Archive

Friday, May 19, 2017

پەلاماری پاسەوانەکانی ئەردۆغان بۆ سەر خۆنیشاندەران










رەحیم رەشیدی

لە کاتی سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا، بۆ دیدار لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، رەوەندی کوردی بە تایبەت ئەندامانی و لایەنگرانی پارتی دێموکراتی گەلان، لەبەردەم کۆشکی سپی دژی ئەردۆغان دروشمیان دەوتەوەو هاوکات کۆمەڵێکی دیکە، لایەنگریان لە ئەردۆغان دەکرد. پۆلیس رێوشوێنێکی توندی پاراستنی گرتبوەبەرو رێگای نەدەدا دوو لایەن لێک نزیک ببنەوە.
دواتر خۆنیشاندەران چوونە بەردەم شوێنی مانەوەی باڵوێزی تورکیاو لەم کاتەدا پاسەوانەکانی سەرۆکی تورکیا بە شێوەی شەلم کوێرم ناوبورێم، هێرش و پەلاماریان بۆسەر خۆنیشاندەران دەست پێکردو ئەمەش لەگەڵ یاساو نورمە دێموکراتیکەکانی ئەمریکا کە هاووڵاتیان مافی خۆنیشاندانی مەدەنی و بە دوور لە توندوتیژیان هەیە ناتەبایە. هەر بۆیە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: 
"ئێمە لە ئاست ئەو توندوتیژیانەی رۆژی سێشەممە، لە نێوان خۆپیشاندەران و ئەندامانی ئاسایشی تورکیا روویاندا نیگەرانین. هیچکات توندوتیژی لە حاند ئازادی ڕادەربڕین، وڵامێکی گونجاو نیە. ئێمە لە گشت جێگایەک پشـتیوانی لە مافەکانی خەڵک بۆ ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە دەکەین. ئێمە، شێلگیرانە نیگەرانیـیەکانی خۆمان دەگەیەنینە حکومەتی تورکیا".
لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکی شارەوانی واشنگتی پایتەخت، لە راگەیەندراوێکدا لە بارەی پەلامارەکەوە وتی: "ئەوەی دوێنێ بینیمان، توندوتیژی بوو بەرامبەر بە خۆپـیشاندانێـکی ئاشتیانە. ئەمە سووکایەتیکردنە بە بایەخەکانی واشنگتن و مافەکانمان وەکوو ئەمەریکایی. بە توندی ئەو کردەوانە شەرمەزار دەکەم. بەڕێوەبەر نیوشام (سەرۆکی پـۆلیسی واشنگتن) ئاگاداری کردمەوە لەوەی چ ڕێوشوێنێـک لەم بارەیەوە گیراوەتەبەر. پـۆلیسی پایتەخت لە لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە ڕووداوەکە بەردەوام دەبێت و لەگەڵ هاوبەشە فیدراڵیـیەکان کار دەکەن بۆ ئەوەی دادپەروەری جێبەجێ بێت."
هەروەها پیتەر نیوشام سەرۆکی پـۆلیسی واشنتن، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پەلامارەکەی بە هێرشێـکی دڕندانە ناودێر کردو گوتی ١١ کەس برینداربوون کە یەکێـکیان پـۆلیس بوە. هەر وەها ٩ لە بریندارەکان براونەتە نەخۆشخانەو دوو کەسیش دەسبەسەر کراون. ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەو دەزگای پاسەوانی سەرۆکایەتی کار دەکەن بۆ لێپرسینەوە لەگەڵ هەر کەسێـک دەسـتی لە هێرشەکەدا هەبووبێت.
سەناتۆر جۆن مەککەینیش لە تویتەری خۆی نووسی"ئێرە ئەمەریکایە. ئێمە لێرە ئەمە ناکەین. هیچ پاساوێـک بۆ ئەم جۆرە ڕەفتارە نەشیاوانە نیـیە". شیاوی باسە ڕووداوەکە دەنگدانەوەیەکی مەزنی لە ئاستی مێدیای ئەمریکاو نێونەتەوەیی دا لێکەوتۆتەوەو تاکوو ئەمرۆش ئەم بابەتە بە گەرمی باسی لێدەکرێ بە چەشنێک کە سێبەری خستۆتەسەر سەفەرەکەی سەرۆکی تورکیا بۆ ئەمریکاو داوا دەکرێ کە باڵوێزی تورکیا لە ئەمریکا دەربکرێت.

Thursday, May 11, 2017

A simple action you can take against the Islamic State of Iran.

A simple action you can take against the Islamic State of Iran.
Please sign this White House petition. It will take you less than a minute to do so.
It’s simple, direct, and anonymous. (Just make sure that you confirm your signature).
And if you want to do even more, please spread this through your Social Media outlets.
Yours in freedom,

It's a parody of Jackson Pollock's paintings


Tuesday, May 9, 2017

ئەژنۆم شکاو پشتم چەما!

وێنە: رەحیم رەشیدی و سۆران سەقزی

کەسم، برام، کاک سۆران سەقزی ئازیزی هەموو رۆژەکانم. تەنیا وەرە گۆو لەگەڵم بدوێ، ئەوجار سوێندم مەدەو مەپاڕێوە، خۆم راستەوخۆ تەلەفوون لە کاک مستەفا هیجری دەکەم تاکوو رازی بێ‌و ئیزن بدات لەگەڵ پێشمەرگەکان بچیتەوە نێوچە...
من پەیامەکەتم گەیاندە مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی‌و سپاسی کردیت...
هەناوم تژیە لە دەردو ژان، دواین جار ئێوارێی یەکشەممە کاتژمێر ٧:٠٠ بە کاتی واشنگتن؛ ٢:٠٠ی سەر لە بەیانی ئەمرۆ دووشەممە بە کاتی هەولێر، قسەمان کرد. وتت رحیم رەشیدی ئەبێ ئەم مانگە بگەڕێیتەوە، وتت کارێکی گەورەت بە دەستەوەیە. ئەمە بوو کارە مەزنەکەت؟
برام، هاورێم، کەسم، بەندی دڵم پساوە. هەموو لەشم سارێژە لە ئازار، هیچم بۆ ناوترێ. دەمم گۆ ناکاو لەشم سڕو ساردە...
هەستەوە وەکوو هەمیشە بە قسەی خۆش‌و هیوای گەشەوە، کۆڕی دۆستانت گەرموگوڕ بکە. کاکی من هەستەوە با پێکەوە قاقا بە مەرگ پێبکەنین.
تاکوو کۆتایی خوداکان، چاوەرێم، چاوەڕوانم دەنگت بیستم‌و بە بەرچاوی خۆمەوە بە مەرگ پێبکەنی.
کاکە، هەستەوە، خۆ برام ژیان هەر لە تۆ جوان بوو. شادی‌و بزەو کەیف خۆشی بە بەژنی تۆ بڕابوو. مەرگ، هەرگیز بە تۆی نەدەوێرا، نا، باوەڕ ناکەم نا.
سۆرانکەم، هەنووکە من لە نێوان تاریکایی‌و رووناکایی‌دا، لە نێوان راستی‌و ناڕاستی‌دا وڕوو حەپەساوم، کوڕی چاک بەو یارمەتیدم بدە، وەکوو هەمیشە مەردبە با پێکەوە دەست لە داری هیوا گیر بکەین‌‌و بۆ گشت سەردەمەکان بەرنامەیەکی چڕوپڕو دابڕێژین.
ئێستا لە نێو تاریکستان‌دا هەنگاو دەنێم‌و تەنیا دەنگی تۆو قسە خۆشەکانت بەردەمم رووناک دەکاتەوەو هێزو وزەی هەنگاونانم پێدەبەخشن..
تکایە، وەرە قسەو پێم بێژە کە ژیان بەردەوامە!

Monday, May 8, 2017

جۆرج ئورول





ئەو خەڵکانەی کە سیاسەتمەدارە گەندەڵکان هەڵدەبژێرن قوربانی نین، بەڵکوو لە تاوانەکان دا بەشدارن.
جۆرج ئورول