Archive
-
▼
2018
(268)
-
▼
September
(43)
- Han kallades för "Mr. Kurd" av Donald Trump – blev...
- «آقای کُرد»؛ خطاب دونالد ترامپ به یک خبرنگار
- Mr. Kurd talked to Euronews about President Trump'...
- سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ره‌حیم ره‌شیدی: فه‌رموو به‌رێز...
- President Trump: The Kurdish People are great People
- کار و چالاکی “بەڕێز کورد” جێگای ئەو پەڕێ رێز و پێز...
- لێدوانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ره‌حیم ره‌شیدی هه‌رای ...
- President Trump Talks about the Kurds and Iran
- سەرۆک ترەمپ بۆ به‌رێز كورد: ده‌سبه‌رداری كورد نابین
- ساڵیادی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان
- ڕوانگه‌ی تورك، فارس و عه‌ره‌بێك له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆی...
- نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان: حەوتوویەکی دژوار بۆ ئـ‌ێران
- ئه‌ندامانی كۆنگرێس له‌سه‌ر مووشه‌كبارانی دێموكرات ...
- ڕاسان به‌رده‌وامه
- واشنتن: دەمانهه‌وێت له‌گه‌ل تاران پەیماننامەیەک مۆ...
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: "ئیران گەورەترین پشتیوان...
- كه‌ركووكیه‌كان داوایان هه‌یه
- واشنگتن: ڕوانگه‌ی نوێنه‌رانی پارتی و یه‌كیه‌تی بۆ ...
- سه‌رۆك تره‌مپ پێی وایه جۆن كێری خزمه‌تی تاران و ت...
- داهاتووی رۆژئاوای_كوردستان له گه‌مه‌ی زلهێزه‌كان دا
- بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان داوای یه‌كریزی ده‌كه‌ن
- پشت پرده حمله موشكی سپاه پاسداران به حزب دمكرا...
- خۆپیشاندانەکان بە دژی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی
- خۆنیشاندان له واشنگتن و مانگرتن له كوردستان
- هێرش بۆسه‌ر حیزبی دێموكرات و هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا
- یەکشەممە، کۆریادی شەهیدانی مووشەکبارانی کۆیە!
- Congressman Ted Poe to Rahim Rashidi We should st...
- Stay with #Kurdistan against terrorism
- ره‌حیم ره‌شیدی : یه‌كگرتوویی رۆژهه‌ڵات ئاماژه‌یه ...
- These missile attacks against the Kurds
- وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا، ڕێزدار جه‌یمز به‌زان
- ئەمریکا دەربارەی پەلامارەکەی کۆیە: ئێران رۆڵێکی خر...
- ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن كۆمیته‌ی حیزبی دێموكر...
- کۆریادی شەهیدانی میکۆنۆس
- لایه‌نه شاراوه‌كانی هێرش بوسەر #حیزبی_دێموکڕات
- Iraq: Protesters set fire to Iranian consulate in ...
- Iraq: Protesters set fire to Iranian consulate in ...
- Iraq: Protesters set fire to Iranian consulate in ...
- بۆ شه‌هید قاسملوو سیمبولی پێشمه‌رگه‌و شه‌هید
- جۆن مه‌ككین یادی به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه
- رۆژی جیهانی بێسهروشوێنكراوهكان
- بانگێك بۆ ئازادی
- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: تەنیا كەسێك بووم سەرم ل...
-
▼
September
(43)
Saturday, September 29, 2018
«آقای کُرد»؛ خطاب دونالد ترامپ به یک خبرنگار
دونالد ترامپ، رئیس‌جمهوری ایالات متحده در جریان کنفرانس مطبوعاتی روز چهارشنبه در نیویورک، رحیم رشیدی، خبرنگار کرد حاضر در جلسه را «آقای کُرد» خطاب کرد؛ امری که خشنودی وی و برخی از کردها را به دنبال داشت.
زمانی که آقای رشیدی درخواست کرد از رئیس‌جمهور آ‌مریکا سوالی بپرسد، آقای ترامپ به او گفت: «بله، لطفا، آقای کرد، بپرسید.»
زمانی که آقای رشیدی درخواست کرد از رئیس‌جمهور آ‌مریکا سوالی بپرسد، آقای ترامپ به او گفت: «بله، لطفا، آقای کرد، بپرسید.»
از شواهد امر چنین به نظر رسید که این خبرنگار از خطاب دونالد ترامپ ناراحت نشد و سوال خود را در زمینه ارتباط میان ایالات متحده و کردها پس از سقوط داعش بیان کرد.
پس از جلسه رحیم رشیدی ضمن ابراز خشنودی از این مساله در صفحه توییتر خود چنین نوشت: «من آقای کرد هستم و به آن افتخار می‌کنم. از آقای ترامپ برای به رسمیت شناختن مبارزات کردها علیه داعش متشکرم.»
آقای رشیدی صبح امروز در مصاحبه با «یورونیوز» گفت: «من بسیار افتخار می‌کنم که کرد هستم. مردم کرد همواره نادیده گرفته می‌شوند و به همین علت وقتی از سوی مقامات به رسمیت شناخته می‌شویم به هویت خود افتخار می‌کنیم.»
وی در ادامه افزود: «از حکومت ایران تا دولت ترکیه، هویت کردها همیشه تحت حمله است. این یک لحظه خوشحال کننده برای من و بیش از چهل میلیون کرد در سراسر جهان است، زیرا از سوی رئیس جمهور ایالات متحده آمده است. ما [از سوی آقای ترامپ] به خاطر آنچه هستیم به رسمیت شناخته شدیم.»بسیاری از کردها از خطاب آقای ترامپ خوشحال هستند و در شبکه‌های اجتماعی با هشتگ MrKurd# به این سخنان واکنش نشان می‌دهند.
Friday, September 28, 2018
کار و چالاکی “بەڕێز کورد” جێگای ئەو پەڕێ رێز و پێزانینە
زۆرێک لە کوردەکان و بگرە هاوڕێیانیش لە تؤڕە کۆمەڵایەتییەکان بە بانگ گردنی رۆژنامەوانێکی چالاکک وبوێری کورد، رە‌حیم رەشیدی لە لایەن سەرۆک ترامپەوە بە “بەڕێز کورد” هەڵچوونە و هەر یەکەو بەجۆرێک رەخنەی لێدەگرن. هێندێک بە دڵی خۆیان شرۆڤە بۆ وڵامەکەی ترامپ دەکەن، و شانەبشانی دوژمنانی کورد ئەو بانگ کردنە بە بێحورمەتی و فێلبازی دەزانن. من هیچ بێڕێزێک لەوەدا نابینم رۆژنامەوانێکی کورد کە لەوانەیە سەرۆکی گەورەترین وڵات ناوەکەی نەزانێ بەڵام دەزانێ کوردە بە “بەڕێز کورد” ناوی بەرێ بەڵکوو زۆریش جێگای شانازییە و ئەوە چالاکی و ماندوونەناسی هاوڕییەکی چالاکی حیزبی و کورد دەگەینێ کە لەوەتی گەیشتۆتە واشنگتۆن دەرگا نەماوە بۆ گەیاندنی دەنگی کورد بە تایبەتی لە رۆژهەڵات بیکوتێ و کێشەی ئێمە لەو پەڕێ بۆشایی دیپڵۆماسی لە ئەمریکا بە بەرپرسان و میدیاکان بگەیەنێ.
ئەوەی دەگەرێتەوە سەر دەقی وڵامەکەی ترامپ بۆ بەشێک لە پرسیارەکەی “بەڕێز کورد” تا ئەو جێگایەی من ئاگادرم زۆربەی وڵامەکانی ترامپ لە سەر کورد هەر لەو چوارچێوە دابوونە و بگرە ئەم جارە زۆر باشتریشی قسە کرد. ئەو شێوە و ستایلی قسە کردنی سەرۆک ترامپە کە تازە بە کەس ناگۆڕدرێ. بۆ بەرچاوروونی و بۆ ئەوانەی دەیانهەوێ لە ئاوی لێڵ ماسی بگرن و چاویان بە رۆڵەیەکی سەرکەوتوو و چالاکی کورد هەڵنایە و بە بێ ئەوەی بۆخۆیان لە دەقی وڵامەکەی ترامپ حاڵی بن و تێبگەن لە جیاتی دەستخۆشی و ماندوونەبوونی لە بەڕێز رە‌حیم رشیدی هێرش دەکەنە سەر ناوبراو رەخنە لە وڵامەکەی ترامپ دەگرن، کە جێگای خۆیەتی بەڵام با ئەوەش بزانین جگە لە ترامپ چ بەرپرسێکی ئەمریکی و بگرە بیانیش لە سەر کورد ئاوە بە راشکاوی قسەی کردووە، جار کارم بە کردەوەکانیشیان نییە ترامپ بەم شێوەیە وڵامی “بەڕێز کورد”ی دایەوە. “ئێمە بەینمان لە گەل کورد باشە، دەمانهەوەێ زۆریان یارمەتی بکەین. ئەوە لە بیر مەکە، ئەوە مەوتەنی وانە. دەبێ یارمەتیان بکەین، دەمهەوێ یارمەتیان بکەم. شانبەشانی ئێمە شەڕیان کرد و لە گەڵ ئێمەش گیانیان بەخت کرد. بە دەیان هەزار کورد لە شەری داعشدا گیانیان لە دەست دا. بۆ ئێمە و لە گەڵ ئێمە مردن، لە راستیدا گیانیان بۆخۆیان بەخت کرد. بەڵام خەڵکانێکی باشن و ئێمە ئەو لەبیر ناکەین، ئەمن لەبیری ناکەم، ناتوانم بلێم لە داهاتوودا چ روو دەدات، بەڵام دەتوانم پێتان بڵێم کە من لەبیری ناکەم و ئەوانە خەڵکانێکی باشن.
بەداخەوە ئەوە کەلتوورێکی یەکجار زۆر خەراپی ناو کورد و بە تایبەتی ناو رۆژهەڵاتییەکانە بە تایبەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە مادام بۆخۆیان هیچیان لە دەست نایە، چاویشیان بە سەرکەوتوویی و پێگەیشتوویی کەس هەڵنایەت و بەداخەوە زۆر جار بە شوێن شەپۆلی رەخنە و بێحورمەتێک دەکەون کە نازانین هەر سەرچاوەکەی لە کۆییە و کێ وەگەڕی دەخا.
داهێنان لە کار‌و پیشە کلیلی سەرکەوتنە. جا ئەو کارە حیزبایەتی بێت، بازرگانی و یا کاری میدیای. بەشداری و جێخۆکردنەوە کاک رە‌حیم لە ناوەندەکانی دەسەڵات لە ئەمریکا وەکوو رۆژنامەڤانێکی کورد داهێنانێک و سەرکەوتنێکی تایبەتی بەڕێزیانە کە بە کەمتر کەس و بگرە لایەنیش دەکرێ.
دەستخۆشی لە هاوڕێ بەڕێزم کاک رە‌حیم رەشیدی دەکەم و ماندوونەبوونی پێ دەڵێم و داوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەکەم. بە راشکاوی دەتوانم بڵێم ناوبراو یەکێک لەو دەگمەن کەسانەیە کە باوەری قووڵی بە خۆیی و بەنەتەوەکەی هەیە و خۆی و نەتەوەکەی پێ لە هیچ کەس و لایەنێک کەمتر نێ و ئەوەش وایکردووە کە لە کەمتر لە چەندین ساڵ شانبەشانی میدیاکارە هەرە بەدەسەڵات و گەورەکان رووبەڕووی گەورەترین بەرپرسی بەهێزترین وڵاتی دونیا بێتەوە.

ئه‌م بابه‌ته له فه‌یسبووكی كاك شه‌ریف بێهرووز وه‌رگیراوه.
Thursday, September 27, 2018
Wednesday, September 26, 2018
Monday, September 24, 2018
Sunday, September 23, 2018
Friday, September 21, 2018
Thursday, September 20, 2018
واشنتن: دەمانهه‌وێت له‌گه‌ل تاران پەیماننامەیەک مۆر بكه‌ین
ره‌حیم ره‌شیدی_واشنگتن
رۆژی چوارشه‌ممه، رێكه‌وتی ١٩ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠١٨، برایان هوك به‌رپـرسی تایبەتی تیمی كاروباری ئێران له سیمینارێكی ئه‌نستیتوتی هۆدسۆن، رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا به ئامانجی مۆركردنی په‌یماننامه‌یه‌ك خوازیاری دانوستاندن لەگەڵ ئێرانه‌و ئه‌مه‌ش به‌رنامه‌كانی موشەکی بالیست و كێشه‌ی ناو‌کی تاران ده‌گرێته‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌مریكا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ روونكردنه‌وه‌ی پتری مه‌به‌سته‌كی وتی: " ئەو ڕێکەوتنە نوێـیەی كه گه‌ره‌كه‌مانه لەگەڵ ئێران مۆری بکەین ڕێکەوتنی نێوان دوو حكوومه‌ت نابێ، وه‌كوو ئه‌وه‌ی پێشوو، بەڵکو پەیماننامەیەک ده‌بێت."
برایان هوک، ڕایگەیاند بەڕێوەبەرایەتی سەرۆکی پـێشوو باراک ئۆباما نەیتوانی دەنگی پـێویست بۆ پەسەند کردنی ڕێکەوتننامەکە لە ئەنجومەنی پیران بەدەست بهێنێت، بەڵام لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو دەنگی پێویستی به ده‌ست هێناو په‌سه‌ند كرا. ناوبراو له‌م باره‌وه وتی كه ئەمە لە سیسته‌مه‌ی به‌رێوه‌به‌ری ئەمریکادا بەس نیـیە، ئەگەر بتەوێت شتێک بەردەوامی هەبێت، ئه‌وه ده‌بێ ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌نگی له‌سه‌ر بدات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته په‌یماننامه‌یه‌ك.
هوك ڕێبەرانی ئێرانی تۆمه‌تبار كرد كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران وتووێژ‌و رێكه‌وتنیان به‌لاوه گیرنگ نیه. چوونكه سەرەڕای ئەوەی ئەمساڵ سەرۆک تره‌مپ و مایک پەمپـێۆ وەزیری دەرەوە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران، لێ ئه‌وان بێده‌نگه‌یان له‌م پرسه كردوه. هوك هه‌روه‌ها وتی كه ره‌فتاره‌كانی تاران نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كه پـلانەکانمان دژی ئێران بگۆرین، ، بەرنامەی سەپاندنی سزاكانمان به‌سه‌ر ئێران دا جێبەجێ دەکرێت و هه‌روه‌ها ڕێوشوێنی توندتر له‌م باره‌وه ده‌گرینه به‌ر."
هوك وتی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی ئێران مه‌تریسداره‌و باره‌وه هێرشی مووشه‌كی ئێرانی بۆسه‌ر كۆیه به نموونه هێناوه‌یه كه ده‌كرێ تاران ئه‌و جۆره چه‌كانه بۆ گواستنه‌ی ئه‌تۆم به‌كار بهێنێت و ته‌نانه‌ت راده‌ستی میلیشاكانی هاوپه‌یمانی له نێوچه‌كه و له نێویان دا عێراق بكات.
شیاوی باسه كه له كاتی قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مریكادا دژبه‌رانی شه‌ر ناره‌زایاتیان نیشان دا و خوازیار بوون كه سه‌زاكانی ئه‌مریكا دژی ئێران كۆتایی پێبێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: "ئیران گەورەترین پشتیوانی تیرۆرە".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: "ئیران گەورەترین پشتیوانی تیرۆرە".
ره‌حیم ره‌شیدی_واشنگتن
له راپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتوه: "ئیران گەورەترین پشتیوانی تیرۆرە".
راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا كه له ساڵی ٢٠١٧دا، ئاماده كراوه، ئاشكرای كردوه كه تاران له ساڵی ٢٠٠٩دا، ئاسانکاریی بۆ رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیدە كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده بشێ پاره‌و چەکدار بۆ باشووری ئاسیا و سووریا بگوازێتەوە.
ڕاپۆرته‌كه سه‌باره‌ت به ئێران، ئه‌و وڵاته وه‌كوو "گەورەترین داكۆكیكارو پشتیوانی تیرۆر" دەناسێنێته‌وه. هه‌روها راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئێران، هۆكارو به‌رپرسیاری ناسەقامگیرییەکانی وڵاتانی ئەفغانستان، بەحرەین، عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەنه.
له راپۆرتەکەدا به روونی باس له‌وه كراوه كه تاران هەوڵی زیان گەیاندن بە حکومەتەکانی نێوچەکە دەدات و هاوکات گرژییەکانی نێو وڵاتان تووندترو به‌ربڵاوتریش ده‌كاته‌وه. ته‌نانه‌ت كۆماری ئیسلامی ئێران له رێگای سوپای قودس؛ سەر بە سوپای پاسداران، وەزارەتی هەواڵگری و ئاسایش، حیزبوڵای لوبنان و گروپه چه‌كداره‌كانی دیكه‌وه، كار‌و كرده‌وه‌كانی خۆی ئەنجام دەدات و "بۆتە گەورەترین پشتیوانی تیرۆر لە هه‌موو جیهان دا".
وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، له ساڵی ١٩٨٤وه، ئێرانی وه‌كوو پشتیوان و داكۆكیكاری سه‌ره‌كی تیرۆر ناساندوه.
هه‌روه‌ها، به گوێره‌ی راپۆرته‌كه "ئێران لە ساڵی ٢٠١٧دا وەک پشتیوانی تیرۆر ماوەتەوە و یارمه‌تی حیزبوڵڵای لوبنان، گرووپە تیرۆریستییەکانی فەلەستین، گرووپە تیرۆریستییە شێعەکانی له عێراق داوه. هاوكات چەند گرووپ لە سووریا و وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست له یارمه‌تی و پشتیوانی به‌رده‌وامی ئێران به‌هره‌مه‌ند بوون كه ئه‌و رێكخراوانه‌ش به تێكرا هه‌وڵیان بۆ سازكردنی په‌شێوی و ناسەقامگیریی داوه".
Wednesday, September 19, 2018
Tuesday, September 18, 2018
Monday, September 17, 2018
Saturday, September 15, 2018
خۆپیشاندانەکان بە دژی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی
له‌سه‌ر داوای ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران، خۆپیشاندانێک له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ پشتیوانی لە خەباتی رزگاریخوازانەی کوردستان بەرێوە چوو.
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٢ی سێپتامبری ٢٠١٨، به‌رانبه‌ر به ٢١ی خه‌رمانان، لەسەر داوای ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران، خۆپیشاندانێک له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا بۆ پشتیوانی لە خەباتی رزگاریخوازانەی کوردستان بەرێوە چوو كه تێیدا وێڕای بێزاری ده‌ربڕین له مووشه‌كباران كردنی بنكه‌كانی حیزبی دێموكرات له شاری كۆیه، کە تێیدا ١٧ تێکۆشەری دێموکرات و لە نێویان دا ئـەندامانی ڕێبەری شەھید بوون و پتر لە ٤٠ کەسیش بریندار بوون.
ھاوکات خۆپیشانده‌ران له داردانی سێ به‌ندكراوی بێتاوانی كورد كه رۆژی ١٧ی خه‌رمانان له لایەن رێژیمی په‌ت و سێداره‌وه له دار دران، مه‌حكووم كرد.
خۆپیشاندەران، بە وتنەوه‌ی دروشم و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و وێنەی شەهیدانی مووشه‌كبارانی بنكه‌كانی دێموكرات لە کۆیە و گیراوه سیاسی و پێشمه‌رگه ئێعدام كراوه‌كانی ١٧ خەرمانان، تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان مەحکووم کرد.
هاوکات رێزیان لە یاد و بیرەوەری شەهیدان به گشتیی و نوێترین شه‌هیدانی كورد و كوردستان گرت و پەیمانیان نوێ کردەوە کە تاکوو وەدیهاتنی ئامانجی ئەو شەهیدانە، درێژەدەری رێگا و رێبازیان دەبن.
خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشم بە زمانەکانی ئینگلیسی، فارسی و کوردی و هەروەها سرودی شۆڕشگێڕی پشتیوانی خۆیان بۆ خەباتی پێشمەرگە دووپات کردەوە و تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامیان مەحکووم کرد.
خۆپیشاندەران، داواکاری هاوکاری ئامریکا بوون بۆ گۆڕینی رێژیم لە ئێران و پێیان وابوو تاکوو کۆماری ئیسلامی هەبێ ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست نایەتە دی.
لە درێژەی ئەو بەرنامەدا، کامران باڵنور بە نوێنەرایەتی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران، بڕیارنامەی خۆپیشاندەرانی خوێندەوە کە تێیدا داوا لە ئامریکا کرابوو لە هەمبەر دەستێوەردانەکانی ئێران لە کاروباری ناوچەکە کاردانەوەی جیددتری هەبێ؛ دواتر ئەو بڕیارنامەیە رادەستی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەکەدا، رە‌حیم رەشیدی لەسەر مانگرتنی سەرانسەری خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان قسەی کرد و وێڕای سپاس و پێزانینی خۆپیشاندەران بۆ ئەوان، وتی کە پەیام و داوای خەڵکی کوردستان یەکڕیزی و یەکگرتوویی پتری حیزبە سیاسییەکان و کاری ھاوبەشی ئـەوانە چوونکە دوژمن بە یەک چاو ھەموومان دەبینێ.
بڕیارە ناوەندی ھاوکاری ڕۆژی یەکشەممەش کۆڕیادی شه‌هیدانی هه‌شتی سێپته‌مبه‌ر بەڕێوەببات و لەسەر لە قاودانی تیرۆریزمی ئـ‌ێران بەردەوام بێ.
شیاوی باسە کە، وێڕای نوێنەرانی حیزبە سیاسییەکانی چوار پارچەی کوردستان، کۆمەڵێک لە ئازادیخوازانی نەتەوەکانی ئێران و چالاکانی مافی مرۆڤ و راگەیەنەرە کوردی و بیانییەکان ئامادەی خۆپیشاندانەكه بوون.
Friday, September 14, 2018
Thursday, September 13, 2018
Wednesday, September 12, 2018
Tuesday, September 11, 2018
These missile attacks against the Kurds
James Bezan
"These missile attacks against the Kurds are evidence of what happens when the international community, including Canada’s Liberal government, fails to hold rogue regimes like Iran accountable.
Canadians soldiers worked side-by-side with the Kurdish Peshmerga in the international fight against the terrorist group ISIS. Their sacrifices on the battlefield should not be ignored, nor should they be abandoned when attacked by a state sponsor of terror that continues to incite war and destruction throughout the Middle East."
وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا، ڕێزدار جه‌یمز به‌زان
وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا، ڕێزدار جه‌یمز به‌زان له حیزبی كه‌نسه‌رڤه‌تڤ له سه‌ر كرده‌وه تێرۆریستیه‌كه‌ی ئێڕان دژ به دیموكرات
له فه‌یسبوكی خۆی وه‌های نووسیوه: ئێمه نابێت كورده‌كان پشتگوێ بخه‌ین. ئه‌وه كاره تێرۆریستیه‌ی ڕژیمی ئێران دژ به كورده‌كان له بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و بێهه‌ڵوێستی ئه‌وان له دژی ئه‌و ڕژیمه سه‌ره‌ڕۆیه بووه ... سه‌ربازه كه‌نه‌دیه‌كان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شه‌ریان كردووه له دژ داعش. قوربانی ئه‌وان نابێت پشتگوێ بخرێ و ناشكرێ ئه‌وان پشتگوێ بكرێن له كاتێكدا ئه‌وان ئه‌كرێن به ئامانجی ده‌وڵه‌تێك كه پاڵپشتی تێرۆریستانه و په‌ره به له‌ناوچوون ئه‌دات له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌نه‌دا ... حیزبی و حكومه‌تی كه‌نسه‌رڤه‌تڤ له گه‌ڵ هاوڕێكانی ئه‌بێت له دژی تێرۆریسم له ناوچه‌كه.
ئەمریکا دەربارەی پەلامارەکەی کۆیە: ئێران رۆڵێکی خراپ لە عێراقدا دەگێڕێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی داواکاری ئێران بۆ رادەستکردنەوەی رێبەرانی حیزبی دێموکرات و داخستنی بنکەکەیان لە شاری کۆیەی باشووری کوردستان، گوتی" دەبێت عێراق ئەو بڕیارانە دەربکات نەک ئێران". راشیگەیاند "ئێران رۆڵێکی خراپ لە ناوچەکە و لە عێراقیشدا دەگێڕێت".
ئەمرۆ سێشەممە، لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی هەفتانەدا هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبەردەم رۆژنامەوانی مێدیا ئەمریکایی و بیانییەکان دا، هێرشی تووندی کردە سەر ئێران و لە بارەی "دەستوەردان لە کاروباری عێراق"، گوتی: "ئێران بەردەوامە لە دەستوەردان، ئێران رۆڵێکی خراپ لە نێوچەکە و لە عێراقدا دەگێڕێت. ئەو هێرشەی ئەمدواییە هەوڵێکی ئێرانە بۆ ناسەقامگیرکردنی وڵاتەکە و حکومەتەکەی و نێوچەکەش".
هێزەر ناوێرت گوتیشی: "هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر کۆیە ئیدانە دەکەین، هەر وەک پێشتریش ئیدانەمان کردووە. ئەوە پێشێلکاریێکی روونی سەروەری خاکی عێراق و مافەکانی عێراقە. ئێمە بەردەوامدەبین لە پشتگیری‌کردن لە سەروەری خاکی عێراق".
لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی لێدوانەکەی سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران کە داوای لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کردبوو ئەندامانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رادەستی ئێران بکەنەوە یان دەریانبکەن، هێزەر ناوێرت گوتی: "ئێمە چاوەڕێ دەکەین ئێران رێز لە سەروەری عێراق و وڵاتانی دیکەی نێوچەکە بگرێت و ئەم هەوڵە ناسەقامگیرییانە راگرێت ئێمە پشتگیری لە سەروەری خاکی عێراق دەکەین و دەبێت عێراق ئەو بڕیارانە دەربکات نەک ئێران".
رە‌حیم رەشیدی
Monday, September 10, 2018
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن كۆمیته‌ی حیزبی دێموكرات له ئه‌مریكا!
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن كۆمیته‌ی حیزبی دێموكرات له ئه‌مریكا!
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن كۆمیته‌ی حیزبی دێموكرات له ئه‌مریكا!
هاونیشتمانیانی به‌رێز
حیزب و رێكخراوه سیاسییه كوردستانییه‌كان
ئه‌ندام و لایه‌نگرانی دڵسۆزی حیزبی دێموكڕات
حیزب و رێكخراوه سیاسییه كوردستانییه‌كان
ئه‌ندام و لایه‌نگرانی دڵسۆزی حیزبی دێموكڕات
هه‌ر وه‌كوو ئێوه‌ی به‌رێز ئاگادارن، ماوه‌ی چه‌ند رۆژ به‌ر له ئێستا، ڕاگه‌یه‌ندرابوو، كۆمیته‌ی حیزب بڕیاری دابوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه، رێكه‌وتی ١٦ی سێپته‌مبه‌ر، كۆریادی شه‌هیدانی میكۆنۆس، به به‌شداری ئێوه‌و كۆڕگێری به‌رێزان ئاره‌ش ساڵح نوێنه‌ری حیزب له ئه‌مریكا، نووسه‌رو رۆژنامه‌وان ره‌حیم ره‌شیدی، به‌رێوه ببات. ئاشكرایه كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان كردبوو.
كوردستانیانی هێژا!
به‌ڵام به‌داخه‌وه، رۆژی شه‌ممه، رێكه‌وتی ٨ی مانگ، كۆماری تیرۆر‌و سێداره‌ی ئیسلامی ئێران، هێرشێكی به‌ربڵاوی تیرۆریستی كرده سه‌ر بنكه‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموكرات، له شاری كۆیه، له باشووری كوردستان. له‌م هێرشه جنایه‌تكارانه‌دا، كۆمه‌ڵێك له باشترین تێكۆشه‌رانی دێموكرات، شه‌هیدو بریندار بوون. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م تاوانه ره‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران دژی خه‌باتگێرانی دێموكرات، سێ رۆڵه‌ی بێتاوانی كورد له به‌ندیخانه‌كانی ئێران دا له دار دران.
ئێمه وێرای سه‌ره‌خۆشی و ده‌ربڕینی هاوخه‌می قوڵی خۆمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان به گشتیی، كه‌س و كاری قوربانییه‌كان به تایبه‌تی، به رێزه‌وه پێتان راده‌گه‌یه‌نیین، وه‌كوو هه‌نگاوێكی یه‌كریزیخوازانه؛ كۆریادی رۆژی ١٦ی مانگ به‌ڕێوه نابه‌ین. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه هه‌مووان سه‌رجه‌م چالاكی و تواناكانمان یه‌ك بخه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كگرتوانه رێوره‌سمی یادی نوێترین شه‌هیدانی رێگای رزگاری كورد‌و كوردستان، به‌رزو به‌رێز رابگرین.
له لایه‌كی دیكه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌وڵ بده‌ین به چالاكی چڕوپرو هه‌نگاوی هاوبه‌ش، پێكه‌وه‌و ده‌ست له نێو ده‌ست، ئه‌م تاوانه سامناكه‌ی رێژیمی تیرۆریستی تاران، دژی خه‌باتگێرانی ئازادیخوازی كوردستان له قاو بده‌ین و په‌رده له‌سه‌ر سیما‌و نێوه‌رۆكی تیرۆریستی رێژیمی ئێران هه‌ڵده‌ینه‌وه.

سڵاو‌و له گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد‌و كوردستان
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی حه‌قخوازانه‌ی كوردستان
نه‌مان بۆ رژیمی دژه كوردی كۆماری ئیسلامی ئێران
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی حه‌قخوازانه‌ی كوردستان
نه‌مان بۆ رژیمی دژه كوردی كۆماری ئیسلامی ئێران
له‌گه‌ڵ رێز‌و سپاسمان دا
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران _ ئه‌مریكا
١٠ی سێپتامبری ٢٠١٨
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران _ ئه‌مریكا
١٠ی سێپتامبری ٢٠١٨
Sunday, September 9, 2018
کۆریادی شەهیدانی میکۆنۆس
کۆریادی شەهیدانی میکۆنۆس
کوردستانیانی هێژا
بەرێزەوە ئاگادارتان دەکەینەوە، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە مەبەستی رێزگرتن لە یادو بیرەوەری شەهیدانی میکۆنۆس، کۆریادێک بەرێوە دەبات.
بەشداریتان لەو کۆریادەدا، رێزگرتنە لە یادو بیرەوەری شەهیدان و وەفادارمانەوەیە بەو ئامانجە بەرزانەی کە ئەوان گیانیان لە پێناودا بەخشی.
رێکەوت: یەکشەممە، ١٦ی سێپتەمبری ٢٠١٨
کات: ١:٠٠ بۆ٣:٠٠ی پاشنیوەرۆ
شوێن:
3730Old Lee HwyFairfax, VA 22030
بۆ زانیاری پتر:
703-508-2878
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران - ئەمریکا

Saturday, September 8, 2018
Iraq: Protesters set fire to Iranian consulate in Basra.
Wednesday, September 5, 2018
Tuesday, September 4, 2018
Monday, September 3, 2018
Sunday, September 2, 2018
Subscribe to:
Posts (Atom)