
Archive
-
▼
2011
(178)
-
▼
July
(14)
- په‌پامی ره‌حیم ره‌شیدی بۆ کۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌کیه...
- گفت‌وگوی روز- رحیم رشیدی، خبرنگار کرد:
- گفت‌وگوی روز- رحیم رشیدی، خبرنگار کرد: «ایران در ت...
- هێمای شه‌هیدانی ئه‌نفال، کارێکی پڕ بایه‌خ له ئه‌ن...
- وتووێژی ره‌حیم ره‌شیدی له‌گه‌ڵ نه‌سرین قاسملوو، س...
- تحلیل و ارزیابی حمله سپاه پاس‌داران به کردستان عراق
- گزارش صدای امریکا در مورد اعتصاب عمومی کردستان ایر...
- ده‌قی قسه‌کانی ره‌حیم ره‌شیدی له ڤێستیڤاڵی بهدرخ...
- هدف حمله ایران به کردستان عراق چیست؟
- به‌رێوه‌چوونی هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی به‌درخان له پاریس
- هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی به‌درخان له پاریس، باس له‌سه...
- یک فیلم تکان دهنده از مصرف مواد مخدر و مسئله اعت...
- کبودوند: تروریسم دولتی و سرکوب اعتراض های مدنی مرد...
- کەس بە دۆی خۆی ناڵێ ترشە!!! وڵامێک بۆ هێمن سەیدی. ...
-
▼
July
(14)
Friday, July 29, 2011
په‌پامی ره‌حیم ره‌شیدی بۆ کۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌کیه‌تیی لاوان

Thursday, July 28, 2011
گفت‌وگوی روز- رحیم رشیدی، خبرنگار کرد:
Wednesday, July 27, 2011
Monday, July 25, 2011
Saturday, July 23, 2011
وتووێژی ره‌حیم ره‌شیدی له‌گه‌ڵ نه‌سرین قاسملوو، سه‌باره‌ت به کتێبی "ئورووپاییه‌ك له وڵاتی كوردان"
ئێوه، به مه‌به‌ستی ناساندی کتێبه‌که‌ت که بیره‌وه‌رییه‌كانی ژیانیت له‌گه‌ڵ دوكتۆر قاسملووی له خۆ گرتوه، پێکهات.
پ. ده‌کرێ سه‌ره‌تا له‌و کۆڕه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین؟
و. وادیاره له ئامریکاشه‌وه هه‌ر ئاگات له ڕووداو‌و بابه‌ته‌کان هه‌یه، ئه‌و کۆڕه هه‌ر وه‌کوو باست کرد، به مه‌به‌ستی ناساندنی په‌ڕتووکه‌که پێکهاتبوو که له لایه‌ن "ژیویس بلووه" به‌ڕێوه چوو. له سه‌ره‌تادا جاناتان رانداڵ، رۆژنامه‌وانی به ناووده‌نگی ئامریكایی، له‌سه‌ر ئه‌و كتێبه‌و خۆم، به‌تایبه‌تی له سه‌ر كه‌سایه‌تیی شه‌هید دوكتۆر عه‌بدولره‌حمانی قاسملوو، قسه‌ی بۆ ئاماده‌بووان كرد.
به دوای ئه‌ودا ژوولیه‌ت مه‌نس، كۆمه‌ڵناس‌و نووسه‌ری فه‌رانسه‌ویی‌و دۆستی شه‌هید قاسملوو، سه‌باره‌ت به نووسه‌ر‌و پرۆسه‌ی وه‌شانی كتیبه‌كه دوا، دواتر سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تیی قاسملوو ئاخافت‌و چه‌ند بیره‌وه‌رییه‌كی گێرایه‌وه. ئه‌و بۆ خۆی هه‌ڵه‌چنی کتێبه‌که‌ی کردوه‌و له باری زمانه‌وانیشه‌وه پێیدا چۆته‌وه.
ئینجا خۆم، سه‌باره‌ت به كتێبه‌كه، ژیان‌و به‌سه‌رهاتم له كوردستان به كورتی قسه‌م کرد‌و سوپاسی ئه‌و كه‌سانه‌م كرد كه له چاپ كردنی ئه‌و كتێبه‌دا هاوكارییان كردووم.
پ. بۆچی ناوه‌که‌ت ناوه "ئورووپاییه‌ک له وڵاتی کوردان"؟
و. له به‌ر ئه‌وه‌ی من به ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵکی ئورووپام‌و له بنه‌ماڵه‌یه‌کی چێکوسلاواکی له دایک بووم، هه‌ر له‌و وڵاته‌ش گه‌وره بووم، به‌ڵام هه‌ر له وڵاته‌که‌ی خۆم له‌گه‌ڵ که‌سێک ئاشنا بووم که دواتر هه‌موو چاره‌نووسمی گۆری‌و له ئورووپاوه به‌ره‌وو وڵاتی کورده‌کان واته کوردستان چووم‌و هه‌میشه شانازی به‌م سه‌ربرده‌یه‌وه ده‌که‌م که له‌گه‌ڵ قاسملوو هه‌مبوه. له هه‌مان کات‌دا زۆربه‌ی رووداوه‌کانی نێو ئه‌و کتێبه پێوه‌ندی به کورده‌کان‌و خه‌باتی ئه‌وان بۆ ئازادی‌و دێموکراسی هه‌یه. که‌وایه ئه‌و ناوه بۆ کتێبه‌که زۆر شیاوه‌و له جێگای خۆی دایه.
پ.چۆن بوو که بیرت له نووسینی ئه‌و کتێبه کردوه؟
و. له راستی‌دا ده‌مدیت که هه‌ر که‌س‌و لایه‌نیک سه‌باره‌ت به ژیانی من‌و ڕه‌حمان به که‌یفی خۆی قسه ده‌کات‌و ده‌نووسێ، هێندێک له ڕاده‌به‌ده‌ر قاسملوو خراپ ده‌که‌ن، کۆمه‌ڵێکیش پێیان وایه که بێ که‌م‌و کوڕی بوه، دواتر هاتمه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆم بنووسمه‌وه‌و به‌م شێوه‌یه به‌شێک له راستییه‌کانی ژیانی خۆم له‌گه‌ڵ قاسملوو که بۆ خۆم تێیدا بووم‌و دیتومه، وه‌کوو خۆی بنووسمه‌وه تاکوو به‌م شێوه‌یه راستییه‌کان تۆمار بکرێن‌و ئه‌ویندارانی ئازادی‌و رزگاری کوردستان پتر له باره‌ی ژیان‌و به‌سه‌رهاتی رێبه‌ره‌که‌یانه‌وه بزانن‌و ئاگادار بن.
پ. که‌وایه ناکرێ بڵێین ئه‌م کتێبه به‌شێک له مێژووی حیزبی دێموکراتی کوردستانه، به‌ڵکوو بیره‌وه‌ری ئه‌کته‌رێکی نێو رووداوه‌کانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه که چاره‌نووس یان ژیانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ رێبه‌رێک تووشی ئه‌و رۆژگاره‌ی کردوه؟
و. نا، به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌وه مێژووی حیزبی دێموکرات نیه‌و من مێژوونووس نیم‌و ته‌نیا بیره‌وه‌ری خۆمم نوسیوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌س بزانێ که راستییه‌کانی ژیانی من‌و قاسملوو چۆن بوه، هاوکات قاسملوو وه‌کوو مرۆڤ چۆن هه‌ڵسووکه‌وتی کردوه‌وو چلۆن رووبه‌رووی رووداوه‌کان بۆته‌وه.
هه‌ر له‌و کاته‌دا ئه‌وه‌ی به چاوی خۆم دیتوومه یان که‌سانی باوه‌ڕپێکراو بۆیان باس کردووم هه‌وێنی نووسینی ئه‌م کتێبه‌ن. له هه‌مان حاڵ‌دا له‌و جێگایانه که پێویست بووبێ ره‌خنه‌م له کار‌و کرده‌وه‌ی قاسملوو گرتوه که هه‌موویم وه‌کوو خۆی تۆمار کردوه.
پ. من پێشتر له ماڵه‌که‌ی خۆت، کۆمه‌ڵێکی زۆر ده‌ست نووسی ئێوه‌م دیتبوو ئه‌و کات بۆتان باس کردم ئه‌وانه هه‌موو یاداشتی به‌سه‌رهات‌و رووداوه‌کانی ڕابردوون، له‌و سه‌رچاوانه که‌ڵکت وه‌رگرتوه؟
و. به‌ڵێ، بێ گومان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی بۆ نووسینی ئه‌م کتێبه‌ی که ئێستا له‌به‌ر ده‌ست دایه هه‌ر ئه‌و یاداشتانه بوون که ئاماژه‌ت پێ‌کرد، ئه‌و ده‌سنووسانه زۆربه‌یان ئی ئه‌و ده‌مه‌ی بوون که له کوردستان بووم‌و به بێ ئه‌وانه نه‌مده‌توانی ئه‌م کتێبه بنووسم.
پ. باشه کورده‌کان یان سه‌رزه‌مینی وان چیان پێبه‌خشیت‌و چیان لێئه‌ستاندیت؟
و. نا نا ره‌حیم گیان، ئێوه هیچتان لێنه‌سندووم‌و بگره زۆر شتان داومێ، یان باشتره بڵێم که ئێوه هه‌موو شتێکتان داومێ‌و هه‌رچی هه‌مه‌و نیمه ئه‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ کورده‌کان بووم، له ڕاستی‌دا بوومه کورد‌و زۆریش فه‌خر به‌مه‌وه ده‌که‌م. له وڵاتی کوردان‌دا چاوو گوێم کرایه‌وه‌و زۆر شتی گرینگ‌و پڕ بایه‌خ فێر بووم که له سه‌رجه‌م ژیانم‌دا کاریگه‌ری باش‌و قوڵیان دانا.
پ. بۆ نووسنی ئه‌م په‌ڕتووکه ئه‌وه‌نده زۆری خایاند؟
و. ماوه‌ی 10 ساڵه سه‌رقاڵی نووسینی ئه‌م به‌رهه‌مه‌م، هۆکاری ئه‌وه‌ی که ئه‌ونده‌ی خایاند ئه‌وه بوو که ئه‌و که‌سه‌ی که پێیداچوویه‌وه‌و هه‌ڵه‌چنی ده‌کرد ماوه‌یه‌ک نه‌خۆش بوو ئه‌مه‌ش وای کرد که وه‌شانی کتێبه‌که وه‌دره‌نگی بکه‌وێت‌و ئه‌و ماوه زۆره‌ی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ بێت.
پ. ئه‌گه‌ر له بیرت بێ، هاوینی ساڵی 2006 هه‌ر لێره له پاریس یه‌کمان بینی، من ئه‌و کات له وڵاتی سوئێد ده‌ژیام، له کاتی نان خواردنی نیوه‌رۆدا بۆت باس کردم که کاتی خۆی له‌گه‌ڵ یه‌کێک له براکانی دوکتۆر قاسملوو له موسافیرخانه‌یه‌کی شاری سه‌قز ماویته‌وه‌و ژووره‌که‌شتان پڕ بوه له مشک، ئه‌مه‌م بۆیه باس کرد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ختاڵێکیش باسی ناوه‌رۆکی به‌رهه‌مه‌که بکه‌ین؟
و. جا ئه‌گه‌ر وابێ خۆ که‌س نایخوێنێته‌وه، ئه‌تۆ ئه‌و شتانه‌ت ئاوا له بیر بێ ئیدی ناکرێ باسی بکه‌م. چوونکه ئه‌و بابه‌ته‌ی که باسیشت کرد له‌م کتێبه‌دا هه‌یه‌و باشتره زۆر باسی ناوه‌رۆکه‌که‌ی نه‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ران هه‌وڵ بده‌ن بیخوێنه‌وه. ئه‌گه‌ر بێتوو وڵامت بده‌مه‌وه ئه‌زانم به ده‌م قسه کردنه‌وه هه‌مووم پێ ده‌گێریته‌وه.
پ. تاکوو ئێستا پێشوازی له چاپی فه‌رانسه‌وی کتێبه‌که چۆن بوه؟
و. زۆر باش بوه. به‌رده‌وام سه‌رنج‌و تێبینیم بۆ دێت‌و به باشیش پێشوازی لێکراوه.
پ. ئه‌دی بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌رانی کورد و تامه‌زرۆیانی ئه‌م کتێبه هه‌رچی زووتر به کوردی بیخوێنه‌وه چ ته‌گبیرێک کراوه؟
و. چه‌ند رۆژ به‌ر له ئێستا کاک موسته‌فا هیجری لێره بو، له‌و باره‌وه قسه‌مان کرد‌و بڕیاره کاک خوسره‌و عه‌بدوڵاهی بیکاته فارسی، جا ئه‌گه‌ر خۆشت به‌و چوست‌و چالاکییه بیکه‌یته کوردی زۆر باش ده‌بێ، هه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌و کاره ده‌بێ له‌گه‌ڵ کاک موسته‌فا هه‌ماهه‌نگی بکرێت، ئه‌گه‌ر هه‌رچی زووتر کاره‌که ده‌ست پێ‌بکات باشتره‌و زۆر حه‌ز ده‌که‌م بزانم که سه‌رنج‌و تێبینی خوێنه‌ره کورده‌کان له‌سه‌ر ئه‌و کتێبه چییه.
پ. باشه، ده‌توانی پێم بڵێیت که له‌م کتێبه‌دا رووداوه‌کان گرێدراوی یه‌کترن یان نا؟
و. رووداوه‌کان گرێدراوی یه‌کتر نین، چوونکه هه‌ر به‌شه‌و پێوه‌ندی به کات‌و شوێنێکی تایبه‌تییه‌وه هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش وای کردوه که رووداوه‌کان گرێدراوی یه‌کتر نه‌بن.
پ. ئه‌دی له‌م کتێبه‌دا، چۆن باسی دوکتۆر قاسملوو ئه‌که‌ی‌و له باره‌ی ئه‌وه‌وه چی نوێمان بۆ باس ده‌که‌یت؟
و. ئه‌گه‌ر کتێبه‌که‌ت خوێنده‌وه ده‌زانی که چۆن باسی رێبه‌ری کوردانم کردوه، من وه‌کوو خۆم‌و به گوێره‌ی ئه‌زموون‌و زانیاری خۆم باسی ئه‌وم کردوه، وه‌کوو ئه‌وه‌ی که خۆم دیتوومه‌و له‌گه‌ڵی ژیاوم، باسی مرۆڤێک ده‌که‌م که چۆن له‌گه‌ڵی ئاشنا بووم‌و چۆن له ته‌مه‌نی 17 ساڵی‌دا ئه‌وینداری بووم که ئه‌ویش ته‌مه‌نی 20 ساڵ بوو.
هه‌موو ئه‌و رووداوانه ده‌گێرمه‌وه که له‌گه‌ڵ ئه‌وو به هۆی ئه‌وه‌وه تووشی بووم. له راستی‌دا، له ڕوانگه‌ی خۆمه‌وه باسی هه‌موو چاکه‌و خراپه‌کانی دوکتۆر قاسملوو ده‌که‌م.
پ. باشه ژن، به تایبه‌تی ژنی کورد له‌م کتێوه‌دا چ ده‌ورێکیان هه‌یه؟
و. ئه‌زانی دوکتۆر قاسملوو وه‌کوو مرۆڤێکی دێموکرات که باوه‌ری قوڵی به دێموکراسی هه‌بوو به نووسینی به‌رنامه‌و پێره‌وی نێوخۆیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، که به‌رهه‌می خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند به‌رنامه‌و پێره‌وی نێوخۆیی حیزبه پێشکه‌وتوه ئورووپاییه‌کان بوو خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی به ژنانی کورد کرد‌و به‌م چه‌شنه ئه‌سڵی به‌رانبه‌ری له حیزبی دێموکڕات‌دا جێگیر کرد. هه‌ر بۆیه ژنان ده‌ورێکی گه‌وره‌یان له خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی کورددا گێراوه‌و ده‌یگێرن.
له کتێبه‌که‌ی منیش‌دا به وردی باسی ده‌ورو ڕۆڵی ئه‌وان کراوه. وه‌کوو هه‌میشه داواکارم که ژنانی کورد پتر هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن که خۆیان په‌روه‌رده بکه‌ن‌و ئاستی خوێنده‌واری خۆیان ببه‌نه سه‌ره‌وه، چوونکه ته‌نیا به‌م شێوه‌یه ده‌توانن به‌سه‌ر که‌ند‌و کۆسپه‌کان‌دا زاڵ بن، من له توانا‌و ئازایه‌تی ئه‌وان گومانم نیه‌و له نێو جه‌رگه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه‌دا زۆر ژنی ئازا‌و به‌جه‌رگم دیوه که شایانی شانازی پێوه‌کردنن.
پ. وه‌کوو ده‌زانن خه‌ڵکی کوردستان، رۆژی 22ی پووشپه‌ڕ ساڵرۆژی تیرۆری شه‌هیدانی ڤیه‌ن، مانگرتنی گشتیی به‌رێوه ده‌به‌ن‌و ته‌نانه‌ت له نێو گرتوخانه‌کانی رژیمیشه‌وه، چالاکانی مه‌ده‌نی‌و مافی مرۆڤ، داوایان له خه‌ڵک کرد که له‌م رۆژه‌دا مان بگرن‌و به‌م چه‌شنه له‌گه‌ڵ تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی به‌ربه‌ره‌کانێ بکه‌ن، هه‌واڵه‌کانی پێوه‌ندی‌دار به‌م جۆره چالاکیانه چ کارتێکه‌رییه‌کیان له‌سه‌ر ئێوه هه‌یه؟
و. پێم خۆشه که ئه‌م پرسیاره‌ت لێکردم. خۆشحاڵم كه نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌م شێوه خه‌باته شارستانی‌و پێشکه‌وتوه یادی دوکتۆر قاسملوو رێبازی رێبه‌رانی خۆی به‌رنادات‌و به هه‌ر شێوه‌یه‌كی بۆی ده‌كرێ یادو بیره‌وه‌ریی ئه‌وان به زیندوویی راده‌گرێ.
خه‌باتی کورده‌کان له پێناوی شه‌ڕو خوێن رشتن‌دا نه‌بووه. دوکتۆر قاسملوو به‌رده‌وام باسی له ئاشتی‌و پێکه‌وه ژیان ده‌کردو هه‌ر له‌م پێناوه‌ش‌دا گیانی به‌خشی. ئه‌و هه‌موو هه‌وڵێکی ده‌دا که بۆ گه‌یشتن به مافه‌کانی کورد حیزبی دێموکرات گه‌وره، به‌هێزو به‌رین بکاته‌وه، چوونکه باش له‌و راستییه گه‌یشتبوو که بۆ گه‌یشتن به ئامانج ده‌بێ حیزبه‌که به‌هێزو یه‌کگرتوو بێ، هه‌ر له‌م ڕوانگه‌وه‌یه که من به‌رده‌وام باسم له‌وه کردوه هه‌ر که‌س‌و لایه‌نێک له نێوخۆی حیزب‌دا هه‌وڵ بۆ لاواز کردنی ئه‌و حیزبه بدات خیانه‌تی کردوه.
له ساڵانی رابردوودا له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه تووشی زۆر ره‌خنه‌و لۆمه هاتووم، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵوێستی من بوه‌و قسه‌ی دڵی خۆمه‌و به قوڵی باوه‌رم پێیه‌تی، که‌س بۆ وه‌ها ده‌ربڕینێک ناچاری نه‌کردووم.
ئه‌گه‌ر له‌مه‌و به‌دواش هه‌ر که‌س‌و لایه‌ێک هه‌وڵ بۆ دابڕان‌و لاواز کردنی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه بدات به هه‌مان ڕوانگه‌و هه‌ڵوێسته‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌م.
سوپاس بۆ ئیوه‌و هاورێکانیشتان که له هه‌ر جێگایه‌ک بن بۆ به‌هێز کردن‌و به‌ره‌وپێش بردنی ئامانجه‌کانی کورد تێده‌کۆشن، له بیر مه‌که‌ن که میلله‌تێک چاوی له ئێوه‌یه...
تێبینی:
1. ئه‌مه به‌شێکی کورته له وتووێژێکی چه‌ند کاتژمێری له‌گه‌ڵ داده نه‌سرین قاسملوو که له داهاتوودا بڵاو ده‌کرێته‌وه.
2. ئه‌م وتووێژه یه‌م جار له ژوماره 561ی "کوردستان"دا، بڵاوبۆته‌وه.
Monday, July 18, 2011
Sunday, July 17, 2011
Saturday, July 16, 2011
ده‌قی قسه‌کانی ره‌حیم ره‌شیدی له ڤێستیڤاڵی به‌درخان له پاریس
پرسیار‌و وڵامه‌کان سه‌باره‌ت به قسه‌کان
قسه‌کانی هونه‌رمه‌ند هۆمه‌ر دزه‌یی
لێدوانه‌کانی دوکتۆر شکوریه ڕه‌سووڵ
بۆچوونه‌کانی ئه‌ندازیار خوسره‌و جاف
Tuesday, July 12, 2011
هدف حمله ایران به کردستان عراق چیست؟
Monday, July 11, 2011
به‌رێوه‌چوونی هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی به‌درخان له پاریس
رۆژانی شه‌ممه‌و یه‌کشه‌ممه، رێکه‌وتی 9و 10ی مانی جولای 2011، هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی به‌درخان له ژێر دوروشمی "له کوردستانەوە بۆ پاریس، دروستکردنى پردى رووناکبیرى لە نێوان کورد‌و فەرانسه‌وییه‌کان، کو‌لتوور ناسنامه‌ی گه‌لانه، له هوتێل نۆڤۆتێل له ناوچه‌ی سیڤه‌ر له شاری پاریس پێته‌ختی فه‌رانسه به‌ڕێوه‌چوو.

له رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵه‌دا د.ئازاد حه‌مه‌شریف‌و د.جۆیس بلۆ قسه‌یان کرد. دوای پێشكه‌ش كردنی سرودی به‌درخانی خاك په‌روه‌ر، خاتوو خه‌مان زرار نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رانسه، وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
پاشان نوێنه‌ری خاتوو سینه‌م به‌درخان سه‌باره‌ت به مێژووی بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌کان‌و رۆڵ‌و كاریگه‌رییان له مه‌یدانی ئازادیی‌و رزگاربوونی كورد له ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كان قسه‌ی كرد.
دواتر حه‌مید به‌درخان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگای به‌درخان وتارێكی خوێنده‌وه، هه‌روه‌ها مسیۆ جاك بلۆندان شاره‌وانی سیڤه‌ره‌و راوێژكاری مسیۆ فرانسۆ هولاندا، وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئینجا دوکتۆر كه‌نداڵ نه‌زان سه‌رۆكی ئه‌نستیتۆی كورد له پاریس وتارێكی پێشكه‌ش کرد.
دواتر د.هیمداد حسێن ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كیه‌تیی نوسه‌رانی كورد وتارێكی به نوێنه‌رایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر خوێنده‌وه.
ئینجا فیلمی ئێره كوردستانه كه فیلمێكی دۆكیومێنتاری بوو له‌سه‌ر کوردستان، به زمانی فه‌رانسه‌وی له ده‌رهێنانی هه‌وراز محه‌مه‌د، پیشان درا.
دواتر پیشانگای كتێب‌و فۆتۆگرافیی هونه‌رمه‌ندان هێمن جه‌میل، نامیق عه‌لی قادر‌و محه‌مه‌د فه‌تاح كه نیشاندانی كولتووری كورد بوو له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه به‌سه‌ر کرایه‌وه.
پاش نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ له دوو كۆڕی دوا به‌دوای یه‌كدا مالمیسانژ، ئیبراهیم سه‌یدۆ، به‌نگین حاجۆو د.كورد جه‌مشید به‌درخان له‌سه‌ر رۆژنامه‌ی کوردستان‌و ده‌وری بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌کان له‌م بواره‌دا قسه‌یان کرد. ئه‌م کوڕه له لایه‌ن دوکتۆر لوئیی جافه‌وه به‌ڕێوه چوو.

له كۆڕی دووه‌هه‌میشدا، که دوکتۆر جه‌نات عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌ی ده‌برد، رۆژنامه‌گه‌ری له ئه‌مڕۆداو كاریگه‌ری ته‌كنه‌لۆژی‌و میدیا باس كران، كه تیایدا رۆژنامه‌وانان كاروان ئه‌نوه‌ر، ئومێد عه‌لی، به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داغی، ره‌حیم ره‌شیدی‌و ئه‌فرام یوسف به‌شدارییان كرد.
له رۆژی دووه‌می فێستیڤاڵدا، سه‌ره‌تا عه‌بدول له‌تیف گلی وتارێكی له باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و فه‌رانسه پێشكه‌ش كرد.
پاشان فیلمی دیكۆمێنتاریی دایكی كورد له باره‌ی خاتوو دانیال میترانه‌وه له ده‌رهێنانی ستار محه‌مه‌د ئه‌مین نیشان درا.
له دیوانی دواتردا، نووسه‌ران مسته‌فا ساڵح كه‌ریم، محه‌مه‌د موكری، شێرزاد حه‌سه‌ن، ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئیسماعیل‌و فه‌واز حسێن باسی ئه‌زموونی نووسینی خۆیان له بواری چیرۆك‌و رۆمان‌دا كرد.
ئه‌وجار شاعیران چنار نامیق، چنور نامیق، به‌یان سه‌لمان، گۆران زه‌وقه، دڵزار حه‌سه‌ن‌و ناهید ره‌شیدیان شێعریان خوێنده‌وه.
پاشان فیلمی دیكۆمێنتاریی مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی كوردستان له ئاماده كردنی به‌رێز خوسره‌و جاف پیشان درا.

دوای ئه‌مه، له ژێر ناونیشانی گه‌ڕۆكه فه‌رانسه‌وییه‌کان له كوردستان ئۆلیڤێی رواو میكایل تێڤینه دوو بابه‌تیان له بواری شوێنه‌وارو شوێنه‌وارناسی پێشكه‌ش كرد که د.نه‌جاتی عه‌بدوڵلاوه قسه‌کانی له فه‌رانسه‌وییه‌وه بۆ کوردی وه‌رده‌گێڕان.
له پانێلی پێنجه‌مدا باس گه‌لێک له ژێر ناونیشانی كوردستان په‌نجه‌ره‌یه‌ك به‌سه‌ر دونیادا له لایه‌ن عه‌دنان موفتی، د.خه‌سرۆ عه‌بدوڵایی، حسێن یه‌زدان په‌نا، خالید عیسا، ئۆفرا بنگیوم‌و د. ئازاد حه‌مه شه‌ریف پێشكه‌ش كران. ئه‌م پانێله له لایه‌ن بارزان فه‌ره‌جه‌وه به‌ڕێوه برا.
له ته‌وه‌ری شه‌شه‌م‌دا ره‌وشی ژن له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری‌دا باسی لێ‌کرا له تێیدا د. شوكریه ره‌سوڵ، فریاڵ حاجۆ ، شیلان شۆڕش، نه‌هله سه‌عدوڵڵاو په‌ری شێخ ساڵح قسه‌یان تێدا کرد.
دوایین بڕگه‌ی فێستیڤاڵ به ناونیشانی گۆرانی، مۆسیقا‌و به‌سه‌رهاتی هونه‌ری بۆ هونه‌رمه‌ندان هۆمه‌ری دزه‌یی، ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی‌و عه‌دنان عه‌فرینی به‌ڕێوه‌چوو كه تیایدا باس له ره‌وشی مۆسیقا‌و هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی كرا.
واژۆی كتێبی تایبه‌ت به هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی به‌درخان له پاریس رۆمانی "ئه‌وین له وڵاتێكی له‌ت له‌تكراودا" له نوسینی جین ساسۆس، که له لایه‌ن ئازاد حه‌مه شه‌ریف وه‌رگێڕدرابوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵاتی رێزلێنان به چه‌ند ناوه‌ند، رێكخراو‌و كه‌سایه‌تی كورد‌و فه‌رانسه‌وی بوو.

هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی رێزلێنان درا به هه‌موو ئه‌و میوانانه‌ی كه له كوردستانه‌وه هاتبوون.
هاوکات پێشنیار كرا فێستیڤاڵی به‌درخان که له ساڵی 2004 به دواوه، له سلێمانی، دهۆك. هه‌ولێر، برلین، قاهیره، ئاتێن، واشینگتۆن‌و پاریس به‌رێوه چوه، هه‌ر سێ ساڵ جارێک ساز بدرێت.
له كۆتایی‌دا، هونه‌رمه‌ندان هۆمه‌ری دزه‌یی، عه‌دنان عفرینی، رۆژیداو شیلان عه‌بدوڵڵایی كۆڕی به‌زم‌و گۆرانی‌یان گه‌رم كرد.
Sunday, July 10, 2011
Friday, July 8, 2011
Wednesday, July 6, 2011
کبودوند: تروریسم دولتی و سرکوب اعتراض های مدنی مردم را محکوم کنیم

محمدصدیق کبودوند طی پیامی از زندان، از مردم کرد درخواست کرد که در روز تروریسم دولتی در کردستان و ماه سرکوب اعتراض های مدنی مردم کرد، تروریسم دولتی و سرکوب اعتراضات و حرکت های مدنی را محکوم کنند. متن پیام در پی می آید:
در بیست و دوم تیرماه 22 سال پیش دکتر عبدالرحمان قاسملو دبیرکل وقت حزب دموکرات کردستان ایران در جریان مذاکره با یک مقام دولت جمهوری اسلامی در آپارتمانی در شهر وین پایتخت اتریش مورد سوءقصد تروریستی قرار گرفت و هم‌راه با دو دستیارش به قتل رسید، این در حالی بود که به نماینده جمهوری اسلامی هیچگونه آسیب جدی وارد نشد. در این اقدام جنایتکارانه و هولناک که از پیش برنامه ریزی شده بود، دست تروریست ها از آستین یک دولت رسمی بیرون آمده بود، اگرچه پس از این حادثه تروریستی روی‌دادهای جنایت بار دیگری نیز اتفاق افتاده است، اما عملیاتی از این دست مصداق بارز تروریسم دولتی است.
به باور من و هم چنین از نظر سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان، تروریسم عملیاتی کور و ناجوانمردانه است و اقدام به آن در هرجا و از سوی هرکس، و یا ارتکاب به آن با هر هدف و منظوری که باشد غیرقابل توجیه است و اعمال، روش ها و رویه های آن نیز قطع نظر از انگیزه های مرتکبینش، اعمالی مجرمانه، غیرموجه و قویاً مردود و محکوم است.
من شخصاً معتقدم مناسبت دارد که روزبیست دوم تیرماه به «روز سرکوب تروریسم دولتی توسط جامعه مدنی» نام گذاری شود و علاوه بر این ماه تیر به «ماه ابراز تنفر عمومی از سرکوب های دولتی» نامیده شود. زیرا در چنین ماهی در سال 1384 اعتراض های مدنی سرتاسری مردم کرد مورد سرکوبی خشن قرار گرفت، بطوری که طی آن دهها نفر کشته و مجروح و صدها نفر بازداشت و روانه زندان ها شدند. از این رو از مردم کرد در استان های ایلام، کرمانشاه، کردستان، آذربایجان غربی، همدان، لرستان و خراسان شمالی دعوت می گردد، همصدا با سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان، استفاده از ابزار ترور بوسیله دولت و تروریسم دولتی و هم‌چنین سرکوب اعتراض های مدنی و مسالمت آمیز مردم را توسط دولت محکوم نمایند.
زندان اوین/دوشنبه 6تیر/27ژوئن

Monday, July 4, 2011
کەس بە دۆی خۆی ناڵێ ترشە!!! وڵامێک بۆ هێمن سەیدی. نووسینی کاوه حه‌سه‌ن پوور
لە ساڵی 1975 دا ئامریکا وەکوو کوێخا و ردێن سپی و بناغەدانەری پەیمانی ئەلجەزایر سەددام حوسێن و شای ئێرانی لە سەر میزی موزاکرە دانا و پێکی هێنان و لە ئاکامی ئەو پەیمانە دا پتر لە دەیان هەزار کورد بوونە قوربانی و ئاوارە و وەیلان بە شاخ و چیاکانی کوردستانەوە هەڵگەڕان، هەنووکە پاش 35 ساڵ بە سەر ئەو کارەساتە دا پێوەندیە دەسەڵاتی کوردی لە باشور دەگەل ئامریکا دە چ ئاستێک دایە؟ خۆ برینی ئامریکا زۆر لە جنایەتەکانی رەزا شا و حەمەرەزا دەرحەق بە گەلی کورد کاری تر بووە کە وابوو بە پێی تێزەکەی جەنابی سەیدی ئامریکا لەبەر ئەو جنایەتەی دەرحەق بە کورد کردوویەتی دەبوا هەتاهەتایە کەوتبا بەر لەعن و نفرینی خەڵکی کوردستان! بەڵام سیاسەت بە رۆژە و توندئاژۆیی لە سیاسەت دا بەرەو هەڵدێر دەچێ و مەحکووم بە فەوتان و نەمانت دەکا. با نموونەیەکی دیکە بێنینەوە کوڕی مستەفا خومەینی یانی ئاغای حوسێن خومەینی کە دەبیتە نەوەی ئایەتوڵڵاخومەینی هەر لە سەرەتاکانی هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی بە هۆی بیر‌و ڕای جیاواز کەوتە پەڕاوێزەوە و لە ساڵی 2004 دا بە هۆی سەفەرێکی بۆ وڵاتی ئامریکا و دانیشتن دەگەڵ ئوپوزیسیۆنی دژبەری کۆماری ئیسلامی لە 2005 وە لە شاری قوم دە (حبس خانگی) دایە، ناوبراو زۆر جار لە ئاخاوتن و بەیاننامەکانیدا گوتویەتی ئازادی خەڵکی ئێران بە لابردنی ئەو رژیمە وەدی دێ. لە بیرمە چەند ساڵ لەمەوبەر ئەو کات کە گۆڤاری( شهروند) لە ئێران دەردەچوو فایلێکیان تایبەت بە خومەینی چاپ کرد و وت و وێژێکیان دەگەڵ هاوسەری خومەینی یانی خانمی سەقەفی پێک هێنابوو ناوبراو لە پرسیارێکدا لە سەر حوسێن خومەینی جوابی داوە کە ئەوە لە بنەماڵەی ئێمە نییە و ئیمام کاتی خۆی فەرموویەتی ئەوە بیژوویە. کەوابوو بە پێی فەرمایشتی کاک هێمن: ئێمه‌ی کورد ده‌گه‌ل ئه‌و کابرایه و ده‌گه‌ل باب و باپیریشی کێشه‌مان بووه کەوابوو وەرن با لەناوی بەرین با ئەو برادەرە دوژمنی کۆماری ئیسلامیش بێ و بۆ ئازادی و دێمۆکراسی وڵاتەکەی تێکۆشابێ. بە داخەوە بیر و رای کاک هێمن سەیدی و ئەدەبیاتی نوسینی لەو پیوەندییە دا لە مامۆستایەکی زانکۆ ناوەشێتەوە و پتر وەک بیر و بۆچوونی مرۆڤێکی هەستیاری بێسەواد دەچێ تا مرۆڤێکی سیاسیی و ئاکادمیی دیتوو. ئەوەندی من ئاگام لێ بووبێ و بەیانییە و بلاڤۆگ و وت و وێژەکانی رەزا پەهلەویم دیتبێ قەت باسی سەڵتەنەت و گەڕانەوی سیستمی ئێران بۆ سیستمێکی پاشایەتی تیدا نەبووە و ئیدعاشی نەکردووە، مەبەستی من لەو باسە ئەوە نییە دیفاع لە پەهلەوی و بنەماڵەکەی بکەم بەڵام رەزا پەهلەوی بە تایبەت لەم ساڵانەی دوایی دا باسی دێمۆکراسی و پلۆرالیزم و هەڵبژاردنی کردووە و هیچ باسێکی بڤە و غەیری عەقلانی لە لایان ئەو و دارودەستەکەی نەهاتۆتە ئاراوە کە ئێمە و هەر لایەنێکی کوردی و ئێرانی دیکە نەتوانین بیر و را گۆرینەوەی دەگەڵ بکەین، کارمان بە هەوادارانی ئەو بنەماڵەیە نییە کە وەکوو سەمبۆل و شای ئێران رێزیان بۆ دادەنێن. جەنابی سەیدی لە پاراگرافی ئەوەڵی نووسینەکەی دا دەفەرموێ ((کاک مستەفا بە خشکە لە رەزا پەهلەوی نزیک بۆتەوە)) سەیرە ئەگەر بە خشکە نزیک بۆتەوە جەنابت چۆنت زانیوە و وەک کۆماری ئیسلامی دەهۆڵی بۆ هەڵدەگری؟ هیچ پێویست بە خشکە ناکا و کاک مستەفا هەر لە سەر تیشک باسی کردووە و حدکاش نایشارێتەوە کەوابوو هیچ بە خشکە نەبووە تا جەنابت لەو ئاوە قوڕاوە ماسی بگری!
لە ئاماژە بە فێدرالیزم دا دەفەرموێ:
فیدرالیزم؟
*((ره‌نگه ئه‌وه‌ی که جارێک رضا پهلوی له کۆرێکی بچوکدا گوتبێی فیدرالیزم ده‌کرێ وه‌کوو "یکی از گزینه‌های احتمالی" بۆ داهاتووی ئێران له‌به‌ر چاو بگیرێ، بوبێته هه‌وێنی دلخۆشی کاک مصطفی. به‌لام ئه‌گه‌ر پێوانه ئه‌وه بێ، خۆ محسن رضایی زۆر زیاتری باسی فیدرالیزم کردووه و ته‌نانه‌ت له به‌رنامه‌ی سیاسی خۆی له کاتی پێشبرکێی سه‌رۆک‌کۆماری له تله‌ویزیۆنی حکومه‌تیی ئێرانیش‌دا باسی کردووه. ئه‌گه‌ر پێوانه‌ش هێز و ده‌سه‌لات بێ، خۆ ده‌سه‌لاتی ئێستای محسن رضایی و ئه‌گه‌ری ده‌سه‌لاتداریی لە داهاتوودا، زۆر له رضا پهلوی زیاتره. ئێستا ئێمه ده‌بێ چ بکه‌ین؟ مه‌جبورین هه‌ڵبژێرین؟!))
فێدرالیزم لە ئیران دا نە حدکا و نە پان ئێرانیست و نە کوڕی شا و نە هیچ لایەنێک ناتوانێ مەشروعیەتی پێ بدا یان لێی بستێنێتەوە، بەڵکوو ئەوە نەتەوکانی ئێرانین بڕیاری لە سەر دەدەن، بۆ ئاگاداری جەنابی سەیدی ئیستا پتر 90 لە سەدی ئوپوزیسیۆنی فارس بە کەسایەتی سەربەخۆ و حیزبەکانیانەوە کێشەی ئەساسیان دەگەڵ چەمکی فێدرالیزم هەیە و ناتوانن قەبوڵی بکەن ئیدارەی داهاتووی ئیران لە نێو نەتەوەکانی بن دەست دا دابەش بکرێ، بەڵام ئەرکی سەرشانی هەموو ئەو حیزب و لایەنانەی بۆ ئەو مەبەستە کار دەکەن و فێدرالیزمیان وەکوو شوعار و ستراتێژی لە بەرنامە داهەیە ئەوەیە کە دەگەڵ هەموو لایەنێک دابنیشن و بیر و را بگۆڕنەوە، موبارزەی بۆ بکەن و هەر لە ئێستاوە زەمینەی بۆ فەراهەم بکەن جا ئەو لایەنە کوڕی شایە یا هەر گروپ و لایەنێکی تر، قەرار نییە چوون رەزا پەهلەوی یان ئەم و ئەو دەگەڵ فێدرالیزم کێشەی هەیە قسەی دەگەڵ نەکرێ و سەرپۆش لە سەر داواکانمان دابنێین.
ئەرکی حیزبی مەسئول و بە ئیعتبار ئەوە نییە بە قەولی جەنابی سەیدی دەفەرموێ بچێ بەربینگ بە کەسایەتی و لایەنان بگرێ کە وەرن جارێ با حیسابی باب و باپیران و پاک کەین جا دوایە بە یەکەوە دادەنیشین. من رووی پرسیارم هەر لە جەنابیانە بەڕاست ئەو کردەوە و هەنگاونانەی جەنابی سەیدی باوەڕی پێیەتی لە حیزبێکی بە ئەزموون و مەیدان دیدەی وەک حدکا دەوەشێتەوە کە خۆی بە میرات گری دوکتور قاسملوو دەزانێ؟ ئەو پیاوە مەزنەی لە هەموو دونیا بە پێغەمبەری ئاشتی نێوبانگی دەرکردووە؟ ئەو پیاوە مەزنەی دەگەڵ کۆماری ئیسلامی موزاکرە و وت و وێژی کرد خۆ ئەگەر بە پێی فەرمایشتی جەنابی سەیدی پۆلێن بەندی بکەین و لە نیوان کۆماری ئیسلامی و کوڕی شا دا هەڵبژێرین کۆماری ئیسلامی بە دەیان قات دڕندە تر بووە و هەر لە سەر میزی موزاکرە ئەو سەرکردە مەزنەی لی تیرۆر کردین، بەڵام رەزا پەهلەوی تاوانەکەی ئەوەیە کوڕی شای ئێران بووە و نە رێبەری لە سەر میزی موزاکرە لێ تیرۆر کردووین و نە فەرمانی جەهادی بە دژی گەلەکەمان داوە!!!
ئەوەی زۆر جێی تێڕامانە جەنابی سەیدی پێی وایە فێدرالیزم بە هۆی بوونی دەسەڵاتی زیاتری لایەنێک پێک دێ یانی ئەگەر موحسین رەزایی لەو هەڵبژاردنەدا دەنگی هێناباوە لەوانە بوو فێدرالیزم بکاتە کادۆ و بە نەتەوەکانی ئێرانی ببەخشێ، کاک هێمن دەگەڵ ئەوەی دا کە چەند ساڵی دە حدکا و حدک دا مەیدانی سیاسیی دیوە هێشتا نەیزانیوە کە لە نیو دەسەڵاتی هەنووکەیی ئێرانیش دا ئەوە ئەرکی سەرۆک کۆمار نییە کە شێوەی دەسەلات بگۆڕێ بەڵکوو دەتوانی وەکوو گەڵالەیەک پێش کێشی پارلمانی بکا بەڵام ئایا مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بەو ئەندێشە و بیرەوە و بە کۆڵێک نوێنەری ئوسول گەراوە دەتوانێ و دەیهەوێ گەڵالەی ئاوا بکاتە یاسا؟ بێگومان هەر پیش هێنانە بەرباسی کێشەیەکی ئاوا بڤە لە سەر کار وەلا دەچێ جا ئەو کەسە ئەحمەدی نەژاد بێ یا موحسین رەزایی! بەڵام هەر داماننا ئەو گەڵاڵەیە لە لایان نوێنەرانەوە چەسپا و بوو بە یاسا ئایا شۆرای نیگابان تەئیدی دەکا؟ ئایا جەنابی ئاغا(خامنەای) بە دڵی دەبێ؟ ئایا کۆماری ئیسلامی یەک پیت و وشە لە حکومتی واحیدی ئیسلامی دێتە خوارێ؟
هێرشی نیزامی؟
((ره‌نگه هه‌ست کردن به نیزیک‌بونی هێرشێکی نیزامی، دیسان کاک مصطفی‌ی هه‌لخه‌له‌تاندبێ. 6 سال پێش ئێستا له پێلێنۆمی حدکا دا ( 30 جۆزه‌ردانی 1384) که ئه‌وکات ئه‌و ئه‌گه‌ره زۆر به‌هێزتریش بوو، پێی گوترابوو که حیساب له‌سه‌ر هێرشی ئامریکا، هه‌م خه‌ونه و هه‌م شه‌رمه! خه‌ونه چون هیچ‌کات وه‌دی نایه، شه‌رمه چون پێ له جێ پێی ما‌رینزی ئامریکایی بنێی و بچێوه ولاته‌که‌ت، زیاتر له‌وه‌ی که شۆرشگێری نه‌ته‌وه‌که‌ت بی، به‌کرێ‌گیراوی داگیرکه‌رێکی دیکه‌ی. ره‌نگه هێرشی نیزامی بۆ رضا پهلوی که حازره به هه‌ر قیمه‌تێک دیسان به ده‌سه‌لات بگا، خه‌ونێکی زۆر خۆش بێ، به‌ڵام له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، بۆ کورد و بزوتنه‌وه‌که‌ی، مالوێرانکه‌رێکی دیکه ده‌بێ.))
من نازانم ئەو بەشە لە فەرمایشتەکانی سەیدی چ پێوەندییەکی بە دانیشتن دەگەڵ رەزا پەهلەوییەوە هەیە؟ ئەگەر ئامریکا هێرش بکا و نەکا چ بەربەستێک لە سەر رێگا هەیە کە ئیمە دەگەڵ کەسایەتییەکی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی کە ئەگەر هیچ نەبێ لە سەر رووخانی کۆماری ئێسلامی دەگەڵ حدکا هاو دەنگ و هاوبیرە دانەنیشین؟ دیسان ئەگەر ئامریکا هێرش بکاتە سەر ئێران مەگەر کاک هێمن بە پێی ئەو تێزە بێ بنەمایانەی خۆی رەزا پەهلەوی دە خەیاڵ دا کردبێتەوە ئەو شا خوێن رژە چەکمە رەقەی سی و چەند ساڵ لەوەی پێش دەنا نە خەڵکی ئێران ئەوەی قەبووڵ دەکا و نە ئامریکاش حازرە ئەو هەموو هەزینە بکا و شەڕێکی دیکە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دا بۆ خۆی درووست بکا و دوایە نیزامێکی پاشایەتی بکاتە ئاڵترناتیو بۆ بەڕێوە بردنی ئێران! بڵێی بێتوو ئامریکا هێرش بکا و رەزا پەهلەوی نەبیتەوە شای ئێران، گلەیی لە ئامریکا بکا؟! لەوانەیە لە روانگەی جەنابی سەیدییەوە ئامریکا ئەوەندەی رەزا پەهلەوی لە لا گرینگە ئیدی ئەوە لە سەر فەرمانی ئەو راوەستە بفەرموێ حەملە!!! ئامریکاش هێرش بکا. ئەدی ئەوە هاتین و رەزا پەهلەوی نەبۆوە شای ئێران لەوانەیە ئامریکا لە خەجاڵەتیان هەر نەیەتەوە رۆژهەڵاتی ناوەراست!!!!
تریبۆنی "صدای آ‌مریکا"؟
((بۆچیته کاک مصطفی؟ ده‌تهه‌وێ له صدای آ‌مریکا بلێی چی؟ ئه‌گه‌ر دایبنێین ئه‌وجار قسه‌ی زۆر جوانیش بکه‌ی، باندی رضا پهلوی زۆر ئیعتباری له‌و تریبۆنه نه‌ماوه. چه‌ند ساڵه به‌شێکی زۆری به‌رنامه‌یه‌کی حه‌وتوانه، بۆ ته‌وجیهی جینایه‌ته‌کانی سه‌رده‌می پهلوی ته‌رخان کراوه (له رێگای مقایسه‌ی ئێستا و رابردوو که جنایه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی زیاتره له پهلوی و گۆیا خه‌لک ده‌بێ یه‌کیان هه‌لبژێرن!) به‌لام ئه‌و به‌رنامه‌یه هیچ که‌سی نه‌کرده شاپه‌ره‌ست، به‌لکو زیانێکی زۆری به صدای آ‌مریکا گه‌یاندووه. سه‌باره‌ت به داکۆکی له کێشه‌ی کوردیش، رۆژنامه‌وانه سه‌ربه‌خۆ‌که‌ی! کاک مصطفی‌ش، ره‌سمه‌ن له‌و تریبۆنه رایگه‌یاند "کردستان جزء تفکیک ناپذیر ایران است" تا به‌شکم دیسان ده‌عوه‌تی که‌نه‌وه. یانی ئه‌گه‌ر مه‌ینه‌تی و نیگبه‌تی کورد ده‌یان ئه‌وه‌نده‌ش بێ هه‌ر ئه‌وه‌یه که هه‌یه، شۆونیسته کان، فه‌قیرانه چی دیکه‌یان گوتوه له‌وه زیاتر؟ نیزیک بونه‌وه له رضا پهلوی ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت جیا له تریبونی ده‌نگی ئامریکا، یارمه‌تی مالیشی به‌دوا دابێ، نرخێکی یه‌کجار زۆره که ته‌نیا حدکا نایدا به‌لکو له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به حیسابی خه‌ڵکی کوردیش ده‌نوسرێ.))
جارێ بەر لە هەموو شتێک پێم سەیرە لە کاک مستەفای پرسیوە بۆ چیتە؟ ئایا ئەو پرسیارە منداڵێکی پێنجومی ئیبتدایی لە رووی هەڵدێ بیکا؟ من پێم وایە ئەگەر کاک هێمن دوکتوراکەی لە سەر دامپزیشکیش وەرگرتبا دیسان زۆر عەیب دەبوو پرسیاری ئاوا بێنێتە گۆڕێ! سەیر ئەوەیە کەس بە دۆی خۆی ناڵێ ترشە کاک خالید عەزیزی هەتا نوێنەری حیزب بوو لە ئامریکا و بەر لە ئینشەعاب پتر لە سەد جاری لە رێگەی تەلەفوون و لە ئیستدیۆ وت و وێژ دەگەڵ سەدای ئامریکا کرد و ئیستاش هەر کردوویەتی کەس پێی ناڵێ بۆچیتە کاک خالید؟! کەس نییە بڵێ ئەوە نییە سەدای ئامریکا بۆ خۆی لایەنگری لە موسەوی و کەرڕوبی دەکا جەنابت دەچی دەڵێی چی؟ غەیری تەئید کردنی فەرمایشتەکانیان و غەیری ئەوەی شانازی بە پشتیوانی حیزبەکەت لە سەر ئەو دوو کەسە بکەی چی دیکە هەیە بیڵێی؟ قسەی تازە چت پێیە ئەو جار خەڵکی کوردستان لایەنگری لە کێهە خوێنرێژ و قاتڵی کۆماری ئیسلامی بکەن؟ حەتمەن لە کۆنگرەی 15 دا لە سەر موحسین رەزایی ساغ بونەوە بۆیە کاک هێمنیش زۆری پێ هەڵدەڵێ ئاخر دوای ئەوەی زانیان پەتەی موسەوی و کەڕوبی بە تەواوی هەم لە نێو خەڵک و هەم لە نێو کۆماری ئیسلامی سووتا ئەو جار هەر لە ئێستاوە حیسابیان بۆ رەزایی کردۆتەوە!
پرسیویەتی دەتهەوێ لە سەدای ئامریکا بڵێی چی؟! ئەوە ویدیۆی دانیشتنەکەی کاک مستەفا لە سەدای ئامریکا هەیە پێم وایە جارێکی دیکەش بیبینی باشترە لەوانەیە جاری ئەوەل کە چاوت لێکردووە لە حەیفی ئەوەی پێت وایە کاک مستەفا بەشی حیزبەکەی جەنابتی خواردووە و لە حەیفی ئەوەی سەفەری ئاوا رێک و پێک و بە دەسکەوت بە سکرتێری حیزبەکەی جەنابت ناکرێ، چاوت هیچ کۆی نەدیوە دەنا کاک مستەفا نە دیفاعی لە رەزا پەهلەوی کرد و نە لە سەدای ئامریکا، بەڵکوو داواکارییەکانی گەلی کوردی لە ئێران خستە ڕوو و یەک میلیمتریش لە فێدرالیزم نەهاتە خوارەوە، باسی واقع بینی و درایەتی حدکای لە سەرەتاکانی شۆرشی گەلانی ئێران کرد و رەخنەی لە ئۆپوزیسیۆنی چەپ و ئێرانی گرت کە کاتی خۆی هێرشیان دەکردە سەر بەیانییە و ئاگادارییەکانی حدکا لە پیوەندی دەگەڵ گیرانی بالیوزخانەی ئامریکا و .... بە باوەڕی جەنابت سەدای ئامریکا سەر بە چ دەوڵەت و لایەنێکە؟ ئەو کەسانەی بانگ دەکرێن بۆ سەدای ئامریکا دەڵێن چی؟بۆ خۆت لە پرسیارەکەی خۆت حالێ بووی چیت پرسیوە؟
بەڕێزیان باسی رەحیم رەشیدی کردووە و فەرمویەتی مۆری تەئیدی لە فەرمایشتی فارسە شۆوینستەکان داوە، دە پێش هەموو شت دا با ئەوە بڵێم حدکا بە سەربەرزییەوە دەڵێ ئێمە کوردی ئێرانین و دەگەڵ ئێران دەمێنینەوە و حەققی نەتەوەکەشی داوا دەکا. بەڵام کەس ئێستاش نەیزانی ئیوە سەربەخۆیی خوازن یا فێدرالیزمتان دەوێ؟ ئەو پرسیارە کاتێک لە ئەندامی رێبەریشتان دەکرێ وەک دەوڵەتی ئەحمەدی نەژاد هەر کەسەو جوابێک دەداتەوە هەر کەس بەیانی زوو لە خەو هەستا ئەو کوێخای حیزبەکەیە ئەگەر یەکتان قسێکتان کرد فارسەکان دڵیان هێشا ئەوە ئەوی دیکەتان راستی دەکاتەوە ئەگەر قسێکتان کرد کوردەکان دڵیان هێشا ئەوە کەسێکی دیکەتان دێتە مەیدان و دڵێ خەڵک رادەگرن. بەدڵنیاییەوە لابردنی پاشگری ئێران لە سەر نێوی حیزبەکەتان هەر لە ژێر سێبەری ئەو سیاسەتە دۆگمە داڕێژراوە کە کاتێک فارس رەخنەی لێگرتن پاساوی وێک نەچوونی نێو دەگەڵ حدکا بێننەوە و لە نێو خەڵکی کورستانیش دا بۆ ئەوەی بسەلمینن لایەنی ناسیۆنالیستی و سەربەخۆیی خوازیتان تۆخترە بۆیە ئیوە حیزبی دێموکراتی کوردستانن یانی بەم شێوەیە هەم لە پیک دەدەن و هەم لە ماپیک.
لەوانەیە جەنابی سەیدی زگی بە نێو و نیوبانگی رەحیم رەشیدی وەژان کەوتبێ کە لە ماوەی چەند ساڵ دا لە دونیا دا نیوبانگی دەرکردووە و لایەنە فارسەکانیش حیسابی بۆ دەکەنەوە و لە سەر تۆڕەکانی ئینترنێت رەخنە و گلەیی لێدەکەن کە خەریکە قەوم دەکاتە نەتەوە! کاک هێمنیش ئێستا بانگ نەکراوە بۆ سەدای ئامریکا! باوەرت بێ کاک هێمن بە نوسینی بابەتی لەم دەستە قەت نێوت نایەتە نێو نێوان دەبێ کردەوەت جوان بێ!
گه‌رانه‌وه‌ی سیستمی پاشایه‌تی؟
((هیچ نیشانه‌یه‌ک نابیندرێ که خه‌لکی ئێران له داهاتودا حکومه‌تێکی پاشایه‌تی ( ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سیمبولیکیش بێ) هه‌لبژێرن به‌لام ئه‌گه‌ر وه‌کوو گریمانێکی زۆر لاوازیش حیسابی بۆ بکه‌ین ، پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ رضا پهلوی؟ پاشایه‌تی پهلوی به بوق و زورنا رویشت و ته‌واو بوو. ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ له "مجلس موسسان" ێک دا، پاشایه‌ک بۆ ئێران هه‌لبژێردرێ ، هه‌ر ئێرانیه‌ک ده‌توانێ کاندید بێ و بۆ وێنه شانسی که‌سێکی هاوفکری مصدق یا فروهر زۆر زیاتره له شانسی کوری جنایه‌تکارێکی وه‌کوو محمدرضا پهلوی.))
بە داخەوە کاک هێمن لەو بەشەش دا هەر بۆ خۆی بڕیوییەتی و دروویەتی! دەنا کوا کاک مستەفا باسی دامەزران و گەڕانەوەی سیستمی پاشایەتی کرد؟ کێ باسی "مجلس موسسان"ی کردووە؟ سەر لەبەری مێژووی حدکا هەڵدەیەوە غەیری دژایەتی دەگەڵ سیستەمی پاشایەتی و دیکتاتۆڕی قەت تەئید کردنی ئەو سیستمەی تێدا نەبووە، سەیرە ئایا دانیشتن دەگەڵ رەزا پەهلەوی یانی ئەوەی ئێمە سیستمی پاشایەتی مان دەوێ بۆ ئێران؟! ئەوەی کاک هێمن ئیدعای دەکا دە خانەی بیری جیاوازیش دا جێناگرێ کە مرۆڤ قەبووڵی کا و رێزی بۆ دابنێ بەڵکوو تێنەگەیشتنە لە مانا و لە ناوەرۆک.
مه‌رگ و فه‌وتانی چالاکانی سیاسی ناوخۆ؟
((دوو سال پێش ئێستا کاک مصطفی و حیزبه‌که‌ی حه‌یای هه‌ر که‌سێکیان ده‌برد که ناوی موسوی و کروبی به زاری دا هاتبا، رابردوی سیاسی ئه‌و دو که‌سایه‌تیه جێی دیفاع نیه به لام روون و ئاشکرایه که هه‌ر دوکیان، ئال‌و گۆر به بیر و کرداریان دا هاتوه ، ئاماده‌شن به نرخی گیانی خۆیان و بنه‌ماله و دۆستانیشیان بێ ، نرخی ئه‌و گۆرانه بده‌ن، به‌لام رضا پهلوی چ ئال‌و گۆرێکی کردووه ؟ کاک مصطفی چ به‌لگه‌یه‌کی هه‌یه که ئه‌و کاک ره‌زایه، رضا پهلوی جاران نه‌ماوه؟ کروبی و موسوی که له‌ناوخۆی ولاتدا خه‌ریکن نرخی گۆرانه سیاسیه‌کانی خۆیان ده‌ده‌ن ، هه‌زار شه‌ره‌فیان به سه‌ر رضا پهلوی دا هه‌یه که ته‌نانه‌ت له خۆکوشتنی براکه‌شی وه‌ک دوکانێک بۆ بازار گه‌رمی ئیستفاده ده‌کا، ئێستا چ بوه که پێیان وایه کروبی ده‌بێ دادگایی بکرێ و موسوی ده‌بێ ئیعدام بکرێ به‌لام رضا پهلوی ده‌بێ خه‌لات بکرێ و له سه‌ر شانی کوردان ، بگه‌رێته‌وه سه‌ر تاج و ته‌خته‌که‌ی؟))
ئەو پرسیارە دەبێ لە جەنابت و حیزبەکەت بکرێ کاک هێمن ئەو دوو کەسایەتییە( موسوی و کروبی) چ ئاڵ و گۆرێکیان بە سەر داهاتووە کە حیزبەکەی ئێوە هەر لە سەرەتاوە یانی ئەو کاتەی ئیستا هەر خۆیان کاندید کردبوو و هیچ ئاڵ و گۆڕیکیان بە سەر دانەهاتبوو پشتیوانی‌تان لە ئاغای کەڕڕوبی کرد؟ ئەوە ئێوە بوون کاتێک کەڕڕوبی بە دەم باسی حقوقی قەومییەتانی کرد لە هۆتێلی پێنج ستارە لە شاری هەولێر کۆنفرانستان بۆ بەست و دەهۆڵتان بۆ هەڵگرت کە ئەگەر بێتوو کورد ئەو هەلە نەقۆزێتەوە و دەنگ بە کەڕڕوبی نەدا تازە حەقەکەمان دەخورێ و قەت وەرناگیرێ. ئێستاش نەمانزانی ئەو دوو کەسە لە سەرەتاوە خوازیاری چ بوون؟ چ ئاڵ و گۆڕێکیان کردووە؟ ئەگەر شەقولقەمەریشیان کردبا نەیاندەتوانی بۆ ئیسلاحات و گۆڕان نیو هێندی خاتەمی پێک بێنن بەڵام ئەوە خاتەمیشمان دیت چۆنی جوابی خەڵك داوە! لە بیرم ناچێ کاک خالید عەزیزی لە وت و وێژێک دا لە سەر کورد کاناڵ بەر لە ئینتخابات کوتی ئێمە پێمان باشە خەڵک دەنگ بدا بە کەڕروبی هەر دوای چەند ساتێک فەرمووی لە ئێران دا حوکمی حکومەتی لە هەموو شتێک لە سەر ترە دەی ئەگەر دەزانی حوکمی حکومەتی لە هەموو شتێک لە سەرترە بۆ خەڵک هان دەدەی بۆ سەر سندووقی دەنگ دان؟! بە خۆشییەوە خەڵکی کوردستانیش وەک پێشوو هەر نەک نەچوونە سەر سندووقەکان بەلکوو بە کاک خالید و حیزبەکەشی سەلما کە کۆماری ئیسلامی دە پێش دەنگدان دا سەرۆک کۆماری خۆی هەڵبژاردووە و دەنگدان بە خۆراییە، ئەوەی کە لە هەموو شتێک زیاتر جێگای سەرەنجە ئەوەیە کارنامەی کۆماری ئیسلامی لە بیدایەتەوە بۆ هەموو لایەک دەرکەوتووە و بە روونی دیارە کە ئەو رژیمە دەگەڵ دژبەرانی نێوخۆیی خۆی چۆن جوڵاوەتەوە و چۆن حەقی دە بەری دەستی ناون جا ئەو دژ بەرە ئایەتوڵلا مونتەزیری بووبێ کە کاتی خۆی جێنشینی خومەینی بوو و چ وەک کورەکانی رەفسەنجانی کە بە گوێرەی فەرمایشتەکانی خامنەیی بابیان دەستی راستی نیزام بووە و چ وەک بەنی سەدر کە سەرۆک کۆمار بوو و چ وەک زۆری دیکە کە دەو نوسراوە دا مەجالی نێوهێنانیان نییە. بێ گومان ئەگەر ئەو دوو کەسە (موسوی و کروبی) هێڵە سورەکانی نیزامیان بەزاندبا کە دەبووە رەت کردنەوەی ویلایەتی موتڵەقەی فەقیه و روخانی کۆماری ئیسلامی زۆر لە مێژ بوو لە دار درابوون بەڵام ئەوان جگە لە داوا کردنی ئیسلاحاتێکی رواڵەتی داوای چیان کردووە؟ مەگەر بە سەدان جار کەڕروبی و موسەوی باسی گەڕانەوەی دەسەڵات بۆ مەدینەی فازلەی خومەینیان نەکردووە مەگەر تەواوی سەروەری و شانازیان بە قەولی خۆیان خزمەت کردن لەو دەورانە زێڕینەی خومەینی دا نەبووە؟ ئایا کەسێک شانازی بە خزمەت کردن و بە بوونی مەسئولییەت دە دەورانی خومەینی خوێن رێژ و جەللاد دا بکا و بیهەوێ کۆمەڵگای ئێران بۆ ئەو سەردەمان بگەڕێنێتەوە بۆ وەی دەبێ پشتیوانی لێبکرێ؟ بێجگە لە هەمووی ئەوانە، ئەوەی کە ئەو دوو کەسە بە سازدانی بزوتنەوەی سەوز خزمەتیان بە کۆماری ئیسلامی کرد یا خەیانەت؟ ئەوەش بۆ خۆی هەویرێکە ئاوی زۆر هەڵدەگرێ بەڵام زۆر بە کورتی ئەگەر ئیشاڕەی پێ بکەم لە ماوەی ئەو دوو ساڵە دا هەرچی ئازادیخواز و روناکبیر بوو هەرچی خوازیاری نەمانی کۆماری ئیسلامی بوو، ئاشکرایان کرد و بە گرتنیان دا و بە کوشتیان دا و لە ئێرانیان ڕاو نا و بۆ خۆشیان لە ژێر سایەی ئاڵای سێ رەنگی کۆماری ئیسلامی دا پاڵیان داوە و خەریکی دەرکردنی وردە بەیانییەی خەڵك هەڵخەلتێن بوون. ئەگەر دەرکردنی بەیانییەی لەم جۆرە و بە قەولی فارس خۆیان دەڵێن (بازی با کلمات) و هەر رۆژە بە نەوعێک یانی ئاڵ و گۆڕ بە بیر و کردار دا هاتن، دەبێ بڵێم ئەوە یانی خۆش خزمەتی کردن بە کۆماری ئیسلامی و تەمەن درێژ کردنی دیکتاتۆڕی. ئەوەش پرسیارە کە ئایا ئیوە چ بەڵگێکتان بە دستەوەیە کە رەزا پەهلەوی بۆ داهاتووی ئێران داوای سیستمی پادشایەتی دەکا؟ کێ باسی خەڵات کردنی ناوبراو و گەرانەوەی بە شانی کوردان بۆ سەر تاج و تەختەکەی کردووە؟ بە پێی چ بەڵگەیەک؟ رەنگ بێ ئەوەش هەر بە خەون و خەیاڵی جەنابی سەیدی دا هاتبێ.
*بابەتەکانی نیو کەوانە هی بەڕیز کاک هێمن سەیدییە.