Archive
-
▼
2019
(256)
-
▼
October
(15)
- داهاتووی ڕۆژئاڤای كوردستان
- ده‌ڵێن كوشتاری كوردستانیان ڕاگرن
- پارێزراو ئاوه‌دان بێ كوردستان.
- سەرۆک بارزانی: خوێنی کورد زۆر لە چەک و پارە، بەهاد...
- Many Americans supporting Kurdistan. #Mrkurd
- پیاوه مه‌زنه‌كه: ئه‌مریكا به قورسی باجی پشت كرد...
- ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سوریای دێم...
- دواین کاردانەوەکان سەبارەت بە ڕۆژئـاوای کوردستان
- پاراستنی کورد لە ڕۆژئـاوای کوردستان
- راگه‌یه‌ندراوی كۆشكی سپی:
- عاده‌ل جوبه‌یر: ئێڕان سه‌رچاوه‌ی تیرۆر‌و ئاژاوه‌یه
- بەدەم ڕێگاوە لەگەڵ بەڕێز دەشنێ
- ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و لاوانی كوردستان
- سخنرانی مستر كورد در جلسه تقدیر افغان ها از خانم...
- تقدیر افغان اكادمی از خانم نذیره عظیم کریمی
-
▼
October
(15)
Tuesday, October 22, 2019
Thursday, October 10, 2019
پارێزراو ئاوه‌دان بێ كوردستان.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێ، ئه‌مرۆ ١٠\١٠\٢٠١٩، رۆژێكی تاڵ بێ بۆ توركیا. ئه‌مرۆ ئه‌و رۆژه‌یه كه جیهان پێمان بسه‌لمێنێ ته‌نیا شاخه‌كان دۆستمان نیین، ئێمه‌ش به هه‌ڵكردنی مۆمێك دڕ به شه‌وه‌زه‌نگ ده‌ده‌ین و له‌سه‌ر گۆری پڕشكۆی شه‌هیده‌كانمان چه‌پكێك گوڵی وه‌فاداری داده‌نێین و به دیكتاتۆره فێگرتوه‌كان پێده‌كه‌نیین، پێكه‌وه به ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌كه‌ین كه پاش هه‌ر تاریكییه‌ك رووناكایی دێته ئاراوه. ئێمه ده‌ست له هیوا به‌رناده‌ین و ئه‌مه‌یه هێمای مانه‌وه‌و خۆشه‌ویستی قوڵ و بێ كۆتایمان بۆ ئازادی...
سپێده‌تان باش پێشمه‌رگه‌و شه‌رڤانانی وڵاتی خۆر
پارێزراو ئاوه‌دان بێ كوردستان.
#مسته‌ر_كورد
Wednesday, October 9, 2019
سەرۆک بارزانی: خوێنی کورد زۆر لە چەک و پارە، بەهادارترە
سەرۆک بارزانی ڕۆژی چوارشەممە ٩ـی١٠ـی٢٠١٩، لەڕێگەی تویتێکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، نامەیەکی کراوەی ئاراستەی بەڕێز دۆناڵد تڕەمپ، کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێز سەرۆک دۆناڵد ترەمپ
بۆ ئاگاداریی جەنابت:
گەلی کوردستان هەمیشە داوای مافە ڕەواکانی خۆی کردووەو بەرگریی لە خۆی کردووە. پێشمەرگە ئەفسانەی داعشی تێکشکاندو کورد بەشێکی کاریگەر بوون لە هاوپەیمانیی دژی تیرۆر.
خوێنی کورد زۆر لە چەک و پارە،
بەهادارترە.
Tuesday, October 8, 2019
پیاوه مه‌زنه‌كه: ئه‌مریكا به قورسی باجی پشت كردن له كورد ده‌دات.
پاراستنی کورد لە ڕۆژئـاوای کوردستان
واشنگتن: داوای پاراستنی کورد لە ڕۆژئـاوای کوردستان شێلگیرتر بوەو ئـەگەری گۆڕانکاری لە ئـارادایە، ھێشتا ھەموو
روویەکی یاریەکە دیار نیەو پێویستە بە وریایی تەواوەوە چاوەدێری دۆخەکە بکەین و یەکریزی خۆمان بپارێزین...
Monday, October 7, 2019
راگه‌یه‌ندراوی كۆشكی سپی:
ئەمڕۆ، سه‌رۆك دۆناڵد تڕه‌مپ به ته‌له‌فوون لەگەڵ سه‌رۆك ڕەجەب تەیپ ئەردۆغان سه‌رۆكی تورکیا قسەی کرد. تورکیا بە زوویی دەست بەو هێرشانه لە ناو باکووری سووریا ده‌كا کە زۆر لە مێژە به‌رنامه‌ی بۆ داڕشتوه.
هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا نابنه به‌شێك له‌و هێرشانه‌و پشتیوانی لێ ناكه‌ن، هێزه‌كانی ئه‌مریكا، کە "خەلافەت"ی داعشیان له‌سه‌ر زه‌وی تێکشکاند چیدی له‌و ناوچانه نامێننه‌وه.
ولایه‌ته یەکگرتووەکانی ئەمریکا شێلگیرانه داوای لە فەڕانسە، ئەڵمان و دەوڵەتەکانی دیکەی ئوڕووپایی کرد، کە ئه‌و دیله داعشه‌كان وه‌ربگرنه‌وه كه له‌و وڵاتانەوە هاتوون، بەڵام ئەو دەوڵەتانە ئەوانیان نەویستەوەو داواكه‌یان پشت گوێ خست.
ئیدی وڵاته یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناتوانێ ئەو دیلانه ڕابگرێ كه تێچویه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئه‌مریكا ده‌كه‌وێ. هه‌نووكه تورکیا بەرپرسایەتی سه‌رجه‌م ئەو شەڕکەرانەی داعش بە ئەستۆوە دەگرێ کە لە ماوەی دووساڵی ڕابردوو دا‌و له ئاكامی شكه‌ستی "خەلافەت"ی داعش به زه‌بری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گیراون.
Sunday, October 6, 2019
Friday, October 4, 2019
Subscribe to:
Posts (Atom)