Archive
-
▼
2012
(175)
-
▼
March
(31)
- صدای آ‌مریکا و مراسم نوروزی کردها در واشنگتن
- 10ی خاکه‌لێوه هێمای خه‌باتێکی ڕه‌وا، له‌به‌رانبه...
- بەرنامەی ئەتۆمی ئێران‌و ئەگەری شەڕ لەگەڵ رۆژئاوا
- رەحیم رەشیدی پەیامی رەوندی کوردی لە ئامریکا، بە بۆ...
- لە دەڤەری واشینگتۆن، جێژنی نەتەوەیی نەورۆز بە شکۆ...
- نەورۆزی ١٣٩١ لە ئاوایی ئێنگیجە سەر بە شاری مەریوان
- Mona's Dream
- جێژنی نەورۆز لە باڵوێزخانەی عێراق لە واشینگتۆن بە...
- Nowrouz Kurdish National New Year at U.S
- برسی جنبش زنان در ایران امروز با حضور فاطمە حقیقت‌جو
- گفتمان زنان در ایران با حضور محبوبە عباسقلی‌زادە
- رۆژنامەوان جەماڵ پوورکەریم لە مەرگ گەڕایەوەو بە پە...
- با حضور سفیر عراق، یادواره حلبچه در شهر واشنگتن بر...
- وێنە: دوکتۆر جابیر حەبیب باڵوێزی عێراق لە واش...
- KRG representative to USA, Qubad talabani, spoke a...
- Jabir Habeb Ambassador of Republic of Iraq to the ...
- Michael Newton will spoke about Halabja Victims of...
- Salvegera Komkujîya Helebce
- دوکتۆر قاسملوو: هەر کەس لە حیزبی دێموکڕات لا بدات ...
- An important document of Iranian meddling in Syria...
- طرفداری از "احسان هوشمند" بە بهانە کورد بودن، خیان...
- Carol Prunhuber's The Passion and Death of Rahman ...
- بۆ ئێرانی ئه‌مڕۆ شۆڕش یان ریفۆرم
- اطلاعیه‌ی ویژه از شهر مهاباد
- ئاگاداری تایبه‌ت به مه‌هاباد.
- رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان پیرۆز بێ!
- رەحیم رەشیدی بۆ گۆڤاری شەپۆل: کۆماری ئیسلامی هەوڵ...
- li waşingtonê simînarek li ser kurdên xwrasanê hat...
- سمینارێک سەبارەت بە کوردەکانی خۆراسان لە واشینگتۆن...
- من انتخابات فرمایشی جمهوری اسلامی ایران را تحریم م...
-
▼
March
(31)
Saturday, March 31, 2012
Wednesday, March 28, 2012
10ی خاکه‌لێوه هێمای خه‌باتێکی ڕه‌وا، له‌به‌رانبه‌ر بێ دادیدا
رەحیم رەشیدیهه‌ر وه‌کوو هه‌موو لایه‌ک ئاگادارین، له به‌ره‌به‌یانی 10ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی
1326ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 30ی مار‌سی 1947ی زایینی، پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌د
سه‌رۆک کۆماری کوردستان، حه‌مه‌حوسێن خان سه‌یفی قازی ئامۆزای پێشه‌وا،
ئه‌بولقاسم سه‌دری قازی برای پێشه‌وا، پاش ئه‌وه‌ی له دوو به ڕواله‌ت
دادگا‌دا، زاڵمانه بڕیاری له سێداره دانیان به‌سه‌ردا سه‌پابوو، له مه‌یدانی
چوار چرای شاری مه‌هاباد، به ده‌ستی دوژمنانی سه‌ره‌رۆی کورد‌و کوردستان، واته
رژیمی ڕووخاوو دیکتاتۆری پاشایه‌تی، هه‌ر له‌و شوێنه‌ی رۆژی 2ی رێبه‌ندانی ساڵی
1324ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 22ی مانگی یه‌کی 1946ی زایینی، كۆماری كوردستانی
لێ راگه‌یه‌ندرابوو، له ژێر ئاسمانی غه‌مداگرتووی شاری مه‌هابادا، له سێداره
دران‌و چوونه ریزی کاروانی شه‌هیدانی له خوێندا شه‌ڵاڵی کوردستان.
ئه‌و راستی‌یه له که‌س شاراوه نیه، ئامانجی بنه‌ڕه‌تی رژیمی
پاشایه‌تی بۆ له سێداره‌دانی سه‌رۆک کۆماری کوردستان، ئه‌ویش ڕاست له‌و جێگای ساڵێ
پێش ئه‌و کات، کۆماری کوردستانی لێ ڕاگه‌یه‌ندرا بوو، کۆمارێک که هێماو حه‌قیقه‌تی
خواستی کورد بوو، به‌چاودادانه‌وه‌یه‌ک بوو که هه‌ر که‌س رێگای خه‌بات‌و ماف خوازی
بگرێته به‌ر ئاکامه‌که‌ی جیا له مه‌رگ‌و کوشتن شتێکی دیکه نابێ.
ئه‌وه له حالێک‌دا بوو، پێشه‌وا به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی ڕاوه‌ستان
هه‌موو ئه‌و قسه‌و باس‌و لێدوانانه‌ی خسته خانه‌ی کرده‌وه‌وه که له هه‌ڕه‌تی
ده‌سه‌ڵاتدا فه‌رمووبووی نه‌ته‌وه‌ی خۆی به ته‌نیا ناهێڵێته‌وه. هه‌ر بۆیه به
هه‌وڵدان بۆ خۆ قوتار نه‌کردن، نه‌بووه بیانوویه‌ک بۆ سه‌رکوت‌و له خوێندا شه‌ڵاڵ
کردنی خه‌ڵکی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری کوردستان. ئه‌و خه‌ڵکه‌ی بۆ
هه‌میشه یادو ناوی پێشه‌واو شه‌هیدانی دیکه‌ی ڕێگای ئازادی به‌رز ڕاده‌گرن‌و به
تێکۆشانی هه‌مه لایه‌نه‌ی خۆیان ناهێڵێن رێگا پڕ له شانازی‌یه‌که‌یان کوێر
بێته‌وه‌و بێ گومان تاکوو سه‌رکه‌وتن‌و ده‌سته‌به‌ر کردنی مافه‌کانی خۆیان له
خه‌بات هه‌دا ناده‌ن.
هه‌ر ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی رێبه‌رانی کۆماری کوردستانیش جیا له‌وه‌ی راستی
نێوان قسه‌و کرده‌وه‌ی ئه‌وانی بۆ هه‌میشه کرده به‌ڵگه‌یه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گری
شانازی خوڵقێنی مێژوویی بۆ کورده‌کان، هاوکات له جه‌وهه‌ری خۆیدا مانایه‌کی قووڵ‌و
هه‌مه لایه‌نی مه‌عنه‌وه‌ی به گیانبازی ئه‌و مرۆڤانه به‌خشی؛ له پێناوی گه‌ل‌و
نیشتمان‌دا سه‌ربه‌رزانه سه‌ریان ده‌چێته سه‌ر دار.
پاش ئه‌م ڕووداووه تاڵه که هه‌رگیز له بیر نه‌کراووه‌و ناکرێ،
رێبه‌رو رێکخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی میللی دێموکراتیکی کوردستان، واته حیزبی پێسه‌وا
قازی، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران؛ به ئامانجی رێز گرتن له تێکۆشانی
هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی وا له پێناوی سه‌ربه‌رزی‌و سه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی ئازار
دیتووی کورددا، گیانی پاکیان پێشکه‌ش به بارگای به‌رزی ئازادی ده‌که‌ن، له ساڵی
1358ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 1979 زایینی، به‌م لاوه، رۆژه‌ی 10ی خاکه‌لێوه‌ی
وه‌ك رۆژی شه‌هیدانی كوردستان ناودێر کرد.
هه‌رچه‌نده هه‌موو رۆژێک، هه‌موو چرکه، سات‌و ده‌مێک، هه‌موو رۆژو
حه‌وتوو، مانگ‌و وه‌رزو ساڵێک، خه‌ڵکی کوردستان رێز له‌و مرۆڤانه ده‌گرن که له
پێناوی ئازادی‌و به‌ختیاری ئه‌واندا گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی ژیانیان، واته گیانیان
پیشکه‌ش به وه‌دی هاتنی ئاوات‌و ئامانجه به‌رزه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان کردووه.
به‌ڵام ئه‌و راستیه له که‌س شاراوه نییه دیاریکردنی 10ی خاکه‌لێوه وه‌کوو رۆژی
شه‌هیدانی کوردستان ده‌کرێ له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه جێگه‌ی ڕامان‌و لێوردبوونه‌وه
بێت، بۆ یه‌که‌مین جار له مێژووی دوور‌و نزیکی کوردا سه‌رۆک کۆماری کوردستان،
ئه‌ویش سه‌رۆک کۆماری یه‌که‌مین ده‌سه‌ڵاتی مودێڕن‌و پێشکه‌وتنخوازی کورد، له
لایه‌ن دوژمنانه‌وه له دار درابێ.
ئه‌گینا هه‌مووان ده‌زانین، هه‌موو رۆژه‌کانی ساڵ رۆڵه‌کانی خه‌ڵکی
کوردستان له پێناوی ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی‌دا گیانیان فیدا کردووه‌و فیدا ده‌که‌ن.
که‌وایه هه‌موو کاتێک، کاتی رێز گرتن له شه‌هیدانی کوردستانه. ئه‌وان له بیر‌و
کردار‌و ژیانی ڕۆژانه‌ی ئێمه‌دا له‌بیر ناکرێن؛ بیری به‌رزو هزری رزگاریخوازانه‌یان
هانده‌رو چرای رێگه‌ی تیکۆشانمانه.
ئاشکرایه له رێکه‌وتی 10ی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 1358ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر
به 30 مار‌سی 1979ی زایینی به‌ملاوه، کۆمه‌ڵانی ماف خوازی کوردستان، ئه‌ویندارانی
رێگای سووری شه‌هیدان، هه‌موو ساڵیک له‌م رۆژه‌دا یادو بیره‌وه‌ری شه‌هیدانی
کوردستان رێز لێ ده‌گرن‌و له ئاست فیداکاری‌و گیانبازیان‌دا به رێزه‌وه کڕنۆش
ده‌به‌ن‌و گیانه به‌رزوو پیرۆزه‌که‌یان‌و بنه‌ماڵه داخداره‌کانیان دڵنیا
ده‌کرێنه‌وه ئامانجی ئه‌و شه‌هیدانه له بیر ناکرێ‌و رێگا پڕ له شانازیه‌که‌یان
قه‌ت هه‌تڵه نابێ.
هه‌رچه‌نده خه‌ڵکی کوردستان‌و بزوتنه‌وه ڕه‌واو به‌رحه‌قه‌که‌یان، هیچ
کاتێ خوازیاری شه‌ڕو شه‌ڕخوازی نه‌بوون‌و نیین، هیچ کاتێ له هێرش‌و په‌لامار بۆ
سه‌ر هیچ که‌س‌و لایه‌نێک ده‌ست پێشخه‌ر نه‌بوون‌و نابن، به‌و حاڵه‌ش له
به‌رابنه‌ر ئه‌و هێزو ده‌وڵه‌تانه‌ی ویستویانه‌و ده‌یان هه‌وێ، له رێگای زه‌خت‌و
زۆر‌و کوشت‌و بڕه‌وه نه‌ته‌وه‌ی کورد ناچار بکه‌ن ده‌ست له ویست‌و داخوازی‌یه
ڕه‌واکانی هه‌ڵگرێ، ئاماده‌ن فیداکاری بکه‌ن‌و بۆ به‌روپێش بردنی ویست‌و داواکانی
کورد له خۆبردوویی نیشان بده‌ن.
له‌م ڕۆژه‌دا، خه‌ڵکی کوردستان به سه‌ردان له بنه‌ماڵه‌و که‌س‌وکاری
شه‌هیدان، به چوونه سه‌ر گۆڕی شه‌هیدان، یان مرۆڤه باش‌و خه‌ڵکیه‌کان، ئه‌وانه‌ی
بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کان سوودمه‌ند بوون‌و به کرداری چاک خزمه‌تی نیشتمانه‌که‌یان
کردووه، رێز له شه‌هیدانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌نێن‌و یادو ناویان به‌رز ڕاده‌گرن‌و
رێگا ڕاست‌و ڕه‌واکه‌یان به‌رناده‌ن. کۆمه‌ڵانی نیشتمان په‌روه‌ری کورد له‌م
بازنه‌یه‌دا به یه‌کیه‌تیی‌و هاوخه‌باتی نیازاپاکانه رێگای ئه‌م سه‌روه‌رانه
درێژه ئه‌ده‌ن‌و به‌م کرداره دوژمنانی کورد له گه‌یشتن به ئامانجیان ناکه‌م
دێڵنه‌وه.
تیشک تی‌ڤی، وه‌کوو ده‌ستکه‌وتی خه‌باتی دێموکراتیکی ڕۆڵه
خه‌باتگێڕه‌کانی کوردستان، وه‌کوو ده‌زگایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی، خۆی به
به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانی کوردستان ده‌زانێ. هه‌ر بۆیه به چاوی رێز‌و
ئه‌مه‌گناسی‌یه‌وه له فیداکاری‌و گیانبازی ئه‌و خه‌باتگێڕانه ده‌ڕوانێ‌و به
شانازی‌و سه‌ربه‌رزی‌یه‌وه ڕێگا پڕ له سه‌روه‌ری‌یه‌که‌یان، رێگای ئاشتی، ئازادی،
دێموکراسی‌و وه‌دی هاتنی مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌کانی کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵکی
کوردستان، به پاڵپشتی خه‌ڵکی کوردستان‌و دۆستانی بزوتنه‌وه‌ی کوردستان، تاکوو سه‌ر
درێژه ده‌دات.
سڵاو له گیانی پاکی هه‌موو شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان.
ناو‌و یادی شه‌هیدانی کوردستان، هه‌میشه هانده‌ری خه‌باتمانه
بەرنامەی ئەتۆمی ئێران‌و ئەگەری شەڕ لەگەڵ رۆژئاوا
Sunday, March 25, 2012
لە دەڤەری واشینگتۆن، جێژنی نەتەوەیی نەورۆز بە شکۆیەکی مەزنەوە بەڕێوە چو.
رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٤ی مار‌سی ٢٠١٢ی زایینی بە بەشداری سەدان کەس لە کوردستانیانی نیشتەجێی ئامریکا، جێژنی نەتەوەیی نەورۆز بە جۆش‌و خرۆشێکی مەزنەوە بەرێوە چوو.
ئەو جێژنە نەتەوەیە، کاتژمێر ٧:٣٠ی سەر لە ئێوارێ، بە سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پێکردو پاشان خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد‌و کوردستان ڕاگەیەندرا.
ئینجا پەیامی رەوەندی کورد لە ئامریکا بە زمانەکانی کوردی‌و ئینگلیزی لە لایەن رەحیم رەشیدی‌و بەهار گاودانی پێشکەش کرا.
شیاوی ئاماژەیە کە بەشداری کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان‌و کۆمەڵێک کەسایەتی‌و خەڵکی بیانی لەو جێژنەدا نەتەوەییەدا بەرچاو بو.
دواتر هونەرمەندان جیهان‌و کوردستان لەگەڵ رەوەند‌و مەریوان هەڵەبجەیی تاکوو درەنگانی شەو جێژنەکەیان ڕازاندەوەو کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوە شەو ئەو رێورەسمە رازاوەیە لە نێو ڕەشبەڵەک‌و گۆڤەندنی بەشداران‌دا بە خۆشییەوە کۆتایی پێهات.
ئەوە وتارەی خوارەوە دەقی پەیامی رەوندی کورد لە ئامریکایە کە لە لایەن رەحیم رەشیدی پێشکەش کرا.
ئەو جێژنە نەتەوەیە، کاتژمێر ٧:٣٠ی سەر لە ئێوارێ، بە سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پێکردو پاشان خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد‌و کوردستان ڕاگەیەندرا.
ئینجا پەیامی رەوەندی کورد لە ئامریکا بە زمانەکانی کوردی‌و ئینگلیزی لە لایەن رەحیم رەشیدی‌و بەهار گاودانی پێشکەش کرا.
شیاوی ئاماژەیە کە بەشداری کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان‌و کۆمەڵێک کەسایەتی‌و خەڵکی بیانی لەو جێژنەدا نەتەوەییەدا بەرچاو بو.
دواتر هونەرمەندان جیهان‌و کوردستان لەگەڵ رەوەند‌و مەریوان هەڵەبجەیی تاکوو درەنگانی شەو جێژنەکەیان ڕازاندەوەو کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوە شەو ئەو رێورەسمە رازاوەیە لە نێو ڕەشبەڵەک‌و گۆڤەندنی بەشداران‌دا بە خۆشییەوە کۆتایی پێهات.
ئەوە وتارەی خوارەوە دەقی پەیامی رەوندی کورد لە ئامریکایە کە لە لایەن رەحیم رەشیدی پێشکەش کرا.
وێنە: رەحیم رەشیدی لە کاتی پێشکەش کردنی پەیامی نەورۆزدا
به بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆزی نیشتمانی‌و وه‌رزی به‌هاره‌وه لە لایەن کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری رێورەسمی نه‌ورۆز، پیرۆزبایه‌کی گه‌رم‌و پڕ له خۆشی‌و شادومانیتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین.
پیرۆزبایی له ئێوه‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردی له ئه‌مریکاو له گشت کوردێکی ئه‌م جیهانه، به باکورو باشور‌و خۆرهه‌ڵات‌و خۆرئاوای نیشتیمانەوە، ده‌که‌ین.
پێویسته کە نەورۆز بکه‌ین، به نه‌ورۆزی ئاشته‌وای ریزه‌کانمان‌و ئومێد‌و ژیان‌و خۆ نوێکردنه‌وه، هه‌ر له کۆنه‌وه نه‌ورۆز هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیمان پته‌وتر ده‌کات‌و شه‌وقێکی به گڕ ده‌به‌خشێته ژیانی گه‌له‌که‌مان.
هیوا خوازین ساڵی نوێ، ساڵی وەدیهاتنی ئاوات‌و گەیشتن بە ئامانجە بەرزەکانی سەرجەم کورد‌و کوردستان بێت.
وێنە: دیمەنێک لە بەشدارانی ئاهەنگی نەورۆز لە دەڤەری واشینگتۆن
نه‌ورۆز له مێژووی نه‌ته‌وه‌کەمان‌دا؛ جێگا‌و شوێنی تایبەت بە خۆی هەیە. له بواری سروشتیشه‌وه نه‌ورۆز سه‌ره‌تای ساڵ‌و ده‌ستپێکی به‌هارو بووژانه‌وه‌یه، ژیانەوەی کانیاوەکانە کە بە رووخساری چیاکان‌دا دێنە خوارو دیمەنێکی دڵرفێن بە هەموو قوژبنێکی نیشتمانی دەلال دەبەخشن، هەر لەو دەمە‌دا گیا‌و گوڵ له دڵی خاك سەر دەردێنن‌و لە ئاکام‌دا بەژن‌و باڵای هەموو دەڤەرو مەڵبەندێك بە گوڵ دەڕازێتەوە.
نەورۆز، سەرەتایەکە کە سروشت بە بەرگی بوژانەوەوە بە روومان‌دا پێدەکەنێ، خۆر تیشکی زێڕینی خۆی به‌سه‌ر شان‌و پیلی ده‌شت‌و ده‌ردا شۆر ده‌کاته‌وه‌و پرچی سروشت شانە دەکات‌و لە هەموو لایەکەوە ئەوینداران ڕوو لە دەشت‌ودەر دەکەن‌و بۆ سەفا ئاوێتەی سروشت دەبن‌و تابڵۆیەکی رەنگین‌و ڕازاوە دەنەخشێنن.
نەورۆز بۆ ئێمه‌ی کورد، جێژنێکی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانییه، هێمای به‌رخۆدان‌و کۆڵنەدان بۆ رزگاری‌و خه‌باتی بێوچانە بۆ کۆتایی هێنان به ژێر ده‌سته‌یی‌و چه‌وسانه‌وه.
نەتەوەی دابەش کراوی کورد، لە هەموو بەشەکانی کوردستان، بە گەرم‌و گوڕی بەرەو پیلی نەورۆز دەچێ‌و لە هەموو جێگایەك بە گرینگیەکی زۆرەوە ئەم یادە بەرزو پیرۆز ڕادەگرێت.
لە کوردستان، گڕی ئاگری بە تین‌و تاوی نەورۆز، وێرای بەخشینی گەرما‌و ڕووناکایی، هۆکارو هاندەری درێژەدان بە خەبات‌و تێکۆشان دژی زۆرداری‌و دیکتاتۆری بووه‌و دەبێ.
نەورۆز بۆ ئێمە دەروازەی پێك گەیشتنەوەمانە کە بە دەر لە ویست‌و ئیرادەی خۆمان بە سیاسەتی زۆردارانەو بە چاو چنۆکی، دابەشیان کردوویین. ئەم پارچە پارچە کردنە، نەیتوانیوە ویستەکانمان، هەست‌و دڵ‌و خواستەکانمان دابەش‌و پارچە پارچە بکات. هەر ئەم هەوڵ‌و تێکۆشانە بێ وچانەشە کە کوردی لە بەرانبەر ئەو هەموو زەبرو زەنگەدا قورسەدا راگرتوە.
ڕەوندی کورد لە ئامریکا، کە زۆربەمان بە هۆی شەڕو شۆرو سیاسەتی قڕ کردن‌و کوشتاری داگیرکەرانەوە لە تاراوگە گیرساوینەتەوە، بە بایەخەوە ئاوڕ لە ئاڵوگۆڕەکانی ئەو وڵاتانە دەدەینەوە کە کوردستانیان بەسەردا دابەش کراوە.
ئەو راستییە بە باشی تێدەگەین کە لەگەڵ هەموو پێشکەوتن‌و بەرەوپێش چوونێک کە لە باشوری کوردستان‌دا هاتۆتە ئاراوە، کە سەرەڕای کەم‌و کورتییەکان‌و گرفته‌کان، گه‌شه‌و نمای بە خۆوە بینیوە، بەڵام دادپەروەری‌و یەکسانی پترو چڕ‌و پڕتر، کە لە توخمە سەرەکییەکانی خەباتی رزگاریخوازانەی کورد بوە، پێویستییەکی حاشا هەڵنەگرەو ئاکامەکەی سەقامگیری‌و کرانەوەی زۆرتری کۆمەڵگای کوردستانە.
به هیوای رزگار بوونی پا‌رچه‌کانی تری کوردستان له ده‌ست دووژمنانی کورد‌و کوردستان.
ئێمە، زۆر به تووندی ئیدانه‌ی ئه‌و شاڵاوه نا مرۆڤایه‌تیانه ده‌که‌ین که دەسەڵاتدارانی تورکیە دەیکەنە سه‌ر کورده‌کانی باکوور‌و بڕیاری قەدەغە کردنی جەژنی نەورۆزیان داوەو لە ئاکامی ئەم نارەوایەتەش‌داو لە روو بە روو بونەوەی نێوان هاوڵاتیان‌و هێزه‌کانی تورکیەدا دەیان کەس بریندار بون.
بە گوێرەی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ‌و راگەیەنەرە گشتییەکان، لە ماوەی چوار رۆژی ڕابردوودا، حکومەتی تورکیە زیاتر له ٧٠٠ کوردی دەستگیر کردوەو هاوکات لە مانگی ئاداردا، پتر لە ١٠٠٠ کەس دەست بەسەر کراوان.
به ناوی ڕه‌وندی کوردی له ئه‌مریکا، سڵاوی خۆراگری‌و سه‌ربه‌رزیان بۆ ده‌نێرین‌و هیوای چاکبوونه‌وه‌ی هەرچی زوورتری برینداره‌کان بە ئاوات ده‌خوازین.
ڕەوەندی کوردی، بە شانازی‌و خۆشحاڵییەوە، لە پەرە سەندنی هەستی نەتەوایەتی‌و یه‌ك ڕیزی لە نێو کوردەکانی نیشتەجێی ئامریکا دەڕوانێ‌و ئەمەش ده‌سکه‌وتێکی به‌رزو پیرۆزه‌و بە بەرپرسایەتییەوە بۆ گەشە سه‌ندنی ئه‌و یه‌کریزییه هاوخه‌باتین‌و تێدەکۆشیین‌و کۆڵ نادەین، دەبێ لە پێناوی تۆخ کردنەوەی تەبایی‌و یەکیەتیی نەتەوەیی‌دا پتر تێ بکۆشین‌و باوەڕ بەو ڕاستییە بهێنیین کە ئەمە تەنیا رێگای دورست‌و روونه بۆ سەرکەوتنی نەتەوەکەمان.
وێنە: لە راستەوە: موحەممەد گرژاڵی، عەلی جەوانمەردی، رەحیم‌و تاهیر رەشیدیخۆشهویستان له کۆتایی‌دا ده‌لێین، با پێکەوە گێرانی ئاهەنگی جه‌ژنی نەتەوەیی نه‌ورۆز له‌م شه‌وه پیرۆزه‌وه، بە خۆشی‌و شادییەوە درگای دڵمان بە رووی نوێ بوونه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی کورده‌واری‌دا بخه‌ینه سه‌ر پشت‌و به بزەوە بەخێر هاتنی ورزی به‌هاری دڵگیر بکه‌ین.
بژی کورد‌و کوردستان
نه‌ورۆزتان پیرۆز‌و هه‌موو رۆژیکتان جێژن‌و شادی بێت.
ڕه‌وه‌ندی کوردی له ئامریکا، نه‌ورۆزی ٢٠١٢ی زایینی
Friday, March 23, 2012
Thursday, March 22, 2012
Wednesday, March 21, 2012
جێژنی نەورۆز لە باڵوێزخانەی عێراق لە واشینگتۆن بەڕێوە چوو.
رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٢٠ی مار‌سی ٢٠١٢ی زایینی، بە رێنوێنی‌و دەسپێشخەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئامریکا، یادی نەورۆزو سەری ساڵی نوێی کوردەواری، بە بەشداری کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان‌و کۆمەڵێک کەسایەتی بیانی لە نێو بینای باڵوێزخانەی عێراقی فیدڕاڵ بە شکۆیەکی مەزنەوە کرایەوە.
لەو رێورەسمەدا، باڵوێزی عێراق دوکتۆر جابیر حەبیب کە تەنیا وتاربێژی ئەو رێورەسمە بوو وێرای ئەوەی کە بە ناوی دەوڵەتی عێراقەوە پیرۆزبایی هاتنی نەورۆزی لە ئامادە بووان کرد، هەروەها هیوای خواست کە ئەو جێژنە کوردییە لە لایەن هەمووانەوە رێزی لێبگیردرێ.
برسی جنبش زنان در ایران امروز با حضور فاطمە حقیقت‌جو
گفتمان زنان در ایران با حضور محبوبە عباسقلی‌زادە
Monday, March 19, 2012
رۆژنامەوان جەماڵ پوورکەریم لە مەرگ گەڕایەوەو بە پەلە پڕووزە قوتاری بو.
رەحیم رەشیدی
شه‌وی ١٥ی مار‌سی ٢٠١٢ی زایینی، رۆژنامه‌وان جه‌ماڵ
پوورکه‌ریم پاش ئه‌وه‌ی کاتژمیر٢٢:٣٠ شەو، به مه‌به‌ستی گه‌رانه‌وه‌ی له کوردستانی
عێراقه‌وه به‌ره‌و فه‌رانسه له فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر به‌ره‌و لوبنان له ریگه‌دا
بو، کاتژمیر ١:٢٠ شه‌وی ١٦ی مارس له کاتی گۆڕینی فرۆکەدا، له لایه‌ن پۆلیسی فرۆکه
خانه‌ی "ره‌فیق حه‌ریری" له به‌یرووت گرفتی بۆ ساز کراوە.
ناوبراو بۆ ماوه‌ی ٢ کاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌رو له ژیر لێکۆڵینه‌وه‌دا بوە، سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه،
کارت‌و پاسپۆرته‌که‌ی له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستی به سه‌ردا گیراوەو ته‌نانه‌ت قفلی
سه‌ر ئه‌و چه‌مه‌دانه‌ی که کەل‌و پەلی ناوبراوی‌دا تێدا بوە به‌ر له‌وه‌ی راسته‌وخۆ
بگاته‌وه پاریس شکێندراوەو بە بێ ئاگاداری خۆی پشکێندراوە.
ئاشکرایە
کە ویستویانە بزانن ناوبراو لە چ ته‌له‌فزیۆنێک کار ده‌کات‌و رۆژنامەوانی چ
ڕاگەیاندنێکە، یان بۆ له‌سه‌ر پاسپۆرته‌که‌ی نوسراوه کە ئێران ته‌نیا وڵاتێکە کە ناتوانێ
سەفەری بۆ بکات، یان بۆ پەنابەری سیاسییە‌و ئەمە لە پاسپۆرتەکەی‌دا نوسراوە، لەبەر
چی پاسپۆرتی ئێرانی پێ نییه لە حاڵێک‌دا
کە ئەو ئیرانییەو و ده‌یان پرسیاری دیکه‌ی لەم بابەتە...
پاش ئەم رووداوانە رۆژنامەوان پوورکەریم لە دەرفەتێك‌داو لە رێگای تەلەفوونەوە بەرێوەبەرایەتی تیشک تی‌ڤی‌و نوێنه‌رایه‌تی "حدکا" له ده‌ره‌وه‌ی وڵات لە دۆخی پڕ لە مەترسی خۆی ئاگادار دەکاتەوە، ئینجا دەفتەری پاریس بە هاوهەنگاوی لەگەڵ نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێری حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە وردی‌و بە خێرایی پێوشوێنی بابەتەکە دەگرن‌و شێلگیرانە هەوڵی رزگاری کردنی ناوبراو دەدەن‌و لەم پێوەندییەدا چەن کەسایەتی‌و ناوەندی جیهانی لە دۆخی ئەم رۆژنامەوانە ئاگادار دەکەنەوە.
پاش
تێکۆشانی بەردەوامی لایەنە پێوەندیدارەکان، هاوکات بە هۆی ئەوەی کە ناوی "جه‌مال
پوورکه‌ریم" له سه‌ر به‌ڵگه‌کان‌و پاسپۆرتی ناوبراوە نەبوە، چوونکە بەرێز
"جەماڵ پوورکەریم" لەسەر پێناسەکانی "حەسەن پوور کەریم"
ناوەکەیەتی، پاش ئەوە کە فرۆکە بۆ ماوەیەک وەدوا دەکەوێ، رزگاری دەبێت‌و
دەگەرێتەوە فەرانسە‌و پۆلیسی فرۆکەخانە ناچار دەبن کە کارتی رۆژنامەوانی‌و
بەڵگەکانی دیکەی پێبدەنەوە.پاش ئەم رووداوانە رۆژنامەوان پوورکەریم لە دەرفەتێك‌داو لە رێگای تەلەفوونەوە بەرێوەبەرایەتی تیشک تی‌ڤی‌و نوێنه‌رایه‌تی "حدکا" له ده‌ره‌وه‌ی وڵات لە دۆخی پڕ لە مەترسی خۆی ئاگادار دەکاتەوە، ئینجا دەفتەری پاریس بە هاوهەنگاوی لەگەڵ نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێری حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە وردی‌و بە خێرایی پێوشوێنی بابەتەکە دەگرن‌و شێلگیرانە هەوڵی رزگاری کردنی ناوبراو دەدەن‌و لەم پێوەندییەدا چەن کەسایەتی‌و ناوەندی جیهانی لە دۆخی ئەم رۆژنامەوانە ئاگادار دەکەنەوە.
مەبەست لە باس کردنی ئەم باسە ئەوەیە کە
هاووڵاتیانی کوردی ئێرانی لەوە ئاگادار بن کە هاتوچۆ بۆ کوردستانی عێراق لە رێگای
لوبنانەوە، تەنیا لەبەر ئەوەی کە هەرزانتر تەواو دەبێت، رەنگە باش نەبێت‌و ئەزموونی
ئەوەی بەسەر "پورکەریم"دا هاتوە ئەوە نیشان دەدات کە سەفەر بۆ کوردستان بە لوبنان‌دا پڕ مەترسییە.
Saturday, March 17, 2012
با حضور سفیر عراق، یادواره حلبچه در شهر واشنگتن برگزار شد
عکس:
یادواره بمباران شیمیایی حلبچه، از طرف سفارت عراق فدرال در امریکا و با حمایت نمایندگی حکومت اقلیم کردستان عراق
واشنگتن برگزار شد. بیست و چهارمین سالگرد بمباران شیمیایی حلبچه در آ‌مریکا روز 26 اسفندماه 1390، برابر با ١٦ مارس ٢٠١٢، برگزار شد.در این یادواره نخست دکتر"جابر حبیب"، سفیر عراق در ایالات متحده در مورد واقعه حلبچه به ایراد سخن پرداخت.قباد طالبانی، نماینده حکومت اقلیم کردستان عراق در واشنگتن در رابطه با تراژدی شیمیایی باران حلبچه و نقش و موقعیت این شهر در حوزه روشنفکری کُردی سخنانی را ایراد داشت.سپس، دکتر مایکل نیوتون، استاد دانشگاه و کارشناس در امور کشتارهای دسته‌جمعی کُردها، در مورد واقعه حلبچه سخنرانی کرد و در سخنان خود فاجعه حلبچه را بعنوان نسل‌کشی و کشتار دسته‌جمعی قلمداد نمود
عکس:
وێنە: دوکتۆر جابیر حەبیب باڵوێزی عێراق لە واشینگتۆن‌و رەحیم رەشیدی
رێکه‌وتی 26ی ره‌شه‌مه‌ی 1390ی هه‌تاوی، بەرانبەر بە ١٦ی مار‌سی ٢٠١٢ی زایینی، رێوڕه‌سمێکی تایبه‌ت به 24مین ساڵیادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به پشتیوانیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له باڵوێزخانه‌ی عێراقی فیدراڵ له ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌چوو.رێوڕه‌سمه‌که به وتاری به‌ڕێز دوکتۆر "جابر حه‌بیب"، باڵوێزی عێراقی فیدراڵ له وڵاتی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به کارده‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، ده‌ستی پێ‌کرد.دواتر به‌ڕێز "قوباد تاڵه‌بانی" نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له واشینگتۆن وتارێکی سه‌باره‌ت به کاره‌ساتی کیمیاباران کردنی هه‌ڵه‌بجه‌و رۆڵ‌و پێگه‌ی ئه‌و شاره له به‌ستێنی رووناکبیریی کورددا خوێنده‌وه.پاشان به‌ڕێز "دوکتور مایکه‌ل نیۆتۆن" مامۆستای زانستگا و کارناسی پله‌به‌رزی بواری کۆمه‌ڵکوژیی کوردان، وتارێکی له‌سه‌ر کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه پێشکه‌ش کرد و ئه‌وه کاره‌ساته‌ی وه‌کوو ژینووساید و کوشتاری به کۆمه‌ڵ له قه‌ڵه‌م دا.
وێنە: دیمەنێک لە کوڕیادی هەڵەبجە
Friday, March 16, 2012
Salvegera Komkujîya Helebce
Roja Înî 16’ê Adarê, 24-emîn salvegera êrîşa li dijî bajarê Helebce ye. Li Adara 1988’ê, rejîma Serokê Îraqî Seddam Husên bi çekên kîmyawî êrîşa Helebce kir. Di demekê kurt de, nêzîkî 5,000 Kurd hatine kuştin û 7,000 kesên din birîndar bûn. Êrîşa Helebce beşek bû li jenosîda Kurdan ji layê rejîma Îraqê ve.
Zana Kokoyî xelkê bajarê Helebce ye û nuha li wîlayeta Virginia dimîne. Birêz Kokoyî li êrîşa 16’ê Adarê hejmareka endamên malbat û hevalên xwe ji dest dan. Kokoyî hêvî dixwaze ku law û gencên Kurd yên ku “ew rojên nexweş nedîtine, Helebce di hizira wan de be û rojên reş yên Kurdan ji bîr nekin.”
Rehîmî Reşîdî, endamê Federasyona Navneteweyî ya Rojnamevanan li Washington, dibêje ku Helebce pirsa Kurdî gihande civaka navneteweyî û balê cîhanê kişand ser doza gelê Kurd. Birêz Reşîdî dibêje “mixabin di xebata sîyasî ya gelê Kurd de pir caran bitenê karesat bûne sedem ku cîhan daxwazên gelê Kurd bibîne.”
Li salvegera komkujîya Helebce, hevkar Ahmed Barzanî raporteka taybet amade kiriye, ji kerema xwe fayla dengî li rexê rastê vê rûpelê kilik bike
Zana Kokoyî xelkê bajarê Helebce ye û nuha li wîlayeta Virginia dimîne. Birêz Kokoyî li êrîşa 16’ê Adarê hejmareka endamên malbat û hevalên xwe ji dest dan. Kokoyî hêvî dixwaze ku law û gencên Kurd yên ku “ew rojên nexweş nedîtine, Helebce di hizira wan de be û rojên reş yên Kurdan ji bîr nekin.”
Rehîmî Reşîdî, endamê Federasyona Navneteweyî ya Rojnamevanan li Washington, dibêje ku Helebce pirsa Kurdî gihande civaka navneteweyî û balê cîhanê kişand ser doza gelê Kurd. Birêz Reşîdî dibêje “mixabin di xebata sîyasî ya gelê Kurd de pir caran bitenê karesat bûne sedem ku cîhan daxwazên gelê Kurd bibîne.”
Li salvegera komkujîya Helebce, hevkar Ahmed Barzanî raporteka taybet amade kiriye, ji kerema xwe fayla dengî li rexê rastê vê rûpelê kilik bike
Thursday, March 15, 2012
دوکتۆر قاسملوو: هەر کەس لە حیزبی دێموکڕات لا بدات میللەت مەحکوومی دەکات
Monday, March 12, 2012
An important document of Iranian meddling in Syrian affairs
طرفداری از "احسان هوشمند" بە بهانە کورد بودن، خیانت بە جنبش کردستان است!
سناریوی دستگیری خیانتکار و جاش مشهور "احسان هوشمند"، تنها یک توطئە برای بە بازی گرفتن افکار عمومی، و یک بخش از جامعە روشفکری ماست. چنین افرادی کە در طول حاکمیت رژیم در خدمت وزارت اطلاعات بودەاند و هستند، نیازی نیست کە بە خاطر "کرد" بودن برایش داد و فریاد راە انداخت.کسانی کە دارند در این دام گرفتار می‌شوند خوب بدانند کە دارند اشتباە می‌کنند و بە بیراهە می‌روند. هوشمند و قانعی فرد و ... سر در اخر رژیم دارند، باید مواظب بود.
اگر احسان هوشمند را نمی‌شناسید کمی وقت بگذارید و چند صفحە از مجلە "چشم انداز" را مطالعە فرمائید تا ببینید کە ایشان چە کارە بودەاند و چە کارهایی می‌کردند، هوشمند کسی است کە می‌گوید: "قاضی محمد" کورد نبودە است...
علت بازداشت ایشان کە گویا بە خاطر مصاحبە با رفسنجانی بودە است، نشانە اختلافات درونی رژیم است، و در ضمن نوشتەهای بی مایەاش در مورد مسئلە کرد و کردستان، عمدتا خوراک تبلیغات زهر آلود جمهوری اسلامی بر علیە جنبش دمکراتیک کردها بودە است. وی هموارە موضعی خصمانە در مورد جنبش ازادیخواهانە کردستان داشتە است و یکی از مشاوران ادارە اطلاعات در امور کردستان بودە است.
البتە ما با شکنجە افراد بە هر دلیلی و از طرف هر کسی و بە هر بهانەای مخالف هستیم، ولی مبارزین واقعی فراوانی در زندانهای جمهوری ولایت فقیە هستند و ما فکر می‌کنیم کە باید انرژی خود را صرف ازادی انها نمائیم.
پس طرفداری از افرادی چون "هوشمند" آن هم بە بهانە انسان دوستی و فعالیت حقوق بشری؛ یک اشتباە و خطا نیست، بلکە خیانت بە تمامی کسانی است کە بە حقوق بشر احترام می‌گذارند و حاضر نیستند از این مسئلە استفادە ابزاری و تبلیغی بکنند.
رحیم رشیدی
Saturday, March 10, 2012
Thursday, March 8, 2012
بۆ ئێرانی ئه‌مڕۆ شۆڕش یان ریفۆرم
٣٣ساڵ پێش ئێستا خه‌ڵكی ئێران به شۆڕشێك حكوومه‌تی پاشایه‌تی ئه‌م وڵاته‌یان رووخاندا و حكوومه‌تێكیان هێنایه سه‌ركار به ناوی كۆماری ئیسلامی ئێران.
گه‌رچی ئه‌و راپه‌ڕینه له لایه‌ن خه‌ڵكی ئێرانه‌وه قوربانی زۆری بۆ درا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتێكی ئیسلامی هاته‌سه‌ركار كه نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر دروشمه‌كانی شۆڕش و ویست و داواكاری خه‌ڵكی نه‌ماو كاری بۆ نه‌كرد، به‌ڵكوو ده‌سكه‌وته‌كانی شۆڕشی به تاڵان برد و داهاتوویه‌كی ره‌شی بۆ خه‌ڵكی ئێران به دیاری هێنا. هه‌ربۆیه ده‌توانین بڵێین به‌داخه‌وه ئه‌و شۆڕشه نه‌یتوانی هیچ گۆڕانێك له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی ئێرانی‌دا بكا.
پرسی ناوكی ئێران و مافه‌كانی مرۆڤ‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه و نادروسته‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی، ئێرانیان خستۆته نێو بازنه‌یه‌كی به‌رته‌سك. له لایه‌ك گوشاره سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌وڵدانی ئا‌مریكا و وڵاتانی ئورووپایی، بۆ ته‌حریمی قورس تر و به‌ربڵاوتر بۆ سه‌ر ئه‌م رژیمه، بووه‌ته هۆی په‌ره‌گرتنی قه‌یرانێكی مه‌زنی ئابووری، كه سه‌رانسه‌ری وڵاتی گرتۆته‌وه. له ئێستا بۆ رزگاربوون له‌و ده‌سه‌ڵاته كامیان گونجاوتره: شۆڕش یان ریفۆرم؟
له‌مباره‌وه سه‌رنجتان بۆ خوێندنه‌وه‌ی بۆچوونی به‌شێك له رێبه‌رانی پارته سیاسییه‌كان و سیاسه‌تمه‌دارانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان راده‌كێشین.
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وتی: ریفۆرم و چاكسازی هه‌نگاو به هه‌نگاو به مه‌رجێك ئیراده‌یه‌كی لێبڕاوانه‌ی له پشت بێ و ده‌سه‌ڵاتیش هه‌ست به كه‌موكوڕی و ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك بكا‌و باوه‌ڕی به ئاڵوگۆڕو چاكسازی هه‌بێ و به‌كرده‌وه‌ش هه‌نگاوی بۆ بنێ، له نه‌فسی خۆیدا ناتوانێ به خراپ و نه‌شیاو سه‌یربكرێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی‌دا له‌گۆڕێ دایه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و رێژیمه له‌سه‌ر بناغه‌ی ئیدئۆلۆژییه‌ك دامه‌زراوه كه ئاڵوگۆڕ هه‌ڵگر نیه و ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیمیش ئیدئۆلۆژی و ده‌سه‌ڵات له خزمه‌ت خه‌ڵك دا نابینن، به پێچه‌وانه‌وه باوه‌ڕیان وایه كه باوه‌ڕه‌كانیان نه‌گۆڕن و ئه‌وه خه‌ڵكه كه ده‌بێ له خزمه‌ت باوڕه‌كان و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یاندا بێ، بۆیه مه‌سه‌له‌ی ریفۆرم و چاكسازی به قازانجی ئازادی و ویست و داخوازییه‌كانی خه‌ڵك له رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا جێگایه‌كی بۆ نییه و هه‌ر هه‌وڵێك له‌و پێوه‌ندییه‌دا بێ ئاكام ده‌بێ. كه‌وابوو بێجگه له راپه‌ڕینی گشتی و هه‌وڵدان بۆ رووخانی رێژیم رێگایه‌ك بۆ دابین بوونی ویسته سیاسی و ئه‌ساسییه‌كانی خه‌ڵك نامێنێته‌وه.
عومه‌ر ئێلخانی زاده، سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، له‌وباره‌وه ووتی: ئه‌گه‌ر مه‌نزوورتان ئه‌وه‌بێ خه‌بات بۆ ریفۆرم له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا مه‌ودای هه‌یه یان نا؟ من ده‌ڵێم به‌ڵێ خه‌بات و داخوازی جۆراوجۆری جه‌ماوه‌ر بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافیان مانای هه‌یه و ئێمه ده‌بێ رۆژانه پاڵپشتی ئه‌و خه‌باته بین تا گوشاری زۆرتر بۆ ده‌سه‌ڵات بێنن و یه‌كگرتوویی خه‌ڵك زۆرتر بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌نزوور ریفۆرمه له ناو ده‌سه‌ڵات و سیستمی كۆماری ئیسلامییه، كه‌وادایاره مه‌نزوری ئێوه ئه‌وه‌یه، من پێموایه خه‌یاڵێكی بێ ئاكامه و ئه‌و رێژیمه نیشانی داوه كه ناتوانێ هه‌ڵگری هیچ چه‌شنه ریفۆرم و چاكسازییه‌ك بێت. لانیكه‌م له ساڵی 1376ی هه‌تاوییه‌وه ریفۆرمخوازه ئیسلامییه‌كان ئیدیعای ئه‌وه‌یان كردووه كه‌ده‌یانهه‌وێ گۆڕان له رێژیم‌دا پێك بێنن، به‌ڵام جیا له به‌لاڕێدابردنی زه‌ین و و زه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ر كارێكیان نه‌كرد و بۆخۆشیان تێیدا شكان. هه‌موو ئه‌و رێژیمه و دامه‌زراوه و یاساكانی له‌سه‌ر ئه‌ساسی پاوانخوازی و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ دێموكراسی دامه‌زراوه، به چ میكانیزمێكی نێوخۆیی ده‌كرێ وه‌ها سیستمێك بگۆڕدرێ؟ سیستمێك كه هه‌موو پێكهاته‌كه‌ی بۆ دژایه‌تی دێموكراسی و نواندنی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر پێك هاتبێ، غه‌یری له ناوچوونی ئه‌و یاسا دژی ئینسانی و دامه‌زراوه نادێموكراتیكانه چاره‌یه‌كی دیكه نیه. ته‌جروبه نیشانی دا كه ریِژیمه دیكتاتۆره‌كان جیا له روخاندنیان به شۆڕشی جه‌ماوه‌ریی رێگایه‌كیان نه‌هێشتۆته‌وه بۆ خه‌ڵك. پێموایه كۆماری ئیسلامی وه‌ك بنه‌ما و بۆچوون و دامه‌زراوه به‌چه‌ندین قات پتر له دیكتاتۆره‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مه‌ودا و به‌ستێنی گۆڕانی تێدا نییه و خۆی به نوێنه‌ری خودا له‌سه‌ر ئه‌رز ده‌بینێ و یاساكانی به‌حوكمی ئیلاهی ده‌شوبهێنێ كه ده‌ست تێوه‌ردانی كوفر و ئلحاده. وه‌ها رێژیمێك به‌زۆر نه‌بێ ناڕوا و جه‌ماوه‌ر رێگایه‌كی نییه جیاله‌وه به‌شۆڕش بیڕوخێنێ.
به‌ڕێز ئیلخانیزاده له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی : به بڕوای من داهاتووی ئێران به مانی ئه‌و رێژیمه، داڕمانی ئابووری، فه‌قر و نه‌داری و برسیه‌تی زیاتر، ته‌ریككه‌وتنه‌وه له كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی، نائارامی و نائه‌منی و شه‌ڕ و ماڵوێرانی له رێیدایه. ته‌نیا رێگا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران بتوانن داهاتوویه‌كی باش بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، له‌وه‌دایه كه هه‌مووان بۆ رووخانی كۆماری ئیسلامی تێبكۆشن.
هه‌روه‌ها كامیل نورانی فه‌رد، كارگێڕی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، به‌م شێوه‌یه بۆچوونی خۆیان ده‌ربڕی: هه‌ركام له‌و دروشمانه وێڕای به‌ستراوه‌بوونیان به‌به‌ستێن و له‌مپه‌ره‌كان و سه‌رده‌م و زه‌مه‌نه‌وه، لایه‌نی باش و به‌هێز و لایه‌نی خراپ و لاوازیان هه‌یه. له راستیدا شۆڕش یان ریفۆرم له‌لایه‌ن هه‌ڵگرانیه‌وه پێوه‌ندی سه‌ره‌كی و راسته‌وخۆی به‌جۆری سیسته‌م و نیزامه‌كانه‌وه هه‌یه.به مانایه‌كی دیكه ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌كانن كه دروشمی خه‌ڵكی ئازادیخواز و رووناكبیر وماف ویست و جیابیری كۆمه‌ڵگاكان دیاری ده‌كه‌ن و خه‌تی پێده‌ده‌ن، ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌پێی رێژه‌ی دێموكراسی بوون و دیكتاتۆریه‌تیان ره‌وتی دروشم و میكانیزمی خه‌ڵك بۆ گه‌یشتن به ویست و داواكارییه‌كانیان دیاری ده‌كه‌ن. بێگومان له وڵاتێك كه ده‌روونی ئازادیی و هه‌ناسه‌ی ئازاد هه‌بێ دروشمی خه‌ڵك له ده‌وری ریفۆرم و چاكسازیدا ده‌بێ و هه‌تا ده‌سه‌ڵاته‌كان زیاتر بازنه‌ی ئازادی و هه‌ڵسوڕانی خه‌ڵك به‌رته‌سكتر بكه‌نه‌وه دروشمه‌كان زیاتر له شۆڕش و ئاڵوگۆڕی قوڵ و بنه‌ڕه‌تی خول ده‌خۆنه‌وه. چه‌ند و چوون و كه‌م و زۆری ئه‌و حاڵه‌ته به‌پێی رێژه‌ی دێموكراتیك و یان دیكتاتۆریه‌تی نیزامه‌كان ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا دێ. ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ ئه‌و دروشمانه له چوارچێوه‌ی نیزامی ئاخوندی‌دا هه‌ڵسه‌نگێنین پێویسته خوێندنه‌وه‌یه‌كی كورت بكه‌ن بۆ ده‌سه‌ڵات و جۆری سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌ری ئێران. بۆ هه‌موو لایه‌ك روون و ئاشكرایه كه سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی وڵاتی ئێران خۆی له خانه‌ی یه‌كێك له خراپترین جۆره‌كانی سیسته‌مه دیكتاتۆره‌كان ده‌بینێته‌وه. رێژیمی ئاخوندی نیزامێكی فاشیستی له‌سه‌ر بناغه‌ی مه‌زهه‌بێكی دیاریكراوه‌و خۆی له ئیدئۆلۆژیێكی تایبه‌تدا پێناسه ده‌كا. به‌حوكمی سروشتی سه‌رجه‌م ئیدئۆلۆژییه‌كان رێژیمی ئاخوندیش بوونی خۆی له به‌رانبه‌ر دژ و ئانتیه‌ك پێناسه و فۆرمبه‌ندی ده‌كا و له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك روانگه و بیركردنه‌وه‌دا خوێندنه‌وه‌ی بۆ سه‌رجه‌م بابه‌ته سیاسی و فه‌رهه‌نگی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌یه و بیروبۆچوون و روانگه‌كانی دیكه‌ی په‌راوێز خستووه و به‌عه‌مه‌لی حاشا له‌بوونی جۆراوجۆرییه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی و ئایینی و ئیتنیكی و فه‌رهه‌نگییه‌كانی دیكه ده‌كا. بێگومان رێژیم له ماوه‌ی 33 ساڵی رابردوو به به‌رده‌وامی به‌ره‌و داخران و دوگماتیزمی زیاتر هه‌نگاوی ناوه و ده‌سه‌ڵات گه‌رووی هه‌ناسه‌ی خه‌ڵكی به ته‌واوی كپ كردووه.
به‌ڕێز كامیل نورانی فه‌رد وتیشی: له ئاوا هه‌لومه‌رجێكدا زۆر سروشتییه كه دروشمه‌كانی خه‌ڵك رادیكاڵتر و توندتر بێ و له كاتێكدا سه‌ركوت و زه‌بروزه‌نگ باڵی كێشاوه به‌سه‌ر وڵاتی ئێران و ده‌رفه‌تێك بۆ چاكسازی و ریفۆرم و باشتركردنی دۆخی خه‌ڵك له رێگه‌ی نه‌رم و نیان و ئاشتیخوازانه نه‌بووه و هه‌نووكه خراپتریش بووه، خه‌ڵك هانده‌درێن بۆ میتۆد و رێگه‌چاره‌ی زه‌بر و خوازیارانی شۆڕش و ئاڵوگۆڕی قووڵ و بنه‌ڕه‌تی ژماره‌یان رۆژ له‌دوای رۆژ روو له زیادبوون ده‌كا.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی سازمانی خه‌بات وتیشی: به بڕوای من ریفۆڕم ده‌مێكه له وڵاتی ئێران مردووه‌و به‌خاك سپێردراوه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌كان بێ ئه‌نجام ماوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانیش به‌نیازنین ئاڵوگۆر له خۆیاندا پێك بێنن و به‌پێی سه‌رده‌م هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و دان به‌ویست و مافی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی ئێران دا بنێن. به باوه‌ڕی من رێژیمی سه‌ده نێوه‌ڕاستی ئێران هه‌رجۆره ئاڵوگۆڕێك به‌زیان بۆ سه‌ر مانه‌وه و ئه‌و ئه‌ندیشانه‌ی له‌سه‌ری پێكهاتووه ده‌زانێ هه‌رگیز ئاماده‌نابێ وه‌ڵامی لانیكه‌می ویست و داواكاری خه‌ڵك به‌خۆشی و له‌رێگه‌ی ئاشتیخوازانه‌وه بداته‌وه.جا بۆیه رێژیمی ئاخوندی به‌ناچار ده‌بێ له‌رێگه‌ی شۆڕش و راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له‌سه‌ركار لاببردرێ و به به‌رده‌وامی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ست به‌و راستیه ده‌كه‌ن روو به سه‌ره‌وه‌یه و له‌كۆتایشدا ئه‌وه چاره‌نووسی ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی ئێرانه كه له رێگه‌ی شۆڕشی خه‌ڵكی چه‌وساوه‌وه و بێ به‌شانی ئێران بروخێنرێ.
عه‌بدوڵا حیجاب، نوێنه‌ری حدكا له یوئێن پی ئۆ، ووتی: باس له‌سه‌ر دیارده‌كانی شۆڕش یا ریفۆرم ده‌توانێ له چه‌ند روانگه‌وه بێته گۆڕێ و پێوه‌ندی بدرێ به‌و ئامانجه‌وه كه بۆ دیاریكردنی شۆڕش و ریفۆرم له به‌رچاو ده‌گیرێ. ئه‌و دوو دیاردانه ته‌نیا دوو رێبازی جیاوازن بۆ گه‌یشتن به ئامانجی دیاریكراو. به‌شێوه‌یه‌ی گشتی له خه‌بات بۆ لابردنی سیسته‌می دیكتاتۆردا، دیاریكردنی رێبازی تێكۆشان به‌رله‌وه‌ی بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و پرنسپێكی نه‌گۆربێ، هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ژیرانه له هه‌لومه‌رجی زاڵ و ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌یه كه سیسته‌م بۆ خوازیارانی گۆڕانكاری ده‌یڕه‌خسێنێ. هه‌رچه‌ند سیسته‌م زیاتر نه‌رمی له‌خۆی نیشان بدا و توانایی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ گۆرانكاڕییه‌كانی بێ، ئه‌وه‌نده رێبازی ریفۆرم شێوه‌ی درووستی خه‌بات و میتۆدێكی سه‌ركه‌وتووه. به‌پێچه‌وانه‌وه كاتێك سیسته‌م زیاتر له نێوخۆدابێ و له به‌رانبه‌ر ویستی گۆڕانگاریدا پتر راوه‌ستێ، ئه‌وده‌م ته‌نیا میتۆدی كاریگه‌ر بۆ پێكهێنانی گۆڕانكاری شۆڕشه.
عه‌بدوڵا حیجاب وتیشی: له مێژووی شۆڕشه‌كاندا، شۆڕشی فه‌رانسه له ساڵه‌كانی 1789-1799 گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری له سیسته‌می سیاسییه‌وه بگره تا سیستمی به‌ڕێوه‌به‌ری، پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت سیستمی بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌لگادا پێكهێنا و جیهانی دوای خۆی گۆرٍێ. بۆیه‌شه ئه‌و شۆڕشه وه‌كوو دیارده‌یه‌كی تاقانه و بێ وێنه له‌مێژووی هاوچه‌رخی مرۆڤایه‌تی دا خۆی نواندوه. بیرۆكه‌ی ئازادی، یه‌كسانی و برایه‌تی كه له‌و شۆڕشه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت، ئه‌وه‌نده بایه‌خی بوو كه توندوتیژییه‌كانی سه‌رده‌می شۆڕش و ئه‌و نرخه‌ی كه كۆمه‌ڵگای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی فه‌رانسه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و نرخانه‌ی دا له‌بیر برده‌وه. ئه‌و شۆڕشه زیاتر بۆیه به‌ڕێزه‌وه سه‌یری ده‌كرێ كه بیری نوێی گه‌شه‌پێداو ئێستا ئه‌و بیره نوێیه بۆ چاره‌سه‌ریی زۆربه‌ی كێشه‌كانی پێوه‌ندیدار به ماف و ئازادییه‌كانی تاكه‌وه سه‌رچاوه‌یه. شۆڕشه‌كانی دواتر نه‌یانتوانیوه ئه‌و جێگایه له مێژووی نوێ‌دا به ده‌ست بێنن. ره‌وتی شۆڕش هه‌میشه وه‌كوو سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌رانسه درێژخایه‌ن نیه و زۆرجار ئه‌و دیارده‌یه به كتوپڕی ده‌ست پێ ده‌كا و له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا گۆڕانكاری دروست ده‌كا، به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌شداران یا ته‌نانه‌ت سه‌ركرده‌كانی شۆڕشیش ناتوانن به‌رنامه‌ی وردی بۆ دابڕێژن و یابه‌ره‌و ئه‌و ئامانجه‌ی كه بۆ خۆیان ده‌یانه‌وێ بیبه‌ن.
سه‌باره‌ت به ریفۆرم به‌ڕێز حیجاب وتی: ره‌وتی ریفۆرم به‌پێچه‌وانه‌ی شۆڕشه‌وه، ره‌وتێكی درێژخایه‌ن و به‌پلانه و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له ئاكامی رێفۆرم دا دێنه پێش به بنه‌ماتر و خۆڕاگرتن.نموونه‌كانی سه‌ركه‌وتووی ریفۆرم له سه‌رده‌می نوێ‌دا ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ن كه له وڵاتانی وه‌كوو ئیسپانیا، یونان و له‌و ساڵانه‌ی دوایشدا له شیلی هاتوونه‌ته گۆڕێ. له‌و ره‌وتانه‌دا تێپه‌ڕبوون له سیسته‌می داخراوه‌وه بۆ سیسته‌می كراوه به به‌رنامه ئه‌نجام دراوه‌و خوێن رشتنی له‌گه‌ڵ نه‌بووه.به‌ڵام جێگه و پێگه‌ی بیری شۆڕش له كۆمه‌ڵگایه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگای دیكه فه‌رق ده‌كا.له كۆمه‌ڵگایه‌كی دووره په‌رێز له توندوتیژی تێگه‌هی شۆڕش به‌نه‌رێنی و وه‌كوو نیشانه‌ی شێواندن چاوی لێ ده‌كرێ، له كاتێك دا كه بۆ كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دا شۆڕش به هاومانا له‌گه‌ڵ رزگاری و خۆشی چاوی لێ ده‌كرێ. له‌لای ئێمه ریفۆرم وه‌كوو سوكایه‌تی به ئامانجه‌كانی گه‌ل سه‌یرده‌كرێ، كه‌چی له كۆمه‌ڵگایه‌كی دێموكراتیكدا ریفۆرم پێداویستی پێشكه‌وتن و گۆرانكاریی چاككه‌ره‌وه‌یه. كه‌وابوو له‌هه‌ر جێگایه‌ك كه ده‌رفه‌تی به‌شداریكردن له‌ره‌وتی ریفۆرمدا پێك بێ و سیسته‌م رێگا بدا كه بیری جیاواز گه‌شه‌بكا، بیركردنه‌وه له شۆڕش بیرێكی توندڕه‌وانه‌یه. له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی داخراوی وه‌كوو سیسته‌می ویلایه‌تی فه‌قیهدا، مه‌سه‌له‌ی ریفۆرم وه‌كوو تاكه رێبازی تێكۆشان بۆ گۆڕانكاری ناتوانێ له رۆژه‌ڤی سیاسی دابێ، به‌ڵام له هه‌لومه‌رجی گه‌شه‌كردنی ناكۆكییه نێوخۆییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداران دا ده‌توانێ وه‌كوو فیلته‌رێك بۆ ئاماده‌كردنی زه‌مینه‌ی شۆڕش به‌كاربێ.
دكتۆر كاوه عه‌بداڵی، چالاكی سیاسی له وڵاتى نورویَژبۆ لاوان وتی: ریفۆرم واته ئیسلاح ته‌ڵه‌بی له ئه‌سڵدا شێوه‌كارێكی ده‌ربازبوون بوو بۆ سه‌قامگیری هه‌رچی زیاتر رێژیم، كه له ده‌ورانی هاتنه‌سه‌ر كاری هاشمی ره‌فسه‌نجانی و دواتریش محه‌مه‌د خاته‌می قووه‌تی زیاتری به‌خۆیه‌وه گرت. رێژیم كه ده‌یزانی خه‌ڵك له ناوخۆی وڵات له‌لایه‌ك و حیزب و رێكخراوه سیاسییه‌كانی ئێرانی جێگیر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و زۆر رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی، باس له زوڵم و زۆری، بێ عه‌داڵه‌تی، ئیعدامی بێ به‌زه‌یانه‌ی به‌ندكراوه‌كانی سیاسی و به‌گشتی نه‌پاراستنی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن، له‌بیری رێگه چاره‌یه‌ك كه‌وتن. ئه‌و بیرۆكه‌یه دوو به‌رهه‌می باشی بۆ ئه‌وان ده‌بوو. یه‌كه‌م/ ئه‌وه‌ی كه خۆیان وه‌ك مامۆستایه‌كی ئایینی پێشكه‌وتوو عه‌داڵه‌تخواز به‌ئێران و جیهان ده‌ناساند. دووهه‌م/ ئه‌وه‌یه‌كه ژیانێكی نوێی له مێژووی ئه‌و رێژیمه نامرۆڤانه‌یه وه‌دی ده‌هێنا و ته‌مه‌نی درێژی بۆ رێژیمه‌كه به‌ئامانج ده‌گه‌یاند. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ بڵێم كه ئه‌وان له‌و پلانه‌ی خۆیاندا سه‌ركه‌وتنی باشیان هه‌بوو تاراده‌یه‌ك كه له ده‌وره‌ی سه‌رۆك كۆماری خاته‌می، رێژیم توانی جیا له‌و هه‌موو بێ عه‌داله‌تیانه‌ی كه به‌رده‌وام به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی‌دا ده‌سه‌پێندرا، ئێرانیان له جیهاندا به ئێَرانێكی دیموكراسیخواز و ویستیاری پێوه‌ندی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان ناساند، كه به‌خۆشیه‌وه هێنده‌ی پێ نه‌چوو كه دووباره ماهیه‌تی ئه‌سڵی ریژیم وه‌ده‌ركه‌وته‌وه و نه‌یانتوانی چیدیكه جیهان فریوبده‌ن.
هه‌روه‌ها به‌رێز عه‌بداڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كاتێك ده‌توانین باس له ریفۆرم بكه‌ین كه لانیكه‌م حكوومه‌تێكی دێموكراسیخواز بوونی هه‌بێت و یه‌كه‌م ئه‌سڵی حكوومه‌تداری واته پاراستنی حه‌ق و حقووقی هه‌موو شاروه‌ندێكی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رچاو گرتبێ. ریفۆرم له شوێنێك ده‌توانێ جێ بگرێ كه بناغه‌ی حكوومه‌ت و ئه‌سڵی یاسای وڵاته‌كه له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی عه‌داڵه‌ت داڕێژرابێ و ته‌نانه‌ت به‌مه‌به‌ستی چاكسازی یاسا و دابینكردنی ژیانی ئاسایی، له هێندێك جێگه‌دا پێویستی به ئاڵوگۆڕی ئه‌ساسی هه‌بێت. ئه‌گه‌ر ئێمه كرده‌وه‌ی رێژیمی كۆنه‌په‌رستی ئێران هه‌ڵسه‌نگێنین، ده‌بینین كه هیچیه‌ك له‌و محه‌كانه‌ی ناومان هێنان، له‌و رێژیمه‌دا نابیندرێن و به‌پێچه‌وانه به‌خراپترین و بێ ره‌حمانه‌ترین شێوه به‌چه‌نگ و ددان ده‌ستیان به‌سه‌ر حكوومه‌ت و وڵاتی ئێران‌دا گرتوو بێ به‌زه‌ییانه بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان له قه‌تڵوعامی منداڵانیش چاوپۆشی ناكه‌ن. واته ریفۆرم له رێژیمی ئێران‌دا، هیچ مه‌عنایه‌كی نابێ. فاكتۆرێكی به‌رچاوتر بۆ نه‌گونجاندنی ریفۆرم له ئێران‌دا، مۆره‌كان یان ئاڵترناتیوه‌كان بۆ ده‌سه‌ڵاته. به گۆڕینی دیمه‌نی ئاشكرا، ناتوانن ماهیه‌تی ئه‌سڵی رێژیم بشارنه‌وه و هیچ ئاڵوگۆڕێك به‌سه‌ر سیسته‌می ویلایه‌تی فه‌قیهدا نایه. له نه‌مانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادو هاتنه‌سه‌ركاری موسه‌وی به‌دڵنیاییه‌وه جگه له‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی رێژیمی كۆنه‌په‌رست درێژ ده‌بێته‌وه، هیچ به‌رهه‌مێكی بۆنه‌ته‌وه زوڵم لێكراوه‌كانی ئێرانی نابێت.
ره‌حیم ره‌شیدی رۆژنامه‌وان له واشنگتن ،له‌مباره‌وه بۆچوونی خۆیان ده‌ربری: چاكسازی بریتیه له‌وه‌ی مرۆڤ له ته‌واویه‌تی خۆیدا چوارچێوه، ئیدئۆلۆژی یان سیسته‌مێكی تایبه‌تی به‌لاوه په‌سه‌نده،به‌ڵام به تێپه‌ربوونی كات هه‌ست ده‌كا بۆ گونجاندنی ئه‌و ئیدئۆلۆژی یان سیسته‌مه له‌گه‌ڵ گۆرانكارییه‌كانی سه‌رده‌مدا، پێویسته له به‌شێك یان چه‌ند به‌شیدا ئاڵوگۆر پێك بێت. واته ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌مرۆ نوێیه، ده‌كرێ بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه وه‌ڵام نه‌ده‌ر بێت، هه‌ر بۆیه پرۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وام و هه‌واڵدان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زه‌مان و پێویستیه‌كانی گه‌شه بكه‌ین، پێویسته.به ئاوردانه‌وه‌یه‌ك له گرێچنی ده‌سه‌ڵات له ئێران دا و خوێندنه‌وه‌ی ریژیم بۆ چه‌مكه‌كانی ئازادی، دێموكراسی، به‌رانبه‌ر و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، هاوكات سه‌ركه‌وتنی ریفۆرمخوازانی نێو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات له 2 ی جۆزه‌ردانی 76 ی هه‌تاوی، شكستی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای ئه‌و ره‌وته له هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی ده‌یه‌می سه‌رۆك كۆماری ریژیم له ساڵی 88 دا، ئیدی هیوایه‌ك به سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌و سیسته‌مه‌دا نه‌ماوه‌و هه‌ر هه‌وڵێك بۆ چاكسازی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ریژیمه‌دا بێ ئاكامه. رێگایه‌ك جیا له روخانی كۆماری ئیسلامی له به‌رده‌مدا نیه. هیوان وایه ئه‌و ئاڵوگۆره‌ش بۆ خه‌ڵكی ئێران به كه‌مترین زیان بێته ئاراوه و قوتاریان بێت.
هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ریفۆرم له نێو كۆماری ئیسلامی‌دا هیچ كات رونادا، ئه‌گه‌ر شۆڕشیش كرا ئه‌وكات ده‌بینن كورده‌كان به‌شداری ده‌سه‌ڵات ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرینگه ئه‌وه‌یه كه ئایا كورده‌كان به چ به‌رنامه و هه‌ده‌فێكه‌وه به‌شداری ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن؟ له حاڵێكدا تا ئێستا كورده‌كان بۆ یه‌كجاریش بێ هه‌ر هه‌موو لایه‌ن و پارته‌كان نه‌یانتوانیوه ئه‌و لێك نزیك بونه‌وه‌یه بكه‌ن.
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی له‌مباره‌وه ده‌ڵێ: له هه‌ر حاڵه‌تێكدا كه ئاڵوگۆڕی جیددی و بنه‌ڕه‌تی له ئێران‌دا روو بدا كورد به شێوه‌یه‌كی ئاسایی و گشتی شوێندانه‌ریی خۆی هه‌یه و شوێندانه‌ریی خۆی ده‌بێ. روونه ئه‌گه‌ر كورد به‌گشتی یه‌كده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بن ئه‌و شوێندانه‌رییه پتر ده‌بێ.
له ئێستا و له داهاتووشدا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كورد به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان نه‌بێ، به‌ڵام مادام هه‌ده‌فی هاوبه‌ش و وه‌ك یه‌كیان هه‌یه، ده‌توانن خاوه‌ن به‌رنامه‌ی هاوبه‌شیش بن. هه‌ده‌فی هه‌موو لایه‌كیش ئه‌وه‌ی لێیان ده‌بیسرێ ئه‌وه‌یه كه كورد له‌سه‌ر خاكی خۆی خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و مافی نه‌ته‌وایه‌تیی خۆی بێ، خۆی به‌رێوه‌به‌ری خۆی بێ و له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیشدا به‌بێ جیاوازی هه‌م كورد و هه‌م نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش به‌شداربن. لێره‌دا نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیر بچێ كه له داهاتووی كوردستاندا ئه‌وه‌ی بڕیاری نیهایی ده‌دا ده‌نگی خه‌ڵكه.
راسته ئێران وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه‌یه و هه‌موو نه‌ته‌وه زۆر لێكراوه‌كانیش ئازاری وه‌ك یه‌كیان هه‌یه، داخوازیی وه‌ك یه‌كیان هه‌یه و داهاتووی وه‌ك یه‌كیش بۆ ئێران ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن و هه‌رئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه بتوانن كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ پێك بێنن. ئه‌وه‌ش كه ئایا ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه له ده‌سه‌ڵاتدا به‌شداربن هه‌ر نه‌بێ به رواڵه‌ت وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌رێیه، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نییه كه مه‌سه‌له‌كان وه‌ك ئاوی ره‌وان به جۆدا ده‌ڕۆن و هیچ گرفتێك نایه‌ته پێش، به‌ڵام له ده‌سه‌ڵاتێكی دێموكراتیكدا ده‌كرێ به دیالۆگ و لێك تێگه‌یشتن گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
عومه‌ر ئێلخانیزاده‌ش له‌مباره‌وه بۆچوونی خۆیان به‌م شێوه‌یه ده‌ربڕی: نه‌ك هه‌ر وه‌ختی ئه‌وه هاتووه كه كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان لانیكه‌م بیر له چه‌ترێكی هاوكاری بكاته‌وه، وه‌دره‌نگیش كه‌وتووه. به‌داخه‌وه ئه‌وه ده‌ردێكی گه‌وره‌ی كوردستانی ئێرانه كه هێشتا حیزبه سیاسییه‌كانی به‌جددی هه‌ستیان پێ نه‌كردووه. پێموایه بیركردنه‌وه‌ی ته‌سك و چه‌شنێك له سیكتاریسم هێشتا یه‌خه‌ی ئێمه‌ی به‌رنه‌داوه. هێشتا هه‌ن وا بیرده‌كه‌نه‌وه كه به ته‌نیا ره‌نگه بتوانن نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی ره‌وه‌ندی كوردی له ئێران‌دا بكه‌ن. ناكۆكی، جیاوازی بیرورای شتێكی ئاساییه چ له ناو كۆمه‌ڵگادا و چ له ناو حیزبه سیاسیه‌كاندا.له هیچ كوێی ئه‌و جیهانه‌شدا جیاوازی سیاسی نه‌بۆته هۆی سه‌رنه‌گرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و دوژمنی به‌هێزی هاوبه‌ش و ته‌ماعی گه‌وره بۆ پاشه‌كشێ به كورد، فاكته‌ری جیددین. هیچ پاساوێك نابینم كه له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا كاری پڕاوپڕ بۆ یه‌كگرتوویی و لانیكه‌م چه‌ترێكی هاوكاری تا دروستكردنی به‌ره‌یه‌ك نه‌كرێ. كه‌مته‌رخه‌می له‌وباره‌وه تا ئێستا زیانی گه‌وره‌ی پێگه‌یاندوین و ده‌بێ هه‌مووان بۆی ده‌ست به‌كاربین ده‌نا من داهاتووی كوردستانی ئێران به‌و وه‌زعه‌ی ئێستا له ئارادایه، زۆر باش نابینم.
ئامادە کردنی گەلاوێژ مێهفەر.
ئامادە کردنی گەلاوێژ مێهفەر.
سپاس بۆ هاوكارى قادر ره‌سولى.
سەرچاوە:
ماڵپەڕو ژومارە ٤٥ی گۆڤاری لاوان
سەرچاوە:
ماڵپەڕو ژومارە ٤٥ی گۆڤاری لاوان
Wednesday, March 7, 2012
اطلاعیه‌ی ویژه از شهر مهاباد
دست سیاه تاریکی بار دیگر بر آسمان کردستان گذر کرد و برای گرم کردن تنور انتخابات تفکرات و رای عامه را بازی داد.
در مهاباد شهر پیشوا و جمهوری کردستان، با فریب مردم نظر و رای عموم را منحرف نمودند و با به‌ره گیری از یک خائن به نام مهندس جلال محمودزاده که مدت ده سال فرمانده پایگاه مقاومت بسیج جهادکشاورزی بوده است، تصویری آهورایی از نامبرده جهت فریب اذهان عمومی بوجود آوردند.
نمایش رژیم این بود که با فریب مردم، دلهای پاکی را که به قصد تحریم در خانه مانده بودند بر سر صندوق انتخابات بکشند تا مرگ اپوزسیون را به تصویر بکشند.
اما خیلی زود مردم از اقدام احساسی خویش پشیمان گشته و اکنون تاتر و نمایش رژیم به کارگردانی محمودزاده و بازیگری عثمان
احمدی یقه آخوندی را به عنوان فریب مردم توسط جمهوری اسلامی می‌دانند.
توضیح: این نوشتە از طرف یک فرد دلسوز و از شهر مهاباد بە دست بندە رسیدە است.
رحیم رشیدی
رحیم رشیدی
ئاگاداری تایبه‌ت به مه‌هاباد.
ده‌ستی ڕه‌شی تاریکی بۆ جارێکی تر ئاسۆی کوردستانی ته‌نی‌و بۆ گه‌رم کردنی ته‌ندووری ئینتیخابات‌و هه ڵبژاردن، گه‌مه‌ی به بیر‌و ڕای گشتی کرد. له مه‌هابادی شاری پێشه‌واو کۆمار، به فریودانی خه‌ڵک بیر‌و زه‌ینی گشتییان به لاڕێ برد‌و له جاشێکی جهادی کشاوه‌رزی به ناوی موهه‌ندیس جه‌لالی مه‌حموودزاده که زیاتر له ده ساڵ فه‌رمانده‌ی مۆڵگه‌ی به‌سیج بووه، وێنه‌یه‌کی ئه‌هووراییان بۆ گه‌مارۆدانی ڕای گشتی ساز کرد. شانۆی ڕژیم ئه‌وه بوو که به فریودانی خه‌ڵک، ئه‌و دڵه پاکانه‌ی که هه‌ڵبژاردنیان ته‌حریم کرد بوو، بکێشنه سه‌ر سه‌ندووق‌و مه‌رگی ئۆپۆزسیۆن بسه‌لمێنن. به‌ڵام زۆر زوو خه‌ڵک له‌م هه‌ڵوێسته ئیحساسییه په‌شیمان بوونه‌وه‌و شانۆی ڕژیم به کارگه‌ردانی مه‌حموودزاده‌و یاریزانی عوسمانی
ئه‌حمه‌دی یه‌خه ئاخوندی به فریودانی خه‌ڵک بۆ ده‌سته چیله‌ی کۆماری ئیسلامی ده‌زانن.
تێبینی: ئەم نووسراوەیەم لە لایەن کەسێکی دڵسۆزەوە لە نێو شاری مەهاباد بە دەست گەیشتوە.
رەحیم رەشیدی
رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان پیرۆز بێ!
رەحیم رەشیدی
هه‌موو ساڵێک چالاکانی بواری یه‌کسانی‌و به‌رانبه‌ری مرۆڤه‌کان له خێزان‌و کۆمه‌ڵگا‌دا، وێرای هه‌موو ژنان بۆ دابین کردنی ژیانێکی دادپه‌روه‌رانه‌و ئینسانی، رۆژی 8ی مارس، به‌رانبه‌ر به 17ی ڕه‌شه‌مه وه‌کوو رۆژی جیهانی ژنان رێز لێده‌گرن‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م
هه‌موو ساڵێک چالاکانی بواری یه‌کسانی‌و به‌رانبه‌ری مرۆڤه‌کان له خێزان‌و کۆمه‌ڵگا‌دا، وێرای هه‌موو ژنان بۆ دابین کردنی ژیانێکی دادپه‌روه‌رانه‌و ئینسانی، رۆژی 8ی مارس، به‌رانبه‌ر به 17ی ڕه‌شه‌مه وه‌کوو رۆژی جیهانی ژنان رێز لێده‌گرن‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م
خه‌باته ڕه‌واییه بۆ دابین بوونی ژیانێکی باشتر هه‌رچی زۆرتر به‌ربڵاوتروو چڕوپڕتر بکه‌نه‌وه.
رۆژی 8ی مارس به هۆی به‌ستێنه مێژوویه‌که‌ی له خه‌باتی ئینسانی‌و به‌رانبه‌ری خوازانه‌ی یه‌کسانی خوازان‌دا جێگا‌و شوێنێکی تایبه‌تی هه‌یه. ده‌زانیین رۆژی 8ی مار‌سی ساڵی 1908ی زایینی، ژنانی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی شاری نیویۆرک به‌نیازی به‌رده‌نه‌سه‌ری مووچه‌و حه‌قده‌ستی پتر، بۆ باشتر کردنی ژیان‌و گوزه‌رانیان، رێپێوانێکی هێمنانه‌یان وه‌رێخست تاکوو له‌و ڕێگاوه سه‌رنجی خاوه‌ن کار‌و ده‌ستمایه داره‌کان بۆ لای ژیان‌و گوزه‌رانی پڕ له کوله مه‌رگی خۆیان ڕاکێشن. به‌داخه‌وه ئه‌م رێپێوانه هێمنانه‌ی ژنان له لایه‌ن پۆلیسی شاری نیویۆرکه‌وه به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو سه‌رکوت کرا. به چه‌شنێک چه‌ند کوشته‌و برینداری لێکه‌وته‌وه.
دوو ساڵ پاش ئه‌م رووداوه، ژنه تێکۆشه‌رو خه‌باتگێری ئاڵمانی "کلارا زتکین" له دووهه‌مین کۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانی سۆسیالیست که له شاری کۆپێنهاک پێته‌ختی وڵاتی دانمارک پێکهاتبوو، پێشنیاری کرد بۆ رێزگرتن له خه‌بات‌و تێکۆشانی ژنانی هه‌ژارو به‌شمه‌ینه‌تی جیهان به گشتیی، خۆنیشانده‌رانی رۆژی 8ی مار‌سی ساڵی 1908ی زایینی به تایبه‌تی، ئه‌م رۆژه بکرێته رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان.
ساڵی پاشتر له به‌شێکی وڵاتانی جیهان، به تایبه‌ت له ئورووپا به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاوو یادی ئه‌م رۆژه کرایه‌وه‌و له ئاستێکی به‌رین‌دا رێز له تێکۆشانی خه‌باتگێڕانی رێگای یه‌کسانی نرا.
ئێستا، رۆژی 8ی مارس وه‌کوو رۆژی هاوپێوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانی یه‌کسانی خواز له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری وڵاتانی دونیا یاد ده‌کرێته‌وه‌و به‌رز راده‌گیرێت.
له وڵاتانی دواکه‌توو به‌ڵالێدراودا، ئه‌و وڵاتانه‌ی که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیدئولۆژیکی دواکه‌وتوانه‌و جیاوازی دانه‌رانه‌دا گیریان خواردووه، سه‌ره‌رای زه‌برو زه‌نگی ده‌سه‌لا‌ت، جێگیر کردنی یاسا‌و نوڕمی دواکه‌وتوانه‌و نابه‌رانبه‌ری خواز، ژنان‌و پیاوانی تینووی ئازادی‌و ژیانێکی ئینسانی‌تر، له ژێر سێبه‌ری ترس‌و دڵه ڕاوکه‌دا یادی ئه‌م رۆژه به‌رز راده‌گرن‌و به شێوه‌ی جۆراوجۆر ئه‌م رۆژه یاد ده‌که‌نه‌وه‌و خه‌باتی ڕه‌وای خۆیان په‌ره پێده‌ده‌ن.
له وڵاتانی زاڵ به‌سه‌ر کوردستان‌دا، سیسته‌مێکی نادێموکراتیک حاکمه که رێز بۆ مافی مرۆڤ دانانێن، له‌م سۆنگه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئاکامه که له‌و چه‌شنه کۆمه‌ڵگایانه‌دا به شێوه‌یه‌کی به‌رنامه داڕێژراو‌و به مه‌به‌ستی به‌رهه‌م هێنانی هێژموونی پیاو سالاری‌و ده‌سته‌مۆ کردن‌و جێگیر کردنی نابه‌رانبه‌ری له هه‌موو پێکهاته‌ی کۆمه‌لگا‌دا به شێوه‌ی سیسته‌ماتیک کار ده‌کرێت.
ئاشکرایه وڵاتی ئێران یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه که بۆ هه‌موو ئازادی خوازان کراوه‌ته دۆزه‌خێکی پان‌و به‌رین، له‌م دۆزه‌خه‌دا ژنان سته‌می فره‌تریان پێ ڕه‌وا ده‌بیندرێ، له‌وه کاره‌ساتبارتر ئه‌وه‌یه، بۆ سه‌رکوت‌و داپلۆسین‌و کوشتاری ژنان پشت به یاسا‌و نوڕم‌و کولتوورێک ده‌به‌سترێ که ده‌سه‌ڵات بۆ خۆی له دارێژه‌را‌ن‌و به‌رهه‌مهێنه‌رانیه‌تی.
به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی کورت له سیسته‌می په‌روه‌رده‌و فێر کردن له ئێران‌دا به‌و ئاکامه ده‌گه‌ین، ژنان له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا چ ئازار‌و مه‌ینه‌تێکیان کێشاوه‌و ده‌یکێشن. هه‌ر له ده‌ورانی سه‌ره‌تایی قوتابخانه‌دا، به شێوه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ هه‌وڵی هاڵاواردن‌و سازدانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نایه‌کسان‌و نێرسالار له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئایینه‌وه ده‌درێت‌و ئه‌م کاره به شێوه‌یه‌کی زۆر بنه‌ڕه‌تیانه به‌رێوه ده‌چێت.
کاتێک سه‌رنج ده‌ده‌ینه کتێبه‌کانی قۆناخی سه‌ره‌تایی، هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ی که له دووتوێی کتێبه‌کان‌دا هه‌یه به جۆرێک له جۆره‌کان ره‌نگدانه‌وه‌ی بیر‌و هژمونی پیاوه. "ته‌سمیم کوبرا" یه‌کێک له وانه‌کانی پۆلی دووهه‌می سه‌ره‌تایی به‌ته‌واوه‌تی ئه‌م نێر ساڵارییه له ڕواڵه‌ت‌و ناوه‌رۆکی‌دا ره‌نگ ده‌داته‌وه، کوبرا کتێبه‌که‌ی له بن داری حه‌سار له بیر ده‌چێت، شه‌و به‌سه‌ردا دێت‌و باران ده‌بارێت، پاشان کتێبه‌که ته‌ڕ ده‌بێت...هتد
ئاشکرایه هه‌ڵبژاردنی کچێک بۆ ئه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ی له بیر بچێت، به هه‌ڵکه‌وت نیه. چوونکا ده‌زانیین له هه‌ر وڵاتێک‌دا پسپۆرانی بواره جۆربه‌جۆره‌کانی په‌روه‌رده‌و فێر کردن له داڕشتنی مێتۆد‌و رێبازه په‌روه‌رده‌یی‌و فێرکاریه‌کان‌دا به شێوه‌یه‌کی ئامانج‌دار کار ده‌که‌ن‌و ئه‌م بابه‌تانه به چه‌شنێک داده‌رێژرێن هه‌ڵگری مانا‌و په‌یامی تایبه‌تیین که ڕوانگه‌و باوه‌ڕه‌کانی ده‌سه‌ڵات‌و سیسته‌مه‌کان ڕه‌نگ رێژ ده‌که‌ن.
له وێنه‌کانی ئه‌م کتێبانه‌دا، ژنان خه‌ریکی شیردان، منداڵ به‌خێو کردن، جل‌و به‌رگ شۆردن، ماڵ خاوێن کردنه‌وه‌و چێشت لێنانن، به بێ ئه‌وه‌ی بمان هه‌وێ له نرخ‌و بایه‌خی ئه‌م جۆره کارانه که‌م که‌ینه‌وه، ده‌زانین که ئه‌م مێتۆدانه به ئامانجی ده‌رخستنی پیرۆزی ئه‌و کارانه نییه، به‌ڵکوو پتر بۆ ئه‌وه‌یه مه‌ودای نێوان توێژی نێڕو مێ به‌ربڵاوترو فراوانتر بکه‌نه‌وه. ئه‌وه نیه منداڵانی کوڕ یان یاری تۆپی پێ ده‌که‌ن، یان خه‌ریکی ماشێن لێخورین‌و خوێندنه‌وه‌و ڕاو کردنن. ئه‌م وێنانه وێڕای کۆمه‌ڵێک دوروشمی ره‌نگاوره‌نگ بۆ ئه‌وه‌یه بواری په‌روه‌رده‌و راهێنان به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک هژمونی توێژی نێرینه زاڵ بکات‌و هاوکات ژێر ده‌سته بوونی توێژی ژن بکاته بابه‌تێکی نه‌گۆرو وا پیشان بدرێت که له ئه‌زه‌له‌وه وه‌ها بووه‌و هه‌ر واش ده‌بێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ورد‌و درشتی ئه‌م نیزامه کۆنه‌په‌ره‌ستانه، تێکۆشاون ژنان‌و پیاوان له یه‌ک بێگانه بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م سیاسه‌تی هاڵاواردنی خۆیان په‌ره پێبده‌ن، هه‌م موژده‌ی دوارۆژێکی نه‌بوو نادیاریان بده‌نێ‌و باڵاده‌ستی نێرینه جێگیر بکه‌ن، به خۆشیه‌وه ده‌بینین که له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لایه‌ی کاربه‌ده‌ستان بۆ دوورخسنه‌وه‌ی ژنان‌و پیاوان له یه‌کتر، ئێستا بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری که به‌شێکی به‌رچاوی ژنانی ئازادی خواز‌و یه‌کسانی ویست پێکی دێنن ته‌نگی به‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه هه‌ڵچنیوه‌و ئه‌م بزاوته رۆژ به رۆژ له گه‌شه‌و پێشکه‌وتن دایه.
ژنانی وشیارو ماف ویست ئه‌و راستی‌یه به باشی تێده‌گه‌ن‌و تێگه‌یشتوون پیاوان دوژمنی ئه‌وان نیین، به‌ڵکو ئه‌وه کۆمه‌لێک یاسا‌و نۆرمی کۆنه‌په‌رستانه‌یه که رێگره له به‌رده‌م بونیادنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی به‌ختیارو به‌خته‌وه‌ردا، له پاڵ ئه‌م راستی‌یه‌دا پیاوانی ئازادی خواز‌و دێمۆکرات به قوڵی له‌م راستی‌یه تێده‌گه‌ن به بێ ڕچاوکردنی بێ ئه‌ملاولای هه‌موو مافی سیاسیی، ئابوری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کانی ژنان‌و حزوری چالاکانه‌ی ئه‌وان له‌م بوارانه‌دا، ژیان رووی کراوه‌یی‌و ئاسوده‌یی به‌خۆوه نابینێ، پێشکه‌وتن‌و ئارامی پێویست مسۆگه‌ر نابێت‌و نایه‌ته به‌رهه‌م.
له‌م ڕۆژه‌دا وێڕای ئاواتی سه‌رکه‌وتن‌و به ماف گه‌یشتن خواستن بۆ هه‌موو ژنانی جیهان به گشتیی، ژنانی ئێران‌و کوردستان به تایبه‌تی، پیرۆزبایی ئه‌م رۆژه‌و به‌رده‌وامی ئه‌و خه‌باته‌یان لێ ده‌که‌ین که له پێناو یه‌کسانی‌و دادپه‌روه‌ری‌دا به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن.
Tuesday, March 6, 2012
رەحیم رەشیدی بۆ گۆڤاری شەپۆل: کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدات لە هەرێمی کوردستان‌دا "جاش قەڵەم" دروست بکات.
كۆماری ئیسلامی ئێران شه‌ڕی كولتووری له‌گه‌ڵ كورد ده‌كاتو له‌و نێوه‌نده‌دا هه‌وڵی سووككردنی فه‌رهه‌نگی كورده‌واریی‌و
چه‌واشه‌كردنی مێژوو شكاندنی سه‌ركرده نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد ده‌دات. ئێوه مه‌ترسیی
ئه‌م سیاسه‌ته له چیدا ده‌بیننه‌وه؟.
سەرەتا دەبێ ئەو راستییە بزانیین کە ئامانجی شەڕی کۆماری ئیسلامی ئیران، لە بوارەکانی کولتووری، ئابووری، رۆشنبیری‌و کۆمەڵایەتی‌دا، بە تەواوەتی سیاسییە‌و دەخوازێ کورد بە چۆک‌دا بێنێت.
رێژیمی ئێران، وەکوو هەر رژیمێکی سەرەرۆو نادێموکراتیک، هەر لە سەرەتاوە هەوڵی داوە کە کولتوور‌و مێژووی کوردەکان چەواشەو خەوشدار بکات. من پتر مەترسی ئەم سیاسەتە لەوەدا دەبینمەوە کە لە ئاست پیلانگێڕی فرە ڕەهەندی ئەو رژیمەدا بۆ شێواندنی مێژوو خەوشدار کردنی کەسایەتی ئەو رێبەرانەی کە بوونەتە هێمای نەتەوەیی، بێ دەروەست بین.
یان وەکوو پێویست لەگەڵ فێل‌و تەڵەکە جۆراوجۆرەکانی ئەم بوارەدا ئاشنا نەبین، تاکوو لە شوێنی خۆی‌و لە کاتی پێویست‌دا ئەو بەنو داوە ئاڵۆزەش بە دژکردەوەی شیاو‌و پشت بەستوو بە بەڵگە‌و لۆژیک، نەک هەڵچوون‌و سۆز؛ لەبەر یەک هەڵوەشێنینەوەو لە ئاکام‌دا ئەو سیاسەتە بکەینە بڵقی سەرئاو.
مەترسییەکە کاتێک چڕتر خۆ دەردەخات لەبەر ناکۆکی‌و دووبەرەکی کوردەکان‌و ئەو کەلێن‌و مەودایانەی بە هۆی دابڕان‌و لێکترازانی حیزبەکانی ئێمەوە داوێنی زۆربەی تاکەکانی کۆمەڵگای کوردستانی لە هەموو شوێنێک گرتۆتەوە، کە هەندێک جار کەس یان لایەنێک بۆ خۆ دزینەوە لە ژێر باری بەرپرسایەتی، هاوکات تێکشکاندنی رەخنەگرانی خۆیان، هەمان بەڵگە‌و قسەو قسەڵۆکی دوژمن دووپات دەکەنەوە، ئەمەش دیاردەیەکی زۆر قیزەون‌و مەترسیدارە کە سەرتاپای جومگەکانی کۆمەڵگای کوردستانی گرتۆتەوەو دوژمن لەو کەلێنەوە بە کەمتریین نرخ زۆرتریین زیانی بە هەموو ئێمە گەیاندوە. یان باشترە بێژم کە ئەوەی دوژمن پێی نەکراوەو بۆی نەچۆتەسەر، خۆمان بە یەکتری دەکەین.
سەرەتا دەبێ ئەو راستییە بزانیین کە ئامانجی شەڕی کۆماری ئیسلامی ئیران، لە بوارەکانی کولتووری، ئابووری، رۆشنبیری‌و کۆمەڵایەتی‌دا، بە تەواوەتی سیاسییە‌و دەخوازێ کورد بە چۆک‌دا بێنێت.
رێژیمی ئێران، وەکوو هەر رژیمێکی سەرەرۆو نادێموکراتیک، هەر لە سەرەتاوە هەوڵی داوە کە کولتوور‌و مێژووی کوردەکان چەواشەو خەوشدار بکات. من پتر مەترسی ئەم سیاسەتە لەوەدا دەبینمەوە کە لە ئاست پیلانگێڕی فرە ڕەهەندی ئەو رژیمەدا بۆ شێواندنی مێژوو خەوشدار کردنی کەسایەتی ئەو رێبەرانەی کە بوونەتە هێمای نەتەوەیی، بێ دەروەست بین.
یان وەکوو پێویست لەگەڵ فێل‌و تەڵەکە جۆراوجۆرەکانی ئەم بوارەدا ئاشنا نەبین، تاکوو لە شوێنی خۆی‌و لە کاتی پێویست‌دا ئەو بەنو داوە ئاڵۆزەش بە دژکردەوەی شیاو‌و پشت بەستوو بە بەڵگە‌و لۆژیک، نەک هەڵچوون‌و سۆز؛ لەبەر یەک هەڵوەشێنینەوەو لە ئاکام‌دا ئەو سیاسەتە بکەینە بڵقی سەرئاو.
مەترسییەکە کاتێک چڕتر خۆ دەردەخات لەبەر ناکۆکی‌و دووبەرەکی کوردەکان‌و ئەو کەلێن‌و مەودایانەی بە هۆی دابڕان‌و لێکترازانی حیزبەکانی ئێمەوە داوێنی زۆربەی تاکەکانی کۆمەڵگای کوردستانی لە هەموو شوێنێک گرتۆتەوە، کە هەندێک جار کەس یان لایەنێک بۆ خۆ دزینەوە لە ژێر باری بەرپرسایەتی، هاوکات تێکشکاندنی رەخنەگرانی خۆیان، هەمان بەڵگە‌و قسەو قسەڵۆکی دوژمن دووپات دەکەنەوە، ئەمەش دیاردەیەکی زۆر قیزەون‌و مەترسیدارە کە سەرتاپای جومگەکانی کۆمەڵگای کوردستانی گرتۆتەوەو دوژمن لەو کەلێنەوە بە کەمتریین نرخ زۆرتریین زیانی بە هەموو ئێمە گەیاندوە. یان باشترە بێژم کە ئەوەی دوژمن پێی نەکراوەو بۆی نەچۆتەسەر، خۆمان بە یەکتری دەکەین.
پاشان
پێتان وانییه به‌شێك له كورد له ژێر ناوی جۆراوجۆر بوونه‌ته دارده‌ستی داگیركه‌ری
ئێرانی بۆ هێنانه‌دی ئه‌و سیاسه‌ته؟.
بە داخەوە بەڵێ. کۆماری ئیسلامی، لە پاش شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ی زایینی‌دا، بە رێکخستنی جاشەکان لە لە ژێر ناوی "پێشمەرگە موسڵمان"دا دەستی بە شەڕی هەمە لایەنە لەگەڵ کوردەکان کردوە. ئەم جاشانە بە جلوبەرگی پێشمەرگەوە هەموو کار‌و کردەوەیەکی نەشیاویان وەکوو درۆ، چەتەیی، دەسدرێژی بۆ سەر ناموو‌سی خەڵک بەڕێوە بردوەو دەیبەن. بەڵام دوژمن لەم بوارەدا، بە هۆی خۆشەویستی‌و هەڵسووڕانی هێزی پێشمەرگە لە هەناوی کۆمەڵی کوردەواری‌و دژکردەوەی ئەرێنی شۆڕشگێرانی کورد، سەرکەوتنی بە دەست نەهێنا.
دواتر رژیم هەوڵی‌دا کە لە چوارچێوەی بەرنامەی ئەدەبی‌و شتی لەو بابەتەدا لە نێو کوردەکانی ئێران‌دا "جاش قەڵەم" دروست بکات‌و سەرنەکەوت. هەنووکە لە هەرێمی کوردستان بە دوای ئەو پرۆژەوەیەو هیوادارم هەمووان لەو بارەوە چاوکراوە بن.
ئینجا بە سازکردنی فیلمەکانی "چریکەی هەورام‌و کانی مانگا"و هتد...، تێکۆشا کە شەری دژ بە کورد لە بواری فەرهەنگ‌و رۆشبیری‌دا بەرینتر بکاتەوە. یان هونەرمەندانی کورد ناچار دەکات لە بۆنەو رێورەسمەکانی‌دا دەرکەون‌و تەنانەت بۆ چەواشە کردنی کوردی پارچەکانی دیکە بەشی کوردی تەلەویزیۆنی "سەحر"ی لە مێژە دامەزراندوە.
هەروەها لەم ساڵانەی دوایی‌دا، بە دەرکردنی گۆڤارێک بە ناوی "چشم انداز"و بە زەق کردنەوەی کەسانی وەکوو "عیرفان قانعی فەردو ئێحسان هوشمەند"و دامەزراندنی چەند پێگەی ئێنترنێتی ئەم شەڕەیان پەرە پێداوە.
بەڵام با ئەو گلەیەش بکەین، ئەوە رێبەری حیزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان بوون کە بە دابین کردنی کەرەستەو ئاسانکاری بۆ هێندێک بەکرێگیراو ئاگایانە یان نا ئاگایانە یارمەتیان بە ناساندنی ئەو جۆرە خۆ فرۆشانە کردوە.
جێگای داخ‌و لێوربوونەوەیە کە بیرەوەری کەسایەتییەکی وەکوو بەرێز "مام جەلال" لە پلەی سکرتێری حیزبێکی سەرەکی کوردستانی‌و سەرۆککۆماری عێراق‌دا، سەرەتا نە بە زمانی کوردی یان عەرەبی، بەڵکوو بە زمانی فارسی‌و لە تاران، ئەویش لە لایەن کەسێکی بەد ناو‌و بەکرێگیراوەوە چاپ‌و بڵاو بکرێتەوە!
بە داخەوە بەڵێ. کۆماری ئیسلامی، لە پاش شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ی زایینی‌دا، بە رێکخستنی جاشەکان لە لە ژێر ناوی "پێشمەرگە موسڵمان"دا دەستی بە شەڕی هەمە لایەنە لەگەڵ کوردەکان کردوە. ئەم جاشانە بە جلوبەرگی پێشمەرگەوە هەموو کار‌و کردەوەیەکی نەشیاویان وەکوو درۆ، چەتەیی، دەسدرێژی بۆ سەر ناموو‌سی خەڵک بەڕێوە بردوەو دەیبەن. بەڵام دوژمن لەم بوارەدا، بە هۆی خۆشەویستی‌و هەڵسووڕانی هێزی پێشمەرگە لە هەناوی کۆمەڵی کوردەواری‌و دژکردەوەی ئەرێنی شۆڕشگێرانی کورد، سەرکەوتنی بە دەست نەهێنا.
دواتر رژیم هەوڵی‌دا کە لە چوارچێوەی بەرنامەی ئەدەبی‌و شتی لەو بابەتەدا لە نێو کوردەکانی ئێران‌دا "جاش قەڵەم" دروست بکات‌و سەرنەکەوت. هەنووکە لە هەرێمی کوردستان بە دوای ئەو پرۆژەوەیەو هیوادارم هەمووان لەو بارەوە چاوکراوە بن.
ئینجا بە سازکردنی فیلمەکانی "چریکەی هەورام‌و کانی مانگا"و هتد...، تێکۆشا کە شەری دژ بە کورد لە بواری فەرهەنگ‌و رۆشبیری‌دا بەرینتر بکاتەوە. یان هونەرمەندانی کورد ناچار دەکات لە بۆنەو رێورەسمەکانی‌دا دەرکەون‌و تەنانەت بۆ چەواشە کردنی کوردی پارچەکانی دیکە بەشی کوردی تەلەویزیۆنی "سەحر"ی لە مێژە دامەزراندوە.
هەروەها لەم ساڵانەی دوایی‌دا، بە دەرکردنی گۆڤارێک بە ناوی "چشم انداز"و بە زەق کردنەوەی کەسانی وەکوو "عیرفان قانعی فەردو ئێحسان هوشمەند"و دامەزراندنی چەند پێگەی ئێنترنێتی ئەم شەڕەیان پەرە پێداوە.
بەڵام با ئەو گلەیەش بکەین، ئەوە رێبەری حیزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان بوون کە بە دابین کردنی کەرەستەو ئاسانکاری بۆ هێندێک بەکرێگیراو ئاگایانە یان نا ئاگایانە یارمەتیان بە ناساندنی ئەو جۆرە خۆ فرۆشانە کردوە.
جێگای داخ‌و لێوربوونەوەیە کە بیرەوەری کەسایەتییەکی وەکوو بەرێز "مام جەلال" لە پلەی سکرتێری حیزبێکی سەرەکی کوردستانی‌و سەرۆککۆماری عێراق‌دا، سەرەتا نە بە زمانی کوردی یان عەرەبی، بەڵکوو بە زمانی فارسی‌و لە تاران، ئەویش لە لایەن کەسێکی بەد ناو‌و بەکرێگیراوەوە چاپ‌و بڵاو بکرێتەوە!
تێبینی: ئەم
وتووێژە لەگەڵ گۆڤاری "شەپۆل" کراوە. کە لە ژومارە ٧داو لە سەرەتای
مانگی مارس‌دا لە باشوری کوردستان بڵاوبۆتەوە.
Monday, March 5, 2012
Subscribe to:
Posts (Atom)