Archive
-
▼
2013
(208)
-
▼
November
(25)
- رەحیم رەشیدی بە ئەحمەد بارزانی وت کە رۆژئاوا نیشان...
- شاجوانی عێراق لە ئەمریکا ئاڵای کوردستانی شەکاندەوە...
- بۆچوونی خوێندکارانی لاوی ئامریکا لەسەر مافی کوردان
- بەشدارانی فێستیڤاڵی مەکسیک روانگەی خۆیان باس دەکەن...
- ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌بات دژ به توندوتیژی له هه...
- وەزیرانی دەرەوەی ئامریکا و تورکیە لە واشینگتۆن پشت...
- لە شاری تورنتۆی کانادا شەوێکی کوردی بە بەشداری هون...
- بخوانیم و بیاندیشیم...
- کچە کوردێک بوە شاجوانی عێراق لە ئەمریکا
- كچێكى كورد به شاجوانى عێراق له ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژ...
- زۆر بەرێز کاک ئەمیر و دادە ئیلهام
- كهسایهتییەکانی ئه‌مریكا رۆڵی سه‌رۆك بارزانی له ...
- The Kurdish Crescent New Trends in Syria Turkey Ir...
- تظاهرات علیە رژیم ایران در آ‌مریکا
- برگزاری تجمع اعتراضی علیه رژیم ایران در تورنتو
- دژی دەوڵەتی ئێران لە واشینگتۆن خۆپیشاندان ساز کرا
- بەراستی جێگای داخە
- دژی رژیمی تاران لە تورنتۆ خۆپیشاندان ساز کرا
- بەرێوەچوونی شەوی کوردستان لە تورنتۆ
- رێپێوانی کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری هەولێر...
- خولیای بازرگانانی جیهانی کۆبوونەوەی ئۆباما بۆ پێوە...
- لە واشینگتۆن بە گرینگییەوە باس لە رۆڵی کورد لە چوا...
- باڵوێزی لوبنان لە مەکسیک باسی گروپی هەڵپەڕکێی ماین...
- لە کۆنفڕانسی واشینگتۆن دا پێگەی کورد لە رۆژهەڵاتی ...
- Rehîm Reşîdî: Îran Cîhanê Dixapîne
-
▼
November
(25)
Saturday, November 30, 2013
Wednesday, November 27, 2013
Tuesday, November 26, 2013
ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌بات دژ به توندوتیژی له هه‌مبه‌ر ژنان!
رەحیم رەشیدی/ واسینگتۆن
توندوتیژی له بنه‌ڕه‌تدا یه‌کێک له گرفته به‌رچاوو داخهێنه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییه. ئه‌م په‌تایه له شکڵ‌و شێوازی جوراوجۆردا خۆی دهردهخاتو پتر گرێدراوی کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتوو ناسه‌قاگیره‌کانه که دیکتاتۆری باڵی ڕه‌شه‌ی به‌سه‌ردا کێشاوه‌و له‌واندا کهشو هه‌وای له‌بار بۆ په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانی مرۆڤ ته‌وه‌رانه‌و دێموکڕاتیک وه‌کوو پێویست نه‌هاتۆته گورێ.
ئه‌گه‌ر له‌م به‌ستێنه‌دا ته‌نیا ئاوڕ وه‌سه‌ر توندوتیژی دژی توێژی ژنان بده‌ینه‌وه، ئاماره‌کان له‌م بازنه‌یه‌دا گه‌لێک داخهێنه‌ره.
ئه‌وه له حاڵێک دایه که توندوتیژی له نێو بنه‌ماڵه‌داو به شێوه‌ی که‌س پێنه‌زان، زۆر زیاتر له ڕاده‌ی ئه‌و توندوتیژیانه‌یه که له کۆمه‌ڵگاداو له ئاستێکی به‌رینتردا ڕوو دهدهنو، ئاشکرا دهبنو ئیدی دژوارە کە بە سانایی پینه‌و په‌ڕۆ بکرێن.
لێره‌دا به کورتی ئاو‌ڕیک له چۆنیه‌تی هاتنه گۆڕێی بیرۆکه‌ی ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌بات دژ به توندوتیژی له هه‌مبه‌ر ژناندا ده‌ده‌ینه‌وه.
رێکه‌وتی ٢٥ی نوامبری ساڵی ١٩٦٠ی زایینی، له وڵاتی دۆمینیکن‌و له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی "رافایل تورجیلو"دا، سێ خوشک به نێوه‌کانی، (ماریت ترزا، بتریه میرابل‌و منیروا)، پاش ئه‌وه ماوه‌ی چه‌ند مانگ له به‌ندیخانه‌دا به تاوان وه‌پاڵدانی تێکۆشانی سیاسیی، دژی حکوومه‌ت، جه‌زره‌به‌یان دان، دواتر له دار دران.
٢١ ساڵ دوای ئه‌و رووداوه، واته ساڵی ١٩٨١، له رۆژانی ١٧ تاکوو ٢١ی ژوئیه، له شاری بوگوتا، پێته‌ختی وڵاتی کۆلۆمبیا، کۆنفرانسێک له لایه‌ن رێکخراوه‌کانی داکۆکیکاری مافی ژنان‌و لایه‌نگرانی مافی یه‌کسانی له ئه‌مریکای لاتین‌و دوورگه‌کانی کارائیب به‌رێوه چوو.
له‌و کۆنفڕانسه‌دا، پێشنیار کرا، وه‌کوو به بیر هێنانه‌وه‌و رێزگرتن له خه‌باتی ئه‌و سێ خوشکه، رۆژی ئێعدامی وان، به رۆژی خه‌بات دژ به توندوتیژی دژی ئافرەتان دیاری بکرێت، به‌ڵکوو ئه‌وه ده‌ره‌تانێ بێ بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک پتر له‌گه‌ڵ توندوتیژی دژ به ژنان ئاشنا بن، لایه‌نه‌کانی بناسن‌و دژبه‌ری له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.
دوای ئه‌مه، ساڵی ١٩٩٩ی زایینی، رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌و رۆژه‌ی وه‌کوو رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به توندوتیژی دژی ژنان په‌سه‌ند کرد. ساڵێک دواتر، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، بریارنامه‌ی ١٣٢٥ی له ژێر ناوی "ژنان گه‌ڵاڵه‌ی ئاشتی‌و ئاسایش" په‌سه‌ند کرد.
کۆمیسیۆنی ژنانی سه‌ر به رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له ساڵی ١٩٤٦دا، بۆ کار کردن له هه‌مبه‌ر گرفتی ژنان‌و مافه‌کانیان پێکهات. سه‌ره‌ڕای تێکۆشانی ئه‌م کۆمیسیۆنه، به‌رنامه‌ی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به مافی ژنان له ساڵی ١٩٦٧دا په‌سه‌ند کرا. ئه‌و به‌رنامه‌یه بوو به بناغه‌ی جارنامه‌ی مافی ژنان، که له ساڵی ١٩٧٩دا، له لایه‌ن ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه په‌سه‌ند کراوه.
تاکوو کاتی نووسینی ئه‌م وتاره، له ١١٤ وڵاتی جیهاندا، به کار هێنانی توندوتیژی دژی ژنان، له ڕووی یاساییه‌وه هیچ به‌ربه‌ستێکی له به‌رده‌مدا دانه‌ندراوه. ته‌نیا له ماوه‌ی نزیک بە ١٥ ساڵی ڕابردوودا، له کۆماری کۆنگۆ پتر له ٢٠٠ هه‌زار ژن ده‌سدرێژیان کراوه‌ته سه‌ر، په‌ره گرتنی ئه‌م دیارده ئه‌و ئاکامه‌ی لێکه‌وته‌وه که رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ئه‌و ڕاستییه له‌به‌رچاو بگرێ که ده‌سدرێژی کردنه سه‌ر ژنان له کاتی شه‌ڕو داگیرکاری‌دا، وه‌کوو تاوان دژی مرۆڤایه‌تی چاوی لێده‌کرێ.
یاسای رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌م جۆره توندوتیژی دژی ژنان پله به‌ندی ده‌کات:
١. هه‌ر شێوه توندوتیژییه‌ک که ئاکامه‌که‌ی ببێته هۆی زیان یان ئازاری رۆحی، جیسمی یان جنسی، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه کردن، یان به زۆر یان خۆ به ناوی دڵسۆزی بۆ به‌رته‌سک کردنی ئازادی ژنان له کۆمه‌ڵگاو بنه‌ماڵه‌دا له خۆ ده‌گرێت.
شێوه‌کانی توندوتیژی دژی ژنان:
١. جیسمی:
لێدان له هه‌ر شکڵ‌و شێوه‌یه‌کدا، له قژکێشان‌و داپلۆسینه‌وه بگره، هه‌تا قه‌تلی نامووسی، تۆندوتیژییه.
٢. رۆحی:
هه‌ڕه‌شه لێکردن، جنێو پێدان، بێحورمهتی کردن، تۆمه‌ت وه‌پاڵدان، ئه‌مه هه‌موو ئه‌و بوارانه ده‌گرێته‌وه که له باری ڕۆحییه‌وه ئازاری ژنانی لێبکه‌وێته‌وه.
٣. جنسی:
به زۆر تیکه‌ڵ بوون له‌گه‌ل ژن، ئه‌گه‌ر مێردیشی بێ، هه‌ر جوره هه‌وڵدان بۆ پێوه‌ندی جنسی له گه‌ڵ ژنان به بێ ئۆگری‌و ره‌زامه‌ندی ژن، توندوتیژی دژی ژنانه.
٤. کۆمه‌ڵایه‌تی:
ئا. له په‌راوێز خستن، هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌شیاوو سارد‌و سڕی له پێوه‌ندیدا له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه به‌رانبه‌ر به‌و کچ و ژنانه‌ی که له قسه‌ی نێرینه‌و ئه‌ندامانی دیکه‌ی بنه‌ماڵه وه‌ک باب، خاڵ، باوه گه‌وره، دایک، خوشک، پور، برا، مێرد، مام، دایه گه‌وره‌و... لایان داوه، یان به پێی ویست‌و دڵخۆازی ئه‌وان هه‌ڵسوکه‌وت ناکه‌ن، به‌شێک له توندوتیژی دژی ژنانه.
ب. چاوه‌دێری کردنی توندوتۆڵی کچان و ژنان له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌و کهسو کاره‌وه.
س. بێبه‌ش کردنی کچان‌و ژنان یان به‌رته‌سک کردنی ئاستی به‌شداری ئه‌وان له چالاکییه سیاسیی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به بیانووی پاراستنی شهرهفو ناوبانگی بنه‌ماڵه‌وه.
د. ناچار کردنی کچان‌و ژنان به له‌به‌ر کردنی جل‌و به‌رگی تایبهتیو ڕه‌چاو نه‌کردنی مافی له‌به‌ر کردن‌و پۆشین بۆ ئه‌وان توندوتیژییه.
٥. ئابووری:
له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا ژنان ئه‌رکی کار کردن‌و خزمه‌ت به بنه‌ماڵه‌یان له‌سه‌ر شانه، لێ به جێ گه‌یاندنی ئه‌و ئه‌رکه وه‌کوو کار بۆیان حه‌ساو ناکرێ، هه‌ر بۆیه پتر ژنان له باری ئابوورییه‌وه به مێرد یان پیاوانی بنه‌ماڵه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. کچان به هۆی ئه‌وه‌ی که له زۆر کۆمه‌ڵگادا، مافی کار کردنیان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ نییه، ده‌بێ له لایه‌ن باب، یان برا یارمه‌تی ئابووری وه‌رگرن، ئه‌مه‌ش گه‌لێک جاران توێژی خانمان له به‌رانبه‌ر فهرمانبهریو ویستی نێرینه‌دا مل که‌چ ده‌کات.
گومانی تێدا نیه کۆمه‌ڵی کورده‌واری له لایه‌ک به هۆی نه‌بوونی ئازادی، له ئارادا بوونی کولتووری پیاو مه‌زنانه‌و زاڵ بوونی سیسته‌مێکی کۆنه‌په‌رستانه له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی ڕابردوودا بۆته مه‌یدانێکی پان‌و به‌رین بۆ به‌رهه‌م هاتنه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان.
ئه‌م توند‌و تیژییه له ئاخاوتن، قسه‌ی سووک‌و ناشرینه‌وه بگره تاکوو لێدان، داپڵۆسین، دارکاری کردن، دا‌غ کردن‌و له ئاکام‌داو له دوایین پله‌ی خۆیدا واته کوشتن‌و له نێو بردن، به‌رچاو ده‌که‌وێت، دیارده‌یه‌ک که به جۆریک شه‌ره‌ف پارێزی‌و ئازایه‌تی چاوی لێده‌کرێ...
ئیدی ئه‌وه ته‌نیا یاسای کۆنه‌په‌رستانه‌و داوو ده‌زووی سیسته‌می داڕزاوی ده‌سه‌لاتی نا خه‌ڵکی نیه که کۆسپ‌و کڵو له به‌رده‌م ئازادی‌و مافه‌کانی ژنانی مه‌دا داده‌نێ، به‌ڵکوو کولتوری قیزه‌وه‌نی پیاو مهزنیو به که‌م گرتنی کچان و ئافرەتان، سه‌رتاپای جومگه‌کانی کۆمه‌ڵگای گرتۆته‌وه‌و زۆربه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان به ڕه‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌شیاو له په‌ره پێدان‌و چڕترکردنه‌وه‌ی دیارده‌ی توندوتیژی دژ به ژنان، ده‌ور دهبیننو به‌داخه‌وه تێیدا به‌شدارن.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینێ، زۆر زوو له‌و ڕاستییه ده‌گه‌ین که ده‌ست بردن بۆ ژنان، وه‌دوو که‌وتنیان له لایه‌ن پیاوانه‌وه، تانه‌و ته‌شه‌ر لێدان، قسه بۆ ههڵبهستنو ناوزڕاندن له پانتایی کۆمه‌ڵگادا هه‌یه‌و که‌س ناتوانێ حاشای لێبکات، ئه‌م ڕه‌فتاره بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بێ خزمه‌ت کردنه به‌و داموده‌زگا داپلۆسێنه‌ره که هه‌موو ژیانی خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگاکه‌ی له‌گه‌ڵ دژواری‌و تاقه‌ت پڕووکێنی ڕووبه‌ڕوو کردوه.
کێ هه‌یه که بتوانێ چاو له ئاست ئه‌و ڕاستییه‌دا بقونجێنێ که ئێستاش به‌شێکی زۆر له ژنان له ترسی ئابڕووی خۆیان، یان له‌به‌ر تێکبه‌رنه‌بوونی پیاوان؛ ئه‌و توند‌و تیژییه‌ی له شوێنی کار، یان سه‌ر شهقامهکانو کۆڵانه‌کانی نیشتمانی مه‌دا دژ به‌وان ده‌کرێ، ده‌شارنه‌وه، به‌مه‌ش ئه‌وان بۆ خۆیان ڕاست له جێگر کردنی ئه‌و نوڕم‌و یاسایانه‌دا ده‌بنه ئه‌کته‌رێکی ده‌ورگێر، که ئه‌وه‌ش به مه‌یلی پیاوانی چاوچنۆک‌و چلێسه...
به‌ڕاستی ئه‌وان ده‌بی چ بکه‌ن، ده‌رکاندنی ڕه‌نگه ببێته هۆکاری سووربوونی ده‌ستی باوک، برا، مام، برازا‌و...به خوێن، ده‌بێته ده‌ره‌تانێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روجیران، خزم‌و ناسیاوان هه‌ر ژنه‌ی قوربه‌سه‌ر به تاوانبار‌و هۆکاری کێشه‌که بزانن‌و به قسه‌ی سووک‌و بردنه ژێر پرسیاری که‌سایه‌تی ئه‌و ته‌نیا له‌به‌ر ژن بوونی، سه‌دان جار له خۆیدا ورد‌و خاشی بکه‌ن، ئالێره دایه که ژن بوون ده‌بێته جۆرێک له شورهییو پرۆسه‌ی ژێر ده‌سته بوون‌و خۆم به که‌م گرتن، ته‌نانه‌ت خۆ به سه‌رچاوه‌ی نهگبهتیو نه‌هامه‌تی زانیین، به قوڵی جێده‌گرێ‌و له هه‌ناویدا ریشه داده‌کوتێ.
ئه‌گه‌ر نایدرکێنێ، هه‌ر خۆی ده‌خواته‌وه‌و پیش ده‌باته‌وه. ناشبێ بۆ خۆی زار بکاته‌وه چوونکه ئه‌و ژنه‌و له‌و وێرانه نیشتمانه‌دا، ده‌نگ هه‌ڵبڕینی ژنان له‌سه‌ر مافه‌کانیان، ئه‌گه‌ر بۆ پیاوان ئازایهتیو بوێرییه، ئه‌وا بەداخەوە بۆ خاتوونه‌کان زمان درێژی‌و بێ حهیاییو ڕوو هه‌ڵماڵدراوییه!
تاکوو ئێستاش ژنانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال، ژنانی دیل‌و گیراو له به‌ندیخانه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستاندا له ترسی په‌راوێز که‌وتنی خۆیان‌و درز بردنی شان‌و شه‌وکه‌تی پیاوو بنه‌ماڵه‌کانیان نه‌یانوێراوه‌و نا‌وێرن سه‌باره‌ت به‌و هه‌موو تاوان‌و ده‌سدرێژیانه بێنه گۆو بنووسن‌و درگای قه‌ڵای بێده‌نگی بکه‌نه‌وه، به‌و کاره هه‌م سیسته‌مه داڕزاوه‌کانی زاڵ له قاو بده‌ن، هه‌م باری ده‌روونی خۆیان سووک بکه‌ن، بوار ره‌خساندن بۆ ژنان بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ئه‌و مه‌یدانه‌وه به‌ر له هه‌موو شتێک ئه‌رکی پیاوانه که په‌راوێزی ئاسایشی‌و رێزگرتنیان بۆ مسوگه‌ر بکه‌ن، ئه‌رکی پیاوانه چونکه کۆمه‌ڵگاکه، کۆمه‌ڵگایه‌کی نێرسالاره‌و پیاوه له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری بواره‌کاندا به ناڕه‌وا خاوه‌ن ماف‌و بڕیار ده‌ره...
دواخستنی خه‌بات بۆ وه‌دی هاتنی مافه‌کانی ژنان، به هه‌ر بڕوبیانوویه‌ک‌و له ژێر هه‌ر ناوێک‌دا ناڕه‌وایه، جا ئه‌و ناڕه‌وایه چ به ناوی ئایین‌و خوداوه بێ، یان خه‌بات بۆ دابین بوونی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی بێ، یان شه‌ق کردنی ریزی یه‌کگرتووی چینی کرێکار، خه‌بات بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ توندوتیژی دژی ژنان هه‌ر ئێستا، هه‌ر ئه‌مڕۆ، چوونکا ئه‌زموون ئه‌و ڕاستییه‌ی نیشان داوه که پاش هاتنه ئارای ئازادی‌و نه‌مانی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی، له زۆر کۆمه‌ڵگادا دیسانه‌وه به هۆی نه‌بوونی کولتووری دێموکڕاتیک، ژنان هه‌ر ئه‌وه‌یان به‌سه‌ر هاتۆته‌وه که له‌سه‌رده‌می داگیرکاری‌و سهرهرۆییدا داوێن گیریان بوه، بگره زۆر جاران، ئه‌گه‌ر ئاستی به‌شداری ئه‌وان له گۆڕان‌و خه‌باتدا ڕه‌چاو بکه‌ین، ڕاده‌ی سته‌م له‌سه‌ریان زۆرتر بوه...
خه‌بات بۆ دژبه‌ری له هه‌مبه‌ر توندوتیژی دژ به ژنان، ئه‌رکی هه‌ر مرۆڤێکی خاوه‌ن شکۆو ویژدان زیندوه، خه‌بات بۆ پاراستنی مافی ژنان، خه‌بات بۆ داکۆکی له مافی مرۆڤه.

Sunday, November 24, 2013
Saturday, November 23, 2013
Wednesday, November 20, 2013
بخوانیم و بیاندیشیم...
بخشی از نطق مدرس پس از پیشنهاد نمایندگان روشنفکر مجلس مشروطه برای حق رای دادن به بانوان در ایران:
به تنم لرزه افتاده!. آخر ما هر چه تامل می‌کنیم می بینیم خداوند قابلیت در زن ها قرار نداده که لیاقت انتخاب کردن داشته باشند. عقول این ها استعداد ندارد و در حقیقت تحت قیمومیت قرار دارند. چه طور ممکن است به آن ها حق انتخاب کردن داده شود؟
این هم از آدمهای منورالفکری که باید خیابان ها را در ایران بە اسمشان کنند و در کتاب تاریخ کودکان آنها را بزرگان ایران زمین بدانند.
شیخ فضل الله نوری در متن اعلامیەی خود علیه مشروطه گفته:
بند١- هرکس به قانونگذاری اعتقاد داشته باشد، مرتد است. چون ما قانون الهی داریم و نیاز به وضع قانون ن‌و ابدا نداریم. و هرکس مرتد شد طبق قانون اسلام خونش حلال است. زنش هم می شود مال خودمان و اموالش هم.
بند٢- عجم های باستان که این مشروطه خواهان مدحشان می گویند، خبیث ترین طوایف بودند.
اكنون به بركت جمهورى اسلامى:
شیخ نوری را شهید می خوانند. و برای نشان دادن مظلومیتش با هزینه های نفتی فیلم و سریال می سازند و یکی از بزرگراه های اصلی تهران را به نامش می کنند!
حال، بخشی از مکتوبات این شیخ کە اکنون او را شهید قلمداد می کنند:
"آزادی قلم و لسان از جهات کثیره منافی با قانون الهی است. اگر نه، تو بگو فایده این آزادی چیست که این کلمه قبیحه را نشر میدهی، و بنای قرآن این است که آزادی نباشد. اگر فردا یهود و نصاری و مجوس و بابیه آمدند پای منبر و محراب ما، القای شیطنت کردند، نشر کلمه کفریه خود را کردند، ایجاد شبهه کردند و قلوب صافیه مومنین را تضلیل کردند؛ تو میخواهی چه کنی؟".
یکی از مواد آن ضلالتنامه (قانون اساسی مشروطه) این است که افراد مملکت متساویالحقوقندو در این طبع آخر به این عبارت نوشته شده:
«اهالی مملکت ایران در مقابل قانون دولتی متساویالحقوق خواهند بود» و این کلمه مساوات، «شاع وذاع حتی خرق الاسماع»، و این یکی از ارکان مشروطه است که به اخلال [آن]، مشروطه نمی ماند. نظرم است در وقت تصحیح، در باب این ماده، یکی نفر از اصول هیات معدود بود، گفت به داعی: که این ماده چنان اهمیت دارد که اگر این باشد و همه مواد را تغییر بدهند، دول خارجه ما را به مشروطه می شناسند و اگر این ماده نباشد لیکن تمام مواد، باقیه باشد ما را به مشروطگی نخواهند شناخت. فدوی در جواب او گفتم: فعلی الاسلام السلام و برخاستم و گفتم: حضرات جالسین بدانید مملکت اسلامیه مشروطه نخواهد شد، زیرا که محال است با اسلام حکم مساوات.
رساله حرمت مشروطه از شیخ فضلالله نوری، کتاب رسائل مشروطیت، صفحههای ۱۵۱ تا ۱۶۷. ای مُلحد اگر این قانون دولتی مطابق اسلام است که ممکن نیست در آن مساوات، و اگر مخالف اسلام است، مُنافی [است] با آنچه که در چند سطر قبل نوشته شده که آنچه که مخالف اسلام است قانونیت پیدا نمی کند.
ای بی شرف، ای بی غیرت، ببین صاحب شرع برای اینکه تو مُنتحل به اسلامی، برای تو شرف مقرر فرموده و امتیاز داد[ه] تو را، و تو خودت از خودت سلب امتیاز می‌کنی و می‌گویی من باید با مجوس و ارمنی و یهودی برادر و برابر باشم.رساله حرمت مشروطه از شیخ فضلالله نوری، کتاب رسائل مشروطیت، صفحههای ۱۵۱ تا ۱۶۷
Tuesday, November 19, 2013
کچە کوردێک بوە شاجوانی عێراق لە ئەمریکا
رەحیم رەشیدی/ شیکاگۆ
لە یەکەمین رێورەسمی هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق، لە ئەمریکا، کچێکی کورد بە ناوی لاڤین حەمە جاف، سەرکەوتنی بە دەست هێنا. لاڤین وەکوو شاجوانی عێراق لە ئەمریکا، ئاڵای کوردستانی شەکاندەوەو ئەمەش تاکوو رادەیەک نارەزایەتی عێراقییەکانی لێکەوتەوە.
رۆژی شەممە، رێکەوتی ١٨ی نوامبری ٢٠١٣ی زایینی، بۆ یەکەمین جار رێورەسمی هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق، لە ئەمریکا، پاش چەند مانگ ئامادەکاری، لە لایەن ناوەندێکی کولتووری عێراقی، بە ناوی “یاڵا فان” بەرێوەچوو.
سەرەتای بەرنامەکە بە زمانەکانی ئینگلیزی، کوردی و عەرەبی دەستی پێ‌کرد.
دواتر هونەرمەندانی کورد و عەرەب ئاواز و گۆرانیان پێشکەش کرد و رێورەسمەکە بە سەما کردن درێژەی کێشا.
رێورەسمی هەڵبژاردنەکە، کاتژمێر ٨ی سەر لە ئێوارێ، لە ولایەتی ئەلەنۆیز، لە شاری شیکاگۆ بەرێوەچو. لە نێو کێبەڕکێی بەشداران دا، تاقە کچێکی کورد کە بەشداری کردبوو، وەکوو شاجوانی عێراق، لە ئەمریکا، تاجی لەسەر نرا. ئەمەش شادی و خۆشی کوردەکانی بەشداری ئەو رێورەسمەی لێکەوتەوە.
ئەمیرە ئەسعەد و ئومێد حەمە جاف، دایک و باوکی شاجوانی عێراق لە ئەمریکا، سەبارەت بە رێگەدان بە کچەکەیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنێکی ئەوتۆدا، باسیان لەوە کرد کە بەم کارەیان ویستویانە درگا لەسەر کچانی دیکەی کوردیش بکەنەوەو لەم رێگاوە بە هەموو لایەک بسەلمێنن کە دەکرێ لە هەموو دەرفەتێک بۆ کوردایەتی و ناساندنی کولتوور‌و کەلەپووری کوردەواری کەڵک وەربگرین...
شیاوی باسە، لە کۆی حەوت دادوەر بۆ هەڵبژاردنی شاجوان، تەنیا دەسکۆ شێروانی کورد بوو کە بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری کردبو. ناوبراو وتی کە ئەم کارە پرسێکی کۆمەڵایەتییەو پێوەندی بە سیاسەتەوە نیەو خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە سەرکەوتنی ئەو کچە کوردە دەربڕی.
لە کۆتایی رێورەسمەکەدا، تەعبیر سیندی و فەلاح زراری بە نوێنەرایەتی ئەنجوومەنی کوردەکانی شاری نەشڤیل، لە وڵایەتی تێنیسی، سپاسنامە و ئاڵای کوردستانیان پێشکەش بە شاجوان کرد و شادمانی خۆیان بە گۆڤەند و سەمای کوردی دەربڕی و هونەرمەندان عیسا زاخۆیی و خەڵات سورۆ بە گۆرانی و موسیقا بەرنامەکەیان رازاندەوە.
لاڤین حەمە جاف، لە نێو ١٥ کیژوڵەی دیکەدا، کە بەشداری ئەو کێبەڕکێیە بوون، بە شاجوانی عێراق، لە ئەمریکا هەڵبژێردرا. لاڤین باسی کرد کە تەنیا ئارمانجی ئەوە بوە کە ئاڵای کوردستان بشەکێنێتەوەو لەو رێگاوە بە هەموو دونیا بڵێ کە کولتووری کورد کولتوورێکی پێشکەوتوەو نەتەوەی کورد لەگەڵ سەردەم دەژین...
کورتەیەک لەسەر لاڤین حەمە جاف:
لاڤین حەمە جاف، ساڵی ١٩٩٣، لە شاری سلێمانی، لە دایک بوە. ساڵی ١٩٩٦ لە تەمەنی ٣ ساڵی دا، هاتۆتە ئەمریکا، ئەو ئێستا لە ولایەتی میشیگان سەرقاڵی خوێندن لە بوارەکانی بایەلۆجی و فەلەسەفەیە.
دایکی ناوبراو کەرکووکییەو باوکی خەڵکی شاری هەڵەبجەیە.
Monday, November 18, 2013
زۆر بەرێز کاک ئەمیر و دادە ئیلهام
رەحیم رەشیدی لەگەڵ نەمر ئەندایار خەیاتی
لەگەڵ سڵاو‌و رێز
بەداخێکی گرانەوە، بیستنی هەواڵی کۆچی ناوادەی تێکۆشەری دێرین، جەنابی ئەندازیار خەیاتی، هەموو وجوودی تەزاندم.
بەم بۆنە دڵتەزێنەوە، لە ناخی دڵمەوە پرسەو سەرەخۆشی لە ئێوەی ئازیز و سەرجەم تێکۆشەرانی دێموکڕات دەکەم و خۆم بە بەشداری ئەم غەمە گەورەیە دەزانم.
بێ گومان کاک موهەندیس خۆشەویستی هەمووان بوو. هەر بۆیە مەرگی، بۆ هەموومان جێگای داخ و مخابنە.
جارێکی دیکە پرسەتان پێدەڵێم و شەریکی غەمتانم.
رۆحی ئەو گەورە پیاوە شاد، جێگای بەهەشتی بەرین بێ
لەگەڵ رێزی برایانەدا
رەحیم رەشیدی
واشینگتۆن
١٨/١١/٢٠١٣
١٨/١١/٢٠١٣
Friday, November 15, 2013
Wednesday, November 13, 2013
تظاهرات علیە رژیم ایران در آ‌مریکا
رحیم رشیدی/ واشنگتن
روز سەشنبه، تاریخ ٢١ آبانماه سال ١٣٩٢، برابر با ١٢ نوامبر ٢٠١٣ میلادی، بنا به فراخوان ٢٠ سازمان و اتحادیەی سیاسی، مدنی، حقوق بشری کردستانی و ایرانی، یک تجمع اعتراضی در مقابل وزارت امور خارجەی آ‌مریکا برگزار گردید.
تجمع اعتراضی در واشنگتن به منظور محکوم نمودن اعدام جوانان توسط رژیم اسلامی ایران برگزار شده است.
حاضرین در این تجمع اعتراضی با سر دادن شعار و حمل پلاکاردهایی، حمایت و پشتیبانی خود را از زندانیان سیاسی کُرد اعلام و اعدام جوانان کُرد و ملیت های تحت ستم توسط رژیم ایران را محکوم کردند.
در تجمع اعتراضی در راستای محکوم نمودن اعدام جوانان کُرد در مقابل وزارت امور خارجه آ‌مریکا، پس از قرائت چندین پیام از سوی برگزار کنندگان این تجمع اعتراضی، قطعنامەی شرکت‌کنندگان قرائت گردید.
در قطعنامەی شرکت‌کنندگان تجمع اعتراضی واشنگتن از وزارت امور خارجه آ‌مریکا و سازمانها و نهادهای حقوق بشری درخواست شدە بود که در راستای توقف حکم اعدام از سوی حکومت ایران به این رژیم فشار آورده و جنایتهای رژیم اسلامی ایران را محکوم کنند.
قابل ذکر است کە تام کارد دیپلمات وزارت خارجە در بخش ایران مستقیما قطعنامە تظاهرات کنندگان را دریافت نمود و قول داد کە خواستەهای انان را با مقامات بلند پایە وزارت خارجە در میان بگذارد.
در همین رابطه، نوزدهم آبانماه سال جاری، با شرکت شمار زیادی از کُردها و فعالین حقوق بشر و با ابتکار حزب دمکرات و کومله، تجمعی اعتراضی در شرق کانادا علیه رژیم اسلامی ایران و در راستای محکومیت اعدام جوانان کرد توسط این رژیم برگزار گردید.

شایان توجە است کە، رژیم اسلامی ایران در تاریخ سیزدهم آبانماه، "شیرکو معارفی" فعال سیاسی کُرد را در زندان سقز در کُردستان ایران اعدام کرد.
"شیرکو معارفی" به اتهام "محاربه از راه عضویت در یکی از احزاب کُرد مخالف رژیم ایران" ٥ سال پیش از سوی دادگاه انقلاب اسلامی رژیم در شهر سقز به اعدام محکوم شد.
با اعدام شیرکو معارفی، شمار اعدامها طی کم‌تر از یک هفتە به ٣٧ تن رسید که ١١ تن از آنان کُرد هستند و بیش‌تر آنها از افراد ملیتهای ایران نظیر بلوچ، کُرد، عرب و آذری می باشند.
Tuesday, November 12, 2013
برگزاری تجمع اعتراضی علیه رژیم ایران در تورنتو
رحیم رشیدی/ کانادا
با شرکت شمار زیادی از کُردها و فعالان حقوق بشر، تجمعی اعتراضی در شرق کانادا علیه رژیم اسلامی ایران برگزار گردید.
روز یکشنبه، تاریخ نوزدهم آبانماه ١٣٩٢، با درخواست ١٨ سازمان سیاسی و مدنی ایران و کُردستانی و با ابتکار حزب دمکرات کُردستان ایران و حزب کوملهی کُردستان ایران در شرق کانادا، تجمعی اعتراضی در شهر تورنتو برگزار شد.
این تجمع اعتراضی در مقابل شهرداری شهر تورنتو و جهت محکوم کردن سیاست اعدام زندانیان سیاسی و اعتراض به موج اعدام در ایران و ابراز نارضایتی از سیاستهای رژیم اسلامی ایران سازمان داده شده بود.
تجمعکنندگان با نوشتن پلاکارد، تصاویر و شعارهای مختلف، پشتیبانی خود را از زندانیان سیاسی در ایران ابراز کردند.
پس از خواندن چندین مقاله و پیام احزاب و جریانهای سیاسی، قطعنامه‌ی معترضین قرائت گردید که در آن از رژیم اسلامی درخواست شده بود اعدام در ایران را متوقف و تمام زندانیان سیاسی در این کشور را آزاد کنند.
"شریف بهروز" نماینده‌ی حزب دمکرات کُردستان ایران در آ‌مریکا و کانادا، مباحثی را در رابطه با هماهنگی و تجمعهای اعتراضی این چنینی علیه رژیم ایران ایراد و ان را مهم قلمداد کرد و گفت: "چنین تجمعهایی می‌تواند در کاهش اعدامها در جامعهی ایران و به ویژه کُردستان موثر باشد..".
معترضین با خواندن سرود "ای شهیدان" به تجمع خود پایان دادند.
شماری از ملیتهای ایران، طرف‌دار حقوق بشر و سازمانهای مخالف اعدام، در این تجمع اعتراضی شرکت داشتند.
شایان توجە است کە، رژیم اسلامی ایران در تاریخ سیزدهم آبانماه، "شیرکو معارفی" فعال سیاسی کُرد را در زندان سقز در کُردستان ایران اعدام کرد.
"شیرکو معارفی" به اتهام "محاربه از راه عضویت در یکی از احزاب کُرد مخالف رژیم ایران" ٥ سال پیش از سوی دادگاه انقلاب اسلامی رژیم در شهر سقز به اعدام محکوم شد.
با اعدام شیرکو معارفی، شمار اعدامها طی کم‌تر از یک هفتە به ٣٧ تن رسید که ١١ تن از آنان کُرد هستند و بیش‌تر آنها از افراد ملیتهای ایران نظیر بلوچ، کُرد، عرب و آذری می باشند.
دژی دەوڵەتی ئێران لە واشینگتۆن خۆپیشاندان ساز کرا
رەحیم رەشیدی/ واشینگتۆن
رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ١٢ی نوامبری ٢٠١٣ ی زایینی، بەرامبەر بە ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، لە سەر داوای ٢٠ رێکخراوی سیاسیی، مەدەنی، کوردستانی و ئێرانی خۆپێشاندانێکی نارەزایەتی دژی تەواویەتی کۆماری ئیسلامی، لە بەردەم وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بەڕێوە چوو.
خۆپیشاندانە کاتژمێر ١١ی سەر لە بەیانی بە ئامانجی مەحکووم کردنی سیاسەتی لە سێدارەدانی ئەم دواییانەی بەندکراوانی سیاسیی لە ئیران و بۆ مەحکووم کردنی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی و حەسەن رۆحانی وەکوو سەرۆککۆماری نوێی ئێران رێکخرابو.
خۆپێشاندەران بە دانی دروشمی جۆراوجۆر و بەرزکردنەوەی پلاکارد و وێنەی گیراوە سیاسییەکان، پشتیوانی خۆیانیان لە بەندکراوە سیاسییەکان دووپات کردەوە و بە خوێندنەوەی وتار و دروشم دان، پشتگیری و هاودەردی خۆیان لەگەڵ بنەماڵەی لە سێدارە دراوەکان و گیراوە سیاسییەکان دەربڕی.
پاش خوێندنەوەی چەند وتار و پەیامی لایەنەکان، بڕیارنامەی خۆپشێاندەران خوێندرایەوە کە تێدا داوایان لە وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا و رێکخراوەکانی لایەنگری مافی مرۆڤ کردبوو کە گوشار بخەنە سەر تاران بۆ ئەوەی کۆتایی بە سیاسەتی سێدارە و کوشتار دژی رۆڵەکانی نەتەوەکانی ئێران بێنێت و هاوکات کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی مەحکووم بکات.
شیاوی باسە، کە نەتەوەکانی ئێران، لایەنگرانی مافی مرۆڤ و رێکخراوەکانی دژبەر لەگەڵ ئێعدام، وێرای کوردستانیان، بەشداری ئەم خۆپیشاندانە بوون.
شیاوی بە بیر هێنانەوەیە کە لە ماوەی کەمتر لە یەک حەتوودا، 37 کەس لە ئێران، لە دار دراون، کە ١١ کەسیان کورد بوون و ئەوانی دیکەش زۆربەیان رۆڵەی نەتەوەکانی بەلووچ، عەرەب، ئازەری و تورکەمەنی ئێران بوون.
خاڵی جێگای سەرنج لەم خۆپیشاندانەدا ئەوە بوو کە وەڤدێکی وەزارەتی دەرەوە کە کاروباری ئێرانی لە ئەستۆیە بە سەرپەرەستی تۆم کارد لەگەڵ لێژنەیەک بە نوێنەرایەتی خۆنیشاندەران کۆبوەوەو وێرای وەرگرتنی بڕیارنامەکە، بەڵێنی دا کە داخوازییەکانی ئەوان لەگەل کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوە باس بکەن و هەنگاو بۆ جێبەجێ بوونی بهاوێن...

بەراستی جێگای داخە
رەحیم رەشیدی
بڵاو کردنەوەی فیلمی هێرش بۆ سەر کونسوولگەری ئێران لە هەولێر و دەست چن کردنی ئەو خەڵکە لەو فیلمەدا، کارێکی بە ئەنقەستە و تەنیا خزمەتی دوژمن دەکات. بە تایبەتی لە کاتێکدا داوا دەکرێ و هەموو لە هەوڵدان بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی لەم بارەوە لە لایەن ئاسایشەوە گیراون، ئازاد بکرێن...
ئایا ئەم کارە متمانەی خەڵک بە رێپوان و حەرەکەتی مەدەنی و یەکیەتیی و هاوپشتی، لاواز‌و خەوشدار ناکات؟

Monday, November 11, 2013
دژی رژیمی تاران لە تورنتۆ خۆپیشاندان ساز کرا
بۆ دیتنی وێنەی زۆرتر ئێرە بچرکێنە
رەحیم رەشیدی/ کانادا
رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ١٠ی نوامبری ٢٠١٣ ی زایینی، بەرامبەر بە ١٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٣ی کوردی، لە سەر داوای ١٨ رێکخراوی سیاسیی و مەدەنی ئێرانی و کوردستانی، بە دەستپێشخەری کۆمیتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە رۆژهەڵاتی کانەدا، خۆپێشاندانێکی بەرین لە شاری تورنتۆ بەڕێوە چوو.
ئەم خۆپیشاندانە، لە بەردەم شارەداری شاری تورنتۆ و بۆ مەحکووم کردنی سیاسەتی لە سێدارەدانی ئەم دواییانەی بەندکراوانی سیاسیی و بۆ نارەزایەتی دەربڕین بە شەپۆڵی نوێی ئێعدام لە ئێران و دەربرینی نارەزایەتی لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی رێکخرابو.
خۆپێشاندەران بە دانی دروشمی جۆراوجۆر و بەرزکردنەوەی پلاکاردو وێنەی گیراوە سیاسییەکان، پشتیوانی خۆیانیان لە بەدکراوە سیاسییەکان دووپات کردەوە.
پاش خوێندنەوەی چەند وتار و پەیامی لایەنەکان، بڕیارنامەی خۆپشێاندەران خوێندرایەوە کە تێدا داوای راگیرانی لەسێدارەدان لە ئێران و ئازادکردنی سەرجەم بەندکراوانی سیاسیی لەو وڵاتەدا کرابوو.
شەریف بێهرووز نوێنەری حدکا لە ئامریکا‌و کانادا، باسی لەوە کرد کە هاوپێوەندی و کۆبوونەوەی لەم چەشنە دژی ئێران بێ وێنەیەو ئەمەش هەنگاوێکە بۆ ئەوەی کاریگەری ئەو جۆرە ئێعدامانە لەسەر کۆمەڵگای ئێران بە گشتیی و کوردستان بە تایبەتی کەم بکاتەوە...

خۆپێشاندەران پاش خوێندنەوەی سرودی 'ئەی شەهیدان' کۆتای‌یان بە خۆپێشاندانەکە هێنا.
شیاوی باسە، کە نەتەوەکانی ئێران، لایەنگرانی مافی مرۆڤ و رێکخراوەکانی دژبەر لەگەڵ ئێعدام، وێرای کوردستانیان، بەشداری ئەم خۆپیشاندانە بوون.
شیاوی بە بیر هێنانەوەیە، رێژیمی ئیسلامیی ئێران رێکەوتی ١٣ی خەزەڵوەری ٩٢ی هەتاوی، شێرکۆ موعارفی تێکۆشەری سیاسیی کوردی لە زیندانی سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە سێدارەدا، ئەمەش دژکردەوەی کوردەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی لەسەراسەری دونیا لێکەوتەوە...
بە لە سێدارەدانی شێرکۆ موعارفی، ژمارەی ئیعدام کراوەکان لە ماوەی کەمتر لە یەک حەتوودا، گەیشتە 37 کەس، کە لە کۆی لە دار دراوەکان، 11 کەسیان کورد بوون ئەوانی دیکەش زۆربەیان رۆڵەی نەتەوەکانی بەلووچ، عەرەب و ئازەری لە ئێران بوون.
بەپێچەوانەی قسە و لێدوانی دەوڵەتی حەسەن رووحانی روو بە دونیای دەرەوە لەسەر پرسی وزەی ناو‌کی و مافی مرۆڤ، شەپۆلی لە سێدارەدان لە نێوخۆی ئێران بەردەوامە و زۆرینەی قوربانیانی ئێعدام سەر بە نەتەوە ژێر دەستەکانی ئێرانن
Sunday, November 10, 2013
بەرێوەچوونی شەوی کوردستان لە تورنتۆ
رەحیم رەشیدی/ کانادا
رۆژی شەممە رێکەوتی ٩ی نوامبری ٢٠١٣ی زایینی، بە هەوڵ و ماندوو بوونی هونەرمەندان شەهروز ئەحمەدی و گەلاوێژ موحەممەدی، هەروەها بە پشتیوانی ماڵی کورد لە شاری تورنتۆ و هاریکاری سەرجەم حیزب و رێکخراوە کوردستانییەکان، شەوی کوردستان بە بەشداری پتر لە ٣٠٠ کەس بەرێوەچوو.
بەرنامەکە کاتژمێر ٨ی سەر لە ئێوارێ دەستی پێ‌کرد. سارا و پێشرەو لە لایەن ئەنجوومەنی لاوانی کورد، لەگەڵ بەخێرهاتن کردنی ئامادەبووان، چەند پارچە شێعریان خوێندەوە و بە هەستەوە سەبارەت بە کورد و کوردستان دوان.
دواتر لە بارەی سیاسەتی لەداردانی لاوانی کود لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە قسە کراو ئامادەبووان پشتیوانی خۆیان بۆ گیراوە سیاسییەکان دەربڕی و سیاسەتی لە سێدارەدانی گیراوە سیاسییەکانیان لە لایەن کاربەدەستانی تارانەوە مەحکووم کرد.
لە بڕگەیەکی دیکەدا، رەحیم رەشیدی سەبارەت بە چالاکی فەرهەنگی و گرینگی ئەم بابەتە بۆ خەڵکی کورد لە تاراوگە، قسەی بۆ ئامادەبووان کرد.
ئینجا هونەرمەندان، شەهروز ئەحمەدی، گەلاوێژ موحەممەدی و فەرزاد سابونی بە گۆرانی و سرودی شۆرشگێری درێژەیان بە بەرنامەکەدا. لە درێژەدا چەند لاوی کورد بە پێشکەش کردنی گۆرانی و موسیقا، توانای هونەری خۆیان نیشان دا.
پێویستە بگوترێ کە لە بەرنامەی شەوی کوردستان دا، کۆمەڵێک میوانی بیانی بەشدار بوون و بە گرینگییەوە باسیان لە کولتووری کورد کرد و خۆشحاڵ بوون کە لە نزیکەوە بەشداری بەرنامەی شەوی کوردستان بوون.
شیاوی باسە کە سات و کاتی بەرێوەچوونی شەوی کوردستان، پێش بەرێوەچوونی شەپۆلی ئێعدامەکانی ئەم دوایانەی کوردستان لە لایەن دەسەڵاتدارانی تارانەوە، بڕیاری لەسەر درابوو.
Friday, November 8, 2013
Wednesday, November 6, 2013
خولیای بازرگانانی جیهانی کۆبوونەوەی ئۆباما بۆ پێوەندی لەگەڵ کوردستان
رەحیم رەشیدی/ واشینگتۆن
لە کۆبوونەوەیەک دا بە بەشداری سەرۆکی ئەمریکاو سەدان کەس لە ساماندارانی دونیا، باسی گەشە و گرینگی پەیوەندی ئابوری وڵاتان بۆ پێشکەوتن هاتە گۆرێ.
باراک ئۆباما و جان کری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئامریکا، لە وتاربێژانی سەرەکی و هەرە دیاری ئەو کۆبوونەیە بوون کە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە واشینگتۆن بەرێوە چوو.
لەو کۆبوونەوەدا، کە نوێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری دونیا تێیدا بەشدار بوون، سەرۆک ئۆباما سەبارەت بە گرینگی ئابووری ئەمریکا ئاخافت و داوای لە بازرگانان کرد لە پێناو گەشەی وڵات و پەرەدان بە سامانی خۆیان دا، پتر ڕوو بکەنە ئامریکا.
ناوبراو لەسەر ئەوە پێداگری کردوە کە ئەمریکا شوێنێکی ئەمن و ئەمانە بۆ کاری بازرگانی و چالاکی ئابوری و لە مبارەوە داوای کرد کە سامانداران و بیزنسمەنەکان بە خاترجەمی و دڵنیاییەوە کاری خۆیان بکەن و بەم جۆرە هەم خزمەت بە گەشە و پێشکەوتنی وڵات بکەن، هاوکات پەرە بە سامانی خۆشیان بدەن.
لە دووتوێی ئەو جڤینەدا، چەند کارناسی ئابوری و کەسایەتی ساماندار و خاوەن کۆمپانیای گەورەو سەرکەتوو لە بواری بیزنیس و بازرگانی دا، بیر‌و بۆچوونی خۆیان هێنایە بەرباس و باسیان لە ئەزموونی سەرکوتووی خۆیان کرد.
لۆئیس هۆرنیک، سەرۆکی بەشی گشتی کۆمپانیای جیهانی لۆئیس، جۆن شیپارد بازرگانی نێونەتەوەیی و لۆئیس هۆرنیک، سەرۆکی کۆمپانیای نێونەتەوەیی لۆئیس هۆرنیک، بە حەز و خولیاوە باسیان لەوە کرد کە خوازیارن لەگەڵ کوردەکان پێوەندیان هەبێ و ئەوشیان خستە ڕوو کە کوردستان مەڵبەندێکی زەنگین و دەوڵەمەندە و ئێستا ئیدی هەموو لایەک چاویان لەو هەرێمە بڕیوە و دەخوازن کە بۆ بەرهەم هێنان ڕوو لەو نێوچە بکەن کە کورستانی تێدا هەڵکەوتوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە رۆژی کۆتایی مانگی ئۆکتۆبرو سەرەتای مانگی نوامبر بەرێوەچوو، ١٢٠٠ کەس بە نوێنەرایەتی نزیک ٦٠ وڵاتی دونیا تێیدا بەشدار بوون.
Monday, November 4, 2013
Saturday, November 2, 2013
لە کۆنفڕانسی واشینگتۆن دا پێگەی کورد لە رۆژهەڵاتی نێوەراست تاوتوێ کرا
رەحیم رەشیدی/ واشینگتۆن
رێکەوتی ٢٨ی ئۆکتۆبر، نوێنەرایەتی واشینگتۆنی پارتی ئاشتی و دێموکڕاسی، ناسراو بە “ب.د.پ”، کۆنفراسێکی یەک رۆژەی لە واشینگتۆن بەرێوە برد کە لەودا، باس لە رۆڵی کورد لە چوارچێوەی ئاڵوگۆرەکانی رۆژهەڵاتی نێوەراست دا کرا.
سەرجەم بەشدارانی ئەو کۆبوونەوەیە کە زۆربەیان کوردەکانی باکووری کوردستان بوون و لە نێویاندا، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی حیزبەکە و نەزمی گور نوێنەری شای وان لە پاڕڵمانی تورکیە و زۆر کەسایەتی تورک و ئەمریکایی لایەنگری چارەسەر کردنی ئاشتیانەی پرسی کورد تێیدا بەشدار بوون و قسەیان کرد.
کۆمەڵێک کەسایەتی و سیاسەڤانی کوردیش کە بە هۆی جۆراوجۆر نەیانتونیبوو بەشداری ئەو کۆنفرانسە بن، لە رێگای سکایپەوە لێدوانی خۆیان پێشکەش کرد.
وتاربێژان بە گرینگییەوە باسی دەورو پێگەی کوردیان لە بەستێنی ئاڵوگۆڕەکانی رۆژهەڵاتی نێوەراست دا دەکرد و پێیان وابوو کە یەکیەتیی نێوان کوردەکان بەردی بناغەی گەیشتن بە مافەکانیانە و دەبێ هەمووان لەو پێناوەدا تێ‌بکۆشن.
لەو کۆبوونەوەدا، کوردەکان، ئەمریکاییەکان و زۆر کەسایەتی تورکی لایەنگری پرسی کورد، لە ژوورێکی بینای ڕاگەیاندنی نەتەوەیی ئامریکا، پێکەوە باسیان لە دەورو رۆڵی کورد، لە بەستێنی ئاڵوگۆڕەکانی رۆژهەڵاتی نێوەراستی نوێ دا کرد...
شیاوی ئاماژەیە کە حیزب و رێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ ئەوەی بە فەرمیی بۆ بەشداری لەو کۆنفرانسەدا دەعوەت کرابوون، لێ بە تێکڕا بەشداری کۆنفرانسەکەیان نەکرد. هۆکاری بەشداری نەکردنەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە کات و دەرەتانی قسە کردنیان پێنەدراوە...
Friday, November 1, 2013
Rehîm Reşîdî: Îran Cîhanê Dixapîne
Gereka nû ya danûstandinên navokî roja 11'ê meha 11 li navbera Îran û Grupa 5+1 birêve diçe.
Karbidestên herdu aliyan wan danûstandinan bi gotûbêjên erênî bi nav dikin.
Lê belê rojnamevan Rehîmî Reşîdî dibêje ku danûstandinên nuha serkeftî nabin.
Di hevpeyvînekê de ligel Dengê Amerîka, birêz Reşîdî dibêje ku Komara Îslamî ya Îranê dixwaze cîhanê bixapîne, di bizavekê de jibo kêmkirina cezayên cîhanê li dijî Tehranê.
Birêz Rehîmî herwhia got ku piraniya gelên Îranî dixwazin ku rejîma Komara Îslamî nemîne.
Subscribe to:
Posts (Atom)