Archive

Sunday, February 28, 2016

Congressman Connlly for Rahim Rashidi- “Pehsmargas are the best"

هەڵوێستی سینەماکار بەهمەن قوبادی لەسەر سەربەخۆیی کوردستان

نظر یک خانم ایرانی در مورد فیلم های بهمن قبادی

Kurdistan as an independent country


Jordan lifts visa requirement on Kurds, listing Kurdistan as an independent country. Iraqis still require a visa prior to arrival.
وڵاتی ئوردەن کوردستانی لە ریزی وڵاتانی سەربەخۆدا داناوە کە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە بێ ڤیزا دەتوانن سەفەر بۆ ئەو وڵاتە بکەن، لە حالێک دا بۆ عێراقییەکان وانیە!

Monday, February 15, 2016

گاڵتەجارێک بە ناوی هەڵبژاردن لە کۆماری ئیسلامی دا




رەحیم رەشیدی
بریارە بۆ جارێکی تر، لە رێکەوتی ٧ی مانگی ڕەشەممەی ئەمساڵدا، خولی دەیەمی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شووڕای ئیسلامی و خولی پێنجەمی مەجلیسی بژاردەکان “خبرگان”ی ڕێبەری، لە ئێران بەڕێوە بچێ. بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە ڕاگەیەندنەکاندا هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی کۆمەڵانی خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان پەلکێش بکەن و تەنانەت لەم مەیدانەدا، خامنەیی رێبەری ئەو رێژیمە بە پانەوە داوای کرد، دژبەرانی کۆماری ئیسلامی برۆنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن. کەچی هەر ئەو رێژیمە سەرەرای زۆر بەربەست و فیلتێر زۆربەی پاڵێوراوەکانی پاڵێوەنانن و ناردینیەوە ماڵەوە… بانگەوازو تا رادەیەک پاڕانەوەی دەسەڵات بۆ بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکان دا، لەو روانگەوە نیە کە باوەڕی بە دەسەڵاتی خەڵک و بەشداری چالاکانەی هاووڵاتیان بۆ زاڵ بوون بەسەر چارەنووسی خۆیان دا بێ. بەڵکوو بۆ ئەوەیە لە دانوستاندن و کێشمەکێشی دیپلۆماسی دا وەکوو کارێتکی براوە پشتی پێ ببستێ بۆ ئەوەی نیشان بدات کە بە زۆری سەرەنێزە حوکم ناکات و پێگەو پشتیوانی جەماوەی هەیەو لەم دەروەوە گەرەکیە مەشرۆعیەت بۆ خۆی دەستەبەر بکات و هەرچەشنە نارەزایەتی و مافخوازیەک وەکوو هەمیشە سەرکوت بکات… کەوایە لە وەها دۆخێک دا ئەرکی ئێمەو وەکوو لایەنگرانی هەڵبژاردنی ئازادو دێموکراتیک و باوەڕمەند بە دێموکراسی، دەبێ چ بێ جیا لە هەوڵدان بۆ بایکوت کردنێکی چالاکانەو بەربڵاوو؟ ئێمە دەبێ هەوڵبدەین کە کۆمەڵانی خەڵک لە وەها هەلومەرجێک دا نەرۆنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بە کەڵک وەرگرتن لە مافی دەنگنەدان لە هەمبەر بارودۆخی زاڵ وەدەنگ بێن و نارەزایەتی خۆیان نیشان بدەن، دەبێ ئەو ترسە بشکێ کە دامودەزگای سەرکوتکەرو داپلۆسێنەر دواتر کە ناسنامەکانیان مۆر نەخوات ئەوا کێشەو ئاستەنگی ئیداریان بۆ ساز دەکەن! بابەتەکە ئەوەیە کە بەشداری کردن هیچ چەشنە گۆرانێکی بە قازانجی ماف و ئازادییەکانی خەڵک لێناکەوێتەوەو یارمەتی بە گەشەو بوژانەوەی ئابوری وڵات ناکات، لە ڕابردوودا لانیکەم لە نێوچەکانی دیکەی ئێران کە مەودای نێوان دەسەڵات و خەڵکەکەی بە رادەی کوردستان دوور نیە، ئەمە تاقیکراوەتەوە. هەتاکوو ئێستاش روانگەی دەسەڵات سەبارەت بە کوردستان روانینێکی ئاسایشی و چەکداریە. جیا لەمانەش هەڵبژاردن لە بنەرەتدا وەکوو چەمکێکی دێموکراتیک لەگەڵ فەلسەفەری و باوەری جەوهەری رژیم یەکناگرێتەوە. با لێرەدا ئاماژە بە چەند نموونەیەک بکەین. یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەو رژیمە واتە “بەنی سەدر” بە جلوبەرگی ژنانەوە لە ئێران هەڵات. یەکەم سەرۆک وەزیری ئەو رژیمە واتە “مووسەوی” بە تاوانی هەوڵدان بۆ رازاندنەوەی روخساری خوێناوی رژیم، ئەوە لە گرتووخانەیە. سەرۆکی مەجلیسی شەشەم واتە ئاغای کەرووبی بە هەمان شێوە. لە بیرمانە کە مەجلیسی کەرووبی دەیویست کۆمەڵێک یاسای بەرتسک لەهەمەبر ئازادی چاپەمەنی پەسەند بکات، کە دواتر خامنەیی نامەی لێ نووسین و پێیراگەیاندن واز لەو بابەتە بێنن و هەرواشیان کرد. کەرووبی بۆ یەکمجار بە فەرمیی لە نامەکەی وەلی فەقیە وەکوو “حکم حکومتی”، ناوی برد. کەوایە لە وەها نیزامێکدا چ دەرەتانێک بۆ خزمەت بە ئازادی و دێموکراسی و دادپەروەری هەیە کە داوا بکرێ خەڵک بەشداری ئەو شانۆسازییە بن کە بە ناڕەوا ناوی هەڵبژاردنی لێنراوە؟! دەنا هەر لە تەمەنی کۆماری ئیسلامی دا، هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆمار، مەجلیسی شورای ئیسلامی، مەجلیسی خوبرەگان و هەڵبژاردنی شۆراکان بەرێوە چوە.. لە پاش شۆرشی گەلانی ئێران لە ١٩٧٩ بە دواوە سەرجەم تاکوو ئێستا، ١٢ جار هەڵبژاردن بۆ سەروککۆماری، ١٧ جار هەڵبژاردنی مەجلیسی شورای ئیسلامی، ٥ جار مەجلیسی خوبرەگان و ٤ جار هەڵبژاردن بۆ شوراکانی شارو دێ بەڕیوە چووە. ئەمە جیا لەوەی کە ٣ جار گشتپرسی کراوە بۆ: ١. ١٢ی خاکەلێوەی ١٣٥٨ بۆ دەسنیشانکردنی سیستمی بەڕیوەبەری. ٢. بۆ دیاری کردنی یاسای بنەڕەتی وڵات لە سالی ١٣٥٨ی هەتاوی دا، ٣. هەروەها گوڕانکاری لە یاسای بنەڕەتی دا لە ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی دا. با لایەنگرانی نیزامی ولایەتی فەقیە پێمان بیژن کە کام یەک لەم هەڵبژاردنانە لە خزمەت خەڵک و ماف و ئازادییەکانی ئەوان دا بوە تاکوو ئەوانەی ٧ی رەشەممەی ئەمساڵ بۆ خەڵک و لە پێناو خەڵک دا بن. با بە کورتی بیبرێنیەوە، بە گوێرەی یاسای بنەرەتی ئەو وڵاتە خەڵک رانەمەڕن و وەلی فەقیە شوانەو ئەم چەمکە بە وردی لە باوەڕو جیهابینی کۆماری ئیسلامی دا رەگی داکوتاوە. کەوایە ئەو رەوتە چەواشەکارەی لە کوردستان بانگەوازی ئەوە دەکات کە گەرەکیانە ئەزموونی خەباتی باکوور لە رۆژهەڵات دووپات کەنەوە، بە تەواوەتی ناراستە. چوونکە خەباتی باکوور و سیستەمی ئێران و تورکیە عەرز تاکوو ئاسمان لێک جیاوازن و لەگەڵ ئەمەش دا، سەرەڕای بوونی دەرفەت و بوار بۆ تێکۆشانی سیاسیی ئازادانە لە تورکیا هەیە، جا با کەمیش بێ. هەروەها خەباتگێرانی کوردی باکوور لە شار سوێند بەسەری بەرێز ئۆجەلان دەخۆن و خۆیان لە تێڕوانینی قەندیڵ دانەبڕیوە، کارم بە چاک یان خراپی ئەم روانگە نیە. مەبەستمە ئەوە بێژم کە لە رۆژهەڵات، ئەگەر کەسێک بیهەوێ شتێک بکات، ئەوە بۆ سەلماندنی نیازپاکی و وەفاداری بە کۆماری ئیسلامی بە هێرش کردن و جنێودان بۆسەر حیزبە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەست پێدەکەن و هەوڵ دەدەن کە پاساو بۆ ئەو هەموو تاوان و غەدرە بێنەوە کە کۆماری ئیسلامی دەرحەق بە گەلی زوڵملێکراوی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کردویەتی. ئەوانەی بڕوبیناووی ئەوە دێنەوە کە گۆیا خەڵک هەر بەشدار دەبن و با بایکۆتی نەکەین، یان وەکوو خۆیان باس دەکەن با خەڵک “دەستەوەستان” نەبێ، لە بەرانبەر ئەم تێروانینە سەقەتەدا، ئەو پرسیارە دێتەگۆڕێ کە ئەرکی تێکۆشەری سیاسیی و حیزبی دەروەست چی بەسەر دێت. ئەمن پێم وایە بە جێگای ژەنینی ئەم سازەناسازە، باشترە چالاکانە تێبکۆشین بۆ ئەوەی خەڵک لە مافی بەشداری نەکردن لەو بە ناو هەڵبژاردنەدا کەڵک وەرگرن و بەم جۆرە رژیم لە گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی ناکام بێڵنەوەو بە جیهان نیشان بدەن کە ئەو سیستەمە نوێنەرایەتی ئەوان ناکات… لانیکەمی ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە نەبینە بەشێک لەو گاڵتەجاریەی کۆماری ئیسلامی ناوی ناوە هەڵبژاردن!

ئەندامێکی کۆنگرێس: نەک هەر کورد ئەمریکاش لە بەغدا ناکام بوە

Saturday, February 13, 2016

رەحیم رەشیدی بۆ رۆژی کورد: ئایا، شاری سلێمانی هێزێک وەکوو حیزبوڵای لوبنانی تێدا چێ بوە!


رەحیم رەشیدی بۆ رۆژی کورد: ئایا، شاری سلێمانی هێزێک وەکوو حیزبوڵای لوبنانی تێدا چێ بوە!

"رۆژی کورد: لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران و لە درێژەی جێژنەکانی هەموو ساڵەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی لە لایەن یەکێتی نیشتمانییەوە، لە سەر دەستی نەجمەددین کەریم، پارێزگاری کەرکووک و ئەندامی ڕێبەریی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سەنتەرێکی ڕۆشنبیری وەرزشی بە ناوی خومەینی و بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی ئێرانی و لە حاڵێکدا کە تەنیا دوو ئاڵای ئێران ق عێراق داندرابوون و ئاڵای کوردستان شوێن بزر کرابوو، کرایەوە.
کرانەوەی مەڵبەندێکی ڕۆشنبیری لە شارێکی وەک کەرکووک کە هەزاران قوربانی پێشکەش بە کوردستان کردووە و کورد بە دڵی کوردستانی دەناسن و کەرکووکێکانیش بە بەشێک لە نیشتمانپەروەرترین کوردەکان دێنە ئەژمار، هەڵگری گەلێک هێما و قسە و پەیامە کە تا ئێستش تاق و لۆق نەبێ لە لایەن ڕووناکبیرانی باشوور، دژ کردەوەیەکی ئەوتۆی لێنەکەوتۆتەوە.
هەرچەند تا ئێستا هیچ کام لە حیزبەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان لەمبارەوە هیچ ڕاگەیێندراوێکیان نەبووە و خەڵکی ناوخۆی خۆرهەڵاتیش بە هۆی زەبر و زەنگ و سێدارە و ئەشکەنجە، نەیانتوانیوە ڕای خۆیان دەرببڕن، بەڵام تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تەژی ىوون لە مەحکووم کردنی ئەو کارە قێزەون و نانیشتمانییە.
بەو بۆنەوە ڕۆژی کورد بەپێی دەرفەت، ڕای بەشێکی بەرچاو لە چالاکانی خۆرهەڵاتی کوردستانی لە بوارە جیاوازەکانی سیاسی، فەرهەنگی، هونەر و مەدەنی دا وەرگرتووە کە لەو بابەتەدا دەخرێتە بەر چاوتان و هەر کام لە کەسایەتییەکان بە شێوەیەک، ڕوانگەی خۆیان خستۆتە بەر باس".

ڕەحیم رەشیدی رۆژنامەوان و شرۆڤەکاری ناسراوی کورد، بە چڕی شرۆڤەی ئەم باسە دەکات و لەمبارەوە بۆ ڕۆژی کورد دوا:

"ئێران دژی نەتەوەپەرەستی و چەقبەستوویە"
ئەم سەردێرەی سەرەوە، واتە "ئێران دژی نەتەوەپەرەستی و چەقبەستوویە"، دروشمێک بوو کە لەگەڵ ئاڵای کۆماری ئیسلامی لە هۆڵی یادکردنەوەی خومەینی و شۆرشەکەی لە شاری سلێمانی پێتەختی رۆشنبیری هەڵواسرابوو!
سێ ساڵ پێش ئێستا "دەیڤید پۆلاک"، گەورە توێژەری ئەمریکایی و راوێژکاری پلەبەرزی وەزارەتی دەرەوە، ئاشکرای کرد کە کەسایەتی دووهەمی بزوتنەوەی گۆران پێی وتوە، ئێرانییەکان تەنیا لە شاری سلێمانی دا پتر لە ٧٠٠ ماڵی سیخوریان هەیە. ئەم رێژەیە تەنیا ئی ساڵی ٢٠٠٧ بوە. 
ئێستاش لە سەرەتای مانگی دووی ساڵی ٢٠١٦دا، بە کرانەوەی "ناوەندی رۆشنبیری و وەرزشی خومەینی" لە شاری کوردستانی و پڕ کێشەی کەرکووک، هەروەها رێزگرتن لە شۆرشی ئێران لە شاری سلێمانی، جیا لە تۆخکردنەوەی دەستەوەستانی لە ئاست ئاژاوەگێری ئێران دا، ئەوە دەکرێ لە گۆشەنیگای جۆراوجۆرەوە، خوێندنەوەی جیاوازیشی بۆ بکرێ.
هەرچەندە لای من، ئەم ڕووداوە ناکرێ لە شەهید کردن و تیرۆرو بێسەروشوێن کردنی نزیک بە ٥٠٠ تێکۆشەری سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان لە خاکی باشووردا کە زۆربەشیان لە ژێر دەسەڵاتی یەکیەتیی دا روویداوە، کارەساتبارتر و داچلەکێنتر بێ. چوونکە گوێ لە مستی و بێ ئیرادەیی ئەوان لە ئاست تاران دا، بۆتە شتێکی باوو کە تەنانەت لە ئاستی سەرکردایەتی دا مەراق بۆ ئەوە دەخۆن کە کورد پیاوی وەکوو "قاسم سلێمانی" تێدا نیە!
ئێستا لە بیرو زەینی هەر مرۆڤێکی خودان هەڵوێست و شکۆمەندا ئەم پرسیارانە رەنگدەداتەوە:
گەلۆ، ئایا هەرێمی کوردستان وەکوو لوبنانی لێ بەسەر هاتوە، کە هێزێک وەکوو حیزبوڵای گوێ لە مەستی ئێرانی تێدا چێ بوە کە ئەگەر پێویست بێ وەکوو چۆن کردیانن بە گژ نەیارانی ئەسەدا لە سوریە، بە هەمان شێوە لێرەش دەیانکەن بە گژ بەرێوەبەرانی پرسی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشوری کوردستان؟
ئایا هەڵوێست و هەنگاوی سوننەکانی کەرکووک چی دەبێ و دژ کردەوەی ئەوان لە ئاست ئەم کردارە قیزەونەدا، بە قازانجی کێ دەشکێتەوە؟.
ئایا ئەم هەنگاوە کارئاسانی زیاتر نیە تاکوو "حەدشی شەعبی"، یانی هەمان "بسیج" ئێرانی، بۆ پارێزگاری و چاوەدێری ئەو ناوەندە چ بە ئاشکرا، یان نهێنی، پتر هەوڵی پەلکێش کردنی بۆ نێو کایە سیاسیی و چەکدارییەکانی ئەو نێوچانە بدرێ ؟
ئایا ئەمە دەرکەوتنی پتری هێڵی هاوپەیمانەتی نێوان نێوچەی سەوزو کۆماری ئیسلامی و رووسیاو بەشار ئەسەدە؟
ئایا ئەمە بە ئامانجی بە کانتۆن کردنی کەرکووک و پشتیوانی لە دەستێوەردانی پتری پێکاکا لە شنگاڵ و دەورووبەریەتی؟
ئایا ئەم هەنگاوە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە نێوخۆییەکانی یەکیەتیی نیشتمانی و ئیمتیاز ئەستاندن لە بەرێوەبردنی حکوومەتە لەگەڵ هەوڵێر؟. 
ئایا ئەمە وڵامێکە بۆ ئەو سەفەرانەی کە سەرۆکی هەرێم لەم دوایانەدا بۆ تورکیاو سعودیە کردی؟
ئایا ئێرانییەکان پاش نەخۆش کەوتنی مام جەلال، لەم رێگاوە دەیانهەوێ بە ئاشکرا نیشانی بدەن کە جلەوی کاروباری سیاسیی و ساخکردنەوەی دواین بڕیار لەو نێوچانە لە دەست ئەوان دایە؟.
ئایا پاش ئەم هەنگاوە دژبەرانی نێوخۆیی پرسی سەربەخۆیی کوردستان، دژی هەولێر چالاکتر دەکرێن؟
با بە بیر خۆمان بێنینەوە، چەند رۆژ لەمەوبەر “ولایەتی" راوێژکاری نێونەتەوەیی "خامەنەیی"، لە شاری ئیستانبوڵ لە وڵاتی تورکیا وتی کە تاران هیچکات رێگا نادات ئیسرائیلێکی دیکە لە تەنیشت ئێران دامەزرێت و رێگە بە ساز بوونی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی نادەین. ئایا چالکییەکانی ئەم دوایەی کۆماری ئیسلامی لە کەرکووک و سلێمانی، هەنگاوێکی بە کردەوەی تارانە بۆ گەمارۆدانی هەولێر...
ئەگینا دەسەڵاتدارانی حیزبی ئەندامی کارای ئەنتەرناسیۆنال سۆسیالیست!، باش دەزانن کە “خومەینی”" بە باوەڕو کردەوە، خۆی و هاوبیرانی، سەمبۆلی رۆشنبیر کوشتن، تیرۆر و جیهاد دژی نەتەوەی کورد بوون. دامەزراندنی "ناوەندی رۆشنبیری خومەینی" لە شاری کەرکووک، لە راستیدا دامەزراندنی ناوەندی ئابڕووچوونی رۆشنبیری کوردی و لە نێو بردنی فرەچەشنی کۆمەڵگاو هەوڵدان بۆ سڕینەوەی جیاوازیەکانە...
بێ گومان، ئەم هەنگاوە قیزەونە ناکرێ لە چوارچێوەی پێوەندی گەشەی کولتووری و ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری نێوان دوو وڵاتی هاوسێ سەیر بکریت، چونکە چوونیەتی بە ئەنجام گەیاندنی کارەکەو تێروانیی بەردەوامی تاران، لە راستی دا لە دەرەوەی یاساورێسای پرۆتۆکۆلی ئاڵوگۆری کولتووری دۆستانەیەو تاکوو ئێستاش تاران هەر بە چاوی شەرکەرانی دژ بە سەدام سەیری کوردەکانی باشور دەکات و هیچ رێزێک لە پێگەو ناسنامەو دەسەڵات و کەسایەتیان ناگرێ ونوێترین نموونەی ئەوەی کەرکووک و سلێمانییە!.

Thursday, February 11, 2016

زۆر بە کورتی لە بابەت ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی


رەحیم رەشیدی

با کەس بە هەڵە تێنەگات، داکۆکی و پشتیوانی و هەوڵدانی من بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان؛ لەبەر ئەوە نیە کە ئەمە تەنێ خواست و ویست و پرۆژەی کاک مەسعود بارزانی بێ.
ئەمن بابەتەکە وادەبینم کە ئەم پرۆسە، ئاواتی لە مێژینە و مافی گەلی کوردە، ئەگەر بە دروستی کەڵکی لێوەربگیردرێ؛ ئەوە دۆزی سیاسیی نەتەوەکەمان لە پانتایی رۆژهەڵاتی نێوەراست دا گەشە پێدەدات، لە هەمان حاڵدا هەوڵدان بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژە نەتەوەییە، راستەوخۆ رۆڵی دوژمنکارانەی نەیارانی پرسی کورد بە گشتیی لە نێوچەکە بەرتەست دەکاتەوەو بە تایبەتی لاوازکردنی تاران و بەکرێگیراوانی قاسم سلێمانی لە عێراق و هەرێمەکەی بە دواوە دەبێ، کە ئەمەش دەشێ بۆ هەستانەوەو گەشەی خەباتی رۆژهەڵاتی کوردستان دەورێکی مەزن بلەیزێ!


بزانە ئەگەر هەرێمی کوردستان سەربەخۆ بێ چ ڕوو دەدات

If KRG be a State, what will happen for the Kurdish cause on the middle East?