Archive

Thursday, July 28, 2022

‎كوردستانیان بۆ كۆچی دوایی یاسین بەرواری بەداخن‎

‎كوردستانیان بۆ كۆچی دوایی یاسین بەرواری بەداخن‎


دیدار لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی دەرەوە




خۆشحاڵ بووم بۆ تیشک خستنە سەر پرس و بابەتەکانی گرێدراو بە کوردستان،
لەگەڵ گریگۆری سولیڤان، راوێژکاری باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق کۆبوومەوە.
لەو دیدارەدا گرینگی و بایەخی پێوەندییەکانی کوردستان و ئەمریکا قسەیان لێرا. داوام لە نوێنەری وەزارەتی دەرەوە کرد هاوکارو پشتیوان بن بۆ گەشەی رەوەندی کوردستانی لە پێناو خزمەت بە دۆزی کوردستان و پتەوتر کردنی پێوەنییەکانی نێوان ئەمریکاو کوردستان...
لای خۆیەوە گریگۆری سولیڤان، راوێژکاری باڵای وەزارەتی دەرەوە وێرای دەربرینی خۆشحالی خۆی بۆ ئەو دیدارە، بیرو بۆچوونەکانی خۆی سەبارەت بە باسی ئاماژەپێکراو بەیان کرد، هەروەها بە بایەخەوە باسی لە پێوەندییەکانی کوردستان و ئەمریکا کردو رایگەیاند دەبێ بە هەموو تواناوە بۆ گەشەو بەرەوپێشبردنی ئەو پێوەندییانە کار بکرێ چوونکە ئەوە لە قازانجی هەر دوو لایەو ئاکامی پێوەندییەکان لە رابردوودا ئەو راستییە دەسەلمێنێ.
بریارماندا بۆ ئاڵوگۆری بیرورا سەبارەت بە پتەوتر کردنی پێوەندییەکانی کوردستان و ئەمریکا درێژە بە دیدارو چاوپێکەوتنەکانمان بدەین.

Monday, July 25, 2022

دیدار لەگەڵ بەرێز عارەف باوەجانی



خۆشحاڵ و شەرەفمەند بووم لە دوایین سەردانمدا بۆ کوردستان، چاوم بە تێکۆشەری سەربەخۆیخواز کاک عارەف باوەجانی کەوت. لەو دیدارە دۆستانەدا پێکەوە کۆمەڵێک پرسی سیاسیی، گرینگی یەکریزی هێزە کوردستانییەکان و زەروورەتی پەرەپێدان بە تکۆشانی دیپلۆماسیمان لە دەرەوە تاوتوێ کرد.
سپاس بۆ میوانداری پڕ لە رێزو خۆماڵیانەی کاک عارەف، هەروەها پێشکەش کردنی پەرتووکەی خۆی (بیرەوەرییەكانم لە پێناو سەروەریی نیشتماندا) کە باس لە ژیان، رەنج و کوێرەوەری و بەسەرهاتی دژواری ئاوارەیی و تێکۆشانی کوردێکی هەڵوەدا دەکات لە پێناوی رزگاری و سەربەخۆیی کوردستان دا...

‎ئۆسلۆ: نەورۆزی ٢٠٠٧

ئاوا رووحی كوردایەتیمان جۆش دەدا
#مستەر_كورد

Freedom of religion in Kurdistan

Freedom of religion in Kurdistan #mrkurd

Friday, July 22, 2022

President Trump is coming

President Trump is coming 

سەرۆکی ئەمریکا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە.


رەحیم رەشیدی K24

کۆشکی سپی ئاشکرای کرد جۆو بایدەن سەرۆکی ئەمریکا تووشی پەتای کۆرۆنا بوە.

 لەم بارەوە کارین ژان پیێر،  وتەبێژی کۆشکی سپی وتی: ''سەرۆک بە سووکی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە، نەها خولێکی چارسەری دژە ڤایرۆسی پاکسلۆڤید وەردەگرێت. سەرۆک پێکوتەی دژە کۆرۆنای لێداوە، هەروەها دووجار دەرزی بەهێزکردنی بەرگریشی وەرگرتووە، ئەو نیشانەکانی نەخۆشییەکەی زۆر بە کەمی پێوە دیارە.''

وتەبێژی کۆشکی سپی لە درێژەدا باسی لەوە کرد سەرۆک ئەرک و کارەکانی خۆی رادەپەرێنێ و لەم بارەوە دەڵێ: ''سەرۆک لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی سەرۆکایەتی بەردەوام دەبێ.''

ژان پیێر لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە تووشبوونی بایدەن دەڵێت: "بە گوێرەی ڕێنماییەکانی (ناوەندی کۆنترۆڵ کردن و ڕێگری کردن لە نەخۆشییەکان) سەرۆک لە نێو کۆشکی سپی خۆی کەرەنتینە کردوە، ئەرکەکانی خۆی بە تەواوەتی ڕادەپەرێنێ و بە تەلەفوون قسەی لەگەڵ ستافەکەیدا کردووە؛ لە شوێنی حەوانەوەی خۆی و لە رێگای زوومەوە بەشداری لە کۆبونەوەکاندا دەکات. هەر وەختێکیش لە پشکنینەکاندا دەرکەوت ڤایرۆسەکەی نەماوە، ئەو کات بۆ شوێنی کارەکەی دەگەرێتەوە.''

دواتر بایدەن لە رێگای تۆری کۆمەڵایەتی تویتەرەوە وێنەیەکی دەم بە پێکەنینی خۆی داناوو پەیامێکی بڵاو کردەوەو رایگەیاند: ''خەڵکینە، من باشم و سپاس بۆ پەرۆشیتان. ئەمرۆ پێوەندیم بە سیناتۆر کاسی و کۆنگرێسمان کارتڕایت و سەرۆکی شارەوانی کۆگنێتی و (ئامۆزاکانی سکرانتۆنمەوە کرد!) بەداخم  نەمتوانی بەشداری کۆبوونەوەکەیان بم. من زۆر سەرقاڵم!.''

هەر سەبارەت بەم باسە، بەرپرسی کۆمیتەی بەربەرەکانێ لەگەڵ کۆرۆنا لە کۆشکی سپی باسی لەوە کردوە کە: ''سەرۆک تووشی لەروزوتا نەبوە، تەنیا قۆخەی ویشک و هەڵامەتی هەیەو هەست بە ماندوویی دەکات.''

هاوکات خانمی یەکەمی ئەمریکا لە شاری دیترۆیت لە ولایەتی میشیگان بە هەواڵنێرەکانی وت: ''بە پێی پشکنینەکان من تووشی کۆرۆنا نەبووم، چەند خولەک بەر لە ئێستا لەگەڵ بایدەن قسەم کرد، ئەو دۆخی جێگیرە.''


بایدەن 79 ساڵەو بەتەمەنترین سەرۆکی مێژووی ئەمریکایە.

Sunday, July 17, 2022

دیدار لەگەڵ جان فیگەڵ نوێنەری پێشووی یەکیەتیی ئورووپا



خوشحاڵ بووم هاورێ لەگەڵ جان فیگەڵ نوێنەری پێشووی یەکیەتیی ئورووپا بۆ ئازادی ئایین و کەسایەتی ناسراوی نێودەوڵەتی کۆبوومەوە.

لەو دیدارەدا باس لە بایەخی پێوەندییەکانی کوردستان و ئەمریکا کرا. سەبارەت بە پرسەکانی مافی مرۆڤ، پێشلکردنی ئازادی نەتەوەکانی ژێر ستەم لە ئێران دوام و دەربارەی رێژەی زۆری بەندکراوانی سیاسیی و ئایینی کوردو مەترسی ئێعدامی بەشێکیان لە لایەن دەسەڵاتدارانی تارانەوە زانیاریمان ئاڵوگۆر کرد. داوام لەو کەسایەتییە نێودەوڵەتییە کرد بە هاوکاری هاوبەشەکانیان گوشار بخەنە سەر رێژیمی ئێران تاکوو دەست لەو پێشێلکاریانە هەڵبگرێ. هەروەها گەڵاڵەی پەسەندکراوی دەوڵەتی بێلژیکم بە شەرمەزاریەکی مێژووی بۆ دێموکراسی ئورووپا لێکدایەوە چوونکە ئەو گەڵاڵەیە بۆ ساتوسەدا لەگەڵ رێژیمی ئێران پەسەند کراوە، ئەمەش بۆ ئازاد کردنی ئەسەدوڵا ئەسەدی هاتۆتە ئاراوە کە لەبەرگی دیپلۆماسی دا بە هۆی هەوڵی تیرۆریستی ماوەی ٢٠ ساڵ گیرانی لە لایەن دادگای بێلژیک بۆ بڕاوەتەوە. ئەو هەنگاوەی بەلجیکایم بە مەترسی جیددی بۆسەر ئاسایشی ئورووپاییەکان هەڵسەنگاند...
لە بەشێکی دیکەی ئەو دیدارەدا پرسی پەنابەران و مەترسی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاڤای کوردستان و پێویستی بەرگرتن بەو هێڕشانە قسەیان لێکرا.
دواتر پرسی دێموکراسی لە هەرێمی کوردستان و پێویستی درێژەی پشتیوانی و یارمەتی رۆژئاواییەکان لەو هەرێمە تەوەرەیەکی دیکەی قسەوباسەکان بوو.
جان فیگەڵ لای خۆییەوە وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی بۆ ئەو دیدارە، باسی لە ئەزموونەکانی خۆی لە رۆژهەڵاتی نێوەراست کردو وتی لە کاتی بەرپرسایەتییەکەی دا چۆتە هەرێمی کوردستان و شاهێدی بۆ ئازادی ئایین و کراوەیی کوردستان دەدات.

بریارماندا سەبارەت بەو بابەتانەی باسیان لێوەکرا درێژە بە ئاڵوگۆری بیروڕا بدەن.

‎پێوەندی نێوان هەولێرو واشنگتن لە دیدی ئەندامانی كۆنگرێسەوە ‎


#مستەر_كورد

Friday, July 15, 2022

پیرۆزە لە ئازادیخوازان و نوخشەبێ لە تاوانبارانی دیكەی ئێرانی

دادگای سوێد سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ دیپلۆماتێک و ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران دەرکرد.



حەمید نووری ساڵی 1988 یاریدەدەری دادوەری بەندیخانەی گەوهەردەشتی ئێران بووە، هەمان ساڵ لەو بەندیخانەدا ژمارەیەک لە بەندکراوانی سیاسیی لەسێدارە دران.

یەکەمجارە کەسێک بە تاوانی لەسێدارەدانی بەندكراوانی سیاسییی ئێران دادگایی دەکرێت.
حەمید نووری بەنێوی خوازراوی "عەباسی" ساڵی 2019 دەچێتە سوێد، لە فڕۆکەخانەی ئەو وڵاتە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت.

دادگەی سوێد رایگەیاند، ژمارەیەک لە بەندکراوان و کەسوکاری لە سێدارەدراوانی ساڵی 1988ی ئێران سکاڵایان لەسەر حەمید نووری تۆمار کردبوو، لەو ماوەیەدا نۆ دانیشتنی دادگە لەبارەی دۆسیەکەی بەڕێوەچوون.
لە دۆسیەی لەسێدارەدراوانی ساڵی 1988ی ئێراندا هەزاران کەس لە بەندکراوانی سیاسیی ئەو وڵاتە لەسێدارە دران و رێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ ژمارەی لە سێدارەدراوانی بە پتر لە پێنج هەزار کەس خەمڵاندووە، بەڵام بەرپرسانی ئێرانی تائێستاش تەرمی لەسێدارەدراوەکانیان نەداوەتەوە خاوەنەکانیان و شوێنی بەخاکسپاردنیان ئاشکرا نەکراوە.

حەمید نوری هاوکات بکوژی سەدان کەس لە رۆڵەکانی خەڵکی کوردستانە. خەڵکی کوردستان و گشت ئازادیخوازانی ئێرانی و لایەنگرانی مافی مرۆڤ لە جیهان وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو بڕیارەی دادگەی سوێد هاوکات هیواداران هەموو تاوانبارانی ئێرانی لە دەرەوە بەم جۆرە بە سەزای تاوانەکانیان بگەن.

ئێران ئامانجی سەفەرەکەی سەرۆکی ئەمریکایە بۆ رۆژهەلاتی نێوەراست



Women Empowerment

Women Empowerment #mrkurd

‎ئەمریكاو پەرەپێدانی توانای خانمان ‎

#مستەر_كورد

Beautiful Sky

Beautiful Sky 

Wednesday, July 13, 2022

یادی د. قاسملوو لەگەڵ ئەندامانی پاڕڵمانی ئورووپاو دژایەتی گەڵاڵەی بەلژیک



ئەمرۆ ئەنستیتوتی گوڵد بۆ کاروباری ستراتیژی نێونەتەوەیی، کۆبوونەوەیەکی بۆ باس لەسەر دیدی جیهانی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەمریکاو دۆخی جیهانی پێکهێنابوو.
لە کۆبوونەوەدا کە لە ڕێگای زوومەوەو بۆ ماوەی پتر لە یەک کاتژمێر بەرێوەچوو، لێکۆڵەرانی ئەنستیوتی گوڵدو ئەندامانی پاڕڵمانی ئورووپا وێرای تاوتوێکردنی سیاسەتەکانی ئەمریکا، شەری رووسیاو ئۆکرایناو کاریگەرییەکانی لەسەر جیهان، هەروەها دوایین سەفەری سەرۆک بایدەن بۆ رۆژهەڵاتی نێوەراست و پرسی رووبەروو بوونەوەی ئێران لەم بوارەدا کەوتە ژێر تیشکی لێکدانەوە.
لەو دەرفەتەدا روو بە بەشداران بە گشتیی، ئەندامانی پاڕڵمانی ئورووپا بە تایبەتی باسم لەوە کرد کە ئەمرۆ ٣٣ ساڵ بەسەر شەهید کرانی د. قاسملوو هاورێیانی بە دەستی دیپلۆمات تیرۆریستەکانی ئێران تێپەر دەبێ. باسم لەوەش کرد ئەم ساڵیادە لە کاتێکدایە دەوڵەتی بەلژیک گەڵاڵەیەکی پڕ لە شەرمەزاری بۆ ساتوسەدا لەگەڵ رێژیمی ئێران پەسەند کردوە، ئەمەش بۆ ئازاد کردنی ئەسەدوڵا ئەسەدی هاتۆتە ئاراوە کە لەبەرگی دیپلۆماسی دا بە هۆی هەوڵی تیرۆریستی ماوەی ٢٠ ساڵ گیرانی لە لایەن دادگای بەلژیک بۆ بڕاوەتەوە.
بە ئەندامانی پاڕڵمانی ئورووپام وت ئەم پرسە بۆ منی کورد والێکدەدرێتەوە کە ئورووپاییەکان پشتیوانی و کارئاسانی بۆ تیرۆرسیم لە نێو ماڵی خۆیان دەکەن. هەروەها داوام لێکردن دژی ئەم جۆرە هەنگاوانە بوەستنەوە چوونکە گەڵاڵەکەی بەلژیکا دژی مافەکانی مرۆڤ و پێوانە دێموکراتییەکانە.
ئەندامانی پاڕڵمانی ئوروپا بەشدار لەو کۆبوونەوە باسەکەیان بە جیددی وەرگرت و رایانگەیاند لەو بارەوە هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن.
شیاوی باسە لەو کۆبوونەوەدا نوێنەری کۆمەڵە لە ئەمریکا بەشدار بوو.

''ئەورووپییەک لە وڵاتی کوردان'' بە کرمانجی کەوتە بازارەوە



رەحیم رەشیدی
پەڕتووکی ''ئەوڕووپیەک لە وڵاتی کوردان'' بە شێوەزاری کرمانجی چاپ و بڵاوکرایەوە. ئەو کتێبە بیرەوەری و بەسەرهاتی خاتوو ''هێلێن قاسملوو'' لە خۆدەگرێ، کە وەکوو ئورووپی و هاوژینی د. قاسملوو بەشێکی گرینگ لە مێژووی حیزبی دێموکرات و خەباتی ئازادیخوازانەی رۆژهەڵاتی کوردستانە.
''سەلیم زەنجیری''، پێشمەرگەی وەرگێری ئەو بەرهەمە لەم بارەوە وتی: ''لە 33 هەمین ساڵڤەگەڕی تێرۆرکرانی د. قاسملووی نەمرو هاوڕێیانی دا، وەکوو وەفایەک بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەو رێبەرە مەزنە، پەرتووکی “ئەوڕۆپیەک ل وەڵاتێ کوردان''، بە شێوە زاری کرمانجیم بڵاوکردەوە. چونکە پێشتر ئەو پەڕتووکە بە زمانەکانی، فەرانسەوی، چێکی، ئینگلیزی، فارسی، تورکی، عەرەبی، زاراوەی سۆرانی بڵاوکراوەتەوە.''
کورتەیەک دەربارەی سەلیم زەنجیری:
''سەلیم زەنجیری”، خەڵکی ئۆرمیەی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ساڵی 1999 بووەتە پێشمەرگە. ئەندامی دامەزرێنەر و سەرنووسەری رۆژنامەی ئاگری بوو کە بە کرمانجی بڵاودەکرایەوە. رۆژنامەوانی تیشک تیڤی بوە. لە یادی 25 ساڵەی شەهیدکرانی د. قاسملوودا، “کوردستان و کورد”ی د. قاسملووی لە فارسیەوە وەرگێرابووە سەر کورمانجی ژووروو.
ناوبراو بێجگە لە وەرگێڕان''کوردستان و کورد'' هەروەها پەرتووکی “ئەوڕۆپیەک ل وەڵاتێ کوردان” سێ وەرگێڕانی دیکەی چاپکراوی کورمانجی لە سەر ئەنفالی کوردانی باشوور بە ناوەکانی “گەلاوێژ”- “شەمیلە” و “حەپسە”ی چاپ و بڵاوکردۆتەوە. هەروەها دوو وەرگێڕانی دیکەی لەژێر چاپە. هەنووکە زەنجیری بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.

Tuesday, July 12, 2022

دیدار لەگەڵ قەشە ئەندرۆ برانسۆن


مستەر کورد نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەنەدا، چاوی بە قەسە ئاندرۆ برانسۆن کەوت.
لەو دیدارەدا باس لە بایەخی پێوەندییەکانی کوردستان و ئەمریکا کرا. رەحیم رەشیدی نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی سپاسی هەوڵ و ماندوو بوونی لە پێوەندی لەگەڵ بایەخدانی ناوبراو بە چاکەخوازی و ئازادی ئایین کردو لەم بارەوە لەسەر کولتووری پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە کوردستان قسەی کرد.
قەشە برانسۆن لای خۆییەوە وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی بۆ ئەو دیدارە، باسی لە ئەزموونەکانی خۆی لە رۆژهەڵاتی نێوەراست کردو لەم بارەوە باسی لەوە کرد کە کوردستان تەنیا شوێنێکە کریستیانەکان دەتوانن بە زمانی کوردی نزاو عیبادەتی خۆیان بکەن و پەرتووکە ئاینییەکانیان چاپ و بڵاوبکەنەوە.
دوو لایەن بریاریاندا بۆ ئاڵوگۆری زانیاری دەربارەی پرسەکانی مافی مرۆڤ و ئازادی پێکهاتەکان و پتەوترکردنی پێوەنییەکانی کوردستان و ئەمریکا درێژە بە دیدارو چاوپێکەوتنەکانیان بدەن.
قەشە برانسۆن ساڵی 1968 لە ویلایەتی ''نۆرس كارۆلینا''ی ئەمریکا لەدایك بووە، برانسۆن و خێزانی سەر بە كلێسای ئەنجیلین. برانسۆن و خێزانەکەی ساڵی 1993 چوونەتە شاری ئەزمیر لە توركیاو دوو منداڵیان لەوێ لە دایك بووە. ساڵی 2016 برانسۆن لە لایەن تورکیاوە بە تاوانوەپاڵدانی ''تیرۆرو سیخوری'' دەسبەسەر کرا، ئەمەش بویە کێشەیەکی گەورە لە پێوەندییەکانی نێوان واشنگتن و ئانکارا و بەم جۆرە برانسۆن بوە یەکێک لە دیارترین كەسایەتییەكان لەسەر ئاستی جیهان.
کار گەیشتە جێگایەک دۆناڵد ترەمپ زنجیرەیەك سزای ئابووری بخاتە سەر تورکیاو بەم هۆیەوە گورزێکی گەورە لە ئابووری تورکیا کەوت و نرخی لیرەی ئەو وڵاتە بایەخی خۆی لە دەستدا.
تورکیا ویستی لەم بە گرتنی قەشە برانسۆن ئەمریکا ناچار بکات بانگخوازی ئیسلامی فەتحوڵا گوڵەن رادەست بکرێتەوە، دواتر هەوڵی بۆ ئازادكردنی هاكان ئەتیلا، جێگری سەرۆكی بانكی خەڵکدا کە بە تاوانی پارە سپی کردنەوە بۆ ئێران لە ئەمریکا گیراوە. بەڵام ئەمریکا هەموو داواکانی تەرکیا رەت کردەوە.


دواجار قەشە ئه‌ندرۆ برانسۆن، ئۆکتۆبەری 2018 ئازاد کراوو به‌ فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌ره‌و بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی له‌ ناوچه‌ی رامشتاینی ئه‌ڵمانیا رۆیشت، لەوێوەش گەرایەوە ئەمریکاو لە کۆشکی سپی پێشوازی گەرمی لێکرا.

پەڕتووکی ئازادی لە هزرو ڕامانی قاسملوودا

   رەحیم رەشیدی

لە بەرەبەرەی 33هەمین ساڵیادی شەهیدکرانی د. قاسملوودا، پەڕتووکی ''ئازادی لە هزرو ڕامانی قاسملوودا''، کەوتە بازارەوە. پەڕتووکەکە 188 لاپەرەیە، لە قەبارەیەکی مامناوەندیدا لە لایەن ''گۆڤاری تیشک''،  چاپ و بڵاو کراوەتەوە، رێبوار دیزاینی بۆ کردوەو جەماڵ فەتحی کاری هەڵەچنی تێدا کردوە.

نووسەری ئەم پەڕتووکە ''عەلی مونەزەمی'' دەربارەی ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەو بەرهەمە لە ئێستادا، بە كوردستان تیڤی وت: ''ئێمەی کورد خەبات بۆ ئازادی دەکەین، پێویستە خۆمان بە باشی لە واتای ئازادیی جێگای مەبەست کە لە ئیرادەی نەتەوەکەمانەوە سەرچاوە دەگرێ، تێبگەین. ئەم پەرتووکە دەتوانێ سەرەتایەک بێ بۆ ئەوەی رێگا بۆ خوێنەران خۆش بکات بە دوای تێگەیشتن لە واتای ئازادی‌دا برۆن، تاکوو لە ئیرادەی نەتەوەکەمان تێبگەن. لەبەر ئەوەی هەوڵی دوژمنانمان تا ئێستاش ئەوە بووە لە پێوەندی لەگەڵ ئازادی‌دا شیکردنەوەیەکی چرووک و چەوت دەرخواردی تاکی کورد بدەن و هزری کوردستان بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە قاڵب بدەن. ئێمە دەبێ بزانین ئازادی چییە و کام بەشی ئەم ئازادییە گرینگە و  بۆ دەست ‌لێهەڵگرتن ناشێ، جیاوازیی ئازادیی تاکەکەسی و ئازادیی گرووپێکی تایبەتی (بۆ وێنە گرووپێکی نەتەوەیی) چییەو هتد...

بە پلەی یەکەم ئامانجم ئەوەیە تاکی کورد بۆ خۆپێگەیاندن لە واتای ئەو ئازادییەی لە ئیرادەی نەتەوەکەمانەوە سەرچاوەی دەگرێ تێبگات. د. قاسملوو یەکێک لەو دەگمەنە ڕێبەرانی کوردە توانیویەتی لە ئاخافتن و نووسینەکانی‌دا ئەو ئیرادەیە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرجەستە  بکاتەوە. ئەم پەرتووکە هەوڵی‌داوە بناغە هزرییەکانی د. قاسملوو لە پێوەندی لەگەڵ ئازادی‌دا شەنوکەو بکاو ڕێبوارانی ڕێگای قاسملوو و خەباتکارانی کورد هان بدات لێی تێبگەن و لە کاتی پێویست‌دا بەکاری بێنن بۆ بڕیاردان و درێژەدانی کارو خەبات.

هاکات کار بۆ ئەوە کراوە تاکوو تاکی کورد خۆی پەروەردە بکات، ئەو خۆپەروەردەکردنە دەبێتە هۆی پەیدابوونی بڕوابەخۆبوون. د. قاسملوو خۆی پەروەردەکردبوو و خاوەنی زانیاری و زانستی پێویست بوو لە پێوەندی لەگەڵ ئەرکەکانی‌دا؛ بۆیە ڕێبەرێکی سەرکەوتوو بوو. لەم پەرتووکەدا بە باشی باسی ئەوە کراوە راستییەکان لە سەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی دیکە دەگۆردرێن. بۆیە پێویستیمان بە خۆپەروەردەکردنە تا بتوانیین بۆ هەر سەردەمێک بە گوێرەی ڕاستییەکانی هەمان سەردەم وڵامی چارەسەریی پرسگرێکەکان بدەینەوە.''

عەلی مونەزەمی وەکوو نووسەری پەڕتووکەکە باس لەوە دەکات لە کاتی نووسینەوەی ئەم بەرهەمەدا کۆمەڵێک شتی نوێی سەبارەت بە دیدو جیهانبینی د. قاسملوو بۆ دەرکەوتوە: ''تیۆرییەکانی ئازادی وەک نەبوونی سەردەستی، تیۆرییەکی بە تەواوی نوێیەو تەمەنی لەوانەیە دوو دەییە بێ. بەڵام کاتێک لە بیرو هزری قاسملوودا لێی بکۆڵییەوە، دەردەکەوێ بۆچوونەکانی د. قسملوو لەبارەی ئازادی‌دا هەموو ئەو هۆکارانە دەگرێتەوە کە زانایان لەو دواییانەدا باسیان کردووە. د. قاسملوو چ لە پێوەندی لەگەڵ ستەمی نەتەوەیی‌دا، چ لە پێوەندی لەگەڵ پرسەکانی پێوەندیدار بە زڵم و زۆرداری چینایەتی یان زۆرداریی سیاسیی و پرسی دێموکراسی‌دا، ئەوەی وەک بەڵگەو هۆکار باسی کردوون، دەرخەری ئەم ڕاستییەیە د.قاسملوو ئازادی لە نەمانی سەردەستیی ئەوانی دیکەدا دەبینی. وەها ئازادییەکە لە روانگەوە د. قاسملوودا "کەڕامەت و شەخسییەت دەدا بە مرۆڤەکان." یانی بە کورتی، بیر و ئەندیشەی قاسملوو هێشتا لە گەڵ ڕاستییەکانی ئەم سەردەمەدا ڕێک دەکەون. ئێمە نابێ وای لێ بکەین وەک کەسانی باوەڕداری ئۆلی، قاسملوو لە رەخنە بە دوور بزانیین، بەڵام ئەو هزرانەی قاسملوو پێوەندییان لەگەڵ ئازادی‌دا هەیە، ئەگەر بە تاقیکارییەکی بێ‌لایەنانەی ئەمڕۆیی‌دا بدرێنە بەرباس و رەخنەگرانە لێیان بکۆڵینەوە، دەردەکەوێ هەنۆکەش نوێن.''

نووسەر پێی وایە زەحمەتە د. قاسملوو لە هیچ قوتابخانەیەکی هزریدا بە تەواوەی جێگای بۆ بکرێتەوەو لە قاڵب بدرێ، لەم بازنەدا ئاماژە دەکات: ''قاسملوو کەسێکی چەپ و دێموکرات بوو لە بارەی ئازادی‌دا لیبراڵیزم کاریگەریی لەسەر هەبووە، لە بواری دادپەوەریی کۆمەڵایەتیشەوە کۆمۆنیتاریزم کاریگەریی لەسەر هەبووە. بەڵام ئەو کەسێکی ئەوەندە دەگمەن بوو توانیبووی پڕەنسیپە سەرەکییەکانی بیرو ئەندیشەی چەپ و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بپارێزێ. لەم بارەوە ''سارۆ ئەردەلان'' نێوی ناوە "دێموکراسیی رادیکاڵ"، هەروەها ''مستەفا زەنگین'' بە " سۆسیالیستێکی پۆست-مودیرنیست" ناوی دەبا. زەحمەتە د. قاسملوو سەر بە قوتابخانەیەکی تایبەتی پۆلێنبەندی بکرێ. بەڵام گومانم لەوەدا نیە د. قاسملوو بۆ ئازادی و دادپەروەری لە کوردستان‌دا خاوەنی شیاوتریین مەکتەبە، چوونکە ناوبراو دادپەروەری، ئازادی و دێموکراسی بە سێ کۆڵەکەی لێکدانەبڕای کۆمەڵێکی بەختیارو سەقامگیر وەسف کردوە. ''

کورتەیەک لەسەر نووسەر:

 عەلی مونەزەمی  ساڵی 1978 لە گوندێکی ناوچەی ''برادۆستی ورمێ'' بە ناوی ''گۆلەگەنی'' لە دایک بوەو خوێندنی سەرەتایی لەو گوندەو دواناوەندی لە ورمێ تەواو کردوە. ساڵی 1996 بۆتە پێشمەرگە. ساڵی 2001 وەکوو پەنابەر چۆتە وڵاتی نوروێژ، دواتر لە بواری فەلسەفەو چارەسەری ناکۆکییەکان درێژەی بە خوێندن داوەو ساڵی 2011  تێزی ماستێرنامەکەی لە سەر "دێموکراسی لە ڕوانگەی قاسملوو بۆ ئێرانێکی فرە نەتەوە" نووسیوەو خاوەنی چوار پەڕتوتوکە.

Sunday, July 10, 2022

دیدار لەگەڵ ئەندامێکی پاڕڵمانی فینلەندا


مستەر کورد نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکاو کەنەدا، لەگەڵ ئەندامێکی پاڕڵمانی فینلەندا چاوپێکەوتنی کرد.

رەحیم رەشیدی ناسراو بە مستەر کورد ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بەرپرسی کاروباری کۆنفدراسیۆن لە ئەمریکاو کەنەدا، لەگەڵ خاتوو پەیڤی رەشەنەن ئەندامی پاڕڵمانی فینلەند کۆبوویەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایەسەر پێوانەو بایەخەکانی مافی مرۆڤ و بەرپرسیاری کۆمەڵی جیهانی لەم بوارەدا بە گشتیی، دەوروو رۆڵی فینلەند بە تایبەتی، کە پێویستە داکۆکی و پشتیوانی لە مافی ستەملێکران و لە نێویاندا نەتەوەی کورد بکرێ.

لە بەشێکی دیکەی ئەو دیدارەدا باس لە دوایین پەرەسەندنەکانی شەری رووسیاو ئۆکراینا کرا، لەم بارەوە تیشک خرایە سەر رەوەتی بەئەندام بوونی فینلەندو سوئێد لە هاوبەندی ناتۆدا. نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی پێداگری لەسەر ئەو راستییە کردوە نابێ ئەو پرۆسەیە لە دژی چالاکانی کورد لەو وڵاتانە بشکێتەوەو پێویستە ئەو وڵاتانە هەوڵەکانیان بۆ هێنانەکایەی ئاشتی لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆشیان بخەنەگڕ، چوونکە لە ئاکامدا ئەم پرۆسە سەقامگیری و ئاسایش بۆ وڵاتانی ئەندامی ناتۆو لە نێویاندا تورکیا دێنێتە کایەوە. مستەر کورد داوای لە ئەندامەکەی پاڕڵمانی فینلەند کرد لەم بوارەدا رۆڵ بگێڕێ و بەم هەنگاوە رێز لە بایەخە هاوبەشەکانی کوردستانیان و وڵاتی فینلەندا وەکوو ئازادی، دێموکراسی و یەکسانی بگرێ...

شیاوی باسە ئەندامەکەی پارڵمانی فینلەندا ئاشکرای کرد بۆ خۆی یەکێک لەو کەسانە بوە لە پاڕڵمان دەنگی داوە بەوەی وڵاتەکەی پەیوەست بە ناتۆ ببێ، چوونکە پاش هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دیدو روانگەی فینلەندییەکان دەربارەی هەرەشەکانی دراوسێیەکی وەکوو رووسیا گۆڕاوەو ئەمەش وای لێکردوون کە بۆ رووبەرووبوونەوەی مەترسییەکانی داهاتوو پەیوەست بەو هاوپەیمانییە چەکدارییەوە ببن.

دیدار لەگەڵ دوو ئەندامی کۆنگرێس






لە دیداریدا لەگەڵ کریس سمیز ئەندامی کۆنگرێس و فرانکس وۆلف ئەندامی پێشووی کۆنگرێس چاوپێکەوتنی کردو سەبارەت بە چەند پرسێک ئاڵوگۆری بیروڕای لەگەڵ کردن.
لەو دیدارەدا نوێنەری کۆنفدراسیۆن باسێکی لەسەر بەرنامەو ئامانجەکانی یەکخستنی رەوەندی کوردستانی لە دەرەوە بە گشتیی و ئەمریکا بە تایبەتی کردو لەم بەستێنەدا داوای لەو دوو کەسایەتییە ئەمریکایە کرد لە پشتیوانی کردنی دۆزی کوردستان بەردەوام بن.
کریس و فرانکس باسیان لەوە کرد خۆیان لە نزیکەوە سەردانی کوردستانیان کردوەو بە چاوی خۆیان کولتووری پێکەوەژیانی ئاشتیانەیان لە کوردستان دیتوە. ئەوان وێرای بەرزنرخاندنی رۆڵی بەرزی کوردستان، هاوکات دەوری بەرچاوی پێشمەرگە لە تێکشکاندنی تیرۆریان بە بیرهێنایەوە لەسەر درێژەدان بە پشتیوانی لە کوردستان پێداگریان کردەوە.



#مستەر_کورد

Friday, July 8, 2022

پەڕتووکی ئازادی لە هزرو ڕامانی قاسملوودا

          

 رەحیم رەشیدی\ K24


لە بەرەبەرەی 33هەمین ساڵیادی شەهیدکرانی د. قاسملوودا، پەڕتووکی ''ئازادی لە هزرو ڕامانی قاسملوودا''، کەوتە بازارەوە. پەڕتووکەکە 188 لاپەرەیە، لە قەبارەیەکی مامناوەندیدا لە لایەن ''گۆڤاری تیشک''،  چاپ و بڵاو کراوەتەوە، رێبوار دیزاینی بۆ کردوەو جەماڵ فەتحی کاری هەڵەچنی تێدا کردوە.

نووسەری ئەم پەڕتووکە ''عەلی مونەزەمی'' دەربارەی ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەو بەرهەمە لە ئێستادا، بە کوردستان24ی وت: ''ئێمەی کورد خەبات بۆ ئازادی دەکەین، پێویستە خۆمان بە باشی لە واتای ئازادیی جێگای مەبەست کە لە ئیرادەی نەتەوەکەمانەوە سەرچاوە دەگرێ، تێبگەین. ئەم پەرتووکە دەتوانێ سەرەتایەک بێ بۆ ئەوەی رێگا بۆ خوێنەران خۆش بکات بە دوای تێگەیشتن لە واتای ئازادی‌دا برۆن، تاکوو لە ئیرادەی نەتەوەکەمان تێبگەن. لەبەر ئەوەی هەوڵی دوژمنانمان تا ئێستاش ئەوە بووە لە پێوەندی لەگەڵ ئازادی‌دا شیکردنەوەیەکی چرووک و چەوت دەرخواردی تاکی کورد بدەن و هزری کوردستان بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە قاڵب بدەن. ئێمە دەبێ بزانین ئازادی چییە و کام بەشی ئەم ئازادییە گرینگە و  بۆ دەست ‌لێهەڵگرتن ناشێ، جیاوازیی ئازادیی تاکەکەسی و ئازادیی گرووپێکی تایبەتی (بۆ وێنە گرووپێکی نەتەوەیی) چییەو هتد...

بە پلەی یەکەم ئامانجم ئەوەیە تاکی کورد بۆ خۆپێگەیاندن لە واتای ئەو ئازادییەی لە ئیرادەی نەتەوەکەمانەوە سەرچاوەی دەگرێ تێبگات. د. قاسملوو یەکێک لەو دەگمەنە ڕێبەرانی کوردە توانیویەتی لە ئاخافتن و نووسینەکانی‌دا ئەو ئیرادەیە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرجەستە  بکاتەوە. ئەم پەرتووکە هەوڵی‌داوە بناغە هزرییەکانی د. قاسملوو لە پێوەندی لەگەڵ ئازادی‌دا شەنوکەو بکاو ڕێبوارانی ڕێگای قاسملوو و خەباتکارانی کورد هان بدات لێی تێبگەن و لە کاتی پێویست‌دا بەکاری بێنن بۆ بڕیاردان و درێژەدانی کارو خەبات.

هاکات کار بۆ ئەوە کراوە تاکوو تاکی کورد خۆی پەروەردە بکات، ئەو خۆپەروەردەکردنە دەبێتە هۆی پەیدابوونی بڕوابەخۆبوون. د. قاسملوو خۆی پەروەردەکردبوو و خاوەنی زانیاری و زانستی پێویست بوو لە پێوەندی لەگەڵ ئەرکەکانی‌دا؛ بۆیە ڕێبەرێکی سەرکەوتوو بوو. لەم پەرتووکەدا بە باشی باسی ئەوە کراوە راستییەکان لە سەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی دیکە دەگۆردرێن. بۆیە پێویستیمان بە خۆپەروەردەکردنە تا بتوانیین بۆ هەر سەردەمێک بە گوێرەی ڕاستییەکانی هەمان سەردەم وڵامی چارەسەریی پرسگرێکەکان بدەینەوە.''

عەلی مونەزەمی وەکوو نووسەری پەڕتووکەکە باس لەوە دەکات لە کاتی نووسینەوەی ئەم بەرهەمەدا کۆمەڵێک شتی نوێی سەبارەت بە دیدو جیهانبینی د. قاسملوو بۆ دەرکەوتوە: ''تیۆرییەکانی ئازادی وەک نەبوونی سەردەستی، تیۆرییەکی بە تەواوی نوێیەو تەمەنی لەوانەیە دوو دەییە بێ. بەڵام کاتێک لە بیرو هزری قاسملوودا لێی بکۆڵییەوە، دەردەکەوێ بۆچوونەکانی د. قسملوو لەبارەی ئازادی‌دا هەموو ئەو هۆکارانە دەگرێتەوە کە زانایان لەو دواییانەدا باسیان کردووە. د. قاسملوو چ لە پێوەندی لەگەڵ ستەمی نەتەوەیی‌دا، چ لە پێوەندی لەگەڵ پرسەکانی پێوەندیدار بە زڵم و زۆرداری چینایەتی یان زۆرداریی سیاسیی و پرسی دێموکراسی‌دا، ئەوەی وەک بەڵگەو هۆکار باسی کردوون، دەرخەری ئەم ڕاستییەیە د.قاسملوو ئازادی لە نەمانی سەردەستیی ئەوانی دیکەدا دەبینی. وەها ئازادییەکە لە روانگەوە د. قاسملوودا "کەڕامەت و شەخسییەت دەدا بە مرۆڤەکان." یانی بە کورتی، بیر و ئەندیشەی قاسملوو هێشتا لە گەڵ ڕاستییەکانی ئەم سەردەمەدا ڕێک دەکەون. ئێمە نابێ وای لێ بکەین وەک کەسانی باوەڕداری ئۆلی، قاسملوو لە رەخنە بە دوور بزانیین، بەڵام ئەو هزرانەی قاسملوو پێوەندییان لەگەڵ ئازادی‌دا هەیە، ئەگەر بە تاقیکارییەکی بێ‌لایەنانەی ئەمڕۆیی‌دا بدرێنە بەرباس و رەخنەگرانە لێیان بکۆڵینەوە، دەردەکەوێ هەنۆکەش نوێن.''

نووسەر پێی وایە زەحمەتە د. قاسملوو لە هیچ قوتابخانەیەکی هزریدا بە تەواوەی جێگای بۆ بکرێتەوەو لە قاڵب بدرێ، لەم بازنەدا ئاماژە دەکات: ''قاسملوو کەسێکی چەپ و دێموکرات بوو لە بارەی ئازادی‌دا لیبراڵیزم کاریگەریی لەسەر هەبووە، لە بواری دادپەوەریی کۆمەڵایەتیشەوە کۆمۆنیتاریزم کاریگەریی لەسەر هەبووە. بەڵام ئەو کەسێکی ئەوەندە دەگمەن بوو توانیبووی پڕەنسیپە سەرەکییەکانی بیرو ئەندیشەی چەپ و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بپارێزێ. لەم بارەوە ''سارۆ ئەردەلان'' نێوی ناوە "دێموکراسیی رادیکاڵ"، هەروەها ''مستەفا زەنگین'' بە " سۆسیالیستێکی پۆست-مودیرنیست" ناوی دەبا. زەحمەتە د. قاسملوو سەر بە قوتابخانەیەکی تایبەتی پۆلێنبەندی بکرێ. بەڵام گومانم لەوەدا نیە د. قاسملوو بۆ ئازادی و دادپەروەری لە کوردستان‌دا خاوەنی شیاوتریین مەکتەبە، چوونکە ناوبراو دادپەروەری، ئازادی و دێموکراسی بە سێ کۆڵەکەی لێکدانەبڕای کۆمەڵێکی بەختیارو سەقامگیر وەسف کردوە. ''

کورتەیەک لەسەر نووسەر:

 عەلی مونەزەمی  ساڵی 1978 لە گوندێکی ناوچەی ''برادۆستی ورمێ'' بە ناوی ''گۆلەگەنی'' لە دایک بوەو خوێندنی سەرەتایی لەو گوندەو دواناوەندی لە ورمێ تەواو کردوە. ساڵی 1996 بۆتە پێشمەرگە. ساڵی 2001 وەکوو پەنابەر چۆتە وڵاتی نوروێژ، دواتر لە بواری فەلسەفەو چارەسەری ناکۆکییەکان درێژەی بە خوێندن داوەو ساڵی 2011  تێزی ماستێرنامەکەی لە سەر "دێموکراسی لە ڕوانگەی قاسملوو بۆ ئێرانێکی فرە نەتەوە" نووسیوەو خاوەنی چوار پەڕتوتوکە.

World Refugee Day

World Refugee Day

‎ڕۆژی جیهانی پەنابەران‎

‎ڕۆژی جیهانی پەنابەران‎

Thursday, July 7, 2022

چۆن منداڵێکی دوو ساڵان بووە خاوەنی دوو ملیۆن دۆلار؟

رۆژی دووشەممە 4ـی تەمووزی 2022، لە کاتی ساڵوەگەڕی رێورەسمی سەربەخۆیی ئەمەریکا، لە رووداوێکی تەقەکردن لە شاری ''هایلاند پارک'' لە ولایەتی ''ئێڵینۆی''، 6 کەس کوژران و پتر لە 30 کەس بریندار بوون.
کێڤن مەکارتی تەمەن 37 ساڵ، ئیرینا مەکارتی تەمەن 35 ساڵ، دایک و باوکی ئایدەن مەکارتی تەمەن دوو ساڵان بوون کە لەو رووداوەدا کوژران، بەڵام منداڵە تەمەن دوو ساڵانەکەیان هیچی لێنەهات.
دواتر ڕۆژی سێشەممە، ئیرنا کۆڵن، لە ماڵپەری ''GoFundMe'' هەڵمەتێکی یارمەتی کۆکردنەوەی بۆ ئایدەن رێکخست. لە ماوەی کەمتر لە شەو و رۆژێکدا لە لایەن نزیک بە 40 خێرخوازەوە پتر لە 2 ملیۆن دۆلار کۆکرایەوە.
''ئیرینا کۆڵن'' خاوەن بیرۆکەی هەڵمەتەکە ئاشکرای کردووە، هەنگاوەکەی بە رەزامەندی کەسوکاری ئایدەن دەستپێکردووە و لەم بارەوە نووسیبووی: "ئەم هەڵمەتە بۆ پارە کۆکردنەوە رادەگەیەنم بە مەبەستی داکۆکیکردن لەو منداڵە و دابینکردنی تێچووی ئەو کەسانەی ئەرکی بەخێوکردن، چاودێریکردن و پشتگیریکردنی ئایدەن لە ئەستۆ دەگرن".
''دانا و گرێگ رینگ'' دوو هاووڵاتی ئەمەریکاین، ئەوان لە ''شیکاگۆ'' بە کەناڵی ''CBS''یان وتووە: ''ئێمە تاساین کاتێک ئەو منداڵەمان لەگەڵ کەسێکی نەناسراودا دیت. پاشان ئایدەنمان برد و ئاگامان لێی بوو. تا دواجار پۆلیسی ''هایلاند پارک'' منداڵەکەی رادەستی دایە گەورە و باپیرەی کردووتەوە.''
''ئیرینا کۆڵن'' رێکخەری هەڵمەتەکە سەبارەت بە داهاتووی منداڵەکە و چۆنیەتی بەخێوکردنی وتوویەتی: ''ئایدەن لەلایەن بنەماڵە خۆشەویستەکەیەوە چاودێری دەکرێت، ئەو رێگایەکی دووری لەپێشە بۆ سەقامگیری و سارێژبوونەوە، لە کۆتاییدا ''ئایدەن'' وەک هەتیوێک ژیان بەسەر دەبات.''

‎ناوەرۆكی لوتكەی ٢٠٢ ئازادی ئایین و كوردستان ‎

#مستەر_كورد

Mary Milben

https://www.youtube.com/shorts/WpDlMu5hjYo

كوردستان و ئازادی ئایین

 كوردستان و ئازادی ئایین

لوتكەی ٢٠٢٢ ئازادی ئایین و كوردستان

 لوتكەی ٢٠٢٢ ئازادی ئایین و كوردستان  

پێوەندی كوردستان و ئەمریكا


#مستەر_كورد

هه‌ڵویستی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كان

#مستەر_كورد