Archive

Wednesday, November 25, 2020



كالیفۆرنیا: كارێكی هونه‌ری جوان له‌ هونه‌رمه‌ندی ئه‌مریكای-كورد، كاك زوهدی سه‌ردار

California: A beautiful Statue by Kurdish-American Artist, Mr. Zuhdi Sardar

#مسته‌ر_كورد
#mrkurd

Sunday, November 22, 2020

به‌‌ یادی د. فه‌رسه‌ت سۆفی، ئه‌و نانه‌ی هه‌رگیز نه‌مانخوارد!


باسنیوز:


پێشتر كه‌ ئه‌ندامی پاڕڵمانی كوردستان بوو ده‌مناسی. چه‌ند جارێك له‌ كۆڕو كۆبوونه‌وه‌ی كونسولخانه‌كانی بیانی له‌ هه‌ولێر دیتبووم و پێكه‌وه‌ له‌سه‌ر پرس و بابه‌ته‌كان قسه‌مان كردبوو.
له‌ ئاخافتندا، رێز، ساده‌ بوون، وردبینی، له‌سه‌ره‌خۆیی و به‌ڵگه‌مه‌ندی له‌ لێدوانه‌كانی دا ڕێزو خۆشه‌ویستیه‌كی زۆری له‌ هه‌ناوم دا ساز كردبوو.
كۆتایی مانگی 5ی 2018دا كوردستان 24، كۆرێكی سیاسیی بۆ باس له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، له‌ هوتێڵ كریستاڵی هه‌ولێر رێكیخستبوو. له‌ كۆره‌دا كۆمه‌ڵێك له‌ كورده‌كانی ئه‌ندامی پاڕڵمانی عێراق و كوردستان به‌شدار بوون، زۆربه‌ی ئاماده‌بووان نوخبه‌ی سیاسیی، رۆژنامه‌وانی و خه‌ڵكی خاوه‌ن روانگه‌و بۆچوون‌ بوون له‌سه‌ر پرسه‌كان...
له‌و كۆڕه‌دا وڵامی بۆچوونێكی ناراستی یه‌كێك له‌به‌شدار بووانم دایه‌وه‌ كه‌‌ گۆیا رێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ 25ی 9ی 2017دا، كوردی لاواز كردوه‌... وڵامه‌كانی من ئه‌و كات ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه‌و جه‌ماوه‌رێكی زۆر پێشوازیان لێكرد.
پاش كۆره‌كه‌ د. فه‌رسه‌ت سۆفی ده‌ست خۆشی لێكردم و وتی: "كاكه‌ گیان من كه‌سێكی قانووینم، ده‌ست خۆشی ئه‌و هه‌ڵوێست و روانگه‌ت لێده‌كه‌م، پێم خۆشه‌ له‌م باره‌وه‌ قسه‌ی كه‌سانی وه‌كوو ئێوه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ دێنه‌وه‌و له‌ روانگه‌یه‌كی كراوه‌تره‌وه‌ چاو له‌ بابه‌ته‌كان ده‌كه‌ن زۆرتر بیسترێ، ئیشه‌ڵا پێكه‌وه‌ نانێك ده‌خۆین و له‌م باره‌وه‌ زۆرتر قسه‌ ده‌كه‌ین..."
كه‌موزۆر له‌گه‌ڵ د. فه‌رسه‌ت سۆفی پێوه‌ندیم هه‌بوو. دواین جار له‌ كۆڕێكدا له‌ هۆڵی شه‌هید سه‌عدوڵا دیتمه‌وه‌. رۆژی 17\ 10\ 2019، "رێكخراوی كرۆك بۆ رۆشه‌نبیری گشتیی"، له‌ ژێر ناوی "نوێ سازی ئامانجمانه"‌، بوونی خۆی ڕاگه‌یاندو چه‌ند خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی (سه‌ركرده‌ی كار) پێشكه‌ش كرد. 
له‌ ڕاستی دا، د. موسلیح سه‌رۆكی زانكۆی سۆران یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ بوو كه‌ ده‌با خه‌ڵاتی وه‌رگرتباو نه‌یتوانیبوو ئاماده‌ی كۆڕه‌كه‌ بێ، هه‌ر بۆیه‌ د. نه‌هرۆ زاگرۆس كه‌ یاریده‌ده‌ری بوو بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ راسپاردبوو.
د. نه‌هرۆ پێداگری كرد پێكه‌وه‌‌ بچینه‌ كۆره‌كه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جلوبه‌رگی پێویست بۆ به‌شداری له‌ كۆڕه‌كه‌م له‌به‌ردا نه‌بوو، دڵم نه‌شكاندو له‌گه‌ڵی چووم...
له‌ ناكاو د. سۆفی هاته‌ هۆڵه‌كه‌و یه‌كسه‌ر بۆلام هات، پاش چاكوچۆنی، فه‌رمووی: "ئه‌وه‌ لێره‌ی؟ پێم وابوو له‌ واشنگتنی، به‌خێر بێیه‌وه‌..."، هه‌موو مانگێك بوو كه‌ ببوه‌ پارێزگاری هه‌ولێر، 15ی 9ی هه‌مان ساڵ، واته‌ 3 رۆژ پاش هه‌ڵبژاردنی به‌ پارێزگاری هه‌ولێر،‌ پیرۆزبایم لێكردبوو...
له‌ كۆڕه‌كه‌، سه‌ره‌رای هه‌وڵی د. نه‌هرۆ هه‌وڵمدا برۆمه‌ دواوه‌ دانیشم، به‌ڵام نه‌مر د. فه‌رسه‌ت رووی تێكردم و فه‌رمووی: "وه‌ڵا كاكه‌ ئه‌تۆ له‌هه‌ر كوێ دانیشی منیش له‌وێ داده‌نیشم..."
دوكتۆری مه‌تین و خه‌مخۆری وڵات، وتارێكی به‌پێزی پێشكه‌ش كرد،‌ تێیدا باسی له‌ بایه‌خی رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان كردو به‌ڵێنی هاریكاری و پشتیوانی پێدان...
له‌وێش دیسان به‌ كه‌سایه‌تییه‌ به‌رزو و بێ فیزو ساده‌كه‌یه‌وه‌، فه‌رمووی: "كاكه‌ گیان به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ڕێیته‌وه‌، ده‌بێ پێكه‌وه‌ نانێك بخۆین و قسه‌ بكه‌ین..."

یادو ناوی د. فه‌رسه‌ت سۆفی كه‌سایه‌تی خۆنه‌ویست و خه‌ڵك ویست به‌رزو به‌ڕێز بێ، هیوام وایه‌ هه‌موان به ده‌ست و داوێن پاكی و دڵسۆزی خزمه‌ت به‌ كوردستان و دۆزه‌ ره‌واكه‌ی بكه‌ین و به‌م چه‌شنه‌ ناوو یادی به‌ دره‌وشاوه‌یی بهێڵینه‌وه‌!

#مستەر_كورد

Wednesday, November 18, 2020

پرسه‌نامه‌




به‌ڕێز جه‌نابی شێخ خالید حه‌یده‌ری، موڕشیدی ته‌ریقه‌تی قادریی
بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی خوالێخۆشبوو جه‌نابی شێخ عوسمان نه‌قشبه‌ندی

هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوونی ئیماندار ئامینه‌خانمی حه‌یده‌ری‌، خوشكی جه‌نابی شێخ خالید، هاوسه‌ری خوالێخۆشبوو جه‌نابی شێخ عوسمان سیراجه‌دین نه‌قشبه‌ندی، له‌ دڵه‌وه‌ غه‌مباری كردم.
ساڵی ٢٠١٠، چومه‌ شاری ئیستانبوڵ، سه‌فه‌ره‌كه‌ ‌ پێوه‌ندی به‌ نیشته‌جێ بوونمه‌وه‌ هه‌بوو له‌ واشنگتن، له‌سه‌ر داوای باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ پاریس ده‌بوایه‌ نامه‌ی ئه‌ستۆپاكی توركیا، سویدو فه‌رناسه‌یان بۆ ببه‌م كه‌ له‌ ماوه‌ی ١٠ ساڵی ڕابردوودا لێیان ژیابووم. كونسولخانه‌ی توركیا پێیان وتم ئاماده‌ كردنی نامه‌كه‌ چه‌ند مانگ ده‌خایه‌نێ، له‌سه‌ر داوای كاك حوسام حه‌یده‌ری چوومه‌ ئیستانبوڵ؛ له‌ خانه‌قای نه‌قشبه‌ندی مامه‌وه‌و هه‌ر له‌وێش بۆ یه‌كه‌مین جار جه‌نابی شێخ خالید و خوالێخۆشبوو ئامینه‌خانمم ناسی.
زوو له‌‌ رێگای خانه‌قاو له‌ پارێزگاری ئیستابنوڵ كاره‌كانیان بۆ ڕاپه‌راندم. 
له‌وێ بۆم ده‌ركه‌وت، سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی شێخ عوسمان چه‌ند كوڕی هه‌بوه‌، به‌ڵام ڕایسپاردوه پاش مه‌رگی‌ ئامینه‌خانم جێنشینی بێ و كۆی كاروباری خانه‌قاكانی نه‌قشبه‌ندی ئه‌و خاتوونه‌ به‌رزو به‌ڕێزه‌ به‌رێوه‌ی ده‌برد. ئامینه‌ خانم خوشكی گه‌وره‌ی شه‌هید سه‌ید كامیل حه‌یده‌ری له‌ شه‌هیدانی حیزبی دێموكرات بوو. له‌ گه‌ڕانه‌وه‌م دا، ئامینه‌خانم وه‌كوو ته‌به‌ره‌ك قاڵیچایه‌كی دامێ و له‌و كاته‌وه‌ به‌رێزه‌وه‌ له‌ ماڵه‌كه‌م دا ڕامگرتوه‌!
خانه‌قای نه‌قشبه‌ندی له‌ ئیستانبوڵ، له‌ ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی ٩٠ی زاینیی دا، هه‌زاران ئاواره‌ی كوردی حه‌واندبوه‌و كه‌ نیازی كۆچیان بۆ ئورووپا هه‌بو.
له‌و ماوه‌دا كه‌ له‌وێ بووم، بۆم ده‌ركه‌وت‌ ئه‌م ته‌ریقه‌تانه‌ خاوه‌ن پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی قوڵن له‌ كۆمه‌ڵی كورده‌واری دا. رۆژانه‌ به‌ ده‌یان كه‌س له‌ رێگای جۆراوجۆره‌وه‌و به‌ تاك و به‌ كۆ به‌ تایبه‌ت له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌ ده‌هاتنه‌ زیاره‌ت و سه‌ره‌رای گرانی و هه‌ژاری گشت كه‌لوپه‌ل و پێویستییه‌كانی خۆیان و خانه‌قاشیان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌هێنا..
مخابن، پاش چه‌ند رۆژ له‌ مه‌رگی ناواده‌ی خاتوونی قه‌ده‌رگران ئامینه‌خانم، جه‌نابی شێخ ناجی حه‌یده‌ری براشیان له‌ شاری سه‌قز به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆڕناوه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا.
وێرای هاوده‌ری قوڵی خۆم له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانی نه‌قشبه‌ندی و قاده‌ری، هیوادارم خودای گه‌وره‌ ئه‌و چاكه‌ خوازانه‌ به‌ به‌هشت شاد بكات و پێره‌وانیان له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتوری خێرو چاكه‌خوازی دا سه‌ركه‌وتوو بن.

Sunday, November 15, 2020

ماڵئاوا دایه‌ گیان

تاڵۆكه‌: ماڵئاوا دایه‌ گیان


هاونیشتمانانی به‌رێز!

هاوڕێ و دۆستانی هێژا!


دوای ئەوەی ڕێكەوتی 19ی خەزەڵوەری 2720، به‌رانبه‌ر9ی نۆڤه‌مبه‌ری 2020، دایكم خاتوو "حه‌لیمه‌ فه‌تاحی"، له‌ ئاوایی مه‌رخوز، سه‌ر به‌ شاری سه‌قز كۆچی دوایی كرد، ئێوه‌ی به‌رێز له‌ دوورو نزیکه‌وه‌، هاوده‌ردی‌و هاوغه‌میتان له‌گه‌ڵ ده‌ربڕین، به‌م چه‌شنه‌ غه‌می له‌ ده‌ستدانی دایكی شه‌هێدێكی رێگای ئازادی كوردستانتان له‌گه‌ڵ به‌ش كردین. سه‌دان كه‌س له‌ كوردستانیانی به‌رێز سه‌ره‌ڕای مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كوشه‌نده‌ی كۆرۆنا به‌ شێوه‌ی خۆڕسك له‌ كاتی به‌خاكسپاردنی دایكه‌ حه‌لیمه‌دا به‌شداریان كرد كه‌ ئه‌و هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌ هیچ كات له‌ زه‌ین و یادوه‌ری ئێمه‌دا ناسڕدرێته‌وه‌و بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ین.

شه‌پۆلی ده‌ربڕینی هاوده‌ردی ئێوه‌ كوردستانیانی هێژا، ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، رێبه‌ری حیزبه‌كان، كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆو نوێنه‌رایه‌تی حیزبه‌ سیاسییه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان‌، بۆ ئێمه‌ شیاوی شانازی و ستایشه‌و هه‌رگیز له‌ یادوه‌ری ئێمه‌دا كاڵنابێته‌وه‌...

هاوخه‌می به‌رین و قوڵی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دێموکڕات، ماندوو بوونی دۆست‌و هه‌ڤاڵان به‌ پێوه‌ندییه‌ به‌رده‌وامه‌كانیان له‌ سه‌رتاسه‌ری دونیاوه‌ جێگای سه‌ربه‌رزییه‌و وه‌کوو هه‌میشه‌ ئه‌رکدارمان ده‌کاته‌وه‌ به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆمان ده‌لوێ له‌ خزمه‌ت كردنی دۆزی ڕه‌وای کوردستان به‌رده‌وام بین.

هاونیشتمانیانی خۆشه‌ویست!

جارێكی دیكه‌ش له‌م رووداوه‌ تاڵه‌دا، هاوپشتی و خۆ به‌ خاون پرسه‌زانینی ئێوه‌، ئێمه‌ی له‌وه‌ دڵنیا كرده‌وه‌‌ رێزو خۆشه‌ویستی ئێوه بۆ ئێمه‌،‌ له‌به‌ر خه‌بات و دڵسۆزی‌ بۆ كوردستانه‌، ئێمه‌ش به‌ دڵه‌وه‌ به‌ڵێنتان ده‌ده‌ینێ تاكوو ماوین له‌سه‌ر ئه‌م رێچكه‌و رێبازه‌ به‌رده‌وام ده‌بین و دڵنیاشین پێكه‌وه‌ سه‌رده‌كه‌وین!.

سپاسی شه‌پۆلی هاوخه‌می تاك به‌ تاكی ئێوه كوردستانیانی به‌رێز له‌ ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ین‌، هه‌روه‌ها په‌یام و بروسكه‌ی سه‌رجه‌م حیزب و رێكخراوه‌ كوردستانییه‌كان به‌ گشتیی و پێوه‌ندی و هاوخه‌می باره‌گای بارزانی به‌ تایبه‌تی به‌رز ده‌نرخێنیین.

جارێكی دیكه‌ش، له‌ کانگای دڵه‌وه‌ سوپاسی یه‌که‌ به‌ یه‌که‌تان ده‌که‌ین، ئاواته‌ خوازین که‌ ئێوه‌و ئازیزانتان سه‌رساخ‌و سڵاومت بن‌، به‌ هیوای ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ له‌ شادی‌و خۆشی ئێوه‌دا به‌شدار بین‌.


جارێکی دیکه‌ سوپاس بۆ هه‌موو زه‌حمه‌ته‌کانتان‌، كوردستان ئاوه‌دان و پێشمه‌رگه‌ سه‌رفیراز.


ڕه‌حیم ڕه‌شیدی

به‌ نوێنه‌رایه‌تی بنه‌ماڵه‌


#مستەر_کورد

Friday, November 13, 2020

سوپاسنامه‌



هاونیشتمانانی به‌رێز! هاوڕێ‌و دۆستانی هێژا!
دوای ئه‌وه‌ی رێكه‌وتی 19ی خەزەڵوەری 2720، به‌رانبه‌ر9ی نۆڤه‌مبه‌ری 2020، دایكم خاتوو "حه‌لیمه‌ فه‌تاحی"، له‌ ئاوایی مه‌رخوز، سه‌ر به‌ شاری سه‌قز كۆچی دوایی كرد، ئێوه‌ی به‌رێز له‌ دوورو نزیکه‌وه‌، به‌ هه‌ر رێگایه‌کی که‌ بۆتان کرا هاوده‌ردی‌و هاوغه‌میتان له‌گه‌ڵ ده‌ربڕین، به‌م چه‌شنه‌ غه‌می له‌ ده‌ستدانی دایكی شه‌هێدێكی رێگای ئازادی كوردستانتان له‌گه‌ڵ به‌ش كردین. سه‌دان كه‌س له‌ كوردستانیانی به‌رێز سه‌ره‌ڕای مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كوشه‌نده‌ی كۆرۆنا به‌ شێوه‌ی خۆڕسك له‌ كاتی به‌خاكسپاردنی دایكه‌ حه‌لیمه‌دا به‌شداریان كرد كه‌ ئه‌و هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌ هیچ كات له‌ زه‌ین و یادوه‌ری ئێمه‌دا ناسڕدرێته‌وه‌و بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ین. شه‌پۆلی ده‌ربڕینی هاوده‌ردی ئێوه‌ كوردستانیانی هێژا، ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، رێبه‌ری حیزبه‌كان له‌ نێوخۆی وڵات و ده‌ره‌وه‌، كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆو نوێنه‌رایه‌تی حیزبه‌ سیاسییه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان‌، بۆ ئێمه‌ وه‌كوو ماڵبادی كۆچكردوو شیاوی شانازی و ستایشه‌و هه‌رگیز له‌ یادوه‌ری ئێمه‌دا كاڵنابێته‌وه‌...
هاوخه‌می به‌رین و قوڵی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دێموکڕات، ماندوو بوونی دۆست‌و هه‌ڤاڵان به‌ پێوه‌ندییه‌ به‌رده‌وامه‌كانیان له‌ سه‌رتاسه‌ری دونیاوه‌ بۆ ئێمه‌ جێگای سه‌ربه‌رزییه‌و وه‌کوو هه‌میشه‌ ئه‌رکدارمان ده‌کاته‌وه‌ به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆمان ده‌لوێ له‌ خزمه‌ت كردنی دۆزی ڕه‌وای کوردستان به‌رده‌وام بین.

هاونیشتمانیانی خۆشه‌ویست!
جارێكی دیكه‌ش له‌م رووداوه‌ تاڵه‌دا، هاوپشتی و خۆ به‌ خاون پرسه‌زانینی ئێوه‌، ئێمه‌ی له‌وه‌ دڵنیا كرده‌وه‌‌ كه‌ رێزو خۆشه‌ویستی ئێوه بۆ ئێمه‌،‌ له‌به‌ر خه‌بات و دڵسۆزی‌ بۆ كوردستانه‌، ئێمه‌ش به‌ دڵه‌وه‌ به‌ڵێنتان ده‌ده‌ینێ تاكوو ماوین له‌سه‌ر ئه‌م رێچكه‌و رێبازه‌ به‌رده‌وام ده‌بین و دڵنیاشین پێكه‌وه‌ سه‌رده‌كه‌وین!.
سپاسی شه‌پۆلی هاوخه‌می تاك به‌ تاكی ئێوه كوردستانیانی به‌رێز له‌ ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ین‌، هه‌روه‌ها په‌یام و بروسكه‌ی سه‌رجه‌م حیزب و رێكخراوه‌ كوردستانییه‌كان به‌ گشتیی و پێوه‌ندی و هاوخه‌می باره‌گای بارزانی به‌ تایبه‌تی به‌رز ده‌نرخێنیین. جارێكی دیكه‌ش، له‌ کانگای دڵه‌وه‌ سوپاسی یه‌که‌ به‌ یه‌که‌تان ده‌که‌ین، ئاواته‌ خوازین که‌ ئێوه‌و ئازیزانتان سه‌رساخ‌و سڵاومت بن‌، به‌ هیوای ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ له‌ شادی‌و خۆشی ئێوه‌دا به‌شدار بین‌.
جارێکی دیکه‌ سوپاس بۆ هه‌موو زه‌حمه‌ته‌کانتان‌، كوردستان ئاوه‌دان و پێشمه‌رگه‌ سه‌رفیراز.
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی به‌ نوێنه‌رایه‌تی بنه‌ماڵه‌

#مسته‌ر_كورد

Thursday, November 12, 2020

کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران _واشینگتون

هاوری بەریز کاک رەحیم رەشیدی بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی بەریزو خوشەویستا سەرخۆشیتان لێدەکەین وخومان بە شەریکی خەمتان دەزانین ،ولە خودای مەزن داواکارین بە جەنابت و بنەماڵەی بەریزتان سەبر عەتا بەفرمویت و رۆحی دایکی ئازیزتان خاتوون حەلیمە فەتاحی شاد بیت و جیگای بەهەشت بیت وهیوای تەمەن درێژی بو بەریزتان ئاواتە خوازین 

کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران _واشینگتون
ریکەوتی 
۱۱/۱٠/۲٠۲٠

دایکی دوو تێکۆشەری حیزبی دێموکرات لە سەقز کۆچی دوایی کرد



دایە "حەلیمە فەتاحی"، دایکی شەهید "سەڵتەنە ڕەشیدی" و هاوڕێی تێکۆشەر،"ڕەحیم ڕەشیدی"، خەڵکی گوندی "مەرخووز"ی سەقز، دوای تەمەنێک سەربەرزانە، ماڵاوایی لە گەل و نیشتمانەکەی کرد.

دایە "حەلیمە" ژنێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی حیزب و گەل بووە و هەردەم شانازیی دەکرد کە ڕۆڵەیەکی خەباتگێڕی بە ناوی شەهید "سەڵتەنە"، لە ڕێگای ئازادی و سەربەستیی کوردستان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بووە و هەروەها کوڕێکی بە ناوی "ڕەحیم ڕەشیدی" یەکێک لە خەباتکارەکانی ڕێگای ئازادیی کوردستانە.

 دایە "حەلیمە" هەتا دواهەناسەی ژیانی، بە ئاواتی هەڵاتنی خۆڕی ڕزگاریی نیشتمان و وەدیهێنانی ئامانجی ڕۆڵە شەهیدەکەی ژیانی بەسەر دەبرد. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "حەلیمە" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ ڕۆژنامه‌نووس ڕه‌حیم ڕه‌شیدی ده‌كات


 بەڕێز  - ڕه‌حیم ڕه‌شیدی ڕۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی کۆ‌چی دوایی دایكی بەڕێزتان

پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان و خانەوادە کەتان و تەواوی خزم و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی  دایكی کۆچکردووتان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون
ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان
10/11/2020

Monday, November 9, 2020

Today Mr. Kurd found a wallet and returned it back to her owner


Today Mr. Kurd found a wallet and returned it back to her owner 

#mrkurd

#مسته‌ر_كورد

#مستر_كورد


‎ئه‌مرۆ له‌ كاتی خۆ ئامادەكردن بۆ بەرنامەیەك لەگەڵ تیمی كورستان ٢٤، داوام لەم خانمە كرد لێدوانمان نۆ بدات و نەیكرد، دواتر ڕۆیشتن و پاش كەمێك كە دەمانویست شوێنەكە بەجێ بێڵین دیتم كیفەكەی لە بیر چوە كە‌ كۆمه‌ڵێك كرێدیت كاردو پاره‌ی تێدا بوو هه‌ڵمگرته‌وه‌، دواتر لە كاتی سوار بوونی ئوتۆمۆبیلەكەمەماندا دیتم لە شەقامێكی ئەولاتردا پیاسە دەكەن، بانگم كردو بۆم گەڕاندەوەو بەم جۆرە خۆشحاڵ بوو...

خه‌منانه‌

به‌داخێكی گرانه‌وه‌، ئاگادار بووم دایكم خاتوو حه‌لیمه‌ فه‌تاحی، له‌ ئاوایی مه‌رخوز، سه‌ر به‌ شاری سه‌قز، كۆچی دوایی كردوه‌. بێ گومان مه‌رگی ئازیزان به‌ گشتیی، دایك و باوك به‌ تایبه‌تی ناخهه‌ژێنه‌. برینی مه‌رگی دایكم هه‌ر وه‌كوو كۆچی دوایی باوكم، حاجی مارف ره‌شیدی، له‌ پاییزی ٢٠٠٩دا، زۆر به‌سوێه‌ كه‌ نه‌متوانی دواین ماڵئاوایی لێبكه‌م و گوڵی شه‌ره‌ف و ه‌فا له‌سه‌ر گڵكۆ پیرۆزه‌كه‌یان دابنێم. به‌ڵام تاكوو ماو ئه‌وڤین و خۆشه‌ویستی خاك و خه‌ڵك له‌ ناخمدا ده‌پارێزم و له‌ تێكۆشان بۆ سه‌ربه‌ستی وڵات هه‌دا ناده‌م، دایك و باوكم و خوشكم شه‌هید سه‌ڵته‌نه‌ ره‌شیدی‌ یه‌كه‌مین مامۆستاكانی قوتابخانه‌ی كوردایه‌تیم بوون و به‌ درێژه‌دانی خه‌بات بۆ ئازادی، هەردەم یادیان به‌رزو به‌ڕێز ڕاده‌گرم!.
مخابن به‌ هۆی ڤایرۆسی دونیاداگری كۆرۆناوه، له‌به‌ر بایه‌خدان به‌ سڵامه‌تی دۆستانی به‌رێز،‌ ناخوازم له‌م دۆخه‌ سه‌خت و به‌ژانه‌دا، هیچ كۆڕو كۆبوونه‌وه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رین. 
له‌م كاته‌ پڕ ژانه‌دا، به‌ڵێن نوێ ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ تاكوو ماوم له‌ پێناو شكۆو سه‌ربه‌ستی ئه‌و خاكه‌دا تێبكۆشم، كه‌ دایكم و هه‌زاران ره‌نجدیده‌ی دیكه‌ی كوردستانی له‌ هه‌ناوی خۆی دا شاردۆته‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جه‌رگو هه‌ناوم ژان ده‌كات، به‌ڵام هه‌ست به‌ بێ باوك و دایكی ناكه‌م؛ چوونكه‌ هه‌موو بنه‌ماڵه‌یه‌كی شه‌ره‌فمه‌ندی كوردستان به‌ ماڵبادی خۆم ده‌زانم!.

تكایه‌ بۆ ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆتان، له‌ رێگای سۆشیالمێدیا، یان له‌ ته‌له‌فوون و ئی مه‌یل كه‌ڵك وه‌ربگرن.

پێشه‌كی سپاسی خه‌مخۆری و دڵسۆزی هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌ین.

كوردستان ئاوه‌دان، سه‌رو ماڵی ئێوه‌ به‌ گشتی و پێشمه‌رگه‌كان به‌ تایبه‌تی سڵامه‌ت!


202-569-2560
Rahim.rashidi@gmail.com

 It is with great sadness that I inform you of the passing of my mother Halimeh Fatahi today in Saghez, Eastern Kurdistan, (Iran).

Halimeh Fatahi was preceded by her husband, Marif Rashidi, who passed in 2009, and daughter who was martyred fighting for the Kurdish people and cause. She is survived by seven sons.

To keep safe during these times of COVID-19, we ask no home visits. Phone calls are welcome at 202.569.2560 or Rahim.Rashidi@gmail.com.


May God bless Kurdistan, the Peshmerga and the Kurdish people.

Sunday, November 1, 2020

ماڵئاوا مامۆستا جه‌لال مه‌له‌كشا،‌ شاعیری ره‌نج و ئازار #مسته‌ر_كورد


#مسته‌ر_كورد

چڕبوونه‌وه‌ی ململانێی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا


نه‌جمه‌دین كه‌ریم: كه‌ كه‌ركووك ئازاد كرا ته‌رمه‌كه‌م ببه‌نه‌وه‌ ئه‌وێ

  نه‌جمه‌دین كه‌ریم: كه‌ كه‌ركووك ئازاد كرا ته‌رمه‌كه‌م ببه‌نه‌وه‌ ئه‌وێ

#مسته‌ر_كورد

چه‌ند برگه‌یه‌ك له‌ ژیان و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم

 چه‌ند برگه‌یه‌ك له‌ ژیان و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم

#مسته‌ر_كورد