد‌و رێز گرتن له بیر‌و باوه‌ڕی خه‌ڵکی تا ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو تێدا ڕه‌چاو کراوه، هاوکات بۆ چین‌و توێژه جیا جیاکانی کۆمه‌ڵی کورده‌واری به‌رنامه‌ی رێک‌وپێک‌و به‌رده‌وام پێشکه‌ش ده‌کات. وێرای زمانی فارسی، زاراوه‌کانی سۆرانی، هه‌ورامی، که‌لهوڕی‌و بادینی هه‌وێنی به‌رنامه‌کانی تیشک تی‌ڤی پێک دێنن، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی، به زمانه‌کانی به‌لووچی‌و عه‌ره‌بی...هتد، به‌رنامه پێشکه‌ش ده‌کرێ.
به‌هێزترین خاڵی تیشک له چاو ته‌له‌ویزیۆنه‌کانی دیکه ئه‌وه‌یه، سه‌رجه‌م به‌رنامه‌کان به "لۆگۆ"ی تیشکه‌وه پێشکه‌ش ده‌کرێن، به‌مه‌ش ته‌له‌ویزیۆنه‌که له ئاست ناوه‌رۆکی سه‌رجه‌م به‌رنامه‌کان به‌رپرسیاره، ئه‌مانه‌ش له‌سه‌ر یه‌ک، ئاستی سه‌رکه‌وتوویی، به‌رپرسیاری‌و قورساییه‌که‌ی له چاو زۆربه‌ی ته‌له‌ویزیۆنه‌کانی دیکه‌ی ڕوو به کوردستانی ئێران، بردۆته سه‌رێ.
هاوکات تیشک هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێویستی به دروست کردنی که‌سایه‌تی نه‌بوه، چونکه ئه‌وه‌ی تیشکی له‌سه‌ر بونیاد نراوه دیرۆکی خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستانه بۆ ئازادی‌و نه‌هێشتنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی، ئاشکرایه ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی که بوونه‌ته سیمای ناسێنه‌ری تیشک، زۆر به‌ر له وه‌شانی به‌رنامه‌کانی ئه‌و ته‌له‌ویزیۆنه، هێمای به‌رخۆدان‌و رزگاری نه‌ته‌وه‌یی بوون‌و خۆشه‌ویستیان له هه‌ناوی زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان‌دا به قوڵی ڕه‌گی داکوتابوو.
سه‌رجه‌م ئه‌م خاڵانه پێکه‌وه، تاکوو هه‌نووکه تیشکی له چاو ئه‌و ته‌له‌ویزیۆنانه‌ی وه‌شانیان ڕوو به کوردستانی ئێرانه؛ له پله‌یه‌کی به‌رزتردا ڕاگرتوە.

تێبینی:
ئه‌م وتووێژه ریکه‌وتی 13ی نوامبری 2010، له ژوماره ١٨٠ی گۆڤاری "شه‌قام"دا له شاری هه‌ولێر بڵاو کراوەتەوە